چیرۆک
  مەملەکەتی نور ..زنجیرەی ٢١
نوسینی: ماکوان کەریم


جیابونەوەی  خۆشەویستان و گەیشت بە خۆشەویستر


لەگەرانەوەدا بووم لەگەڵ فەزڵی و بوسەینە بەرەو خێوەت و چادرگاکەی ئەوان، لەڕێگادا گەیشتن بە دووکەسی بەهەیبەت و جل و بەرگ جوان و دوای ئەوەی کە پرسیاری منیان کرد، زانیان کە من ناوم ماکوانە وە هاوڕێی فەرغەلی بووم ئەوانیش دەست بەجێ هاتنە لام و ڕێزو سڵاوی خۆیان نیشانداو منیش زۆر سوپاس و پێزانینم بۆیان دەربرین ..

لەگەڵ فەزڵی چوونە دووری من و بوسەینە، قسەیان دەکرد بەیەکەوە و منیش وتم بە بوسەینە ئەمانە کێن ؟
بوسەینە: من نایاناسم و، بەڵام کە مامە فەرغەلی هاتوە بۆ لامان زۆر جار ئەم دووکەسەی لەگەڵدا بووە بەیکەوە بینیومن ..!

ماکوان: ناویان چییە ؟

بوسەینە: ناویان سەعد و عەبدوڵڵایە..

ماکوان: چ کارەن ؟

بوسەینە: بازرگانن .

ماکوان: چۆن من دەناسن ؟

بوسەینە: نازانم

ماکوان: بە پێکەنینەوە تۆ چی دەزانیت، ئەی پێم بڵێ ناوی محمد بیستوە لەم دەوروبەرە ؟

بوسەینە: ناوی وام نەبیستوە لە ناو عەرەب ناوی وانیە .. ئەو ناوە لە ناوی رۆم دەچێت ؟

ماکوان: ئەبێت !، ئیتر هیچم نەووت زانیم ناوی محمد زۆر نامۆیە لە ناویاندا و بەو پێیە بێت جارێ پێغەمبەر نەهاتووە ﷺ ..

لەم قسانەدا بووین، هەندیك قسەو باسی ترم لەگەڵ بوسەینەدا دەکرد و پرسیاری ناوچەکەی خۆیانم دەکرد و کەوتونەتە کوێی مەککەوە، لەپڕ هاتنەوە بۆ لامان..

فەزڵی: ئەم دوو کەسە نزیکی فەرغەلی برای منن و ئەوان ئەمانتەکەت پێ ئەدەن لای ئەوانە، لەگەڵ ئەوان بڕۆ دوای کەی تەواو بوون دەتوانیت بگەرێتەوە بۆ لای بوسەینە؟

ماکوان: ئەی من ئەمڕۆ ژنم مارەکردوە چۆن دەبێت بڕۆم و خێزانەکەم جێبهێڵم ؟

سەعد: ئەی تۆ مەبەست ژنهێنانە یان ئەتەوێت، ئامانج و وەسیێتنامەکەی فەرغەلی جێبەجێ بکەیت ؟

ماکوان: بەدڵنیایەوە من ئامانجم هەیە و بەدوای ئامانجی خۆمەوەم، بەڵام یان ئەم کچەتان لێمارە نەکردمایە، یاخود بۆ ئێستا جیامان دەکەنەوە ؟!

عەبدووڵڵا: ئەتوانیت لەگەڵ خۆت بیهنیت، بەڵام ڕێگای ئێمەو تۆش دژوارە، بۆ ئەو ئافرەتە بکەوێتە نارەحەتی لەگەڵتدا، لەدوای تەواو بوونی کارەکانمان دەتوانیت بگەرێیتەوە بۆ لای و ئێمە دەتهێنینەوە ..!

ماکوان: باشە ناچار رازی بووم، تەماشایەکی بوسەینەم کرد، هەستم کرد کەرامەتی زۆر شکاوە، زۆر بەزەیم پێدا هاتەوە هیچ چارەشم نەمابوو، هەر ئەوەندە چوومە لای و ووتم ببوورە کارەکەی من وایە دەبێت بڕۆم و بەدڵنیاوە دەگەرێمەوە بۆ لات .

هیچی نەووت بە دەم گریانکی زۆرەوە رووە لای ووشترەکەیان کەوتە ڕێ و ماڵ ئاوایم لەوان کرد و بەدڵێکی شکاوە بەجێهان هیشتم و یەکەم جارە کارەساتی جیابونەوەی یەکەم شەوە ببینم، کە ئازارێکی زۆر بە سوێ هەبوو .

بەهەر حاڵ؛ بردیانمە بازاڕ و چەند پارچە جلو بەرگی نایاب و جوانیان بۆ کڕیم و لەگەڵ ئەسپێك و شمشێرو چەند کیسەیەك پارەیان دامێ و پاشانیش ووشتریك بۆ هەڵگرتنی کەڵ و پەل خۆم چەند تورەکەیەك ئاردو مێووژ و مەرکانەیەکی پڕ لە ئاو لەگەڵ چەند کوپەڵەیەك لە هەنگوین و رۆن ..هتد خستیانە سەر پشتی وشترەکە..

بەلام تا سەرقاڵی کڕینی ئەم کەرەستانە بووم زۆر گرنگیم بە بوسەینە نەدابوو، بەڵام لەدوایدا بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەو کچە دڵ شکاو بوو، بەڵام دڵخۆشی خۆشم بەوە ئەداوە کە هیچ رووی نەداوە نە خۆشەویستی دروست بوە نەبۆتە خێزانم، زیاتر مەبەستم ئەوەبوو کە نەم گواستۆتەوە

عەبدوڵڵا و سەعد پیاویکی تا بلێی بە هێز و بە توانا بوون لەگەل ئەوەشدا زۆر چاوکراوە زیرەك دیار بوون، هەر پرسیارێکم لێبکردنایە، دەست بەجێ روونکردەوەو بەدرێژی بۆیان باس دەکردم تا دەیانخستمەوە بنج و بناوانی باسەکەم ..

لەدوورەوە پیاوە باشەکەم بینی کە ئاو هەنگوینی دابەش دەکرد بەسەر حاجیەکانی مەککە و ئەوانەی کە بتەکانیان دەپەرسیت و لەلایاندا وەستابوون ئەم خواردنو ئاوی بۆ دەبرن بە خۆرایی بەسەریاندا دابەشی دەکرد ..

منیش روومکردە عەبدووڵڵا ووتم ئەم پیاوە بەڕ‌ێزە کێییە ؟

عەبدووڵڵا: ئەم پیاوە ناوی شیبیە .. ناسراوە بە عەبدولمەتتەلەیب .

ماکوان: ئەوە باپیری پێغەمبەرە ﷺ ؟

عەبدووڵڵا: بەڵی خۆیەتی ..

سەعد: بەڵام ماکوان ئێمە هیچمان خەڵکی ئەم زەمەنە نین ، وەك چۆن فەرغەلی فێری کردی دەبێت وا هەنگاو هەڵبهێنینەوە کە لەم سەردەمەدا ژیان دەکەین .. تکایە با کەس پێمان نەزانێت، تکایە ؟

ماکوان: واتا ئێوەش وەك من لە زەمەنێکی ترەوە هاتوون ؟

عەبدووڵڵا: بەڵێ بۆیە وەریشمانگرتیتەوە لە فەزلی ئەو هەتا بلێی درۆزن و بەرژەوەند خوازە، وەسێتنامەی فەرغەلی ئەوە بووە کە بداتەوە دەستی ئێمە نەك ئەو قسانەی ئە ولەگەڵی کردووبویت، نە باسی ژن هێنانی کردوە نە دووساڵ شوانیشی بۆ بکەیت.!

ماکوان: سوپاسم کردن وە وتم پەیمان دەدەم وەك ئەوەی ئێوە دەتانەوێت وادەبەم گوێ بۆ ئامۆژگاریەکانتان دەگرم، زۆر دل خۆش بووم ئارام بوومەوە .. بەڵام لە خۆشەویستی پێغەمبەری خوا ﷺ هەر چاوم لەسەر باپیری پێغەمبەر بوو ﷺ.. ووتم ئەی پێغەمبەر لە دایك نەبووە ﷺ تا بیبینی؟

سەعد : نا جارێ باوکیشی لەدایك نەبووە .. تەنها یەك کوڕی هەیە عەبدولموتتەلیب ناوی حارسە .

ماکوان: بچین لە نزیکەوە بیبینین زۆر حەزدەکەم بیبینم ..

عەبدوڵڵا: دەچین و بەدەستیشی ئاومان بداتی و سڵاوێکی لێدەکەین و پرسیاریکی لێدەکەم باشە ؟

ماکوان: باشە، چووین بەرەو رووی عەبدولموتەلیب و پیاوێکی بەڕێزو خاوەن ویقار و بەدەوریدا چەند کەسێك بە شمشیر و رمحەوە وەستابوون کە چووینە لای و سڵاومان لێکرد، وەڵامی سڵاوی داینەوە و دەست بەجێ ئاوی داینێ و وتی بەخێربێن بۆ مەککە و پێداویستیتان چیە ؟

عەبدوڵڵا: وتی دەمانەوێت هەندێك پێداویستی ئاژەڵ بکڕین ..

عەبدوڵمەتتەلیب: پێستەمان زۆرە، هەرچەندتان ویست بەرن، بۆ شام دەیبەن، بۆ ناو رۆم، یان بۆ حەبەشە؟

عەبدوڵڵا: ئیمە بازرگانین لە کوێ بیفرۆشریت دەیفرۆشین بۆ هەردوولا دەیبەین .

عەبدولموتتەلیب: ناوتا چییە ؟

عەبدوڵڵا و سەعد ..

عەبدولموتتەلیب: ئەی ئەوگەنجەی تر لەگەڵتاندایە عەرەبە ؟

عەبدوڵڵا : نا - ئەو رۆمەو عەرەبی دەزانێت و بازرگانەو شەریکمانە ..!
عەبدولموتتەلیب : خۆشحاڵی دەربڕی و بردینە حەوشەیەکی گەورە لەوێ پڕ بوو لە پێستەو تەماشامان کرد و بریاریاندا دوای ماوەیەکی تر بگڕێنەوە پیستەکانی لێبکرین .

لەگەڵ عەبدوڵڵا و سەعد گەڕامەوە ئەوان لە نزیك مەککە چادرو دەواریان هەڵدابوو، زیاد لە ١٠ کەس خزمەتکارو پاسەوانیان بوو، بۆ کەرەستە و شتومەکەکانیان ..

چوومە لای عەبدووڵڵا و پێم ووت، پێویستم بەزانیاریە ئێستا کەیە ئیمە تێێدا دەژین، زانیاریم دەوێت لەسەر رەوشی مەککەو ئێستای و ئایا ئەبرەهە هاتووە ، ئینجا ئەو هەموو پەیکەرو بتە چی بوو لای ئەو پێستانە دانرابوون ؟

عەبدووڵڵا: بازرگانی قورەیش تەنها دوو شتی سەرەکییە، ئاژاڵداری و خۆش کردنی پێستەو فرۆشتنی بە مەملەکەتەکانی چواردەوری و هەروەها لای خەڵکی بەگشتی لەم دەوروبەرەیاندا بەتایبەت عەرەب بت و پەیکەرەکانی قورەیش زۆر دەکڕن و بە خوای خۆیانی دەزانن ئەم دوو سەرچاوەیان هەیە بۆ بازرگانی واتا پێستەو فرۆشی ووشتر و مەڕو ماڵات، پاشان دروستکردنی بت و پەیکەر .

سەعد: هاتە لامان و دانیشت و وتی نا جارێ ئەبرەهە نەهاتووە، تەنانەت ئاوی زمزمیش نەدۆزراوتەوە، هەروەها بۆ پرسیارەکانی تر هەوڵبدە پرسیارەکانت هەڵبگرە بۆ مامۆستاکەی ئێمەو خۆشت ..!

ماکوان: مامۆستاکەی من و ئێوە کێیە ؟

عەبدوڵڵا: ناوی نومەیر .!

ماکوان : ئەی کەی دێت بۆ لامان ؟

عەبدوڵڵا: پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بگاتە لامان، چونکە لە رۆمەو بەروە ئێرە دێت..

ماکوان: ئەرێ بەڕاست کەس دەزانێت ئەمڕۆ چەند شەممەیە؟

سەعد: ماکوان ئاگاداربە لەم سەردەمەدا خەڵکی شەممە و یەك شەممە و دووشەممە بەکار ناهێنن، لای ئەوان جیاوازە..!

ماکوان ئەی چی بەکار دەهینن، چۆن رۆژەکانی هەفتە دەژمێرن ؟

سەعد: ئەمان لە رۆژی یەك شەممەوە سەرەتای هەفتەیانە، بۆ نمونە یەك شەممە ناوی (الاول)ە دوو شەممە ناوی (اهون)ە سێ شەممە ناوی(جبار)ە چوارشەممە (دبار)ە پێنچ شەممە(مؤنس)ە هەینی (عروبة)ە شەممە(شیار)ە

ماکوان: تا ئێستا ئەوەم نەزانیوە، بەڵام شتێکی تر لەناو عەرەبدا سەرنجی راکێشاوم، بەندەو کۆیلەکانیان، زۆر بەناوی جوان بانگ دەکەن منداڵەکانیان بەناوی ناشرین و رەق بانگ دەکەن، بۆنمونە منداڵەکانیان ناویان شیرە (اسد)، سەگە (کیلاب)، بەردە(صخر) تاڵە(مر) رەقە و ناشرین و سوتێنەر(حنظلة)عەبوسە ، مارو دووپشکە ..هتد ، کەچی بەندەکانیان ناویان مەرزوقە وفلاح و فەرح و موضحیك و ناوی زۆر جواننیان لێناون بۆ؟

سەعد: عەرەب دەڵێن: ناوی مندالەکانمان بۆ دوژمنەکانمان ناو دەنێن، ناوی عەبدو و کۆیلەکانمان بۆ خۆمان ناو دەنین ..!

ماکوان: ئەو چەند رۆژە لە چاوەڕوانیدا بووم رۆژانە دەچوومە ناو شاری مەککە لە گەڵ خەڵکیدا گفتوگۆم دەکرد ، زۆرێك لە خەڵکی بووە ناسیاوم، بەردەوام بووم لەچاوەروانی و گەران بەدوای ئە و وونبوانەی کە خەڵکی نەیاندەزانی ..چاوەرێی نومەیریشم دەکرد بگەرێتەوە لەچاوەروانی نومەیردا بووم .

چاوەڕوان بن بزانین لەگەڕانەوەی نومەیر چی روو ئەدات.
به‌روار: 22/07/2019
بینین: 2177