چیرۆک
  مەملەکەتی نور - بەشی ٢٠ - سەرەتایەکی نوێ و ژن هێنانی ماکوان
ماکوان کەریم
سەرەتایەکی نوێ و ژن هێنانی ماکوان

لەگەڵ دوو کچی جواندا قسەم دەکرد یەکێکیان بە ناوی بوسەینە و ئەوی تریش باهیلە، بە ئێش و ئازارێکی زۆرەوە چاوەڕێ ئەوەم دەکرد کە دیسانەوە بە فەرغەلیم بناسێنەوە و بچمەوە بۆ لایان، دڵخۆشیان کردم بەوەی کە فەرغەلی مام یانە .. لەگەرمەی قسەدابووینو لە پڕ ئازار لە کلەی سەرم هەڵساو ئەوەندە ئازارەکەی رەق و قورس بوو دیسانەوە بی هۆش کەوتمەوە !

چاوم کردوە و هۆشم هاتەوە بەخۆمدا، شەوێکی پڕ ئەستێرە هاتەوە بەرچاوم، بەڵام لە گەوڕی ئاژەڵەکاندا نەبووم ، بەڵکو لەسەر جێگایەکی نەرم و جاجمێکی تەنکی جوانم پێدا درابوو سەریشم بە پەرۆیەك بەسترابوو .. لەبەردەممدا گۆشتێکی زۆرو نانێکی نیوە گەرم دانرابوو لەپشتیشمەوە، پیاوێك بە دەفرێکی بچوك کە پڕبوو لە مەرهەم پێدەکەنی و دەیگووت باشتر بوویت لەئازار کە ئاوڕمدایەوە تەماشام کرد زۆر شێوە و شکلی لە مام فەرغەلی دەچێت، بەڵام ئەم گەنج تربوو ..

یەکسەر وتم تۆ براکەی مام فەرغەلیت ؟

ووتی : بەڵێ من فەزڵی م برای فەرغەلی ئەوەی کە مرد ..!

دڵم زۆر پڕبوو کەوای ووت دەستم کردەوە بە گریان بۆ فەرغەلی ئەویش بە زەردەخەنەوە هاتە لام ووتی: هەموومان دەمرین فەرغەلی باسی تۆی دەکرد لای من، زۆر ئازارمان داویت، ئەوە دایکی بوسینە نانی بۆ دروست کردوویت نانەکەت بخۆ و قسە دەکەینەوە ..

ئەوەندەم برسی بوو دەستم کرد بە نان و گۆشت خواردن، خواردنی وا خۆشم نەخواردبوو، هەرچی سەیری خۆمم دەکرد لەگۆشت خواردندا لە تیمساح دەچووم ..!
دوای نان خواردن، خێزانی فەزڵی هات لەگەڵ هەردووکچەکەیدا، منیش سەرم داخستبوو، ووتم السلام علیکم .. دەستیان کرد بە پێکەنین ئەوانیش ووتیان حييت مساءاً- ئیتر بۆم دەرکەوت کە سەردەمی جاهیلیە لەو سەردەمەدا دەژین .

پاشان هەواڵی بەندەکانی فەرغەلی م پرسی عابید و ڕازی ..

فەزڵی: هیچ ئاگام لێیان نیەو نازانم چوونەتە کوێ!

ماکوان: من دەمەوێت بڕۆم بۆ مەککە هاوکاریم دەکەیت ؟

فەزڵی: بە دڵنیایەوە هاوکاریت دەکەم، بەڵام ئەمانەتێکم پێییە کە فەرغەلی داویەتی پێم کە بیدەمە تۆ .. ئەو ئەمانەتش مەرجی ئەوەی هەیە کە یەکێك لەم کچانەی خۆمت لێمارە بکەم، ئەوە وەسێتی فەرغەلی برام بووە ..؟

ماکوان: لەخۆشیدا هەموو گیانم پێدەکەنی، لەدڵی خۆمدا ووتم ئەمانەت وەرگرمو کچێکیشم لێمارە بکەن ئەمە دەرگای نیعمەتی خوایە لێم دەکرێتەوە، بەڵام یەکسەر بیرم لەوە کردوە خۆ من خێزانم هەیە و خاوەن دوو منداڵم، جاخۆ باران بزانێت ژنم هێناوە دەرگام لێناکاتەوە ..!
دوایش لە دڵی خۆمدا ووتم خۆ ئاگای لێی نیە زەمەنی جاهیلیە، روومکردە فەزڵی ووتم: مەرجە ژن بهێنم، چونکە من خاوەن ژن و منداڵم ؟!

فەزڵی: ئەی کوا ماڵ و منداڵەکەت لە کوێن لە چ مەملەکەتێکن ؟

ماکوان: لە نەرویجن ؟!

فەزڵی: نەرویج کام مەملەکەتە ؟

ماکوان: مەملەکەتی رۆم !

فەزڵی: ئەی بۆ نەتهێناون لەگەڵ خۆت؟

ماکوان: ئەوە باسێکی دووروودرێژە وازی لێبێنە و ئەگەر ژن نەهێنم ئاساییە ؟

فەزڵی: ئاسایی نیە و دەبێت ژن بهێنیت و دوو ساڵ شوانیم بۆ بکەیت ئەوکات ئەمانەتەکەت هەموو وەردەگریت و مارەی کچەکەشم ئەدەیت، ئەوە وەسێتتی فەرغەلی برام بووە؟

ماکوان: خەرێك بوو قسەیەك بڵێم بە فەرغەلی، بەڵام رەحمەتم بۆ نارد و بەلایانەوە سەیر بوو ئسلوبی قسەکەم ، لە کۆتایدا ناچار وتم باشە..

فەزڵی: بوسەینەت دەوێت یان باهیلە؟

ماکوان: بوسینەم هەڵبژارد، چونکە جوانتر و ناسك تر و باڵا بەرز تر بوو .. !

سەمڕای دایکیان دەستی کرد بە (هەلهەلە) کێشان و جارێکی تر گۆشت و نان گەرم کراوە دەستمان کرد بە خواردن و هەرچوارمان وەك خێزانێکی چەندین ساڵە ئەو شەوەمان بردە سەر، بڕیاری دا چەند رۆژێکی تر بوسەینە مارە بکات لێم، بەڵام نابێتە خێزانم هاتەوەکو لە دارونەدەوەی قوڕەیش مارەی نەکات ؟!

کەباسی دارونەدوەی کرد زۆرم لا سەیر بوو، ووتم: بۆ چەندە لە مەککەوە دوورین ئێمە لەم جێگایەوە ؟

فەزڵی : هەموو رۆشتنی شەو رۆژێکە زۆر دوور نین !!

ماکوان: کەی دەڕۆین بۆ مەککە ؟

فەزڵی: با فێری شوانیت بکەم و ئەمانەتەکەش دوای دارونەدوە نیشان بدەم ، باشە؟!

ماکوان : باشە ، لەهەوڵی ئەوەدا بووم خۆم نزیك بکەمەوە لە بوسەینە، بەڵام هەرچی لێی نزیك دەبومەوە دەیگوت دوای نەدوە (بعد الندوة)

چارم نەما و چاوەڕوان بووم، فێریان کردم کە چۆن شوانی بکەم و بردیانم بۆ سنوری لەوەڕاندنی مەرو ماڵتەکەی و گۆچان و چوار سەگیان دامێ و هەموو رۆژێك لەگەڵ فەزڵی دەچووم بۆ لەوەڕاندی ئەو مەڕو ماڵاتەو ئەویش لەبەیانیەوە دەستی دەکرد بە گۆڕانی و قسەکردن لەبەر خۆیەوە، هەر پرسیارێکم لێدەکرد نەیدەزانی .. خەریك بوو دڵم شەقی دەبرد، ناچار بووم وەعدی دابوومێ دوای مارەکردنی کچەکەی ئەمانتەکەم پێدەڵێت ..
ماوەی هەفتەیەك بەردەوام بووم لەم شوانیە، ئیتر زۆر بێزار بووم، نە فەیسبوکێك، نە تەلەفونێك، نە پەیوەندیەك بە خەڵکانێکەوە، ئیتر بەڕاستی ژیانێکی زۆر ناخۆش بوو، فێری ئارامگرتن و لە خۆ بووردی بووم زیاتر ئەو چەند رۆژە، دوای ئەوەی هەفتە تەواو بوو ئاگاداری کردمەوە فەزڵی کە بەیانی دەچین بۆ مەککەو لە دارنەدوە ژن مارە دەکەین خۆت بگۆڕە سبەینێ باهیلە و سەمڕا دەڕۆن بۆ شوانی و ئێمەش بۆ مەککە..!

بەرەو مەککە بۆ بەیانی کەوتینە ڕێ و بۆ دووبەیانی گەیشتینە شاری مەککە ...

سبحان اللە چیم دی

خەڵکی بە رووتو قوتی بەدەوری کەعبەدا دەسوڕانەوە ، بازاڕ پڕ بو ولە خەڵك جمەی دەهات لەولا هاواردەکرا بۆ بەندەو کۆیلەکان و ئافرەت هەرزان فرۆشدەکران .

پرسیم بۆ بەرووتی بەدەوری کەعبەدا دەسوڕێنەوە؟

فەزڵی : لەبەر ئەوەی ئەوانە جلی قورەیشیان لەبەردا نیە ، هەر کەس بیەوێت حەج بکات دەبیت جل لە قورەیش بکڕێت، یان بە رووتی دەبیت تەواف بکات .!

ماکوان: لەوکاتەوە تێگەیشتم ئەمە هەموو بازرگانی قورەیشە دروستی کردوە بۆ ئەو خەڵکەو یاسای پیاوە دەوڵەمەندەکانە سەپاندویانە بەسەر خەڵکی کەدین بۆ تەوافی کەعبەو حەج.

لای بەسێکی بازاڕەکە دەنگی قامچی پیاوانی ورگ زل لە کۆیلەکان و هەژارەکان کە بیدەرەتانە نەدارکان وپارەیان نیەو یاخود هەڵەیان کردووە، لەولاشەوە جوانی جل و بەرگی قورەیش و بۆن خۆشی ئەوان و پێکەنین و قاقای پڕ تێری ئەوان.

کاروانەکان لە شام و یەمەنەوە دەهاتنو هەمو جۆرە کەرەستەو شتومەکیکیان پێبوو، میلیشیای گەل و هۆزەکانی قوڕەیش پەرژو بڵاو بوون لە ناو بازاڕدا، هەر گەلو هۆزە جۆرە جلو بەرگێکی سەربازیان لەبەردابوو میلیشیاکانی خۆیان کردبوو رەنگاورەنگ، نمونەی بەنی مەخزوم جلوبەرگیان سور بوو، بەنی ئومیە سپی بوو، بەنی هاشم ڕەش بوو..هتد
جۆرە حوکمێك پیادە دەکرا وەك ئەوەی بازاڕەکە دابەش کرابوون بەسەر چەند لایەکدا هەر میلیشیایەوە بازرگانەکانی خۆیان ی دەپاراست، هەروەك چۆن کۆمپانیاکان ئیستا گرێبەندی لەگەڵ وڵاتو دەسەڵاتەکاندا دەبەستن و بە هێزی سەربازی دەیان پارێزن..

زۆریکیش لە ئافرەتانی خانەدان و خانمانی زۆر راقیم دەبینی بە بازاڕدا دەگەڕان و بەدەیان کۆیلەو کەنیزەك لەسەر دارە کورسیەك هەڵیان گرتبوون و کەژاوەیان هەبوون، شارێکی پڕ سەیرو سەمەرە، لەولاوە قیرەی برسیتیو هاواری منداڵ و ژنو هەژار تێکەڵ بوو بووە، لەلایەکی تریشەوە دەم بینی پیاوێك ئاوی هیناوە هەنگوینی تیکەڵ کردوە ئەیدات بە حاجیەکان .. هەموو لاکان رێزیان دەگرت و زۆر بەوویقارەوە تەماشا دەکرا هاوکاری خەڵکی دەکرد .

ئەم هەموو دیمەنانە منی سەرسام کردبوو .. فەزلێ پیاوێکی گەمژەو نەزان بوو لەگەڵ مندا نەمدەزانی چۆن پرسیار بکەم هەرچیم لێدەپرسی نەیدەزانی وەڵام بداتەوە، ناچار دەچووم پرسیارم لەخەڵکی دەکرد چەند جارێك لە بوسەینەو فەزڵی وون بووم و هەرچۆن بوو دۆزیمنەوە، توڕەبوون لێم هەردوکیان ووتیان وەرە بەڕێگاوە با بڕۆینە دارنەدوە ..
بەهەر حاڵ چووینە لای دارنەدوە و لەنزیك کاهینیك قژ بژی ناشرین وەستاینو فەزڵی کیسەیەك پارەی دەرهیناو دایە دەستی و منو بوسەینەو فەزڵی چوینە ژوریكی بچوکی ناو دارنەدوەکەوە چاوەڕێمان کرد، تا چەند کەسێکی تر هاتن و ئەوانیش هەر کاهین بوون هەموو بۆگەنیان دەهات، مۆڕەیان لە من دەکرد !

فەزڵی کیسەیەك پارەی تری دەرهێناو دایە دەست ئەوانو ئەونایش هەندیك لە شێوەی ئاردو شتی وورد پژاندیان بەسەرمانداو پیرۆزبیان لیکردینو ووتیان بڕۆن ئەوە پیرۆزمان کردووە ئەم ژن و مێردایەتیە ..!

منیش هیچ پارەیەکم پێنیە، زۆرم تینوو بوو داوام کرد لە فەزڵی من پارەم پێنیە و تینومەو برسیشمە ؟!

فەزڵی: ئێستا دەچینەوە لای ئەسپ و ووشترەکانی خۆمان ئاو نانمان پێیە دەیخۆین..

ماکوان: ئەوەندە نامەرد بوو هیچی نەدامێ، ووتم ئەقڵی پێدەشکێت کەچی ئەقڵی پێنەشکا .. بەبیرمدا هات خۆم ڕزگار بکەم لەم کابرایە، من بەدوای چیوەم و ئەویش چۆن بەرخورد دەکات لەگەڵماندا، من بەداوای ئەوە دا دەگەڕێم بزانم پێغەمبەر ﷺ هاتووە، بەدوای ئامانجی خۆمەوەم ئەویش بمبات شوانی پێبکات، بیرم لەوە کردوە راکەم و لە شاری مەککەدا خۆم بشارمەوە ..

لەدەرفەتیك دەگەرام بۆ ڕاکردن، بوسەینە هاتە لامەوە دەستی خستەناو دەستمو رایکێشام و بردمیە لای ئافرەتێك لە بازاڕی مەککەدا ئاو و هەنگوینی بۆ کڕیمو تیر ئاوم خواردوە بە زەردە خەنەیەکەوە، ووتی ماندوویت حەسایەوە ؟!

دوای لەدڵی خۆمدا ووتم: ئەمڕۆ تۆ ژنت هێناوە راکردن بۆ پیاو عەیبە و پاشان دانبەخۆتا بگرە، با ماڵی فەزڵی ببێتە بارەگات و دوای بە ئیسراحەت هاتو چوو دەکەیت، ئەمانەتەکەش دەزانی چیە کە فەرغەلی بۆی بەجێهیشتووم، لەم قسانەدابووم لەگەڵ دڵی خۆم و لەتەنیشت بوسینەشەوە دەرۆشتم، دوو کەس لەگەڵ فەزڵی هاتنە لامان و ووتی ئەمە ماکوانە .

چاواوەروان بن لەبەشی داهاتودا زیاتر روون دەبیێتەوە
به‌روار: 21/07/2019
بینین: 2834