زنجیرەی ناساندنی ئایین و بیروباوەڕەکان
ھامنۆ ھەورامی
بەشی دووەم :
دابەشکردنێک بۆ ئایینە سەرەکی و ناسراوەکانی جیهان :
هامنۆ هەورامی
یەکەم/ سەرەتا :
لە بەشی ڕابردوودا توانیمان بەشێوەیەکی گشتی و شیکارییانە باس لە سەرهەڵدانی ئایینەکان و ناساندنیان و باوەڕدارییان بکەین ، لەم بەشەدا هەوڵدەدەین بەشێوەیەکی ڕوون ئاماژە بەو دابەشکارییە بدەین کە پەیوەستە بەو ئایینانەوەی کەلای ئێمە ناویان هەیە و پێمان ناسێندراوە ، لەگەمان بن :
دەتوانین هەموو ئایینەكانی جیهان دابەشبكەین بۆ دوو بەشی سەرەکی :
۱. ئایینە سامییەكان.
۲. ئایینە
غەیر سامییەكان.
* كە ئایینە غەیر سامییەكانیش دەتواندرێت دابەشکرێن بۆ :
۱. ئایینە ئاریاییەكان
۲. ئایینە غەیر ئاریاییەكان.
دووەم / ئایینە سامییەکان:
ئەمانە كۆمەڵێك ئایینن كە لە سامییەكانەوە سەرچاوە
دەگرن، بەگوێرەی سفری پێکهاتنی تەورات پێغەمبەر نوح (علیه صلاة وسلام) سێ کوڕی بەناوەکانی (سام و حام و یافت) هەبووە لقگەلێکی فراوانی ئەمڕۆ نەوەی ئەم سامەن وەکو (عەرەب ، عیبرانی ، ئاشوری و هتد ....)
وەک چۆن لە پێکهاتن : بەشی ۹ : بڕگەی ۱۸ - ۱۹ دەڵێت :
۱۸
جا كوڕانی نوح كه له كه‌شتییه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه، سام و حام و یافه‌ت بوون. حام باوكی كه‌نعان بوو.
۱۹
ئه‌مانه سێ كوڕه‌كه‌ی نوح بوون، له‌مانه‌وه خه‌ڵكی له هه‌موو زه‌وی بڵاو بوونه‌وه.
هەربۆیە ئایینە
سامییەكان بەو ئایینانە دەگوترێت كە لە ئیسرائیلی و عەرەب و ئاشوورییەكانەوە سەرچاوە
دەگرن كە سەرەكیترینیان ئیسلام و مەسیحییەت و یەهودیەتە و هەموویان
ئایینی پێغەمبەرایەتییە كە بڕوایان بە دابەزینی ڕێنمایی و وەحی هەیە لە خوداوە بۆ
پێغەمبەرەكان.
* ڕشتەی ڕەگەزی سامی و نەوەکانی :
لە پێکهاتن : بەشی ۱۰ : بڕگەی ۲۱ - ۳۲ سەبارەت بە نەوەکانی سامی کوڕی نوح بەمجۆرە دەدوێت :
۲۱
سامیش كوڕی بوو، یافه‌ت برای گه‌وره‌ی بوو، سام باپیره گه‌وره‌ی هه‌موو كوڕانی عێبه‌ر بوو.
۲۲
كوڕه‌كانی سام:
ئیلام، ئه‌شوور، ئه‌رپه‌كشاد، لوود و ئارام.
۲۳
كوڕه‌كانی ئارام:
عوچ، حوول، گه‌ته‌ر و مه‌شه‌ك.
۲٤
ئه‌رپه‌كشاد باوكی شاله‌ح بوو،
شاله‌حیش باوكی عێبه‌ر بوو.
۲٥
عێبه‌ریش دوو كوڕی بوو،
یه‌كێكیان ناوی په‌له‌گ بوو، چونكه له سه‌رده‌می ئه‌ودا زه‌وی دابه‌ش كرا. براكه‌شی ناوی یۆقتان بوو.
۲٦
یۆقتان ئه‌م كوڕانه‌ی هه‌بوو:
ئه‌لمۆداد، شه‌له‌ف، حه‌چه‌رماڤه‌ت ، یاره‌ح،
۲۷
هه‌دۆرام، ئوزال، دیقله،
۲۸
عۆبال، ئه‌بیمائێل، شه‌با،
۲۹
ئۆفیر، حه‌ڤیلا و یۆڤاڤ. هه‌موو ئه‌مانه كوڕانی یۆقتان بوون.
۳۰
نشینگهكانیان له مێشاوه هه‌تا ده‌گه‌یشته سفاری ناوچه شاخاوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات.
۳۱
ئه‌مانه‌ن نه‌وه‌ی سام، به‌پێی هۆزیان و زمانیان، له خاكیان و به‌پێی نه‌ته‌وه‌كانیان.
۳۲
ئه‌مانه‌ن هۆزه‌كانی نه‌وه‌ی نوح به‌پێی نه‌وه‌كانیان له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانیان. له ئه‌وانیشه‌وه نه‌ته‌وه‌كان به‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاو بوونه‌وه، له‌دوای لافاوه‌كه.
سێیەم/ دینە غەیر سامییەكان :
بەشێوەیەکی سەرەکی دابەشدەكرێن بۆ:
أ. ئایینە ئارییەكان:
ئەمانە ئایین گەلێك كە لەنێوان گەلە ئارییەكان بڵاو بوون و سەرچاوەیان
گرتووە، گروپ گەلێكی بەهێزی هیندۆ - ئەوروپییەكان كە بە ئێران و باكوری هینددا بڵاوبوونەوە لە ساڵانی (۱٥۰۰- ۲۰۰۰) پێش لەدایکبوونی مەسیح.
ئەمانیش دووچاری دابەشکارییەکی دیکە دەبنەوە بریتییە لە :
۱. ڤێدیكی (ویدایی).
۲.غەیر ڤێدیكی (غەیر ویدایی).
ئایینە
ڤێدیكییەكان (ڤێدا یان ڤێداس یان وی‌دا کتێبی پیرۆزی ئایینی هیندۆیی یان گەلانی ئاری دێرینە) بە هەڵە ئێستا ناودەبرێن بە هیندویزم یاخود براهمی.
وە ئایینە
غەیر ڤێدیكییەكانیش وەکو ( زەردەشتی ، سیخی ، بودایی ، جاینی هتد.....). كە نزیكەی هەموو ئایینە
ئاریاییەكان وەک ئایینی بێ پێغەمبەری دەناسرێن (هەرچەندە گەر بۆ ئایینە مێژینەکانی ئەم لقە بگەڕێینەوە ئەوە بۆمان دەردەکەوێت ئەم گشتگیرییە هەڵەیە چونکە لەناو ئەوانیشدا پێغەمبەر دەرکەوتووە).
ب. ئایینە غەیر ئارییەكان:
دینە نائارییەكان سەرچاوەیان زۆر جیاواز و هەمەجۆرە، كۆنفۆشیۆسی و تاوی و چەند ئایینێكی چینین لە كاتێكدا شینتۆیی ئایینێكی ژاپۆنییە.
زۆرێك لەم ئایینە نائارییانە چەمكێكی ڕوونیان نییە بۆ خودا بۆیە زیاتر وەك
چەند سیستەمێكی فیكری ئاماژەیان بۆ دەكرێت وەك لەوەی پێیان بوترێت ئایین چونکە زیاتر هەم وەک فەیلەسوف دەرکەوتوون هەم هەوڵیانداوە چاکسازی ڕەوشتی و قیەمی لەناو کۆمەڵدا بەجێبهێنن.
چوارەم/ سەرچاوەکان :
۱.کتێبپی پیرۆز : پەیمانی کۆن (تەورات)
۲. چەمکی خوا و وەڵامی پرسیارەکان لەسەر ئیسلام ـ دکتۆر زاکیر نایک ـ وەرگێڕانی : محمد شێخانی
۳. کورد لەسەرچاوە مێژووییەکاندا ـ عبدالله قەرەداغی
٤. چەردەیەک مێژوویی فەلسەفە لەئەوروپا ـ سەبوور حەمە شریف
٥. مێژوویی ئاینی زەردەشت ـ عبدالله موبلیغی ئابادانی ـ وەرگێڕانی : وریا قانیع
بهروار: 23/08/2019
بینین: 1079
|