 مەملەکەتی نور-زنجیرەی ٢٣
ماکوان کەریم
لە دەستپێکی جەنگی نێوانی دوو گەل و هۆزی ناو شاری مەککە قوڕەیش و خوزاعە، باسێکی گەرمی کردبوو بۆم نومەیر، بەڵام پرسیارێك هات بە مێشکمدا، لەوکاتەدا نەمویست بەسەرمدا تێپەڕێت ..!
ماکوان: جەنابی نومەیر، پێش ئەوەی باسەکەم بۆ تەواو بکەیت، کە عەرەب ئەوەندە حەزیان بەشەرف و خزمەت بووە ئیتر چۆن ساڵی خۆیان ناوناوە جاهیلی، لە ڕاستیدا ئەوان شەڕیان لەسەر شتی جوان کردوە خزمەت بووە بەخەڵك بەگشتی ..
نومەیر: راستە، بەڵام جاهیلیە ..مرۆڤ لەسەر خزمەتکردن مرۆڤی تر بکوژێت، ساڵانی جاهیلی هەموو بەمانای ئەوەنایەت کە خاوەنی رەوشت نەبوون، یاخود توانای ئیداریان نەبووە، بەڵکو جاهیلی عەرەب لە بیرو باوەڕیاندا بووە، عەرەب تاڕادەیەك خاوەنی هەڵوێست بوون کە ساڵانی خۆیان ناوناوە بە جاهیلی، بەڵام لە ڕاستیدا خاوەنی ڕەوشتی زۆر جوان بوون، بۆیە پێغەمبەریش ﷺ کە دێت دەفەرموێت: (إنما بعثت لأتمم مكارم الأخلاق) بۆ ئەوە هاتووم کە ڕەوشتە جوانەکان تەواو بکەم، کەواتە ئەمە ئەوە نیشان ئەدات کە ڕەوشتی جوانایان هەبووە .
ماکوان: ڕاستە، دوای ئەوەی کەدەست کرا بەشەر کێ سەرکەوتو بوو ؟
نومەیر: بەداخەوە کەس سەرکەوتو نەبوو، بەڵکو لەهەردوولا خەڵکانێکی زۆر کوژران ئیتر وای لێهاتبوو لەناو شاری مەککەدا ماڵ نەبوو کوڕو باوك و تەنانەت ئافرەتانیشیان نەکوژرێت، خەریك بوو هەموویان بەرەو لەناوچوون دەچوون ..!
تا ناچار هەموویان داوایان کرد کە سوڵح و ئاشتەوای بکرێت و لەسەر ئەوە دانیشتن و سوڵح کرا کە کەسێکی ئاقڵ بکەوێتە نێوانیان، کەسێکیان هەڵبژارد بەناوی عەمری کوڕی عەوف، یاخود ناوی یەعموری کوری عەوفە .. هەردوولا لەسەر ئەوە کۆك بوون کە ئەو کەسایەتیە ببێتە دادوەر لە نێووانیاندا ..
لەدوای ئەوەی چوونە لای عەمری کوڕی عەوف، قوصەی کوڕی کیلاب ئاماژەی بەوەدا کە خاکی مەککە خاکی باوباپیرانیەتی و ئەمان کەعبەیان دروستکردوە خوزاعە داگیرکەر بوون ئەگەر چی ماوەی ٥٠٠ ساڵە فەرمانداری شاری مەککە دەکەن، مەککە لەبنەڕەتدا دەگەرێتەوە سەر ئیسماعیل و منیش نەوەی ئیسماعیلم ..
عەمری کوڕی عەوف دادوەری کرد، بەوەی کەهەموو شتێك دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی قوڕەیش و خوزاعە هیچ مافی بەڕیوە بردن و هیچیان نیە، هەموو شەرەفی عەرەبی گەڕاندەوە بۆ قوڕەیش و لە پاڕاستن و لەبەرکردنی پەردەی کەعبە و ئاودان بە حاجیان و ناندان و هەمووی گەڕاندەوە بۆ قوصەی کوڕی کیلاب وە ئەویش بووە خاوەنی مەککە .
ماکوان: ئەی ئەم هەموو گەل و هۆزە چیە لە ناوشاری مەککەدا لە بەنی ئومیە و بەنی مەخزوم.. بەنی هاشم و ..هتد ؟
نومەیر: هەموو نەوەکانی قوصەین ئاوا زۆر بوون ..!
ماکوان: ئەی بۆ کارەکانیان دابەش کردوە هەر گەل و هۆزە شتێکی لەبەر دەستدایە؟
نومەیر: لەدوای ئەوەی کە هەموو دەسەڵاتی مەککە گەڕایەوە بۆ قوصەی خاوەنی چەند کوڕێك بووە لە پێشوترە بۆم باسکردی، یەکیك لە کوڕە گەورەکانی عبدول دار کوری قوصەی، ناوی عبد الله. زۆر داماوبوو کەسایەتیەکی لاوازی هەبوو، کوڕەکانی تری هەمووی ئازاو چەبوك و خاوەن کەسایەتی بەهێز بوون لە پیریدا لە پێش مردنی، هەموو دەسەڵاتەکەی دایە دەست ئەم کوڕەی و بۆ ئەوەی لەو لاوازیەوە دەریبکات و بەهێز بێت، بەڵام لەدوای مردنی خۆی ڕێزیان لە وەسیێتەکەی گرت وە هەموو هاوکاری عەبدولدار بوون، بەڵام کە ئەویش وەفاتی کرد، براکانی دەسەڵات و شەرەفەکانیان دابەش کرد لە شاری مەککە و تا ئێستاش بەرداوەمە، کە بنەماڵەی پێغەمبەر ﷺ لە کوڕانی عەبدولمەنافە و کورێکی دەبێت ناوی دەنێت هیشام ئیتر ئەمانە ئاودان و ناندانی حاجیانیان دەکەوێتە ئەستۆ.
ماکوان: ئەی دارولنەدوە چیە؟
نومەیر: دارولنەدوە هەروەك ئەم نادیانەی ئێستا کە لێی دانیشتوین، یەکەم جار لە ساڵی ٤٦٠ زاینی قوصەی کوری کیلاب دروستی کرد و بۆ کۆبونەوە گەل و هۆزەکان بۆ بەرێوەبردنی کاروانی بازرگانی و راوێژو، تەنانەت بۆ ژن مارەکردنی خەڵکی دەچوونە ئەو ماڵەی کە قوصەی دروستی کرد، خاوەنی سەرەکی ئەو ماڵە قوڕەیش بوو، بەڵام هۆزی خوزاعە و غەنیش.. بەشداربون تێدا پیاوە گەورە و پیرەکانیان لەوی کۆدەبوونەوە بڕیاریان ئەدا.
ماکوان: وەك پەرلەمانی یۆنانیەکان یاخود زەمەنی ئێمە ؟
نومەیر: بەڵێ هیچ جیاوازیەکی نیە، هەر گەل و هۆزە بە گوێرەی توانا و گەورەی و دەسەڵاتی خۆیان نوێنەریان هەبوو تێدا ..
ماکوان: ئەم دارولندوەیە بیستومە دەڵێن بە قاپێ عارەق کڕاوە ؟
نومەیر: ڕاستە حەکیمی کوڕی حیزام لە کوڕانی عەبدولداری کڕی بە قاپێ عارەق، کە شەوێك هەردوولایان دەیانخواردەوە لەو شەوەدا بە سەرخۆشی لێکڕین و هەموو عەقد و پەیمان نامەیەکی پێئیمزاکردن و وە بەشاهیدی خەڵکی قوڕەیش کڕی بە قاپێ عارەق .!
ماکوان: ئەی چۆن فرۆشراوە ؟
نومەیر: فرۆشتنەکەی بەکەسێك فرۆشرا ناوی شیبەی کوڕی عوسمان بوو لەتەنیشت ماڵەکەی خۆیەوە بوو ویستی گەورەی بکات، ئەویش فرۆشتی بە ١٠٠هەزار دینار لەسەردەمی معاویەدا ، معاویەش گلەیی لێدەکات بۆ فرۆشتویەتی بەو پارەیە ئەویش دەڵێت، من بە قاپێ عارەق كڕیومە، ئێستا فرۆشتومە بە ١٠٠ هەزار دینار ئەوە پارەکەشیم کرد بەخێر، تا سەردەمی معاویە مابوو، لەبەر ئەوەی حوکمڕانی مەککە لەمەدینەوە بوو ئیدارەی جاهیلی گۆڕا بۆ ئیسلام، ئیتر نە لەسەردەم خیلافەتی راشدین وە دوای ئەویش نەوەی ئومەییە هیچ ئەرزشێکی نەما بوو ماویەك کرایە تەویلەی ئاژەڵ و دوای ئەوە تێكدرا خرایە سەر مزگەوتی حەرەم و مزگەوتەکەی پێ گەورە کرا .
ماکوان: ئەی ڕاستە بەردە ڕەشەکە لە ناو کەعبەدا نەبووە لە دارولنەدوەدا بووە ؟
نومەیر: قسەیەکی واهەیە دەڵێن لە سندوقێكدا لە دارولنەدوەدا هەڵگیراوە، بەڵام پێناچیت ڕاست بێت .
ئەی کاتمان درەنگ کرد نەگەڕێنەوە بۆ دەوارەکەی خۆمان ؟
ماکوان: فەرموو ...
لەگەڵ نومەیر هەڵساین بەرەو دەورەکە بڕۆین ماوەیەك بە ناو شاری مەککەدا دەسوڕاینەوە، لەپڕ بوسەینە، لە دواوە پشتی گرتم
- ووتی: ماکوان هەروا بە ئاسانی دەست بەردارم بوویت ؟
ماکوان: بوسەینە ئاخر، خۆ من نەمگواستیتەوە، تەنها مارەکردنێك بوو، ئەویش باوکت درۆی لەگەڵ کردم، دەنا من خاوەنی خێزانم دوو منداڵم هەیە ..!
بوسەینە: جا با خاوەن دوو منداڵ و خێزان بیت، من خێزانی تۆم و ڕامکردوە هاتووم بۆ لای تۆ وە ناگەڕێمەوە و نەزرم کردوە هەر دەبێت خێزانی تۆ بم .!
ماکوان: ئاخر ڕێگای من سەختە و دژوارە، پێناچیت بتوانیت لەگەڵ من ژیان بکەیت، لەم گفتوگۆدا بووم لەگەڵ بوسەینەدا و باوکی گرتی و دەستی کرد بەلێدانی و لەبەرچاوی خەڵکیدا و شمشێری لێدەرهێنا کە بیکوژێت و نومەیریش سەیری ئێمە دەکات و بەدوای قسەی منەوەیە ..
منیش ئەوەم پێ قوبوڵ نەکرا، ئافرەتێك شوێن من بکەوێت و لەبەر من خۆی بخاتە ناڕەحەتیەوە منیش ئەوەندە سپڵەو بی وەفا بم هەروا لێگەڕێم بیکوژرێت، شمشێری خۆمم دەرهێناو خستمە سەر ملی فەزڵی و ووتم ئەگەر خوێن بێت لە بوسەینە گەردنت ئەپەرێنم ؟!
هەر من شمشێرم دەرهێنا بەدوامدا چەند کەسیك لە پیاوانی نومەیر شمشێریان دەرهێناو فەزڵیان بردە دواوە وە منیش بوسەینەم دەرهێنا لەژێر شمێرەکەیدا و خستمە پشتی خۆمەوە هاوارم کرد ئەوە خێزان و شەرەفی منە کەس بۆی نیە لێ نزیك بێتەوە ..!
فەزڵی هاتە لام و ووتی شیربایەکەی بدەو بیبە ؟
ماکوان: من شیربای نادەمە کەس و تەنها مارەی ئەدەم ..
فەزڵی : مارەیەکەی ٣ ئۆقیە ئاڵتونە ؟
ماکوان : من نازانم سێ ئۆقیە ئاڵتون چەند دەکات ، بەڵام دەتوانم بە پارە بدەمێ ؟
نومەیر هات وچوارسەد درهەمی دایە دەست فەزڵی و زۆر بە ئاسانی کچەکەی جێهێشت و دای بە من و هەروەك کاڵ و شتومەك پێفرۆشتم ...
منیش بەرێزەوە سواری ئەسپەکەی خۆمم کرد وە لەگەڵ نومەیردا بردمەوە بۆ لای دەوارەکەی خۆمان لە دەرەوەی شاری مەککەدا .
چاوەڕوان بن ئەم هەویرە ئاو زۆر دەکێشیت.
بهروار: 24/07/2019
بینین: 2120
|