مێژووی ئیسلام
  ڕەواندنەوەی هەندێك گومان.. لە نێوانی وەرقەی کوڕی نەوفل و پێغەمبەردا صلی اللە علیە وسلم ..
ماکوان کەریم

ماکوان کەریم
ئەم پیاوە لە بنەرەتدا بت پەرست بووە؛ پاشان لە تەمەنی لاویدا دەڕواتە نەجران، مێژوونوسان دەڵێن: هەموو ژیانی لاوی خۆی لە خوێندن و نوسینی عیبرانی و خوێندنەوەی ئینجل و بەسەر دەبات، ناوی: وەرقەی کوڕی نەوفەلی کوڕی ئەسدی کوڕی عەبدولعەزی کوڕی مامی خەدیجەیە، لەسەر ئاینی مەسیحیە، بەڵام تاکو پیری لەناو مەسیحەکاندا دەمنێتەوە، لەدوای ئەوەی کە چاوەکانی لە دەستئەدا، دەگرێتەوە بۆ شاری مککە بۆ ناو خزم کەسو کارەکانی تەمەنێکی زۆری هەیە هەموو گیانی لەرزۆك بووە، وەرقە زۆر باش دەیزانی کە لەو سەردەمەی خۆیدا پێغەمبەرێك دێت، هەواڵی داربوویە لە لایان حبارو پیاوە ئاینیەکانی دینی نەسرانی باش ناونیشانی ئەو پێغەمبەرەیان دەزانی، چونکە ناوی لە تەورات ئینجیلدا هاتووە ناوی..
[الَّذِينَ آَتَيْنَاهُمُ الكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمْ وَإِنَّ فَرِيقًا مِنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ] {البقرة: 146}.
ئه‌وانه‌ی که‌ کتێبمان پێ به‌خشیون پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم ده‌ناسن هه‌روه‌ك چۆن نه‌وه‌کانی خۆیان ده‌ناسن، بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له‌وان ڕاستی ده‌شارنه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌شزانن (که‌ ئه‌وه‌ ره‌وا نیه‌).
کەواتە وەرقەی کوڕی نەوفەل شارەزابوو لە بواری ئاینی ئەو هەواڵانەی کە لە تەورات و ئینجیلدا هاتووبوو بۆیە خاتوو خەدیجە سەروەرمان محمدی(صلی للە علیە وسلم) بردە لای..
فَقَالَتْ لَهُ خَدِيجَةُ: يَابْنَ عَمِّ، اسْمَعْ مِنْ ابْنِ أَخِيكَ. فَقَالَ لَهُ وَرَقَةُ (وكان يعرف أخلاق النبي صلى الله عليه وسلم وعرف صفاته): يَابْنَ أَخِي، مَاذَا تَرَى؟ فَأَخْبَرَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَبَرَ مَا رَأَى، فَقَالَ لَهُ وَرَقَةُ: هَذَا النَّامُوسُ الَّذِي نَزَّلَ اللَّهُ عَلَى مُوسَى.

خاتو خەدیجە دەفەرموێت: بە ئامۆازکەم گووت: ئەی ئامۆزا گوێبگرە لەم کوڕی براتەمەبەستی محمدە(صلی للە علیە وسلم)، وەرقەی ووتی چیت دیوە کوڕی برام بۆم باس بکە، دیارە وەك ئەدەب و رێزێك ئەو وشانە بەکار هاتووە لە ناو عەرەبدا ، وەك پەیوەندی خزم و خوێش هیچ پەیوەندی بە پێغەمبەرمانەوە(صلی للە علیە وسلم) نەبووە، سەروەرمان محمد(صلی للە علیە وسلم) هەموو رووداوەکەی وەك خۆی بۆ گێرایەوە چی دیوە ئەو کەسە کە چۆن هاتۆتە لای لە ئەشکەوتەکەدا ووشەکانیشی بۆ باسکرد..
وەرقەی کوڕی نوفەل ووتی: ئەوەی کە بۆت هاتووە ئەو وەحییە، هەروەك سروش کە بۆ موسا هاتووە.. وەرقەی ئینجا کارێکی زۆر گەورە باس دەکات بۆ پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بە راشکاوانە پێدەڵێت: ئەوای کە هاتووە بۆ لات ئەوە ناوی جوبریلەو بەرێزترین فریشتەی خوای گەورەیە، ئەو فریشتە نایتە سەر زەوەی تەنها بۆ لای پێغەمبەران نەبێت، زۆر بەڕاشکاوانە بێ پێچو پەنا پێ دەڵێت: محمد تۆ دەبیتە پێغەمبەر..
لێرەدا ئەو لەبەرچاو بگرین؛ داخۆ هەست و سۆزی پێغەمبەرمان (صلی للە علیە وسلم) چۆن بێت؟ لەم کاتەدا ئەو ووشانە لە دەمی وەرقە دەبیستێت؛ ئیتر دەبێتە هەڵبژاردەی خوای پەروەردگار لە ناو ئەو هەموو مەخلوقەی خوای محمد هەڵدەبژرێت، بۆ ئەوەی ببێتە پێغەمبەری ئاخر زەمان.
لای هەمووان ئاشکرایە پلەی پێغەمبەرایەتی بە زۆری عیبادەت و ئیجتیهادی خەڵکی نیە، بەڵکو بە هەڵبژاردنی خوای پەروەردگارە خوای گەورە دەفەرموێت:
[اللهُ يَصْطَفِي مِنَ المَلاَئِكَةِ رُسُلاً وَمِنَ النَّاسِ إِنَّ اللهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ] {الحج: 75}.
هه‌ر خوا به‌ ویستی خۆی له‌ فریشته‌کان و له‌خه‌ڵکیش فرستاده‌ هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه‌ (چاك ده‌زانێت کێ هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی).
ئەوە کەسەی هاتە لای هیچ ئاگاداریەکی نەدایە پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم)، بەڵام وەرقە زۆر بە دڵنیایەوە دەڵێت: تۆ دەبیتە پێغەمبەر، سەروەمان محمد(صلی للە علیە وسلم) توشی شۆك دەبێت لەوکاتەدا.
لەوە قورستر بە محمد (صلی للە علیە وسلم) دەڵێت: وەرقە کە جێگای تێڕامانی سەروەرمان محمدە(صلی للە علیە وسلم)..
فقال: يَا لَيْتَنِي فِيهَا جَذَعًا (شابًّا) لَيْتَنِي أَكُونُ حَيًّا إِذْ يُخْرِجُكَ قَوْمُكَ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: "أَوَمُخْرِجِيَّ هُمْ؟"

وەرقە دەڵێت: خۆزگە لاو بوومایە .. یاخود ژیانم بکردایە تا ئەو کاتە هاوکارت بوومایە کە گەل و هۆزەکەت لە مەڵبەندو زێدی خۆت دەتکەنە دەروەوە.. پێغەمبەرمان (صلی للە علیە وسلم) فەرمووی: بە سەرسوڕمانێکەوە بۆ دەمکەنە دەرەوە؟!

ئەمە لێرەدا موعجیزەیەکی ئاشکرایە کە سەروەمان هەست بەوە ناکات گەلەکەی دەیکەنە دەرەوە، چونکە ڕێگای پێغەمبەران وایە لە ناو گەل و هۆزی خۆیاندا دەردەکرێن ئەم هەواڵە لە ناو ئاینەکانی پێشترە دراوە، لێرەدا ئەوە دەردەکەوێت کە سەروەرمان محمد هیچ دەربارەی گەلانی پێشوو تر نازانێت، مەگەر ئەوەی کە خوای گەورە دواتر لە ڕێگای وەحییەوە بۆ دەنێرێت، خوای گەورەیش لەوە ئاگادارمان دەکاتەوە لە قورئاندا دەفەرموێت:

[تِلْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنْتَ تَعْلَمُهَا أَنْتَ وَلاَ قَوْمُكَ مِنْ قَبْلِ هَذَا فَاصْبِرْ إِنَّ العَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ] {هود: 49}.
ئه‌م باسانه‌ بۆمان کردی له‌ هه‌واڵه‌ نادیاره‌کانه‌، نه‌ تۆ ده‌تزانی و نه‌ هۆزو نه‌ته‌وه‌که‌شت پێش ئه‌م باسه‌ی ئێمه‌، خۆگرو به‌ ئارامبه‌ پاشه‌ڕۆژ بۆ خواناسان و پارێزکارانه‌.
چونکە پێغەمبەر بە هیچ شێوەیەك لە ماناو واتای پێغەمبەرایەتی تێنەگیشت بوو، چونکە هیچ کات گەل هۆزەکەی بە درۆیان نەخستبووەوە، خاوەنی کەسایەتیەکی بە هێز بوو لە ناویاندا، هەربۆیە بەسەر سوڕمانەوە دەفەرموێت: بۆ دمەکەنە دەرەوە؟ ئینجا وەرقە بە دڵنیایەوە بۆی دووبارە دەکاتەوە دەڵێت:
نَعَمْ، لَمْ يَأْتِ رَجُلٌ قَطُّ بِمِثْلِ مَا جِئْتَ بِهِ إِلاَّ عُودِيَ.
بەڵێ، بە دڵنیایەوە راوەدوودەنرێت؛ هیچ پێغەمبەرێك نەهاتووە بەوپەیامەوە لای خوای پەروەردگار مەگەر دەربەدەر ناکرابێت.
ئەمە بنەمایەکی گەورەمان بۆ دەردەخات، ئەویش وەرقەی کوڕی نەوفەل فێرمان دەکات هەموو بانگەوازخوازێك، تووشی هەمان کرداری پێغەمبەران دبێتەوە، چونکە ئەم ململانییە بەردەوامە لە نێوانی ڕاستی و درۆداو ، شەیتان و مرۆڤدا حەق و باتڵدا، سونتێکی خوایە و تا رۆژی قیامەت بەردەوام دەبێت..
هەربۆیە بەردەوام وەرقە کوری نەوفەل دەڵێت: ئەگەر ئەو رۆژە من ئامادە بوونم هەبوو بە دڵنیایەوە سەرت دەخەم و پشتگیرت لێدەکەم بە هەموو توانای خۆم..
بەڵام زانایان و کۆمەڵێك لە مێژوو نوسان دەڵێن : لە دوای یەك هەفتە ئەو دیدارەی کە لەگەڵ سەروەرمان محمد(صلی للە علیە وسلم) کردی وەرقە وەفات دەکات- رەحەمەتی خوای لێبێت- هەندێکی تر لە زانایان و مێژوو نوسان دەڵێن: مانگێك دوای ئەو رووداوە وەفاتی کردوە، بۆیە پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) هەرکات باسی وەرقە بکرایە یان باسی نەسرانی خراپەی نەسرانیەکان بکرایە دەیفەرموو ئاگاداربن قسە بە وەرەقە مەڵێن: چونکە خوای گەورە یان بە هەشتێك یاخود دوو بەهەشتی پێبەخشیوە بە وەرقەی کوڕی نەوفەل.

ثم يقول ورقة: وَإِنْ يُدْرِكْنِي يَوْمُكَ أَنْصُرْكَ نَصْرًا مُؤَزَّرًا. ثُمَّ لَمْ يَنْشَبْ وَرَقَةُ أَنْ تُوُفِّيَ، وقد صدّق بالنبي صلى الله عليه وسلم حتى قبل التصريح بالرسالة، روى الحاكم عن عائشة بإسناد جيد أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: "لاَ تَسُبُّوا وَرَقَةَ، فَإِنِّي رَأَيْتُ لَهُ جَنَّةً أَوْ جَنَّتَيْنِ".

بەڵێ لەدوای ئەو ماوە کورتە وەرقە وەفاتی کرد، بەڵام ململانێکەی بە پێغەمبەرمان (صلی للە علیە وسلم) ناساندو ، ڕێگاکەی خستە بەردەم سەروەرمان ، پێڕاگەیاند، ئەم ڕێگایە هەورازو نشێوی زۆری تێدایە..
ئەم فەرمودەیەی وەرقە پەیامێکە بۆ هەموو بانگخوازنی ئەم ئیسلامە کە ئەو ڕێگایەن گرتوە.

لەدوای قسەکانی وەرقە پێغەمبەرمان (صلی للە علیە وسلم) باش ووتەکانی هەڵسانگاند، ئینجا وویستی بە دوای راستی ووتەکانی وەرقەدا بگرێت، چونکە ئەو ووتانە زۆر قورس و گەورەن کە کردوێتی بەدوای ئەوەدا دەگرێت کە کاری پێغەمبەران چیە؟ خۆیشی توانای هیچ بڕیارێك و هیچ بوچونێکی نیە، ناشزانێت چی لێ داوادەکرێت، ئەو کەسەیشی کە لە ئەشکەوتەکەدا هاتە لای نایدەزانی داوای چی لێ دەکات.
به‌روار: 25/08/2019
بینین: 1460