 مەملەکەتی نور - بەشی ١٩ - گەڕانەوە لەمسەر بۆ ئەو ئەوسەر
ماکوان کەریم
شەو کە کۆڕەکەم تەواو بوو هەستم کرد پێویستم بەگەڕانەوەیە بۆ ئەو سەردەمە ، بۆ ئەوەی زیاتر رەوشو واقیعەکە ببینم و زیاتر تێبگەم لە باری کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمە..
پێش ئەوەی بخەوم دەستم دایە کتێبەکەی فەرغەلی و بیخوێنمەوە .. خێزانم ووتی شەو درەنگە و خۆشت ماندووی هەوڵبدە پشویەك بدە، بەیانی کە لەکار گەڕایتەوە ئێمە بەرە بۆ ماڵی باوکم و پاشان شەو بە ئارامی هەر خۆت دەبیت بیخوێنەرەوە قیرە قیرو هاتو هاواری منداڵ نیە. بەقسەم کرد خەوتم و بۆ سبەینی دیسانەوە کەڵکەڵەی کتێب و گەڕاندەوە لە مێشکمدا بوو لە دڵی خۆمدا وامدانابوو کە جارێکی تر بگەڕێمەوە بۆ ئەو سەردەمە بڕوا ناکەم فەرغەلی ئەمری خوای کردبێت، بەڵکو واهەستم دەکرد دەیبینمەوە وەك زنجیرە دارامایەك دەهاتە بەر چاوم.
شەو هات و مۆبایل و تیڤی و هەرچی هۆکاری پەیوەندیم هەبوو لە کامپیوتەرەکەمدا هەموویم کوژاندەوە و پەرتوکەکەی فەرغەلیم گرتەوە بەدەستمەوە و پێشتر دەستنوێژم گرتو نوێژی عیشاو ووترم کرد، ووتم نەکو خەوم لێبکەویت بەسەریەوە نەتوانم بڕۆم بۆ ئەو سەردەمەش.
لاپەڕەیەکم کردەوە چوومە سەر ئەو باسەی کە باس لە دروست بوونی شەرەفی عەرەب و دەزگایی مەکە دەکات بەناوی (دار الندوة) تێنەگەیشتم شەرەفی عەرەب چییە.
بەردەوام بووم لە خوێننەوەی باسەکە چومە ساڵی ٤٣٠ زاینی .
چاوم بەرز کردەوە لەسەر پەرتوکەکە لەنێوانی تاشەبەردێکی گەورەدا بووم لە خۆشیدا هەڵسامەوە و بەملاولای خۆمدا تەماشام کرد بێجگە دڕك و چەوێڵ و گردۆڵکە هیچم نەبینی. تەماشای ئاسمانم کرد جریوەی ئەستیرە و پڕ پڕە لە ئەستێرە سەرزەوی دیمەنێکی ترسناك و ئاسمانیش کریستاڵ و پڕ لە دوڕ و گەوهەرو موروی مروای جوان واخۆی دەنخشاند لە ئاسمان ..
چاوم بەسەر زەویدا گەڕاندەوە و هاوارم کرد فەرغەلی! فەرغەلی! رازی! عابید! چەند جار هاوارم کرد هیچ دەنگ نەبوو، شەوێکی جوان و پڕ لەدەنگی سیسرك و خشەی مارو مێروو ئاسمانیش بەنازەوە ئەستێرە نەبوو چاوم لێدانەگرێت.
ئیتر زانیم گەڕاومەتەوە بۆ زەمەنێك کە سەردەمی خۆم نیە، دڵ خۆش بووم لەڕاستیدا ئەزمونم پەیدا کردبوو کە بەشەودا دەبێت رێگا بکەم و بڕۆم و فێربوو بوم کە شوێن حەوتەوانان و یاخود حەوت ئەستێرەکە بکەوم دەمگەینێتەوە ئاوەدانی، بەلای چەپیدا بۆ عێراق لای راست شام و ڕێك شاری مەککە و پێچەوانەشی مەدینە بوو. من نەمدەزانی لەکام جێگایەدام تا حەوتەوانانم دۆزیەوە روەو ئاراستەی مەککە کەوتمە ڕێ و ماوەی چەند سەعاتێك رێگام بڕی و چوومە نزیك ئاو و سەوزایەکی فێنك و تێروپڕ ئاوم خواردەوە بەدەوری خۆمدا هەڵخولام زانیم لەم نزیکانە ئاوەدانی لێیە، چونکە ئاساییە لە نزیك هەموو ئاوێك ئاوەدانی هەبێ بەتایبەت لەم سەردەمی بێ تەکنەلۆجیاو جاهیلیەتی عەرەبەدا.
تۆزێك لەسەر ئاوەکە دانیشتم و دەست نوێژم گرت نەمدەزانی کات کەیە، بەڵام دوورکعات شەونوێژم کرد و دوای تەواو بوونم ، لەدڵی خۆمدا ووتم باشە بڵێی ئەمە راستبێت، یاخود من توشی نەخۆشی نەفسی بووبووم ، ئاخر چۆن دەبێت و رەوایە من لەزەمەنێکی نوێوە بەگەڕێمەوە بۆ هەزاران ساڵ دواتر ئاخر یان ئەوەیە من نەخۆشم و توشی نەخۆشی لەبیر چوونەوە یان نازانم هەر ناوێکی تری لێدەنێیت ، بڵێیت ئەمە راست بێت کەمنی تێدام؟
پاشان هەرچی هێنام و بردم و بیرکردنەوە و زاکیرەو بیرو هۆشم باش بوو دەگەڕامەوە بۆ دواوە بۆ پێشەوە هەستم بە هیچ لەبیر چوونەوە ناڕەحەتیەکی دەرونی نەدەکرد، هەستم دەکرد کە رۆژ بەرۆژ زانیاری زیاتر دەبێت و زانیاریەکانی مێشکی خۆمم هەڵاوێر دەکرد زۆر ئاسای بووم. دوای هەڵسامەوە ووتم یا اللە دیسان لەسەر ووشەی یا اللە هەڵوێستەم کردەوە و لەدڵی خۆمدا ووتم خۆ خوای گەورە سیفاتی (القابض) هەیە کە دەتوانێت دەست بگرێت بەسەر هەموو کاتو زەمەن و تەنانەت رۆحیشدا! وە سیفاتێکی تری خوای پەروەردگار ( الباسط )ە دەتوانێت ئاسانکاری و هێناو بردنی کات بەدەست خۆیەتی، دیارە خێرێك لەم هاتو چۆیەی مندا هەیە بزانم تا کوێ دەڕوات ئەم هەموو هاتو چووەی من لە نێوانی ئەم دوو زەمەنەدا؟
ترسێك چووە دڵمەوە ووتم کتێبەکە دەخوێنمەوە دەگەڕێمەوە بۆ سەردەمی خۆم، کتێبەکەم لە پشتم دەرهێناو دەست بکەم بەخوێندنەوەی و بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە دەستمدایەو بیخوێنمەوە ، لەپڕ زیریکەو ئازار لەسەر سەرم هات و ئەوەندەیان کێشا بەسەرمدا نەمدەتوانی چاو بەرز بکەمەوە و هەرچی دەمویست پارێزگاری لە خۆم بکەم ، بەڵام هیچ هێزم نەمابوو بەدار ئەیانکێشابە هەمووگیانمدا لە چوار لاوە هەر دەموچاوی دەمامکدارم دەبینو هیچی تر، توانام نەما بەرگری بکەم ئەوەندە ئازارم پێگەیشت لە هۆش خۆم چووم هەموو گیانم خوێنی پێدا دەهاتە خوارەوە ، ئەوەندەی کە پێش لەهۆش خۆ چوونم ئاگام لێبوو کەوتمە ناو جۆگە ئاوێکەوە بەتەواوەتی دنیا لەبەرچاومدا ڕەش بوو ئاگام لەخۆم نەما .
گەرمایەك لە پشتمی ئەدا و وەك لە نزیك زۆپایەکی داری گەرم بم و بۆنێکی ناخۆش لە لووتم دەهات، کە هۆشم هاتەوە بەخۆمدا لەناو دەوارێکی ڕەشدا بووم خۆرهەتاو ئەیدا لە چادری دەوارەکە و منیش بەدەمدا کەوتبووم ، وویسم هەڵسمەوە تەماشام کرد قاچم بەستراوەتەوە و بە گوریسێك و دەستم لە پشتمەوە بەسراوەتەوە خۆمم بۆ نەدەجوڵڵا..
هاوارم کرد ، بۆ وا دەکەن و ئێوەکێن ؟!
هەر چاوم بەرزکردەوە کراسو گیانم هەمووی خوێن بوو ووشك بووە بۆنی خوێنم لێدەهات. هاوارمکرد پڕ بەدەنگم و ئیرە کێی لێیە؟
کەس بەدەمەوە نەهات!
ناچار تۆزێك خۆم راپرسکاند و عارەق و خوێن تیکەڵ بوویەوە و دەستم هەستی بە لوسی دەکرد و پەتەکەم شل کرد هەرچۆن بوو دەستم کردەوە هیچ کەس بەدەنگمەوە نەهات.
تەنها لەناو ئەو دەوارەدا گوێم لە دەنگی مەڕو بزن بوو.
ووردە ووردە پەتەکەم کردەوە و پاشان گوریسەکەی کە قاچمی پێبەسترابوو ئەویشم کردەوە وویستم هەڵسمە سەر پێی خۆم نەمتوانی ئەوندە لاشەم قورس بوو سەرم گێژی دەخواردو قاچەکانم توانای هەڵگرتنی خۆمی نەبوو، هەرچۆن بوو چوومە دەرەوەی دەوارەکە گەرمایەکی زۆر بوو، ئەو دەوارەی کەمنی تێدا بوو هەرچواردەوری پەرژینکراوە و وەك گەوڕ بۆ مەڕو بزنەکان بەکاریان دەهێناو هەر چۆن بوو بە پەرژینەکەدا سەرم بەرزکردەوە بەو بەری جێگاکەی من دەوارێکی تر بوو، هەڵسامەوە و بەرە رووی دەوارەکە رۆشتم و شمشێرێك هەڵواسرا بوو بە کۆڵەکەی ئەو دەوارە وە کە پێی ڕاگیر کرابوو دەستم دایە شمشێرەکەو وەك گۆچان بەکارم هێناو لەپڕ گوێم لەدەنگێك بوو قیژاندی! بە دەنگیدا زانیم کە ئافرەتە.
ووتم : مەترسە من ئازارت پێناگەیەنم ، بەس پێم بڵێ بۆ لێرەدام و کێ وای لێکردووم؟!
لەڕاستیدا کەسم نەبینی ، زۆردەترسام دیسانەوە لەدواوە بەدار بکێشنەوە بەسەرمدا چونکە بەرگەی ئەو هەموو پێداکێشانە ناگرم ئەمجارە دەمرم وام لێبکەنەوە.
هیچ هێزم نەمابوو خوێنیشم تێدا نەمابوو هەستم بە لاوازی تەواوەتی خۆم دەکرد، ناچار هەر خولم دەخوار بەدەوری خۆمدا و بۆ ئەوەی لە دواوە زەفەرم پێنەبەن کە زانیم هیچ نیە ، دیسانەوە دانیشتمەوە و پاڵم دا بە کۆڵەکەی دەوارەکەوە و هاوارم کرد هەرکەسێکی دەرکەوە من زۆر ماندووم جامێك ئاو یاخود تۆزیك شیر هەر چی بێت مەمنون دەبم بمدەرێ و خراپەکار نیم و دەڕۆم بەرەو شاری مەککە.
هیچ دەنگ نەما و کەس دیار نەبوو چاوم گێڕا لە نزیکمەوە مەرکانەیەك ئاو دیار بوو رووە مەرکانە ئاوەکە رۆیشتم و دەستم دایە ئاوێکی ساردی تێدابوو تێروپڕ لە ئاوەکەم خواردەوە و هەندێك دەستو دەمو چاوم شۆرد هەستم دەکرد کە ئازاری زۆر لە سەرو شانو قاچمدایە دارو بەردی زۆری پێدا کێشراوە.
دیسانەوە ماندویەتی و خواردنەوەی ئاوەکە وای لێکردم کە سەرم گێژی دەخوارد، ناچار بووم بە پەلە نوکی شمشێرەکەم خستە سەر زەوی و روەو کۆڵەکەکە چووم پاڵم پێوەداو دیسانەوە بێ هۆش کەوتمەوە.
هۆشم هاتەوە بە خۆمدا و دەستم بە شمشێرەکەوە بوو کۆڵەکەکە رایگرتبووم، بەڵام دیاربوو بێ هۆشیەکەم زۆری پێنەچوو بوو، هەرچۆن بوو جارێکی تر هاوارم کردەوە ووتم من خراپە کار نیم! تۆ کێت خۆت دەرخە؟ من ماندووم و توانای قسەکردنم نیە تکایە خۆت دەرخەو هاوکاریم بکە، هەرکەسێکی تەنها ڕێگام نیشان بدە من لە کوێم و دەمەوێت ئێرە بە جێبهێڵم.
لەم قسانەدا بووم دوو مانگ دەرکەوتن لە رۆژی رووناکدا.
وامزانی خەیاڵە، دوو ئافرەتی جوان بە جلی رەش و دەموچاوی گەش و چاوی ڕەشەوە هاتن وامزانی گیانم دەرچووەو حۆری بەهەشتن هاتوون بۆ لام!
ماکوان: ئێوە کێن؟
کچەکان: تۆ کێیت؟
یەکێکیان خنجەرێکی پێبوو ئەوی تریش رمحیکی درێژ! رووە من گرتبووی زۆر دەترسان .
ماکوان: بۆ لە من دەترسن؟
منیش وەك ئێوە دەترسم نازانم بۆچی ئاوام لێهاتووە بە وویستی خۆم لێرەم، دڵنیابن من خراپەکار نیم و ئێرە جێدەهێڵم و دەڕۆم. بەس دەمەوێت بزانم بۆ وام لێهاتوە چی دەکەم لای ئێوەی بەڕێزو موحتەرەم؟
یەکێك لە ئافرەتەکان وەڵامی دامەوە کە شەوی رابوردوو گوێمان لە دەنگی تۆ بووەو هاوارت کردوە پاشان چوویتە سەر ئاوی ئێمەو لەوێ دانشتوویت و ئێمەش بەدارو رمح و بەرد کێشاومانە بەتۆداو دوای زانیومانە کە ماویت هێناومانیتەوە بۆ ناو گەوڕەکەو ووتمان هاوکاری دەکەین، چونکە کە بێ هۆش کەوتی هەر هاوارت دەکرد(أَشْهَدُ أَنّ لَّا إِلَٰهَ إِلَّإ الله وأَشْهَدُ ان محمداً رسول الله) دایکم بەزەی بە تۆداهاتەوە ووتی قسەکەی سەیرە با لێرەدا نەمرێت و ئاو نەچێتە ناو برینەکەی و بیکوژێت با رزگاری بکەین، مادام ناوی خوا دەبات لەبەر خوا رزگاری بکەین.
ماکوان: ئەی کوا دایکتان؟
کچەکان: دایکمان لەگەڵ باوکمان چوونەتە دەرەوە ئاژەڵەکانیان بردوە بۆ لەوەڕاندن بەم نزیکانە دەگەڕێنەوە.
ماکوان: ئێ باشە بۆ واتان لە من کرد، خۆ من ئەگەر خراپە کار بم ئێستا ئەتوانم هەردوکتان بکوژم و چیم بوویت دەیکەم.
کچەکان : دەستیان کرد بە پێکەنین و ووتیان تۆ ناتوانی بە قاچی خۆتەوە بوەستیت ئێستا ئێمە دەکوژیت؟!
ماکوان: ئەی بۆ منتان بینی قیژانتان، ئەی ئەوە مانای ترسان نیە ؟!
کچەکان : نا - بەڵکو خەریکی خۆش شۆردن بووین، لە ترسی بێ جلوبەرگیمان هاوارمان کرد نەك لە ترسی تۆ، چونکە ئەگەر بی بەرگ بینو رووت بین لەوکاتەدا ئەترساین؟
ماکوان : بەهەر حاڵ من دەڕۆم بەرەو مەککە، ئەگەر هاوکاریەکم بکەن باشە و بۆ ئەوەی نەبمە ئەرك بەسەرتانەوە.
باشە نەتان ووت ئێوە ناوتان چییە؟
ئەوەی کە زۆر جوان بوو ووتی من ناوم بوسینە-یە، هەڵبەت بە عەرەبی بەم شێوەیە دەنوسرێتەو دەخوێنریتەوە (بثینة) خوشکەکەشم ناوی باهیلە-یە (باهیلە)، باوکم ناوی فەزڵی و دایکشم ناوی سەمڕا – یە.
ماکوان: ئەی شێخ فەرغەلی چی ئێوەیە؟
هەردووکیان تەماشای یەکتریان کردو ووتیان ئەوە مام- مان بووە ، نازانین لە کوێییە.
لەم قسانەدا بووین لەدوامەوە یەکێک کێشای بەسەرمداو دیسانەوە تەختی زەوی کردمەوە بێ هۆش کەوتم.
چاوەروان بن.....
بهروار: 19/07/2019
بینین: 1355
|