وتار
  بۆچی خودای گەورە ئێمەی بە چاکەخواز دروست نەکردووە ؟
ماکوان کەریم

زۆرێك لەوانەی دەستیان بەدونیاوەگرتووە و پەیامی خودای پەروەردگاریان پشتگوێ خستووە ، هەمیشە ئەو کەمتەرخەمییەی خۆیان دەکەنە بیانوو و رەخنەگرتن لەخودای پەروەردگار ، یا بۆ خۆدزینەوە لەپەیامی خودای پەروەردگار پرسیار دەکەن ، بۆچی خودای گەورە ئێمەی بە چاکەواز دروست نەکردووە ؟

ئەم پرسیارە ئەوپەڕی بێئاگاییە لە دروستکراوەکانی خودای پەروەردگار ،ئەوپەڕی بێئاگاییە لە خودی خۆی (مرۆڤ) کە خودای پەروەردگارـ چ ـ سیفاتێکی پێبەخشیوە ،بەجۆرێك نەیداوە بە دەروستکراوەکانی دیکەی ..

سەرەتا زۆر بەداخەوە ئەوانەی ئەو پرسیارە دەکەن ،بە (نددانە) لەگەڵ خودای پەروەردگار دەدوێن ، بەواتایەکی تر ئێمە دەمانەوێت هەرچی خودای پەروەردگار کردویەتی لێی تێبگەین و حیکمەتەکەی بزانین ، ئەمەش قورسە..، چونکە خودای پەروەردگار زانستێکی هەیە هێندە باڵایە کە ئێمە ناتوانین پەی پێبەرین ، بۆیە ئەوانەی ئەوپرسیارەدەکەن ، لایان وایە پرسیار ئاراستەی هەمان توخمی خۆیان (مرۆڤ) دەکەن ، بێئاگان لەوەی ئەوپرسیارە ئاراستەی زاتێك دەکەن زانستێکی هەیە هیچ کەس ناگات پێی و هەمووکارەکانی پڕن لەحیکمەت وجوانی ..

لەلایەکی ترەوە ئەوانەی ئەم پرسیارە دەکەن هیچ زانستێکیان نییە و بەجۆرێك هەرخوێنەریش نین ، لەوانەش نین خۆیان بە وەرگرتنی زانست خەریك کردبێت ، بەڵکوـ هەر زۆر نەزانن بە کارە پڕ حیکمەتەکانی خودای پەروەردگار ..

هَا أَنْتُمْ هَٰؤُلَاءِ حَاجَجْتُمْ فِيمَا لَكُمْ بِهِ عِلْمٌ فَلِمَ تُحَاجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُمْ بِهِ عِلْمٌ ۚ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ
آل عمران[66]
ئه‌وه ئێوه‌ن موجاده‌له‌و باس و خواستان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌کرد که زانیاریتان ده‌رباره‌ی هه‌بوو.. که‌وابوو بۆچی ده‌م له‌و شتانه‌شه‌وه ده‌ده‌ن که هیچ زانیاریتان ده‌رباره‌ی نی یه‌؟ دیاره هه‌ر خوا ئه‌و شتانه ده‌زانێت، ئێوه نایزانن.

بێ ئاگاییان لەدروستکراوەکانی خودای پەروەردگار ئەم پرسیارە دەکەن .. جا ئەم کەسە بەو بێ زانستییەوە دەیەوێت لە هەرچی کارە پڕحیکمەتەکان و دروستکراوەکانی خودای پەروەردگار بگات ،بەو زانستە کەمەوە پرسیاریان لەبارەوە دەکات و لێکۆڵینەوەیان لەبارەوەدەکات ، جا ئەگەر هەردروستکراوێکی خودای پەروەردگار لەگەڵ مێشکە کەم زانستەکەی ئەم نەگونجێت و عقڵی پێینەشکا ، ئەوا دەکەوێتە ڕەخنەگرتن و بڕیاردانی هەڵە و دەیخاتە ئەولاوە بە خەڵکی دەڵێت ئەمە قابیلی جیبەجێکردنو قوبوڵ نیە ...
خودای پەروەردگار لەگەڵ بوونی جەستە عەقڵێکی بەخشیوە بە ئێمەی مرۆڤ ، پێویستە چۆن ئێمە وەرزش بە جەستەمان دەکەین ، بەهەمان شێوە وەرزش بە عەقڵیش مان بکەین ،وەرزشی عەقڵ خوێندەنەوەیە ، هەروەها ئەزموون و تێڕامان و تێفکرینە لە شتەکان ، ئەم وەرزشانە وا لە مرۆڤ دەکات عەقڵێکی بەهێزی هەبێت ، زیاتر لە شتەکانی چواردەوری تێبگات و جیهان بینینی بەهێزتربێت..
جابۆیە ئەگەر مرۆڤ گەیشتە ئاستێکی جیهان بینینی بەهێز ، هەروەها پاش ئەوەی تێفکرینی بۆ دروستکراوەکانی خودای باڵا هەبوو ،پرسیارگەلێکی لەوشێوەناکات.

بۆ تێفکرین و ڕونکردنەوەی باسەکە پێم خۆشە زۆر بەکورتی باسێکی چەند دروستکراوێکی خودای پەروەردگار بکەین ، خودای پەروەردگار جگە لەمرۆڤ چەندین دروستکراویێکی دیکەی هەیە ، ئێمەی لە هەندێکیان ئاگادارکردووەتەوە ،بەنموونە (ئاسمان ، زەوی ، مرۆڤ ، جن ، فریشتە ...هتد.) ، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت باسی بکەین و لێی بدوێین ( مرۆڤ و جن و فریشتە ) ن ، سەرەتا باس لە سیفاتێکی هاوبەشی ( جن و مرۆڤ ) دەکەین کە پەیوەندی بەپرسیارەکەوە هەیە ، مرۆڤ و جن :- بریتین لە دوو دروستکراوی خودای پەروەردگار ، ئەم دوو دروستکراوە لە هەموو دروستکراوەکانی تری خودای پەروەردگار جیاوازن ، لەبەرئەوەی خودای پەروەردگار سیفاتێکی تێدا دروستکردون ، بەجۆرێك نەیبەخشیوە بەهیچێك لەدروستکراوەکانی ،ئەویش ( ئازادی ڕەها)بریتییە :-ئازادی بەندەیە ( مرۆڤە و جن )لەکردنی کاروکردەوەدا بە (چاك و خراپەوە) ،واتە ئێمەی بەندە (مرۆڤ و جن) ئازادین- چ -دینێك وفکرەیەکمان هەبێت...

نموونەی ئەو ئازادییە ئەگەر کەسێك تێنوبێت بێگومان لەدەسەڵاتی خۆیدا نییە ، بەڵام لەدەسەڵاتی خۆیدایە بە ئاو خۆی تێردەکات یان بە بیرە و مەی (الخمر) ،کەواتە لێپرسینەوە تەنها لەسەر کردەوەکانمانە ، لەبەئەوەی خودای پەروەردگار ئەوسیفاتەی لەئێمەدا دروست کردووە ، خودای پەروەردگار لەفەرمایشتە موبارەکەکەیدا دەفەرموێت ( لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ۖ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ۚ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ لَا انْفِصَامَ لَهَا ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ) ، کەواتە ئێمەی مرۆڤ هەروەها جنەکەنیش بەرپرسیارین لەوسیفەتە جیاوازەی خودای پەروەردگار پێیبەخشیوین .. یەکێکیتر لەدروستکراوەکانی خودای پەروەردگار فریشتە یە :- بریتیە لە دروستکراوێکی خودای پەروەردگار ، ئەم دروستکراوە بەپێچەوانی ئێمەی مرۆڤ وجنەکان ، خودای پەروەردگار ئەو (ئازادییە ڕەهایەی ) ی پێنەبەخشیوون ، بەڵکوو بەبێ ئیختیاری خۆیان خودای پەروەردگار دەپەرستن وهەمیشە ملکەچن بۆ ئەو زاتە بەرزە ، هەیانە هەتا ڕۆژی دوایی لە رکوع دایە و ملکەچە بۆ خودای پەروەردگار ، جا ئەم دروستکراوەی خودای پەروەردگار جیاوازییەکی تایبەتیان هەیە ، بەوەی هەموویان ملکەچن بۆ خودای باڵا...

پرسیارەکە دەکەمەوە بۆچی خودای گەورە ئێمەی بە چاکەخواز دروست نەکردووە ؟

لەوەڵامدا دەڵێین : وەك لەسەرەتادا باسمان کرد ، خودای پەروەردگار سیفاتێکی بەخشیوە بە ئێمەی مرۆڤ (ئازادی رەها) ، ئەگەرلەپرسیارەکە وردبینەوە ، ئەم پرسیارە ڕەخنەگرتنە لەم سیفاتە جوانە ، بەجۆرێك دەبێت ئێمەی مرۆڤ سپاسگوزاری لەوسیفاتە بکەین نەك بکەینە ڕەخنە ، لەبەرئەوەی خودای پەروەردگار ئیجباری نەکردوین لەسەر پەرستنی خۆی ، بەڵکو ـ ئازادی داوینێ ، ئایا کەس هەیە لەژیاندا ئازادی بگۆڕێتەوە بە کۆیلایەتی ، ناڕازیبێت و وڕەخنە بگرێت بڵێت : بۆ ئازادم ؟! مەگەر ئەو کەسە ژیریی لەدەست دابێت (شێت بێت) ، یا کەس هەیە لەژیاندا بڵێت من ئازادیم ناوێت بمخەنە زیندانەوە ؟! مەگەر کەسێکی ناتەواو ونەخۆش ئەو قسانەبکات ، بەهەمانشێوە خودای پەروەردگار ئازادی داوەتە ئێمەی مرۆڤ وئیجباری نەکردوین لەسەر کردنی کارێك ، بەڵکو ئیختیاری داوەتەدەستی خودی مرۆڤ خۆی...

بەجۆرێك پرسیار دەکەن کە گوایە ئەمان لەخودا باشتر دەزانن وپێیان وایە دروستکراوێک کە هەر چاکەکار بێت زۆر باشترە لە خودی مرۆڤ کە ئازادی پێدراوە ،بۆخۆی ڕەخنەیەکی بێمانایە لە خودا ، لەبەرئەوەی خودای پەروەردگار ئەوجۆرە دروستکراوەشی هەیە کە (فریشتە)یە ، کە تەواوی ئەم فریشتانە خوداپەرستن بەبێ ئیختیاری و هەڵبژاردنی خۆیان ...

خودای پەروەردگاردەفەرموێت (الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ ) .الملك[2]
هه‌ر ئه‌و خۆی مردن و ژیانی به‌دیهێناوه‌، تا تاقیتان بکاته‌وه‌، کێتان کرده‌وه‌ی چاکترو په‌سه‌ندتره‌، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌سته به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، وه لێخۆشبووه له ئیمانداران ، کەواتە خودای پەروەردگار ئەم سیفەتە ئازادی رەهایە ی لەئێمەی مرۆڤدا دروستکردووە هەتا تاقیمان بکاتەوە و بزانێت کێ کاری چاکەئەنجام دەدات وئەوسیفاتە بەباش بەکاردەهێنێت ..

بۆنموونە مرۆڤ بۆدەستکەوتنی بڕوانامەیەك پێویستە تاقیکردنەوەبکات ، مامۆستای وانەکە ئیجبارت ناکات بۆدەرچونت یان دەرنەچونت ، بەڵکو ئەوە خۆتی کۆشش دەکەیت بۆدەرچون ، جا -خۆت ئازادی کۆشش دەکەیت یا ن نا، هەرتاقیکردنەوەیەك ماوەیەکی دیاریکراوی هەیە بەنموونە (لە ۸:٠٠ ی بەیانی تا ـ ۱۲:٠٠ ی نیوەڕۆ) ، بەهەمانشێوەی ئەم تاقیکردنەوەی دونیا ، ئێمە لەتاقکردنەوەداین و ئەم زەوییە هاوشێوەی هۆڵی تاقیکردنەوەی بەندەکانە ، بەڵام مەودا و ماوەی تاقیکرنەوەی مرۆڤ (الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ) لەژیانەوە بۆ مردنە ، دواتر( لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا) بۆئەوەی لەم مەودای تاقیکردنەوەدا ئێمە بە ئازادی رەهای خۆمان کاروکردەوەی چاك بکەین و باشترین ئەنجام لەو تاقیکردنەوە بەدەست بهێنین...

دواتر پرسیارێك دێتە پێشەوە بۆچی خودای پەروەردگار ئەم سیفەتەی بەخشییە من و لەناو زەویدا نیشتەجێی کردم ؟

دەڵێین:هۆکاری ئەوەی خودای پەروەردگار ئێمەی بەجیاواز لەدروستکراوەکانی تری دروستکردووە ، دوو هۆکارە ، یەکەمیان: حوکمی زەوی بداتە دەستی ئەم بەندانەی ( بەهۆکاری ئەوسیفاتە پێیبەخشیون ( ئازادی ڕەها) ) ، خودای پەروەردگار دەفەرموێت (وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ۖ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ )البقرة[30]
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) باسی ئه‌وه بكه له دێرین زه‌ماندا) په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی فەرموو: به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێت له زه‌ویدا جێنشینێك دابنێم (بۆ ئاوه‌دانی و دینداری)، فریشته‌كان وتیان: ئایا كه‌سێكی تیادا ده‌كه‌یته جێنشین كه خراپه‌و تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنرێژی تێدا ئه‌نجام بدات؟! له‌كاتێكدا ئێمه ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشت ده‌كه‌ین و قه‌درو ڕێزی تۆ چاك ده‌زانین و به‌دوورت ده‌گرین له‌و شتانه‌ی شایسته‌ی تۆ نین، (له‌وه‌ڵامیاندا) خوا فه‌رمووی: بێگومان ئه‌وه‌ی ئێوه نایزانن من ده‌یزانم.

خودای پەروەردگار دەفەرموێت (إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً) ، (خَلِيفَةً):- کاری ئەوەیە خەڵکی بانگ بکات بۆ خودا پەرست ، بەڵام بە ئازادی نەك بەزۆر ، لەبەر ئەوەی ئیمان وخودا پەرستی پێویستە لەدڵدا بێت ، جا ئیمان وخودا پەرستی بە زۆری نادرێت بەسەر کەسدا ..

واتا بانگکردنی خەڵکی بۆسەر دینی خودا پەروەردگار پێویستە زۆرکردنی تێدا نەبێت، خودای پەروەردگار لەکەلامە پیرۆزەکەیدا فێری ئەوەمان دەکات چۆن جێنشینی بکەین لەزەویدا ...

خودای پەروەردگار دەفەرموێت ( لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ۖ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ۚ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ لَا انْفِصَامَ لَهَا ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ) هەروەها دەفەرموێت ( (وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ۚ وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا)...
هۆکاری دووەمیان : بۆئەوەی زەوی بەم بەندانەی خۆی (مرۆڤ) ئاوەدان بکاتەوە ،خودای پەروەردگار دەفەرموێت(هُوَ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا )هود[61] (اللە)ئه‌و به‌رپای کردوون له زه‌ویداو داوای لێکردوون که ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه‌ ..

کەواتە خودای پەروەردگار ئێمەی بەجیاواز لەدروستکراوەکانی تری دروستکردووە ، هەتا حوکمی زەوی بداتە دەستمان و بەئازادی داوای پەرستنی ئەوزاتە بکەین ،هەروەها بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم زەوییە بەدی هێناوین ، بۆ ئاوەدانکردنەوەو پێشکەوتن .. نەك بۆ لەناودانی یەكتر بەدروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی و کوشتاری یەکتر.

جا بۆ ئەم دوو ئەرکەی کە خودای پەروەردگار خستوییەتی سەرشانی بەندەکانی ، خودای گەورە چەندسیفاتێکی بەخشیوەتە مرۆڤ هەتا توانای بەڕێوەبردنی ئەم ئەرکەیان هەبێت خودای پەروەردگار دەفەرموێت (وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَٰؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ )البقرة[31]
(ئینجا ئاده‌می درووست كرد، ویستی توانایی و لێهاتووی بۆ فریشته‌كان ڕوون بكاته‌وه‌) ناوی هه‌رچی پێویستی ده‌وروبه‌ر هه‌یه فێری كرد، له‌وه‌ودوا به فریشته‌كانی ڕانواند و پێی فه‌رموون: ئاده‌ی ئێوه ناوی ئه‌و شتانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و (توانای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌ویتان هه‌یه‌؟).،
کەوابوو خودای پەروەردگار ( عەقل ، ناردنی شەریعەت ، ئازادی رەها) ی بەخشیوە بەبەندەکانی(مرۆڤ) ، جا ئەم سیفات وهۆکارانە ،بونەتە هۆکارێك ، بۆئەوەی بەڕێزتربێت لەزۆرێك لەدروستکراوەکان لەلای خودای پەروەردگار تەنانەت هەندێك لە زانایان دەڵێن : مرۆڤ (مرۆڤێك دوای بەرنامەکەی خودا کەوتبێت ) بەڕێزترە لە فریشتە ، لەبەرئەوەی فریشتە (سیفەتی ئازادی رەهای تێدانییە)بە ئیجباری خودادەپەرستێتو شەهوەتو ئارەزوی نییە ، بەپێچەوانەوە لە مرۆڤدا بوونی هەیە ، ئەو مرۆڤەی ئازادی بەکاربێنێت بۆ کاری چاك ئەوا لە زۆرێک لەفریشتەکان بەڕێزترن لەلای خودای پەروەردگار .

رووئیایەکی نوێ بۆ چارەسەر و کردنەوەی دەرگای ئازادیەکانی مرۆڤ بە جیهاد

شوبوهات : پەیوەندی بە ئەقڵ ودڵ و مێشكەوە هەیە..
شەهەوات: پەیوەندی بەلاشەوە هەیە..
چارەسەرکردنی بەسێ جۆری جیهادە... لەڕاستیدا جهیاد خۆی پێنج جۆرە ..
یەکەم : جیهادی نەفسە..
دووەم: جیهادی شەیتانە..
سێیەم : جیهادی زمانە .. زار
شوبوهات .. لەناو ناخی مرۆڤەوە دەست پێدکات واتا نەفس، لەدەرەوەی نەست و هەستی مرۆڤدا ئەوەی کە بارزی دەکاتو هەوڵ بۆ زیاد کردنی ئەدات خودی شەیتان و مرڤەکانی شوێنکەوتوی شەیتانن...
چارەسەری ئەم دەردە تەنها پرسیارکردنو خۆ بەهێز کردنە بە چەکی زانست و .. هەبوونی مامۆستایەك و پاشان گەڕانەوە بۆ لای خەڵکی تایبەتمەند لەوبوارەی کە شوبوهاتەکەی تێدا دروست کراوە.. جا فەرمودەیە ، دەگەڕیتەوە لای ئەهلی فەرمودەوانی، قورئانە خەڵکی تەفسیرزان، مێژووە مێژووناس ..وەهەروەها..
شەهەوات : خوای گەورە شەهەوەتی زۆری بەخشییەوە بە مرۆڤ ، بەشێکە لە نیعمەتەکانی خوای گەورە .. وەك شەهەواتی خواردن، شەهەواتی قسە کردن، شەهەوتی خواردنەوە، شەهەوەتی ئافرەت ، بە پێچەوانەوە بۆ ئافرەت شەهەوەتی پیاو.. شەهەوەتی سەروەتو سامان ، شەهەوەتی تەمەن ، ....هتد.
خوای گەورە ئەم شەهوەتانەی کە مرۆڤی بەخشیەوە لە دەسەڵاتیدا نیە واتا موسەیرە ... هیچ دەسەڵاتێکی تێیدا نیە ، چونکە مرۆڤ هەموو برسی دەبێت لێرەدا مرۆڤ موسەیەرە ، بەڵام لە تێرکردنی ئەو شەهەوەتە ، مرۆڤ موخەیەرە ، هەڵدەبژرێت چی دەخوات ، حەلاڵ دەخوات یان حەرام ... یان شەهەوەتی ئافرەت و پیاو هەموو پیاو و ژنێك حەزیان بەیەك هەیە ، ئەمە موسەیرە ، بەڵام دەتوانرێت ئەم شەهەوتی سێکسە ، بە چاك بەکاربێت وەك هاوسەرگیری ، دەکرێت خراپ بەکار بێت وەك زیناو هەتیوبازی و ..هتد ..
چارەسەری شەهوەتیش ... جیهادی نەفسە و جیهادی شەیتان و جیهادی زوبانە ...
کەواتە تۆ دەرگایی سێ جۆر جیهادی بۆ کراوەتەوە ، ئەگەر موجاهیدی..! فەرموو جیهادی خۆت بکە ..
دووجۆر جیهاد ماوە لە ڕێگای ئەم سێ جۆرەوە دەتوانیت بە لوتکەی جیهاد بگەیت کە قیتالە، لەو بەهێزتر ووتنی حەقە بەرانبەر بە دەسەڵاتدارێکی زاڵم واتا دوو جۆرەکەی کە بریتیە لە جیهادی قیتال و جیهادی ووتنی حەق بەرانبەر بە دەسەڵاتدارێکی زاڵم .

لەکۆتایدا دەڵێم ئەم سیفەتەی خودای پەروەردگار بەخشیویەتی بەمرۆڤ جێکەی سوپاس و ستایشە ، نەوەك ڕەخنەگرتن لێی ، لەبەرئەوەی هەرمرۆڤێك کاری چاك هەڵبژێرێت و کاری خراپە وەلانێت ، ئەوا لە دروستکراوەکانی تری خودای پەروەردگار بەڕێزترە ،بۆیە نیعمەتێکی زۆر گەورەیە دراوەتە مرۆڤ ، پێویستە هەموان بڵێین (سوپاس وستایش بۆتۆ ئەی خودای باڵا ، پاكی وبێگەردی هەربۆتۆیە ، کارەکانت پڕن لەحیکمەت و جوانی و دوور لەخەوش ).
به‌روار: 09/09/2019
بینین: 100