زانیاری تەندروستی
  چارسەرکردنی هەوکردنی سورێنچک
کۆچەر شێخانی

یەکەم: ئەو دەرمانانەی کە ترشی بلۆک دەکەن و ترشەڵۆکی کەم دەکەنەوە.
دووەم: دژە زیندەکان و کەڕووەکان بۆ نەهێشتنی هەوکردن.
سێیەم: ئازار شکێنەکان بەشێوەی قوتدان یان غەرغەرە کردن.
چوارەم: دەرمانی کۆرتیکۆستیرۆید بۆ کەم کردنەوەی هەوکردن.
پێنجەم: لە حاڵەتە زۆر توندەکان پێدانی خواردن لە ڕێگەی خوێنهێنەرەوە بۆ ئەوەی سورێنچک پشوو بدات.
شەشەم: بەکارهێنانی هەناو بینی.
حەوتەم: نەشتەرگەری بۆ لابردنی بەشە تێکشکاوی سورێنچک.
لەگەڵ ئەو دەرمانانە دەبێ ڕێنمایی دروست بدرێتە نەخۆشەکان کە:
دووربکەونەوە لە خواردنی تیژ و سەوزەی پیس و چەرزات و خواردنی ترش و جگەرە و کحول. وە خواردنی شل و ئاسان قوت درێ بەکاربهێندرێ وە هەوڵ بدە قەسەب بەکاربێ بۆ خواردنی شلەکان.
ئامادەکردنی
کۆچەر شێخانی(مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/ پەیمانگای تەکنیکی کۆیە)
به‌روار: 27/08/2019
بینین: 4020