چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان ـــ کتێبی سێیەم: زنجیرە ٧١
ماکوان کەریم

پەروانە و سوتاندی هەناوی ماکوان

لەگەڵ پەروانەدا هەستی هەرزەکاریم بۆ گەڕابووەوە وا هەستم دەکرد کە گەڕەك و جارانی سلێمانیەو کەسایەتی و تەمەن و هەموویم لەبیر کردبوو، پەروانە یەکێك بوو لەو خۆشەویستانەی کە لەدەستم دابوو. دۆزینەوەی لە کەشتیەکەدا لەماوەیەکی کەمدا دروست بوونەوەی خۆشەویستی و گەڕانەوە بۆ دادایەتی و ژیانی منداڵی و بەرائەتی هەرزەکاری، دەستم لەناو دەستی پەروانەدا بوو بەرەو ژورەکەم دەڕۆشتین، کاتێك تەماشای دەکردم لێوی بائەداو ئەیگەزی زیاتر ئەی ووروژاندم. خۆشەویستی زۆری دەردەبڕی، مەست بوو بووم بەدیاریەوە تا چووینە ژوورەوە.
بەخێر هاتنم کردو چاکەت و جلەکانی سەرەوەی داکەند و منیش چوم بۆ تەوالێت و تا هاتمە دەرەوە خەریکی ئەوە بوو هەموو جلەکانی لەبەری خۆی داکەندو منیش وەکو پەیکەرێك بەدیاریەوە وەستابووم، بەزەردەخەنیەکەوە تەماشای کردم و ڕووە و من هات وەکو چەکوشێك بکێشن بەسەرمدا بەو شێوەیە ئازارم پێگەیشتو لە دەمەوە هاڵاوێکی گەرمی چووە ناو لاشەم و لەپڕ پەروانە نەماو ئەوەندەش ئازارم پێگەیشت لەسەر بێدی ژورەکە بێ هۆش کەوتم.

کە بەخەبەر هاتمەوە زۆریك لە فەرمانبەرەکانی ناو کەشتیەکە دەرگای ژورەکەمیان کردبوەوە لەڕێگای ژمارەی سەیارەکەم کە لە گەراجی کەشتێکەدا چاوەڕێیان کردبووم دەبێت دەرچم بەتەنها سەیارەکەی من مابوەوە و بەوەدا دۆزیبوویانەوە من لە چ ژورێکدام و هاتن ووتیان چی بووە؟
ماکوان: هەست دەکەم لە شەوەوە بوراومەتەوە و نائاساییم.
فەرمەنبەریك: تۆ گەیشتیتە ئەڵمانیا سویچی سەیارەکەمان بدەرێ و ئێستا ئامبولانس بانگ دەکەین، چونکە وەجبەی تر لە ئەڵمانەوە سەردەکەوێت بۆ سوید ئێمە دەگەڕێینەوە، ببورە کاتمان نیە.
ماکوان: زۆر باشە ئەوە سویچ وویستم هەڵبسمەوە هیچ ئازارم نەبوو، بەڵام قاچم بەزەویەوە نوسا بوو، هەستم بە ماندبوونێکی زۆر دەکرد توانای قسە کردنم نەبوو ئاگام لە خۆم بوو، بەڵام هەرچیەك بکرایە توانای وەڵامدانەوە و قسە کردن و پرسیارم نەبوو.
ئاموبلانس هاتوو منیان خستە ناوی بردیانم بۆ خستەخانە لە کیل هیچ کێشەیەکی جەستەییم نەبوو، ناچار کردیانمە دەرەوە منیش هاتمە دەرەوە ئەدرەسی سەیارەکەمیان دامێ و بە تەکسیەك چوومە لای سەیارەکەم و ماوەی ٤ کاتژمێر لە ناو سەیارەکەمدا مامەوە توانای لێخوڕینم نەبوو.
تا ووردە ووردە هەستم بە باش بوون دەکرد و لاشەو سوکی و ئەکتیڤی و چالاکیم بۆ گەڕاییەوە، هەستم دەکرد هێزم تێدایە. سەیارەکەم گەرم کردو کەوتمە ڕێ هەر بێدەنگ بووم نەم دەتوانی بیر بکەمەوە، بێدەنگیەکە ئارامی پێدەبەخشیم، پاش ڕۆشتنیکی زۆر بەرەو کولن لە ڕێگادا دەستم نا بە دوگمەی سیدی و سەیارەکەم قورئانی لەسەر بوو بەدەنگی سەعد غامدی، سەرەتا ئاسایی بوو ووردە ووردە گیانم قورس بوو دیسان وەکو بە چەکوش بکێشن بەسەرمدا و بەپەلە سەیارەکەم لاداو بارانیش دەباری دەرگای سەیارم کردەوە بۆ ئەوەی دابەزم هەناسم بۆ نەئەدرا ئەوەندەش ئازاری سەرم هەبوو ئاگام لە هیچ نەما بوو، قوڕ چڵپاو بوو ئەوەندە ئاگادارم کەوتمە ناو قوڕ چڵپاوی سەرجادەکەو ئاوی براناوی سەر جادەکەی بەسەر دەموچاومدا دەڕۆشت.
کەچاوم کردەوە لە نەخۆشخانەیەك بووم داوام کرد لە کەسێك لە نەخۆشخانەکە تەلەفونەکەم بۆ پەیدا بکەن لەناو سەیارەکەمدایە و شەحنەکەیشیم بۆ بهێنن. نەمدەوێرا هەڵسم بچمە دەرەوەی ئەو ژورەی کەتێیدا پاڵ کەوتبووم، دەترسام بکەوم و کەس نەبێت هەڵم بگرێتەوە. ئافرتەکە ووتی سەیارەکەت لێرە نیە، بەڵام لەجێگایەکە نزیك هامبورگ هیچ کێشەت نیە دەتوانیت بڕۆیت پشکنینمان بۆ کردوویت هیچ کێشەیەکت نیە.
ماکوان: بەڵام سەرئێشەیەکی زۆرم لەگەڵدایە؟
پەرستارەکە: حەبی ئازار بخۆ چاك دەبیت، تۆ هیچ کێشەیەکت نیە و دەتوانیت بڕۆیت.
تەکسیم گرتوو بەرەو لای سەیارەکەی خۆم ڕۆشتم هەستم کرد کەسێکی ئاسایم هیچ ئازارم نیە، بەڵام زۆرم برسیەو نزیکە ٢٤ کاتژمێرێك دەبوو هیچم نەخواردبوو، چوومە ناو بازاڕ لە هامبورگ هەندێك سمیت و بۆرەك و خواردنی ترم خوارد و دیسانەوە چالاکیم بۆ گەڕایەوە، خەریکی قاوە خواردن بووم چوومەوە لای سەیارەکەم گەرمم کردو نەڕۆشتم، بەڵکو دەستم کرد بە شەحن کردنەوەی تەلەفونەکەم، نەمدەواێرا بیر بکەمەوە هەستم دەکرد شتێك لە نا ومێشکمدا دەهات و دەچوو ئازار لە گیانمدا نەبوو، بەڵام هەستم دەکرد جوڵەی گیانم لەدەستی خۆمدا نیە. تەلەفونەکەم کردەوە و تەلەفونم کرد بۆ خێزانم، دوای هەواڵپرسی ووتی زۆر خەمم بووە بۆ تەلەفونەکەت داخرابوو؟
ماکوان: شەحنم لێ وون بووبو تا کڕیمە پێم چووە.
خێزانم: سەلامەتی؟
ماکوان: زۆر باشم! ببورە دەبوو هەوڵمدایە تەلەفونم بکردایە بەس نەمتوانی لەگەڵ خێزانم دامخستەوە، دەترسام لە وەی سەیارە لێبخوڕم دەستم نا بە تەسجیلەکەدا قورئانەکەی لەسەر بوو لە ترساندا کوژاندمەوە بێدەنگی ڕووی تێکردم، هەستم دەکرد خۆم نیم دەمویست خۆم بم نەمدەتوانی، کەسێکی لاواز چەقیو بەزەویدا کە بیرو هزری خۆمم دەجوڵاند ئازار بەسەرمدا دەهات، دەمویست بیر بکەمەوە بۆ وام لێهاتوە هیچ وەڵامێکم دەست نەدەکەوت، بیرم کەوتەوە کوا پەروانە؟

لەبیرکردنەوەی پەروانەدا بووم ئەوەندەم زانی پەروانەو ئەعور و ویرسان هاتن بۆ لام.
ویرسان: زۆر دەمێك بوو ئەموویست ببینە هاوڕێ ئێستا هاوڕێین و کەس ناتوانێت لە هاوڕێیەتیمان بکات.
ماکوان : من هەرگیز نابمە هاوڕێی ئێوە!
پەروانە: ڕووەو من هات و دەستی خستەوە سەر شانم لە پڕ نەما و ئازارە زۆرەکە هاتەوە بەسەر سەرمداو لەناو مێشکمدا دەیووت سوجدە بەرە بۆ ویرسان دەنا مێشکت ئەتەقێنم، بە چەکوش دەیانکێشا بەسەرمدا هەر دەیووت سوجدە بەرە بۆ ویرسان!
منیش لە تاو ئازاری سەرم هیچم بۆ نەدەکراو دەشم زانی سوجدە بردن بۆ ویرسان واتای کافر بوون و لە ناوچونم، چ عەزابێکیاندام هاوارم دەکرد خوای گەورە فریام کەویت ئەو هەموو خەڵکە بەدەورمدا پێدەکەنین و کەس دەستی نەئەدا بەدەستمەوە، تا جارێکی تر بە قورسی کەوتمەوە سەر زەوی و ئەوەندی تر ئازارم پێگەیشت و دیسانەوە بورامەوە ئاگام لەخۆم نەما دەم چاوم لەگەڵ خاك و خۆڵدا تێکەڵ بوو.

ئازارێكی وام هەبوو نەمدەزانی چۆن ڕزگارم بێت، هەر کە دەمووت استغفراللە بە تەورو چەکوش دەیانکێشا بەسەرمدا، هەر دەمووت لا حول ولا قوة إلا بالله وەکو کەمتیار قەپ لە جەستەم بگرێت وام لێدەهات، ناچار قورئانم واز لێهێنا و خۆم دەم بەست کرد بۆ ئەوەی زیکری خواو نەکەم، ڕووت و قوت کرامەوە لە مرۆڤبوون بووم بە ڕۆبۆت و کارەکەرو خزمەتکاری پەروانەو ئەعور و ویرسان.
چارم نەما ئەوکاتە کە نانم خوارد لە هامبورگ کاتژمێر ٦ی ئێوارە بوو هەڵسامەوە لای سەیارەکەمدا لە جێگای پارکینگی سەیارەکاندا خەبەرم بوویەوە کۆمەڵێك گەنج بەسەر سەرمەوە بوون، هەڵسام و سوپاسی ئەوانم کردوو ووتم باشم ئەوە سەیارەی خۆمە ماندبووم خەوم لێکەتبوو، بەڵام کاتژمێر هەشت و نیوی شەوبوو تەلەفونم کرد بۆ فریاد دوام لێکرد هەرچۆن بووە وەرە فریام کەوە تەندروستیم باش نیە؟
فریاد: ئەو جێگاگەی کە تییدای بە ڤایبەرەکەت ئەدرەسەکەی بنێرەو چێك ئەدەرس بکە بزانم چەندە دووری لە منەوە؟
بۆم نارد کە تەماشی کردبوو ئاگاداری کردمەوە ٥ کاتژمێر لێمەوە دوورە، پێشم ووت هاوڕێیەکی بهێنێت چونکە من ناتوانم سەیارە لێبخوڕم!
فریاد: هەر ئەم شەو بە پشتیوانی خوا دەگەمە لاتو لە جێگای خۆت مەجوڵێ و بۆ زانیاریت خۆشەویستێکی تۆم لایە ماکوان دەزانی کێیە؟
ماکوان: بەخوا فریاد ئەوەندە بێزارم لەخۆم کەس ناناسمەوە بەقوربانتان بم فریام کەون.
فریاد: باشە ماکوان گیان سوارەم لایە، کاکە بازی گەڕەکی خۆمانە.
ماکوان: ئەزانم، ئەو سوارەیەی پێمان دەوت کاکە باز؟
فریاد: بەڵێ؛ ئەویش لەگەڵ خۆم دێنم و ئێستا دێین، ئەزانم بێتاقەت دیاری وا هاتین ئاگات لەخۆت بێت و نەجوڵێیت ماکوان وەکو پێمووتی باشە بەهیچ شێوەیەك سەیارە لێنەخوڕیت هەرگیز ئاوا ناساغی تۆم نەدیوە.
ماکوان: باشە دەستو بردێك بکەن.
چوومەوە ناو سەیارەکەم خۆم سەرقاڵ کردبوو بە نوسینی کورت کورتەوە لە فەیسبوکەمەم، دیسانەوە لەدەرەوەی سەیارەکەم وەکو موزهارە بکەن دنیایەك کوڕو کچ و پیاو و ژن کۆ بووبوونەوە ویرسان و پەروانەم تیایاندا بینی و دابەزیم و پاڵمدا بە سەیارەکەمەوە و لێیان دەترسام، لە سەرماندا هەڵدەلەرزیم. پەروانە هاتە لام و ووتی : بۆ دەلەرزیت سەرماتە؟
ماکوان: "زۆر بە کەساسی" بەڵی سەرمامە.
پەروانە: چاکەتەکەی خۆمت بدەمێ بیکەیتە بەرت؟
ماکوان: نامەوێت سوپاس، هەروام ووت دیسانەوە هاتە تەنیشتمەوە سەری کردە سەر شانم و نەما، ئازارەکەم دەستی پێکردەوە و ئەوەندەیان پیاکێشام کلۆ خوێنم هەڵدە‌هێنایە دەرەوە خوێنکەم سور نەبوو، بەڵکو خوێنێکی قاوەی بوو. پیایدا دەکێشام و دەیووت سوجدە بەرە بۆ ویرسان، پەروانە زۆر ئازاری دام!
سەرم بەرزکردەوە و هاوارم کرد، ئەگەر چاک ببمەوە و پەروانە پەڕوباڵت دەکەم ئاگاداری ئەوە بووم چی لەگەڵ پەروانەو ویرساندا بوو پیایان دەکێشام، چ ئازارێکم توش بوو. هاوارم دەکرد فریام کەون، کەس بەهانامەوە نەهات جارێکی تر کەوتمەوە سەر زەوی دەموچاو و گیانم لەناو خوێنی خۆمدا گەوزابووم ، خۆم بەزەیم بە خۆمدا دەهاتەوە. لەدوای ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر دیسان بیهۆش کەوتم و ئاگام لەخۆم نەما.
نازانم ماوەی چەند بێهۆش بووم، بەڵام ئەوەی خەبەری کردمەوە ویرسان بوو ووتی: هاوڕێ ماکوان سەیارەکە لێخوڕە بابڕۆین.
ماکوان: ناتوانم هەڵسم!
ویرسان: بە تواناو هێزی خۆم هەڵتدەسێنم، هەڵسە!
ماکوان: ناتوانم بێم چاوەڕوانی خەڵکێک دەکەم، ناتوانم لێرە بجوڵێم.
پەروانە لە پشتی ویرسان هاتوو ڕووە من و ووتی دێیت یان دەزانی چیت لێدەکەم؟
ناچار لەتاو ئازار ئەو جێگایەم بە جێهیشت و بە لێخوڕینی سەیارە هەر راست و چەپیان پێدەکردم تا بردیانمە ناو دارستانێك و هاتمە دەرەوەی سەیارەکەم، تەماشام کرد ئاهانگێکی زۆر خۆشە منیش لەگەڵ ویرسان دابەزیم و ڕووەو ئاهەنگەکە چووین بێ ئەوەی قسە لەگەڵ یەك بکەین، چوون هەموو هەڵدەپەڕین و بەرازیان سورکردبووە و شەرابیان دەخواردەوە کوپێك شەرابیان بۆ من هێنا منیش دەست بەجێ ڕشتم.
جارێکی تر ڕووە و من هات پەروانە منیش ڕامکرد بەرەولای سەیارەکەم و چوومە ناو سەیارەکەم دانیشتم و تەماشام کرد لەناوسەیارەکەدا دانیشتووە.
پەروانە: خەسرەو گیان بۆ لەدەستم ڕادەکەیت نازانی من تۆم چەندە خۆش دەوێت؟
ماکوان: من پێوسیتم بە خۆشەویستی تۆ نیە بە ترسەو قسەم دەکرد، چونکە زۆر ئازاری دابووم!
پەروانە: وەرە پێکەوە بڕۆینەوە بۆ ناو ئەو ئاهەنگە و بەیەکەوە سەما دەکەین.
ماکوان: ناتوانم حەزدەکەم لێرە پشوویەك بدەم.
پەروانە: "بە توڕەیەوە" دائەبەزیت یان دات بەزێنم!
ماکوان: زانیم هەڕەشەیەو بە چەکوش دەکێشێتەوە بەسەرمدا بۆیە ناچار ووتم باشە و دابەزیم و دەستم خستەوە ناو دەستی و بەرەو ئاهەنگەکە چووم، هەموو بەدەوری من و پەروانەدا سەمایان دەکردو پێدەکەنین و زڕەی پێکی شەرابیان دەکێشا بەیەکدا.
ناچار مامەوە هەستم بەسەرما دەکرد، دەستم لەناو دەستی پەروانەدا بوو هێزم تێدا نەمابوو ئەوندە ئازارم هەبوو، تەلەفونێکم بۆ هات لە فریادەوە دوورکەتمەوە بۆ ئەوەی گوێم لە فریاد بێت.
فریاد: ماکوان لە کوێیت؟
ماکوان: بردویانم نازانم لەکوێم.
فریاد: ئەو خوێنە لە تۆ ڕۆشتووە لەو جێگایەی کە سەیارەکەتت لێ پارک کردوە؟
ماکوان: "دەستم کردە گریان" بەڵێ؛ زۆر ئازاریان داوم فریام نەکەون دەفەوتێم؟
فریاد: مافیاکانی بیلدەربێرگن ؟
ماکوان: خۆیانن، دیاربوو ئەو بە مرۆڤ تێگەیشتبوو.
فریاد: ئێستا لە کوێیت؟
ماکوان: لە دارستانێکم دوورم لە جادە.
فریاد: پۆزشنەکەت بکەرەوە دایمەخە لەهەر جێگایەك بیت ئەتۆزمەوەو دێمە لات.
ئەوەی ئەو ووتی کردم، بەڵام کە ئەنجام دا ویرسان و پەروانە هاتە لام و پرسیان کێ بوو قسەت لەگەڵ کرد؟
ماکوان: فریادی هاوڕێمە بە شوێن مندا دەگەڕێت.
ویرسان: ناوی دایکی فریاد چییە؟
ماکوان: "یەکسەر بیرم کەوتەوە کە سیحری لێدەکەن!" نازانم دایکی ناوی چیە، دەشمزانی بەڵام نەمووت. پەروانە ڕووەو من هات هەر چۆن بوو تەلەفونەکەم خستەوە گیرفانم ووتم نەکو لێم بدەن با ئەوان بمدۆزنەوە، دیسانە هاتەوە لام و چووە ناو لاشەم و ئەوەندەیان دیسانەوە پیاندا دەکێشام خوێن بەچاو بە لوت و دەمدا دەهات.
لەناو ئەو قوڕو خاکەدا خستیانم و وەکو مار پێچم دەخوارد ئەوەندە ئازاریان دام تا ناچاریان کردم هەڵبسمەوەو بەو هەموو قوڕەوە رووەو سەیارەکەم ڕۆیشتم و ویرسان دەیووت لێخوڕە لەم ناوە نەمێنیت، خوێن فوارەی دەکرد هەموو گیانم قوڕ و چڵپاویە سەیارەم لێخوڕی خوای گەورە کردی سەیارەکەم چەقی نەدەڕۆشت. پەروانە هاتەوە دەرەوە ووتی وەرە دەرەوە لە سەیارەکەت با بڕۆین، دەستم لەناو دەستیادا بوو بەناو قوڕدا دەیان بردم.
هیچ چارەیەکم نەما بوو ئەوندە سەرمام بوو خوێن بە دەمو چاومەوە کلۆکلۆ بوو ببوو تا هێزم تێدا نەماو کەوتم لەناو ئەو دارستانەدا.
کەچاوم کردەوە لە ناو نەخۆشخانەیەك بووم زیاتر لە ٤ دکتۆر بەسەرمەوە بوو چەند پەرستارێك خوێنەکانیان دەسڕی بە سینەو دەمو چاومەوە جلی نوێیان بۆ هینابووم منیان دەگۆڕی لە دەوری پزیشکەکان فریاد و کاکە بازم بینی دەستم بۆ دریژ کردن خێرا هاتن بۆ لام و دەستم خستە ناو دەستی فریادو کاکە باز.
فریاد: چی ڕوویداوە کێ وای لێکردوویت پۆلیسیشم ئاگادار کردۆتەوە چەند جار هاتوون قسەت لەگەڵ بکەن، بەڵام بیهۆش بوویت.
کاکە باز کە پێی دەووتم کاکە سور، لە گەڕەك ماوەیەك هاوڕێ بووین و کوڕێکی ئازا بوو ناوی سوارە بوو لە خۆشەویستی پێمان دەووت کاکە باز، ئەویش لەخۆشەویستی بە منی دەووت کاکە سوور.
کاکە سور چیە؟ من بزانم تۆ کێوی کەس ناتوانێت تۆ بڕوخێنێت.
دەستم کردەوە بەگریان هەرگیز خۆمم وا زەلیل نەدیبوو، بەڵام هەستم دەکرد ئەو زەلیلی کردووم خەڵك نیە هیچ کەس نیە بەڵکو ئەوە خۆمم بەدەستی خۆم خۆم زەلیل کردوە خۆم توشی تاوان کردوە.
بۆیە کاکە باز بۆ گریانەکەی من دەستی کرد بە گریان و ووتی ئەگەر پیاو بم ناهێڵم حەقی بڕوا فریاد بۆی باس کردوم هوتێلەکەشیان دەسوتینم!
پزیشکەکان جێیان هێشتم وویستم قسە بۆ فریادو کاکە باز بکەم، بەڵام پەروانە هات و منیش ووتم ئەو دەڵە قۆڕەیە ئاوای لە من کردوە، هاتەوە ناو لاشەمە دەیکیشا بەسەرمدا ئاگام لێبوو سەرم لەسەر باوەشی کاکە باز بوو خوێن کڵۆ کڵۆ ئەهاتە دەرەوە لە دەمم و لە چاوم. فریاد خۆی پزیشك بوو حەپەسابوو بەدیارمەوە نەیدەزانی چی بکات ناچار بە چەرچەفی خستەکانەکە خوێنکەی بۆ دەسڕیم و هاواری دەکرد وەرن بەلایەوە.

چاوەڕوان بن، زۆرمان ماوە .
به‌روار: 02/12/2019
بینین: 1733