هزری سیاسی
  مێژووی کودەتا لە وڵاتی تورکیا
د.عوسمان عه‌لى
ئەنجامدانی کودەتای سەربازی لەوڵاتی تورکیا نوێ نییەو پێستر چەندین جار ئەنجامدراوە، کە تەواوی کودەتاکان بەزیان بۆ گەلی تورکیا شکاوەتەوە.

مێژووی کودەتا لەتوڕکیا:

کودەتای یەکەم: ۲۳ی کانوونی ۱۹۱۳ دژی دەوڵەتی عوسمانی.
لەم کودەتایەدا سەدری ئەعزەم کامل پاشا لادراو دەسەڵاتی دەوڵەت بەمەرکەزی کرا.

کودەتای دووەم: ۲۷ی ئایاری ۱۹٦۰
ئەم کودەتایە دژی عەدنان مەندەریس ئەنجامدرا بە پاساوی بەدینی کردنی دەوڵەت کە دواتر ناوبراو لەساڵی ۱۹٦۱ لەسێدارە درا.

کودەتای سێهەم: ۱۲ی مارسی ۱۹۷۱
ئەم کودەتایەش لەرێی سوپاوە ئەنجامدراو وڵات بەرەو ئاقارێکی خراپ هەنگاوینا.

کودەتای چوارەم: ۱۲ی ئەیلولی ۱۹٨۰
ئەمە خوێناویترین کودەتا بوو، لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی کراو زیاتر لە ٦٥۰ هەزار کەس بوونە قوربانی، هۆکاری ئەم کودەتایەش بڵاوبوونەوەو گەشەسەندنی رەوتی ئیسلامی بوو، ئەمریکا پاش دەستبەکاربوونی ئیسلامی لەئێران، ترسی هەبوو تورکیاش بەرەو دەوڵەتی ئیسلامی هەنگاوبنێت.

کودەتای پێنجەم: ۱۹۹۳
ئەم کودەتایە کوژرانی توگۆت ئۆزاڵی سەرۆک وەزیرانی بەدواوە بوو، هەروەها چەندان چالاکونی کورد لەسێدارە دران.

کودەتای شەشەم: ۲٨ی سوباتی ۱۹۹۷
کودەتای ساڵی ۱۹۹۷ دژی نەجمەدین ئەربەکانی سەرۆک وەزیڕان ئەنجامدرا کە سەرۆکی پارتی رەفاهی ئیسلامی بوو، دواتر پارتەکە قەدەغەکرا.

کودەتای حەوتەم: ۱٥ی تەمووزی ۲۰۱٦
ئەم کودەتایەش دژی ئاک پارتی کە ڕەوتێکی ئیسلامییە ئەنجامدرا، بەڵام شکستیهێنا
به‌روار: 17/07/2016
بینین: 1344