هزری سیاسی
  فیکری سیاسی لە نێوانی خەڵکی و خەیاڵدا..٩
نوسینی: ماکوان کەریم

بەشی نۆیەم 

میکانیزمی حوکمڕانی لە ئیسلامدا لە دوو چەمك پێك دێت؛ 
- حاکمییەت- ڕامیاری 
ئەم دوو چەمکە لە ناو ئیسلامدا تێگەیشتنی تایبەتی هەیە..
حاکمییەت: واتا گەڕاندنەوەی دەسەڵات بۆ لای خوا بەحەتمی .. سەرچاوەکەی بیروباوەڕەی ئیسلامییە واتا (عقیدە)
لێرەدا پرسیارێك خۆی زیت دەکاتەوە دەپرسێت.. ئایا خوای گەورە خۆی حوکم دەکات و چۆن حوکم دەکات؟؟
وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەیە خوای گەورە لە ڕێگای پەیامەکەی خۆیەوە کە ناردویەتی بۆ پێغەمبەر – صلی اللە علیە وسلم- پاشان سوننەتی پەیامبەرکەی فەرمانڕەوای دەکات و بەو پەیامە ئاراستەی هەموو موسڵمان دەکات، هیچ دەستور و فەرمانێك نابێت لە حوکمڕانی ئیسلامیدا دژی فەرمودەی خوا پێغەمبەرەکەی بێت، ئەم تێگەیشتنە حەتمییە و هیچ موسڵمانێك ناتوانێت لێی لابدات، بە دەیان دەقی قورئان و سەدان فەرمودەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەم بارەوە ئاماژەی بە حاکمییەتی خوای گەورە کردوە، تەفسیرە نایابەکەی سەید قوطب -ڕەحمەتی خوای لێت- لەسەرەتاییەو تا کۆتایی ئەوە دەسەلمێنێت کە حاکمییەتی تەواوەتی بۆ خوای گەورەیە ، تەنانەت لەسەر ئەو تێگەیشتنە زیندانی کراو پاشان لە سێدارە درا.

ڕامیاری (سیاسەت) : ئەم چەمکە خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی هیچی لەبارەوە نەفەرمووە وەك دەقی کۆنکرێتی وداریشتبێت وەك نمونەی حاکمێتەکەی کە باسمان کرد ، ئەم چەمکە جێگای ئیجتیهادو بیرکردنەوەی خەڵکی یە بەگشتی، واتا دەقێك نیە بە جوبریلدا – سەلامی خوای لێبێت- خوای گەورە ناردبێتی بۆ پێغەمبەرەکەی – صلی اللە علەی وسلم- وتمان حاکمییەت حەتمییەو دەبێت پیادە بکرێت، بەڵام سیاسەت کە تێگەیشنی دووهەمە و سەرچاوەکەی فیقهی ئیسلامییە هیچ پەیوەندی بە وەلائو بەڕائەوە و.. بیروباوەرەوە نیە، بەڵکو- میکانیزمی کارکردن و ئالیەتی چونە پێشەوی حاکمیەتەکەی خوای پەروەردگارە ، ئیسلام هیچ جۆرە مۆدێلێکی دەستنیشان نەکردوە ..
بۆ؟
پرسیارێکی تر خۆی زیت دەکاتەوە دەڵێت : لە کاتێکدا ئیسلام لە ووردودرشتی ژیانی مرۆڤەکان چۆتە ناویان و تەنانەت خۆی کردوە بە ژوری نوستنی ژن و مێردو چونە ناو تەوالێت و تەنانەت هەڵسان لە خەویشت ڕێساو نزای تایبە تی هەیە، ئەی چۆن کارێکی واهەستیاری گرنگ بەجێدێڵێت و هیچ باسێکی ئەو تۆی لەبارەوە نەکراوە، کە ئالیەتی کارکردنی حاکمییەتە..؟
وەڵامەکەی بەم شێوەیە سەرچاوە دەگرێت لای نوسەر- ئیمامی شافعی لە شاری بەغدادا فتوایەکی دا و پاشان چووە ناو ووڵاتی میسر لە فتواکەی پەشیمان بوویەوە کە هەموو ٤ ساڵ نێوانی بووە یان زیاتر.. 
بۆ پەشیمان بوویەوە ؟
هۆکارەکەی پەیوەندی بە سەر ژیانی خەڵکیەوە بووە ، دەقی کۆنکرێتی واتا وەحی لەبەرەیەوە نەبوو بۆیە بۆ عێراق واپێویست بوو کە بەو جۆرە بەرخورد لەگەڵ خەڵکەکەی بکات ، بەڵام کلتور و ژینگەی میسر جیاواز بوو ، لە کاتێکدا هەردوولا هەر موسڵمان بوون.. ئەمە تێگەشتنە لە فیقهی ئیسلامییە وە سەرچاوەی گرتوە...ئیجتیهادە- ئاماژەم بەوە کرد کە سیاسەتیش لە فیقهی ئیسلامیەوە سەرچاوەی گرتوە واتا زادەی ئیجتیهادی سیاسیەکانە ، پاییە ئەم فیقهە تەنها رەوشتی ئیسلامی سەرچاوەکەیەتی کە راستگۆی و وەفا و خۆساغکردنەوە و بەخشیندەیی و ووریایی و دانایی و ئازایی و...تاد .. بنەمای سیاسەتی شەرعین لە ئیسلامدا..
بۆ نمونە خەلیفە لە ئیسلامدا دەکرێت تا مردن بێت، بەڵام لە جێگایەکی تر بۆ چوار ساڵ جارێك هەڵبژێرێت، کەواتە هیچیان حەرام نینو ئارەزو گرێبەندی حاکمو مەحکومە- ئەوە کارە دەستنیشان دەکات، ئەم پاشگرە -یاخود- باکگراوندە بۆ فیکری سیاسی ئیسلامی گرنگە، ئەگەر لەم دوو چەمکە کە حاکمییەت و سیاسەتی شەرعیە.. بە باشی قاڵ نەبیتەوە ئاستەمە لە سیستەمی سیاسی ئیسلامی تێبگەیت، هیوام وایە لەم باسەنەدا من شتیکم روونکردبێتەوە.. تێگەیستن لەم دوو چەمکە زۆر جار نەیاری دەسەڵاتی ئیسلامی دروست دەکات ئەگەر گەندەڵ یان خراپەکار بوو.. مەبەستم نەیار واتا ئۆپۆزسیۆنە بە زمانی سەردەم..

ئایا ئۆپۆزسیۆن لە سیستەمی سیاسی ئیسلامیدا بوونی هەیە؟

بەڵێ بە دڵنیایوە بوونی هەیە ، تەنانەت لە سەردەمی پێغەمبەری خواوە – صلی اللە علیە وسلم سەرچاوەی گرتوە – پێغەمبەریش تەواوی ئازادی و بیروباوەڕیانی لە رووی نەیارییەو ەپێبەخشیوو، نمونەی عەبدووڵڵای کوری سەلول کە لە جەنگی ئوحودا بە خۆی و٣٠٠ کەسەو ەگەرایەوە و ووتی من بڕوام بە جەنگە نیە، پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەو سلم ئازادی تەواوەتی پێبەخشی ، هەروەها لە کاتی جەنگی بەنوقوینوقاعدا ئۆپۆزسیۆنی پێغەمبەری خوا عەبدوڵڵای کوری سەلول ناڕەزا بوو لەسەر کوشتنی بەنو قەینوقاع ، پێغەمبەریش داواکەی گۆڕی بۆ دەرچوونیانو ئەوانیش رازی بوو.
لە ئیسلامدا ئۆپۆزسیۆن دەشێت لە شێوەی کۆمەڵو گروپدا بێت وەك ئۆپۆزسیۆن دژی عوسمانی کوڕەی عەفان ، یاخود وەك تاك دژی عومەری کوڕی خەتاب لەسەر مارەیی ئافرەت .. یاخود دەشێت چاودێری دەسەڵات بێت وە ك لەسەردەمی ئەبوبکردا.. هەوەرەها.
ئەمەش پتەوەی و سیمای بەهێزی سیستەمی سیاسی ئیسلامییە کە ئالیەتی کارکردنی لەسەر بنەمایی...
یەکەم : ڕەبانیەتە و رووگەیە بەندایەتیە
دووەم: جیهانییە..
سێیەم: گشتگیرە (شمولییە)
چوارەم: واقیعیە..
پێنجەم : نێوەندگیری دادپەروەرییە(الوسطیە) 
لەڕاستیدا هەریەك لەم بنەمایانەی کە باسمان کرد پێویستیان بە پێناسەو شیکاری هەیە.. بۆ ئەوەی بزانین پێناسەو تێگەیشتنی سیستەمی سیاسی ئیسلامی چییە ، تا ئێستا تەنها توانیومانە تعاروف بکەین لەگەڵ سیستەمەکدا و هەموو ئەو چەمكو بنەماو پایانەی کە باسمان کردوە پێویستیان بە پێناسە هەیە، دەبێت پێش هەموویان پێناسەی سیستەمی سیاسی ئیسلامی بکەین کە بۆ خۆی چییە؟

چاوەڕوان بن ماویەتی


به‌روار: 23/05/2015
بینین: 599