
پێوه‌ره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی فیكر‌و فیقهی ئیسلامیی .....
عبدالرحمن محمدعارف
باش ده‌زانم كه هه‌موو زاراوه‌كانی پێوه‌ر .. سه‌ربه‌خۆیی ... فیكر .. فیقه.. ئیسلامیی.. وه‌ك پێناسه‌و وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی و شوێنه‌واره‌كانی جێگه‌ی گفت‌و گۆی قوڵه، به‌ڵام هه‌موو گفتوگۆكان مه‌رج نیه به فیلته‌ری وه‌حیی وعه‌قڵی ئیجتیهادیی و واقیعی مه‌یدانی و ئه‌زمونه راست و دروسته‌كاندا به بێوه‌ی ده‌رچێت و قابیلی قبوڵ بێت!، من خۆم و ئێوه‌ش ئه‌مرۆ ناخه‌مه ناو ئه‌و گێره و كێشه‌و سه‌ر ئێشه‌وه، بۆیه لای خۆمه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی فیكر‌و فیقهی ئیسلامییانه سێ مه‌رجی سه‌ره‌كیی هاوچهرخانهم هه‌یه:
1- فیكر‌و فیقهی ئێمه پێویسته رزگار بكرێت له (فشار)و(فشۆڵ)كردنی رۆژئاواییانه به‌هه‌ردوو به‌ری ئه‌تڵه‌سییه‌وه(ئه‌وروپاو ئه‌مریكا)، كه ده‌سه‌ڵاته عه‌لمانی و تاغوتیهكانی وڵاتانی ئیسلام نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
2- فیكر‌و فیقهی ئیسلامیی ئه‌ركه له په‌تاو هه‌ژمونی رۆژهه‌ڵاتی(ئێران)یانه رزگاربكرێت كه ئه‌ویش به دوو شه‌پۆل دێت، یه‌كه‌م: له ئاستی ره‌سمیدا كه هه‌موو ده‌زگا سیاسی و رۆشنبیری و ئه‌منی و ..هتدهكانی ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت دونیای ئیسلام یه‌ك پارچه بكاته (شیعهوا)!، دووه‌م : له ڕێگه‌ی نوسه‌رو روناكبیران و بیرمه‌ندانی گه‌وره‌و بچوكیان ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ته‌رجه‌مه‌و خوێندن له‌و وڵاتاتهو نوسینی سه‌دان كتێبه‌وه كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له (تهشهیوعی مۆدێرنه) و عه‌لمانیه‌ت و كه‌لتوری ئێرانی و جیهابینی رۆژئاواییانه و ره‌خنه‌ی روخێنه‌رانه بۆ سهرچاوهكای ئیسلام و لێدان له رۆح و رواڵه‌تی ده‌قه‌كان و مێژووی هاوه‌ڵان.
3- لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنانه‌ی ره‌سمیی (سعودییه‌كان) له ناو فیكر‌و فیقهی ئیسلامیمان كه له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامدا ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تی به (سعودیی)كردنی فیكر‌و فیقهمان به‌رقه‌رار بكه‌ن .
ئه‌م سیانه پێوه‌ری سه‌ربه‌خۆییه له تێگه‌یشتنی من بۆ وه‌حیی و عه‌قڵی ئیجتیهادی و واقیعی كوردستانی و ئه‌زمونی كۆن و نوێمان .
بهروار: 27/01/2015
بینین: 1572