مێژووی ئیسلام
   ڕووداوی ئیفك و ڕاستیەکان
ووتار/ماکوان کەریم


نوسینەوەی / محمد توحیدی
به‌ کورتی کاتێك ده‌ڵێن گومان یاخود شبهە واتا به‌رامبه‌ره‌که‌ت بخه‌یته‌ گومانه‌وه‌ له‌ کارێك یان ڕوداوێک کە ئەسڵی روداوەکە وانەبێت یان شێوێنرابێت ، ڕوداوی ئیفکیش وەک باقی گومانەکانی دی مولحد و بێدینەکان دەیکەنە گومان لەسەر ئیسلامی مەزن و دەیانەوێت شێواندن لەباسەکەدا بکەن .
سەرەتا پێویستە بچینەوە بەو مێژووەدا هەتاوەکو گومانو ناڕاستی دژە ئیسلام بزانین لەو مەسەلە ، کاتی ڕودانی ئەوڕوداوە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی (غزوة بني المصطلق )، پێویستە ئەوە بزانین کە رسول الله ﷺ لەکاتی ڕۆیشتنی بۆ هەرجەنگێک یەکێک لە خێزانەکانی لەگەڵ خۆی دەبرد بە کردنی قوڕعە لەنێوانیاندا و بۆ ئەم غزوة دایکمان عائیشە رەزای خوای لێبێت ناوی دەرچوو هەتا لەگەڵ رسول الله ﷺ بچێت بۆ(غزوة بني المصطلق لە ٢ شەعبانی ساڵی ٦ کۆچیدا، هەندێك دەڵێن پێنجی کۆچی) ..
سەرەتای ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ دوای کۆتای هاتنی جەنگەکە کە بە هەڵهاتنی بني المصطلق کۆتای هات ،دوابەدوای هەڵاتنی بني المصطلق قافڵەی رسول الله ﷺ لە جێگایەک لادەدەن بۆ پشوودان ، ئەو پێداویستی یەکانی کە ئەندامانی قافڵەکە وهێز و سوپاکە پێویستیانە ، لەکاتی وەستانی کاروانی هێزەکەدا ، دایکمان عائیشە رەزای خوای لێبێت لە کەژاوەکەی دادەبەزێت کە بەسەر هوشترەوە بووە، پێویستیبە حاجات یان بەدەستاو دەبێت و بەهۆی زۆری قافڵەکەوە دایکمان عائیشە (رەزای خوای لەسەر ) دوردەکەوێتەوە لە قافڵەکە دوای گەڕانەوەی بۆ نێو کەژاوەکەی دایکمان عائیشە رەزای خودای لێبێت دەبینێت ئەوملوانکەیەی کە خوشکەکەی بۆی دروست کردوە بەسنگیەوە نەماوە و لێی کەوتووە و دیارنەماوە ، هەر بەو هۆیە بە هەمان ڕێگادا دەگەڕێتەوە کە لێوەی ڕۆیشتبو بۆ جێگای یەکەم جاری .. هەتاکو ئەو ملوانکە بدۆزێتەوە، بەڵام دایکمان عائیشە بە جێدەمێنێت لە قافڵەکە بەهۆی ئەوەی ئەوانەی قافڵەکەیان هەڵگرتبوو هەر وایان زانیبوو دایکمان عائیشە هەر لەنێو کەژاوەکەدایە، چونکە یەکم جار بینیبوویان کە گەراوتەوە.. ئافرەتان بەسروشتی خۆیان کێشیان کەمترە لەپیاوان بەگشتی دایکمان عائیشە رەزای خوای لە وکەسانە بووە کە کێشی کەم بووە، وەك کوردەواری دەڵێت برتکلە بووە.
هەر بەو هۆیە کەژاوە دەکەوێتە ڕێو هەستیان نەکردوە کە خاتو عائشەی تێدانیە . دوابەدوای ڕۆیشتنی قافڵەکەو جێهێشتنی، دایکمان عائیشە هەر لە شوێنی خۆی ماوە هەتا ماندوبوو و خەوی لێکەوت ، پێویستە لێرەدا شتێک بزانین کە رسول الله ﷺ لە هەموو غزوة یەکدا لە پێش قافڵەکە دادەنا بۆ ئاگادارکردنەوە لە پێشهاتەکان و کەمنی سەرێگا ..
بە هەمان شێوە لە پاشتی قافڵەکە وکاروانی هێزەکەیەوە کەسی دادەنا بۆ هەڵ گرتنەوەی ئەوکەلو پەلانەی کە لە قاڵەکە بەجێما وە ئەو صحابیەی کە لەو غەزوة دا کرابووە مؤخرە واتا کۆاتی سوپاس کەسێك بووە بەناوی صفوان بن المعطل- ڕەزامەندی خوای لێبێت- 

دوای گەیشتنی صفوان بە شوێنی وەستانی قافڵەکە دەبینێت دایکمان عائیشە بەجێماوە و هەر لەگەڵ بینینی دایکمان عائیشە صفوان رەزای خوای لێبێت دەڵێت ( إنا لله و إنا إليه راجعون) و بەدایکما عائیشە دەڵێت: کە سواری وشترەکەی ئەو بێت و تا دەگەنەوە نێو مەدینە و ئەم روداوە زۆر شتێکی ئاسایی دەبێت لەلای خەلکی مەدینە ئەسڵەن ئەگەر نیەتیان خراپبوایەو کاری خراپیان کردبا نعذباالله قەت پێکەوە نەدەگەڕانەوە . بەوشیوە سادەییە!
ڕاستە لەلای مسولمانان تەنانەت لایخودی رسول الله ﷺ شتێکی ئاسایی بوو ، بەڵام لەنێو مسولمانان مونافیق بوونی هەبووە ، ئەوکەسەت ئەم تانەو تەشەرو بوختانەی جوڵاند یەک لەوان کە دەستی گەورەی هەبوو لە ئەو بوختانەدا (عبدالله بن ابى بن سلول )بوو، كە دەیگوت عائیشە بەسەلامەت لەدەستی صفوان دەرنەچووە .
ئەم باسە لەنێو مەدینەدا بڵاوەوە بوو و تەنانەت وای لێهات کە رسول الله ﷺ ی زۆر بێتاقەت کرد بۆیە رسول الله ﷺ ڕۆیشت بۆلای علی کوڕی ئەبی تالیبو ئوسامەی کوری زەید رەزای خوایان لێبێت- تا ڕاوێژیان پێبکات و علی رەزای خوای لەسەر رەئی وابوو کەلە جارییەکە خاتو عائیشە بپرسێت تا بزانێتکە هیچی لە دایکمان عائیشە بینیوە؟
پێغەمبەری خوا صلی اللەعلیەوسلم دواتر لە خزمەتکارەکەی عائیشە دەپرسێت: کە عائیشە ت چۆن بینیوەو ناسیوە و ئەو خزمەتکارە شاهێدی پاکی دایکمان دەداتو دەڵێت: کە دورە لە هەموو بوهتانێکەوە دواتر رسول الله ﷺ دەچێتە لای ابوبکر ی باوکی عائیشە رەزای خوای لەسەر و رسول الله ﷺخۆی تەحقیق لەومەسەلە دەکات لەبۆی دەردەکەوێت کە عائیشە پاکەو ئەوە تەنها بوهتانێکا و دواتر رسول الله ﷺ دەچێتە سەر مینبەر و دەفەرموێت کە ئەمە بوهتانە و عبدالله بن ابى سلول ئەو بوهتانەی کردووە .
و هەر بەهۆی ئەم باسەوە مقۆمقۆ لەنێومزگەوتی رسول الله ﷺ دروست دەبێت لەنێوان اوس وخەزرەج بەڵام رسول الله ﷺزۆر بەداناییانە ئەو شەڕو دەمەقاڵەیە دادەمرکێنێتەوەو ناهێڵێت شەڕ بکەوێتو نێوانیان ئوسیدی کوڕی حوضیرو سعدی کوری عبادە .
دوای ئەوە مانگێک تێپەڕیوە بەسەر ئەو قسەوقسەڵۆکانەداو دایکمان عائیشە ئاگاداری ئەوقسەوقسەڵۆکانە نەبووە نیەبەهیچ شیوەیەك یەکێک لەڕۆژەکان دایکمان عائیشە دەچێتە دەرەوە لەگەڵ ئافرەتێکدا و خاتو عائیشە لەکاتی ڕۆیشتندا دەکەوێت و ئەو ئافرەتەی کە لەگەڵیدایە وەکو تەعن پێی دەڵێت ناشێت کارەکە کاریگەری لێکردبیت و دایکامان عائیشە داوایلێدەکات مەوزوعەکەی بۆ شیبکاتەوە دوابەدوای ئەم قسە ئەوجا دایکمان عائیشە بە باسەکەدەزانێت و توشی بارێکی دەرونی ناخۆش دەبێت ، وبە گریانەوە دەگەڕێتەوە بۆماڵەوە وداوا لە رسول الله ﷺ کە ئیزنی بدات دا بگەڕێتەوە ماڵی باوکی ، لەکاتی بردنەوەی دا بۆ ماڵی ئەبوبکری باوکی رسول الله ﷺ بە عائیشە دەفەرموێت ئەگەر ئەوکارەت کردوە ئەوا تەوبەی لەسەر بکە دانان بەتاواندا دەبیتە هۆکاری لێخۆشبون خودای پەروەدگار ومیهرەبانە لێتخۆشدەبێت و ئەگەر ئەوکارەیشت نەکردوە ئەوا خودا بەرائەتت دەردەخات.
ئەمەش ئەوەمان بۆدەردەخات کە رسول الله ﷺ علمی غەیب ی نەزانیوە ، دوابەدوای ئەوەی کە رسول الله ﷺ ئەوقسە بە خاتو عائیشە دەڵێت عائیشە زۆر بێتاقەت دەبێت و زۆر دەگر و لە حاڵەتی نفسی زۆر قورسدا دەژی دەڵێت باوکە دایکە گوێتان لێیە رسول الله ﷺ چی دەڵێت ئێوە دەڵێن چی ئەوانیش بێدەنگ دەبن، چونکە فتنەکە زۆر گەورەیە هەموانی نارەحەت کردوە و عائیشە لەبارێکی دەرونی زۆر ناڕەحەتتدادەبێت لەوکاتەدا خودا ی گەورە وەحی دەکات بۆ رسول الله ﷺ وبەرائەتی خاتو عائیشە بەدەردەکەوێت لەگەڵ ئەوەیشدا ئەوانەی کە بوهتانیان پێکردبوو هەریەکەیان ۸٠ جەڵدیان لێدرا کەژمارەیان سیێ کەس بوون لەناسراوتریناین حەسانی کوڕی سابت بوو ، بەڵام مونافقەکان ئەوجەڵدەیان لێنەدرا، چونکە ئینکاریان لەتاوانی خۆیان دەکرد.
خوای گەورە پاداشتی کاك محمد تەوحیدی بداتەوە بۆ نوسینەوەی ئەم باسە .
سەرچاوەی ووتارەکەم :
http://www.bayanelislam.net/suspicion.aspx…
به‌روار: 28/08/2016
بینین: 2276