سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
یه‌كگرتووی ئیسلامیی به‌ره‌و كوێ ؟!
عبدالرحمن محمدعارف
پێش هه‌ر شتێك ده‌ڵێم : یه‌كگرتووی ئیسلامیی حیزبێكی گه‌وره‌یه بۆیه هه‌ر ره‌خنه‌و سه‌رنجێك هه‌بێت له ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی و قه‌دو باڵایه‌تی . ئه‌م قسه‌ت له‌بیر بێت تا ده‌گه‌یته كۆتایی وتاره‌كه .
یه‌ك :
پرسیاره‌كه‌مان : ئه‌وه پرسیارێكی گه‌وره‌یه مافی یه‌كگرتووه‌كان و نایهكگرتووهكانیشه كه بگه‌ڕێن له دوی وه‌ڵامێك تائاوی دڵیان بدات،كات تێپه‌ری كردووه‌و پێویسته دره‌وی هه‌موو ئه‌و پوش و په‌رژینانه بكرێت كه یه‌كگرتووی ئیسلامیی هه‌ڵه گه‌وره‌كانی خۆی پێشاردووهتهوه، مه‌فهومی (شاری حه‌رام) و ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو كه هه‌یبه‌تێكی فشۆڵی به‌خشیوه‌ته یه‌كگرتوو پێویسته بسڕێته‌وه !.
دوو :
لێدوانی موفاجه‌ئه : بهڕێزحاجی كاروان له NRT ده‌ڵێ : یه‌كگرتوو حیكمه‌تی هه‌یه به‌ڵام هه‌ندێك جار جورئه‌تی نیه، ئێمه پێویستمان به قیاده‌ی به جورئه‌ت هه‌یه. به‌ڕێز ته‌ها سۆڵه‌یی له لاپه‌ره‌ی خۆی نوسێوێتی : چی تر شتێک نەماوە بەناوی یەکگرتووەوە!، ئه‌نجا ده‌ڵێت : هیچ حیزبێکیش وەکو یەکگرتوو ئینشقاقی تێنەکەوتووە...شانازی وخۆهەڵکێشانی یەکگرتوو کە حیزبێکی تەواو کوردستانییە ؛ بڵقی سەرئاو و میزەڵانێکی فووتێکراو زیاتر نەبوو...هه‌تاد. ئه‌م دوو لێدوانه (موفاجه‌ئه‌یه) و پێچه‌وانه‌یه به‌ته‌بیعه‌تی یه‌كگرتوو كه نایه‌وێت دان بنێت به هه‌ڵه فیكریی و مه‌نهه‌جی و مێژوویهكانیدا، وا له ناو هه‌ناوی قه‌یراناویی یه‌كگرتوو خۆیه‌وه‌و به فشاری ئه‌م واقیعه نوێیه نوزه‌یه‌ك دئ !.
سێ :
به‌رووه پارتیهكهدا : ئایا یه‌كگرتوو كه‌ی ده‌توانێت هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر پارتی و به‌رزانی بگۆڕێت و روو به رووی (مونكهری ئه‌كبه‌ر) بێته‌وه كه بریتیه كه ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان؟!. (یه‌كگرتوو = ئیخوان) له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1992 ده‌نگیاندا به مه‌سعود به‌رزانی و له‌رۆژی 19-8-2015 له ئیحراجێكی گه‌وره به‌رزانییان رزگار كردوو خۆشیان خسته ته‌نگاوییه‌كی گه‌وره‌وه!، یانی ماوه‌ی 22 ساڵه یه‌كگرتوو هه‌ر ئیخوانهكهی ئه‌و رۆژگارهیهو له به‌رامبه‌ر پارتیدا تهسهورو كرداری هیچ نه‌گۆراوه. یه‌كگرتوو 22 ساڵه ته‌وازوع ده‌به‌خشێته پارتی و پارتیش 22 ساڵه له دژیان پیلان ده‌گیڕێت و به گرتن وكوشتن وسوتاندنی بنكه‌كانیان وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه به‌تایبه‌تی له بادینان. له‌و ساڵه‌دا (1992) ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو- ئیخوان بۆ ده‌رفه‌تی خۆساندن گه‌ڕابن خۆ ئه‌مساڵ یه‌كگرتوو گه‌وره‌تر دیاره‌و خۆی به لایه‌نی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م ده‌زانیت به پێی جیاوازی ناوچه‌كان. له‌و كاته‌وه تا ئه‌مرۆ چی‌یان ده‌سكه‌وت لهمهرحهمهتی پارتی و به‌رزانی وچییان كه‌م كرده‌وه له ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قی ئه‌و حیزبه؟.
یه‌كگرتووی ئیسلامیی هه‌ندێك جار تورهبوونیشیان ده‌بێته ره‌حمه‌ت بۆ پارتی!، له ساڵی 2013 ئه‌مینداری پێشوو به‌ڕێز م . صلاح ا‌لدین ره‌خنه‌یه‌كی له به‌رزانی گرتبوو یه‌كسه‌ر یه‌كگرتووه‌كانی بادینان چوون به گژیداو ئه‌ویش ناچار بوو رهخنهنامهیهكی بڵاو كرده‌وه!، وه له دوای 23 حوزه‌یرانی 2015 دیندار دۆسكی ئه‌ندامی م.س ودامهزرێنهر له‌یه‌كگرتوو ده‌رواته ده‌ره‌وه‌و په‌رله‌مانتاره بادینیهكانیش دژی براكانی خۆیان(سۆرانیهكان) ده‌بنه‌وه، له 19ی ئابیش به‌رێز عمر كۆچه‌ر خۆی وته‌نی بروای نامێنێت به حیزبه‌كه‌ی وفراكسیۆكهشی!، ئه‌م دووكه‌سه لهبادینانن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی سلێمانی دژی پارتی وه‌ستانه‌وه توره بوون و یه‌كگرتوویان به جێ هێشت. له كاتێكدا له 23 /6/2015 كاریكی گه‌وره بوو كه یه‌كگرتوو به‌شدار بوو بۆ سنوردار كردنی دهسهڵـای ره‌های به‌رزانی و پارتی، به‌ڵام له 19-8- 2015 ئه‌و شانازییان سفر كرده‌وه. ئایا كه‌ی یه‌كگرتووه‌كان له‌وه تێده‌گه‌ن كه پارتی هه‌رگیز رێگه نادات له بادینان به هیچ بگه‌ن مه‌گه‌ر به شتی لاوه‌كی وه‌كو یه‌ك و دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و كردنه‌وه‌ی رادیۆ و هه‌تاد؟. له‌م هه‌واڵانه‌دا وێنه‌ی یه‌ك یه‌كگرتوو نیه و نابینرێت، به‌ڵكو دوو یه‌كگرتوو قیت بووه‌ته‌وه .
چوار :
به رووه ئیسلامییه‌كه‌دا : ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كگرتوو به خه‌می ئه‌وه بوون له ته‌ك پارتی و به‌رزانی نه‌رم و نیان بن هیچ ئه‌وه‌نده نه‌رمییان نه‌نواندووه له‌رووی برا ئیسلامییه نا یه‌كگرتووه‌كاندا، بۆچی بۆ جارێكیترو له برگه‌یه‌كی تری مێژوویدا نه‌یانتوانی له ته‌ك ئیسلامییه (نا یه‌كگرتووه‌كان)دا به تایبه‌تی كۆمه‌ڵ(دوای ئه‌وه‌ش كه بووه حیزبێكی بێ چه‌ك و مێلیشیا وه‌كو یه‌كگرتوو) لانی كه‌میی هاوماڵانه پێكه‌وه بن و كه‌مێك هاوده‌ردی یه‌كتر بكێشن؟!، ئه‌وه‌چیه كه زۆر زوو(یه‌كگرتوو+ كۆمه‌ڵ) لێك نزیك ده‌بنه‌وه و زۆریش زوو لێیان ڕاده‌كه‌ن و به‌رده‌بنه یهكترو تۆمه‌تی گه‌وره به‌یه‌كتر ده‌گۆرنه‌وه؟!. له دوای (2009)وه ئه‌وه چه‌ند جار به زاهیر بوونه برابه‌ش و ئه‌نجا كه‌وتنه‌وه لمۆزی یه‌كتر؟!. ئایا كێشه‌كه ته‌نها شه‌ڕی براگه‌وره‌ییه وه‌كو یه‌كگرتوو زمانی حاڵی داوای ده‌كات؟، یان نه‌خێر گرفتی فیكریی قوڵه یان هیچ كامیان نیه ئه‌وه ئێران وئیخوانه (به‌پێی قسه‌ی كادیری هه‌ردوولایان) هه‌ریه‌كه‌یان له بهرهیهكدان و رێگه ناده‌ن دۆست و ده‌سته‌كانیان برۆنه گیرفانی كه‌سه‌وه ؟!.
پێنج :
لێدوانی لاواز : دروشم و لێدوانه‌كانی یه‌كگرتوو هه‌ندێك سواون و پێویستیان به دانان و دارشتنه‌وه‌ی وورد هه‌یه، هه‌میشه ده‌ڵێن ئێمه مێلیشیامان نیه و ده‌ستمان له خوێنی كه‌سدا نه‌بووه، بوونی مێلیشیا له كوردستان كراوه‌ته ئه‌ركی نیشتمانی و گرێدراوه به ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یه‌وه، تۆ كه نیته به خاڵ ئیجابی بۆت حه‌ساو ناكرێت!، خه‌ڵك حیزبێكی به‌هێزی ده‌وێت بیگه‌یه‌نێته لێواری ئه‌مان و به‌خته‌وه‌ری، جا لایه‌نی چه‌كدار بێت یان بێ چه‌ك وروونیشه بێ چه‌كه‌كان هێشتا كه‌مینه‌ن و هێشتا ترسیش هه‌یه خه‌ڵك پشتیان لێههڵبكات، ئه‌نجا ته‌نها باسي لافیته‌ی خۆش گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌س نیه وه‌كو یه‌كگرتوو هه‌ڵیكردووه، به‌ڵكو كه‌مكردنه‌وه‌و ریشه‌كیش كردنی (ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها) و رێگرتن له فه‌رزكردنی حوكمی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌سه‌ر كۆی دین و ژینداو به‌پاسه‌وان بوونیان بۆ گه‌نده‌ڵی زه‌به‌لاح ئامانجی له پێشتر‌و به‌رێزتره. جه‌ماوه‌ر كۆمه‌ڵێكی ده‌وێت ڕوو به ڕووی گرفته‌كان بێته‌وه‌و مافی كۆن و نوێ بۆ بگێرێته‌وه، باشه ئه‌مه كه‌ی یه‌كگرتوو له قۆزاغه‌ی خۆبچوككردنه‌وه خۆی فوتار ده‌كات و ملبهرزو سه‌ربه‌رزانه‌و به غیره‌تی موسڵمانانه‌وه پێشه‌وایه‌تی میلله‌تی خۆی ده‌كات؟، كه‌ی ئه‌وه ره‌وایه لێدوانچییهكانی یه‌كگرتوو هه‌میشه خۆیان به كۆمه‌ڵێكی زوڵم لێكراوی بێپهل وپۆ ده‌ناسێنن؟!، یه‌كگرتوو ده‌یان هه‌زار كه‌سی حیزبیان هه‌یه بۆ ده‌بێت خیتابێكیان هه‌بێت له جیاتی ئه‌وه‌ی رێز‌و هه‌یبه‌تێك ده‌ستخه‌ن خه‌ڵك به‌زه‌یی پێیانا بێته‌وه؟!، به‌ڕێز شێخ حه‌سه‌نی هه‌ڵه‌بجه‌یی دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه له مهڵبهندهكیان كراوه ده‌ڵێت : ئێمه بێ ده‌ست و پلین بۆیه ته‌قه‌مان لێكراوه !!، ئه‌وه گوناح نیه هه‌زاران ئه‌ندامت هه‌بێت و ئه‌وه‌نده به كزۆڵی لێدوان بده‌ی؟!. یه‌كگرتوو ده‌ڵێت : یه‌كێتی و گۆران و كۆمه‌ڵ بۆ پۆست و پاره و نه‌وت شهر ده‌كه‌ن وئێمه‌ش وانین ته‌نها خزمه‌تگوزاریی و ئه‌من وئاسایش مه‌به‌ستمانه، یان ده‌ڵێت : یه‌كێتی و گۆران وكۆمه‌ڵ به‌ره‌ی ئێرانن و ده‌یانه‌وێت یه‌كگرتوو بچوكبكه‌نه‌وه!. ئێران و ئه‌مریكا هه‌ردووكیان داگیركه‌ن وخوێنیان تاڵه، به‌ڵام ئایا پارتی ویه‌كگرتوو-به تایبه‌تی لقی بادینان- وحیزبهكانیتر ناكرێت له به‌ره‌ی توركیا‌و ئه‌مریكادا خۆیان حه‌شار دابێت و ئه‌و مافه‌یان نیه به‌وان بتانچوێنن؟. به‌ڕێز ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌ڵێت : یه‌كیتی و گۆران وكۆمه‌ڵ ده‌یانه‌وێ یه‌كگرتوو بچوك بكه‌وه‌و خه‌یاڵیان خاوه، ئه‌ی ئایا پارتی هه‌وڵی گه‌وره‌كردنی یه‌كگرتوو ده‌دات؟، ئه‌نجا حیكمه‌ت چیه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵیش ده‌خه‌نه ریزی یه‌كێتی وگۆرانهوه؟، بۆكۆمهڵیش هه‌مان پرسیارم هه‌یه لێیان، بۆچی به‌شی برایه‌تیه ئیسلامییه‌كه ناهێڵنه‌وه‌و هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر وه‌ك جاره‌كانی پێشوو لێك نزیك ببنه‌وه و میوه‌و موجامه‌له‌یه‌ك بگۆرنه‌وه؟.
حه‌وت :
مه‌ترسیه‌كان : چه‌ند خاڵێك به به‌رژوه‌وه‌ندی پارتی ته‌واو بووه جگه له ته‌واو نه‌كردنی نیسابی یاسایی رۆژ 19-8 له‌لایه‌ن یه‌كگرتووه، خه‌ڵكی ناوچه‌ی سلێمانی له یه‌كگرتوو توره‌ن و بادینانیش له سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو!. ئه‌مه‌ش په‌لكێشمان ده‌كات بۆ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ری نیه كه ئه‌مجاره دوای رازی كردنی پارتی و توره‌كردنی ناوچه‌ی سلێمانی سیناریۆكه‌ی بادینان (لێدانی بنكه‌كانیان)له سلێمانی خوانه‌خواسته دووباره بێته‌وه!.به‌وه‌ش پارتی ئه‌وه‌نده‌ی ترگهشكه ده‌بێت و یه‌كگرتووی بادینان لێیان نزیك ده‌بێته‌وه؟!. چه‌ند شتێكی‌تر ده‌ڵێم ته‌نها له رووانگه‌ی پێشبینی كردنه‌وه وه‌ك پرسیار ده‌یخه‌مه به‌گوێ،ئایا مه‌ترسی ئه‌وه‌نیه پارتی به هه‌ر نرخێك بێت به‌رێز دیندار دۆسكی هانبدات بۆ دامه‌زراندنی حیزبێكی ئیسلامیی (پارتی مه‌شره‌ب) له‌بادینان ودواتر خه‌ڵكێكی یه‌كگرتوو له‌ته‌كی بچن؟، هۆكاره‌كانیش له‌بارن به‌رێز دۆسكی خۆی توره‌یه له یه‌كگرتوو ئه‌نجا جیاوازی شێوه زار‌و ته‌بیعه‌تی تایبه‌تی مرۆڤی بادینی و فشاری پارتی و سروشتی ئیخوانی بوون كه تێكه‌ڵ ده‌بێت له‌ته‌ك بادینی بووندا پێناسه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ده‌ن به خۆیان !.
به‌ڵام ئهزمونیترمان هه‌یه كه ئه‌م مه‌ترسیی له‌تبوونه‌ی له‌ته‌ك خۆی نه‌هێنا بۆ نمونه ده‌رچوونی به‌ڕێزان عبدالرحمن صدیق و هادی عه‌لی هیچ كوتله‌یه‌كی لێ سه‌وز نه‌بوو ، وه‌لێ نازانرێت به هۆی ئه‌وه‌بوو كه خۆیان نه‌یانویست كوتله‌یه‌ك راست بكه‌نه‌وه یان نه‌یانتوانی و كه‌س ئاماده نه‌بوو له یه‌كگرتوو پشتیوانیان بێت. هه‌رچه‌نده ژینگه‌و كه‌سایه‌تی ئه‌و دووانه زۆر جیایه له ده‌ڤه‌رو ده‌م و دڵی به‌رێز دیندار دۆسكی و ئه‌و فشار‌و فه‌رهه‌نگه‌ی هه‌یه‌تی. بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش بهڵگهیترمان لایه كه پارتی له بادینان هه‌میشه ده‌یه‌وێت كه‌س و كۆمه‌ڵێك نه‌بێت خاوه‌نی هیچ بێت ئه‌گه‌ر هه‌بووش هه‌وڵده‌دات پارچه‌یان لێكاته‌وه به‌رێز عارف روشدی له یه‌كێتی و هه‌ندێك له به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له نه‌وه‌ده‌كان له دهۆك مه‌یلیان به پارتیه‌وه بوو خه‌ڵكی بزوتنه‌وه قسه‌ی له‌و جۆره‌یان ده‌كرد و دوایش هه‌روا ده‌رچوو بۆ هه‌ندێكیان .
هه‌شت :
یه‌كگرتوو چی بكات : یه‌كگرتوو توانایه‌كی مرۆیی و ماددی و مێژوویی زۆری هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌یه‌كی نائیخوانی یان كاڵتر له ئیخوانی بووندا بزاڤ بكه‌ن ده‌توانێت زۆر شتانی باش بكه‌ن بۆ خۆیان و براكانیان (نایهكگرتووهكان)، به‌ڵام كێشه ئه‌مه‌یه كه : یه‌كگرتوو به دوای ژینگه‌یه‌كدا وێڵه كه نه‌ك هێزی چه‌ك و مه‌چه‌ك - كه هه‌موومان نامانه‌وێت هێزی چه‌ك حوكمان بكات- به‌ڵكو له ململانێیه‌كی سیاسی توند‌و تیژیش خاڵی بێت!، یه‌كگرتوو دره‌نگ دێته ده‌نگ و له دوای كاروانه‌وه سه‌رنج ده‌دات و ده‌ڕوانێت، كه‌ی خهڵكیتر گه‌یشتن ئه‌وانیش به په‌له‌پروزه ده‌یانه‌وێت بگه‌ن و پشكی شێرشیان به‌ربكه‌وێت، یه‌كگرتوو ڕووی له شوێنێكه‌و له‌گه‌ڵ شوێن و شهخسێكیتردا ده‌دوێت و مامه‌ڵه ده‌كات!. یه‌كگرتوو چوار وه‌رزه‌ی ساڵ و چل ساڵه‌ی ته‌مه‌ن ته‌واو ده‌كات و باری ئه‌و هه‌ر چل مهنه، یه‌كگرتوو سته‌م له خۆی ده‌كات كه كاری گه‌وره‌تری پێده‌كرێت بۆ موسڵمانان به گشتی بێ خوێندنه‌وه‌ی حیزب و خێڵ و ده‌ڤه‌ر به‌ڵام ماركه‌و مه‌عده‌نی خۆی ته‌عدیل ناكات !.
بۆیه پێویسته یه‌كگرتوو به سهرتابای فیكر‌و مه‌نهه‌ج و هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیدا بچێته‌وه بۆ نمونه : راستكردنه‌وه‌ی تێگهیشنتیان بۆ حاكمیه‌تی شه‌ریعه‌ت و په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندامیان له‌سه‌ریی و ته‌رككردنی (ئیسلامی دیموكراسی) و(دیموكراسیه‌تی ئیسلامی) و هێشتنه‌وه‌ی ئیسلام بێ پێشگرو پاشگری شێوێنه‌ر، ئه‌نجا موراجه‌عه به ڕه‌گ و ریشه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی حیكمه‌تدا وههڵتهكاندنی ئه‌و باوه‌ره‌ی كه هه‌رچی ئیخوان = یه‌كگرتوو كردی هه‌مووی حیكمهتهو دووره له هه‌ڵه، دیاریشه كه موراجه‌عه‌ی ئیخوانی بۆ ده‌سته‌واژه‌كانی زۆر كه‌مه مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و ریزه به جێ‌دێڵن و دێنه ده‌ره‌وه،ئه‌وانیش زۆرجار هه‌ر له‌سه‌ر زه‌مینه‌كه‌ی پێشوویان -ئیخوان- ده‌خۆن و ده‌خوێننه‌وه‌و كێشه‌ی تر زه‌رع ده‌كه‌ن!.
له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌میشه وچه‌ندین ساڵه ته‌ئصیل بكه‌ن بۆ جیاوازیی وماڵ جیایی وهه‌ریه‌كه‌و بۆ خۆی ئه‌ركه له‌سه‌ریان ته‌ئصیل بكه‌ن بۆ یه‌ك ماڵ و حه‌وشه‌یی یان كۆمه‌ك و هاوكاربوونی فیعلی برایانه و دوور له رۆحی هه‌میشه خۆ به براگه‌وره زانین!، پاشان دروستكردنی رۆحی ململانێ، چونكه یه‌كگرتوو له‌و نه‌فه‌سی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زۆركه‌مه و هه‌ندێكیش رایان وایه ئه‌و رۆحیه‌ته‌ی نیه، ئیتر نابێت چاوه‌رووان بێت كه هه‌موو قۆناغێك بزوتنه‌وه‌یه‌كی گۆران بێنه بوون و ئه‌وانیش سوود ببینن له‌و ده‌رفه‌ته و ده‌نگێك به‌رزبكه‌نه‌وه، به‌و خاڵه‌دا بچنه‌وه كه نه‌رم و نیانیان له رووی عه‌لمانیه‌كان و ره‌قیی و زبری و بێ منه‌تیان و پشت گوی خستن بۆ براكانیان -نایهكگرتووهكان- پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه و كه‌مكردنه‌وه‌ی دهمارگیریشیان بۆ نزمترین نمره مافێكی نێوان موسڵمانانه بۆ یه‌كتر و زۆریتر ئێستا ناتوانم باسیان بكه‌م
بهروار:
22/08/2015
بینین:
1801
زیاتر ...
هیواو هه‌ستانه‌وه له نێوان دوو قۆناغی جاهیلیدا ...
ئێمه عاشقی گێژاوو خولانه‌وه‌ی نێو گهردهلولین ....
گوتاری ئیسلامیی له هه‌رێمی كوردستان ......
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام...
با ئیسلامخوازان له فاروق رفیقهوه فێر ببن ....!!...
هه‌ماهه‌نگیی تێوان عه‌لمانیه‌كان و (ئیسلامی ره‌سمیی) !!...
حیزبه ئیسلامییه‌كان .. قه‌یرانی پرۆژه یان پرۆژه‌ی قه‌یران ؟؟ ...
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام...
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام...
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام ...
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام...
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام ...
به تۆمه‌تی (سه‌له‌فی)ه‌ته‌وه به ته‌مای چین ؟!...
كورد له نێوان من و رێجیس دۆبرێ و عادل باخه‌وان ..........
سه‌ربه‌خۆیی بوون له فیقهو فه‌توا .. فره رێ و فره ره‌هه‌ند ..!!...
پێوه‌ره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی فیكر‌و فیقهی ئیسلامیی ........
1
2
3
4
په‌ڕه‌ی
له 4
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش