سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
گوتاری ئیسلامیی له هه‌رێمی كوردستان ...
عبدالرحمن محمدعارف
---- (په‌ڕینه‌وه بۆ داهاتوو ) -----
گوتاری ئیسلامیی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی نائیسلامییه‌كان خۆیان پێوه‌ی گیرۆده‌كردووه و پرسیاروه‌ڵامی قورس و سوك و مه‌نتقی و نامه‌نتقی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده ئێمه‌ی ئیسلامخواز خۆمان پێیه‌وه نه‌به‌ستووه‌ته‌وه و وه‌ك ماڵێكی مه‌تروكه به جێ‌مان هێشتووه تا خه‌ڵكی غه‌واره به ئیسلام و گوتاری ئیسلامیی لێی بدوێن و پرسیاریشمان بۆ بكه‌ن و هه‌ر خۆشیان وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه !.
منیش ناڵێم هیچم نه‌هێشتووه و به‌م چه‌ند دێره ئێوه ده‌گه‌یه‌نمه قوڵایی و بنی بنی گوتاره ئیسلامییه ره‌سه‌ن و ره‌نگڕێژ كراوه ئیلاهیی و نه‌به‌وییه‌كان،هه‌ر كه‌سێك ئه‌و ئیددعای كرد ئه‌وه پۆزلێدانێكی لوت به‌رزانه‌ی هه‌رزه كارانه‌ی نه‌خوێنه‌وارانه‌یه‌و هیچیتر !. به‌ڵام خۆ ده‌كرێت دووسێ قسه بكه‌م و ئێوه‌ش بكه‌مه لایمه‌ن و ناوبژیوان تاپێم بڵێن ورد دوواوم له‌م باسه‌مان یان نه‌خێر زبره‌و پێویستی به‌هاڕینی زیاتره؟!.
پێناسه‌یه‌كی كه‌م و كامڵ :
گوتاری ئیسلامیی : كۆی ئه‌و ڕوانین و حاڵی بوون و لێدوانانه‌یه كه‌له ئیسلام سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و له زار‌و قه‌ڵه‌می بیرمه‌ندان و زانایان و بانگخوازانه‌وه دێته ده‌رێ و هه‌موو ئه‌وانه‌ش قسه‌گه‌لێكن له‌سه‌ر چه‌ندێتی و جۆرێتی رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی و ئابوریی و كه‌لتوریی و زانستی و په‌روه‌رده‌یی و فێرخوازییه‌كان. یانی سیانه‌یه‌ك هه‌یه : رووداوگه‌لێك هه‌یه كه مرۆڤ ده‌یخوڵێنێت و پێوه‌رێكی باڵا هه‌یه كه له ئیسلام خۆی ده‌بینێته‌وه و توێژ‌و چینێكی خوێنه‌وارو قوڵخواز هه‌یه بوونه‌ته نێوه‌ندگیر بۆ گه‌یاندنی ڕوانینی ئیسلامییانه بۆ رووداوه‌كان و به‌یان یان بریاردان له‌سه‌ریان .
پێویستی و پایه‌كانی :
هیچ مرۆڤێك ناتوانێت رۆڵی راسته‌قینه‌ی دوور له ساخته ببینێت له بواره‌كانی گوتاری ئیسلامی‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ مه‌رجه‌ی تێدا تۆخ و تێر نه‌بووبێته‌وه، یه‌ك : شاره‌زایی وورد له ده‌قه‌كانی وه‌حیی (قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر-سه‌ڵات و سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت-) .دوو : هۆشیاری فراوان له‌سه‌ر زه‌مان و مه‌كان و زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و مرۆڤه‌كان به گشتی . سێ : عه‌قڵێكی ئیجتیهادیی .
جۆره‌كان و پێڕه‌وه‌كانی :
به چاوێكی خێرا‌و سه‌رنجێكی گشتی چوار جۆر له گوتاری ئیسلامیی له هه‌رێمدا هه‌یه‌و هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ش پێویستی به قسه‌و قه‌راری تایبه‌ت هه‌یه، 1- گوتاری ئیسلامیی ره‌سمیی(ده‌سه‌ڵات) : ئه‌وه‌ش بووه‌ته نه‌ریت كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایان -له زۆرێك له راكانیاندا- و زۆرجاریش كۆلێژ‌و په‌یمانگا ئاینییه ئیسلامیه‌كان ئه‌و نوێنه‌راتیه ده‌كه‌ن .2- گوتاری ئیسلامیی حیزبیی : كه حیزبه ئیسلامییه‌كان و سێبه‌ره‌كانیان ئه‌و رۆڵه ده‌گێرن . 3- گوتاری ئیسلامیی سه‌ربه‌خۆ : كه كه‌سایه‌تیه ئیسلامییه ئه‌كادیمی و تاك و ته‌را یان كه‌مینه‌یه‌ك له زانایان-مه‌لایان- به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستن . 4- گوتاری ئیسلامیی عه‌لمانی : كه حیزبه عه‌لمانیه‌كان و رۆشنبیره‌كانیان و رێكخراوه‌كانیان و میدیاكانیان ده‌یانه‌وێت ئیسلام بكه‌نه ئاینێك كه ته‌نها به ئاماژه‌ی ئه‌وان هه‌ناسه بدات و له كونجێكا بژی و له ده‌سه‌ڵات و ده‌ڵه‌تداریی و ده‌ستور دووری پێبگرن .
گرفت و گرێكانی :
سێ گرفت و گڕێی گه‌وره هه‌یه له‌به‌رده‌م گوتاری ئیسلامییدا : ئه‌لف : نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌ك كه پشتیوانی گوتاری راسته‌قینه‌ی ئیسلامیی بكات و شۆریكاته‌وه بۆ ناو خه‌ڵك . بێ : په‌لاماری ناره‌وای دژه‌كانی و داعشاندن و عروباندن و تیرۆراندنی به هه‌موو رێگه‌و شێوه‌یه‌ك . تێ : هه‌بوونی نمونه‌ی ناشیرین به ناوی ئیسلامه‌وه لێره‌و له شوێنی‌تر .
پێشنیار‌و پرده‌كانی په‌ڕینه‌وه :
سێ هه‌نگاوو هه‌وڵی گه‌وره گه‌وره‌مان پێویسته بۆ په‌رێنه‌وه بۆ قۆناغێكی نوێ و وه‌ڵامی هه‌موو ته‌حه‌داكانی به‌رده‌م گوتار‌و كرداری ئیسلامیی : یه‌كه‌م : نوێخوازیی (ته‌جدید) . دووه‌م : یه‌كخستنی گوتاره‌كان (توحید الخطاب) . سێیه‌م : به جێگه‌یاندن و دابه‌زاندن و به كردار كردنی گوتاره‌كان (تنزيل الخطاب).
به‌روار:
18/11/2015
بینین:
1688
زیاتر ...
هیواو هه‌ستانه‌وه له نێوان دوو قۆناغی جاهیلیدا ...
ئێمه عاشقی گێژاوو خولانه‌وه‌ی نێو گهردهلولین ....
یه‌كگرتووی ئیسلامیی به‌ره‌و كوێ ؟!...
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام...
با ئیسلامخوازان له فاروق رفیقهوه فێر ببن ....!!...
هه‌ماهه‌نگیی تێوان عه‌لمانیه‌كان و (ئیسلامی ره‌سمیی) !!...
حیزبه ئیسلامییه‌كان .. قه‌یرانی پرۆژه یان پرۆژه‌ی قه‌یران ؟؟ ...
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام...
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام...
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام ...
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام...
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام ...
به تۆمه‌تی (سه‌له‌فی)ه‌ته‌وه به ته‌مای چین ؟!...
كورد له نێوان من و رێجیس دۆبرێ و عادل باخه‌وان ..........
سه‌ربه‌خۆیی بوون له فیقهو فه‌توا .. فره رێ و فره ره‌هه‌ند ..!!...
پێوه‌ره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی فیكر‌و فیقهی ئیسلامیی ........
1
2
3
4
په‌ڕه‌ی
له 4
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش