مێژووی ئیسلام
  کۆچکردن بۆ مەدینە
فیصل رسول

ئێستا لە سالڕۆژی کۆچین کەوا پێغمبەری خوا ( صلی الله علیە وسلم ) لەشاری مەککەی پیرۆز کۆچی کرد بۆ مەدینە و لەوێ نیشتەجێ بوو لەگەڵ هاوەڵەکانی وە دوای توانی دەوڵەتێکی بەهێز لەوێ دابمەزرێنێت ...

بۆیە، ئەگەر ئێمەی موسلمان ئاهەنگ بگێرین بەبۆنەی ئەم رۆژە پیرۆزە، پێیوستە هەوڵ بدەین شایستەبین بۆ ئەم بۆنەیە ...
سەیید دەڵێت پێویستە بۆ ئەم هیجرەتە ئێمە بەرزببینەوە بە روحەکانمان و ئەخڵاقمان بەرزبێتەوە وە کارەکانمان بەرزببێتەوە
سەیید باس لەوە دەکات بەوەی مێژووی ئەم هیجرەتە و مێژووی ئیسلام ناکرێت تەنها و تەنها وەك مێژوویێك سەیری بکەین، وەهەروەها ناکرێت تەنها بەوە سەیری بکەین کەوا تەنها بۆنەیێکە و ئێمە دەیکەین، بەڵکو دەبێت وابزانین ژیانەو دوبارە دەبێتەوە، لە هەموو سەردەمەکان، وەهەروەها وا سەیری بکەین کەوا واقعێکەو دێتەوە جێ، سەیید بەشێوەی پرسیار دەڵێت ئیسلام چیە ئەگەر تەنها هاتبا بۆ ئەوەی ببێتە مێژوو ؟ هەروەها ژیانی پێغمبەر سەلامی خوای لێبێت، ئەگەر تەنها بۆ یادکردنەوە بێتن ؟ 
سەیید هەر خۆی وەڵام دەداتەوەو دەڵێت ئەم ئیسلامە هاتووە بۆ ئەوەی ببێتە واقع لە ژیانی موسلمانان بۆ هەموو سەردەمێك، هەروەها هاتنی ئەم رۆژانە بۆ ئەوەیە محمد سەلامی خوای لێبێت بۆ ئێمە قدوەیێك بێتن و شوێنکەوتەی ئەوبین.
بۆیە کاتێ یادی ئەو رۆژە دەکەین پێویستە نەفسەکانمان بەرزبکەینەوە بۆ ئەو ئاستەی کاتی هیجرەت، هەروەها واقعەکەشمان بگەینینە ئاستی ئەو هیجرەتە، بۆیە ئیسلام ئامادەیە بەهەموو شێوەیێك لەوەی ئەوە بەدەست بێنێت کەوا لەمێژوو بەدەستی هێناوە، چونکە ئەم ئاینە بۆ هەموو کاتێکەو بۆ هەموو خەلکێکە و بۆ هەموو شوێنێکە .

دەبێت هەستێکی وا بۆمان دروست ببێت وەك پێشەوامان نە ماڵ نە ئافرەت نە پلەو پۆست کاریگەری لەسەر ئێمە دروست نەکات، وەك چۆن هەموو شتێکیان پێشکەشی ئەوکرد ئەو دەیوت والله رۆژ بێنە لایێکی شانم و مانگیش لایەکەی دیکە من واز لەو بانگەوازیە ناهێنم ..! ئەمەی بەکێ وت ؟ بەمامی ئەو مامەی کەوا لەماڵی ئەودا گەورە ببوو و زۆری خۆش دەویست..
محمد سەلامی خوای لێبێت بۆ پارەو پلەو پۆست کۆچی نەکرد، بۆ ئافرەت کۆچی نەکرد، تەنانەت لەبەر دڵی گرانبوو بەوەی شارەکەی بەجێ دێلێت و روو دەکاتە شارێکی دیکە، بەڵام ئەو دەیزانی چ شتێك گەورەیە و چی پێویستە بکرێت بۆیە قوربانی دا لەپێناو ئامانجە گەورەکەی، ئەو دەیویست عەقیدەکەی سەرکەوێت بەسەر عەقیدە پروپوچەکان بۆیە لەپێناو ئەوە هیجرەتی کرد، محمد سەلامی خوای لێبێت دەیویست ئیسلام ڕۆڵ بگێرێت لەسەر ئەرزی واقعدا بۆیە پێویست بوو ژینگەیێکی لەبار بڕەخسێنێت بۆ ئەم ئامانجە، بۆیە ئەمە یێکەم هەنگاوی پێغمبەری خوابوو بۆ ئەوەی ئیسلام بچەسپێت لەوقعدا، بۆیە هەرگیزاو هەرگیز ئێمە بەم نەفەسەی ئێستا کەوا یادی ئەم رۆژە دەکەینەوە تێناگەین لە ئامانجی هیجرت کردن، چونکە پێشبرکێمانە لەسەر پارەو سامان، پێشبرکێمانە لەسەر پلەو پۆست،لەگەڵ ئەوەشدا یادی ئەم رۆژە دەکەینەوە بێ ئەوەی لە ئامانجی هیجرەت کردن تێبگەین و هەوڵ بدەین دوبارە ئەو ئامانجەی هیجرەت بێننە جێ .

بۆیە سەیید ئەفەرمووێت با چاوەرێی پاداشت نەبین لەوەی کەوا یادی ئەم رۆژە دەکەینەوە، مەگەر ئەو هەستەمان بۆ دروست بێت کەوا ئەوکات ئەوان هەیان بوو و هەمان ئەو کارانە نەکەین کەوا پێغمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت کردی لەم رۆژەدا، بۆیە یادەوەریەکانی پێغمبەرمان دروست نیە بکرێت لە مزگەوتەکان و لە ناو بازار و شوێنە گشتیەکان پێش ئەوەی لە دڵەکانمان بیکەین، بۆیە هەر کەسێك بیەوێت ئەم ڕێگایە بگرێتە بەر با بزانێت ناگاتە مال و سامان وە هەروەها ناگاتە پلەو پۆستی دونیایی، وە ئەوەش بزانێت بۆ ئەوە نەهاتۆتە سەر زەوی، بەڵکو بۆ ئەوە هەیە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە لای خوای گەورە، بۆیە هەر کەسێك ئەم ڕێگایە بگرێتە بەر بۆی هەیە پلەو پۆست لەدەست بدات، وەهەروەها بۆی هەیە پارەو سامانی لەدەست بدات وەهەروەها هەرچی هەیە لەدەستی بدات، تەنانەت خودی خۆشی ببێتە قوربانی، بەڵام شتێکی بۆ دەمێنێتەوە کەوا لەم هەموو شتانە بەنرخترە بەوەی رەزامەندی خوای گەورە.

برایان و خوشکان بزانن خوای گەورە پەیام بۆ پێغمبەر سەلامی خوا دەنێرێت و پێی دەڵێت: انا سنلقي قولا ثقیلا، بۆیە ئەم قورسیەی قورئان لە وشەکانی نیە وتەنانەت لە تەعبیرەکانی نیە، بەلکو لە جێبەجێ کردنی دایە و ملکەچ بوونی دایە، بۆیە ئەم رێگایە بە گوڵ رێژنەکراوە و فەرشی بۆ ڕانەخراوە، بەلکو بە درك داپۆشراوە پێویستە ئەم دڕکانە بەناوی بڕۆی، بەتایبەتی ئەم سەردەمە کەوا جیهان لە جاهلیەت نغرۆ بووە.

پێغمبەری خوا ناخۆشی زۆری بینی شاربەدەر کرا، بەڵام هەر داوای هیلاکەتی نەکرد بۆ قەومەکەی جیاواز لە پێغمبەر نوح علیە سلام کەوا دوای بانگەوازی هەر قەومەکەی نەهاتە سەر حەق و ئەویش دوعای کرد بۆ گۆرینی ئەوان، بەڵام پێغمبەر ئەم ڕێگایەی هەلنەبژارد، چونکە ئەو رێگای ناخۆش و دوور و درێژی هەڵبژارد،چونکە بانگەوازی ئەو بۆ هەتا هەتایی بوو، بەڵام بانگەوازی نوح علیە سلام کاتی بوو و خوای گەورە قەومەکەی بۆ گۆرین .

بۆیە ئەم ئومەتە دەبێت هەمان رێچکە بگرێت و ببێتە قدوەیێك بۆ جیهان و ڕێگا سەختەکە بگرێتەبەر، ئەم خەڵکە وادەزانێت تەنها ئەوە بڵێت ئیمانمان هێناوەو نوێژ دەکەین، ئیتر موسلمانێکی راست ودروستین ؟   
پێویستە فیدیە بدەی، پێویستە تاقیکردنەوە تێپەرینی، پێویستە بەڵاو ناخۆشی ببینی، نابینن هاوەڵانی پێغمبەر چەند ناخۆشیان بینی تا ئەو ڕادەیەی وتیان کەی سەرکەوتن دێت ؟ بۆیە سەرکەوتنی گەورە پیاوی گەورەی پێویستە ئینجاخوای گەورە پێیانی فەرموو سەرکەوتن نزیکە وسەرکەوتنیان بەدەست هێنا، بۆیە سەرکەوتن نزیکە، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی بەرگەی ناخۆشی و ناڕەحەتی دەگرن، وە بۆ ئەوانەی تێدەکۆشن .

بۆیە تێگەیشتن لە مانای کۆچکردن زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بزانین بۆچی هاتووە و بۆچی بۆ ئێمە گرنگە یادکردنەوەی، بۆیە تێڕوانینی سەیید بۆ ئەم یادە زۆر جیاوازە لەو تێروانینەی ئێستا کەوا ئێمە یادیدەکەینەوەو تەنها وەك رۆژێکی ئاسایی بێ ئەوەی لە ئامانجی تێبگەین.

سەید قوتب لە نێوان گومڕایی و واقعبووندا
کەنالی تایبەت بە ژیانی سەید قوتب
https://t.me/sayyed_qutb
به‌روار: 31/08/2019
بینین: 1532