 مەملەکەتی نور - بەشی ١٧
ماکوان کەریم
شەوی رابووردوو بانگ کرابوومە ژووری نەتەوەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پاڵتۆك.. دوای ئەوەی داوام لێ‌کرا کە باسی ئەوە بکەم بۆچی پێغەمبەری خوا ١٣ ژنی هێناوە ؟
دەستم کرد بەسەرەتای قسەکانمو مولحید‌و بێدینەکان ، خۆیان پێنەگیراو دەستیان کردوە بە جنێوودان و ژورەکەیان تێکدا و بووە هۆکاری ئەوە کە بیخەنە شەوی داهاتوو .. بۆ شەوی داهاتوو منیش خۆم ئامادەکرد و پێش وەخت چوومە ژوورەکە نیو کاتژمێری مابوو بۆکۆڕەکە، هەروا چاوم دەگێراو بە نوسین‌و گوێم شل کردبوو ، بۆ قسەکەرانی ئەو ژوورە ، خەڵکانیك ئاخافتنیان لەسەر ەو باسە دەکرد ، بەتایبەت ئەوانەی کە خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات بوون ، چونکە کاریگەری جموری شیعەنشینی ئێرانیان لەسەر بوو ، ئیتر بەبێ ئەوەی لە ژیانیاندا کتێبێکیان لەسەر ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ خوێندبێتەوە ، بە پێی پەتی تێکەتبوون و سەردەمی پێغەمبەریان بەسەردەمی ئێستا‌و سەدی بیسویەك شیدەکردەوە ، بەزەیم بە تێگەیشتنو هزریاندا دەهاتەوە ، بەتایبەت چەپەکانی ئێران زۆر داماوانە کوتونەتە دژایەتی ئیسلام ، نەك بەزانست ، بەڵکو بە پەچەکرداری جموری ئیسلامیە و ناشزانێت بۆ دژایەتی خودی ئاینی ئیسلام دەکات ، ئیتر بووە بە خووی ئەو چەپانەی ئێران بەتایبەت کۆمەڵە و پەژاك و هەندێکیش لە دیموکراتەکان ، کەمێك لە دیموکراتەکانی ئێران باشتربوون لە چاو ئەوانی تریاندا ..
کاتی من هات و دەستم کرد بە قسە کردن ، جارێ هیچم نەووتبوو چەپەکانو بێدینو کۆمەنیستەکان هەموو دەیانوت وانیە قسەکانت راست نیە ، منیش ووتم ئێ پەلە مەکەن باقسە بکەم ئەوجا لەسەر بنەمای قسەکانم بڵێن وانیە ، خۆ ئێوە بە حسابی خۆتان مادیانە بیر دەکەنوە گویبیست بن بزانن چی دەڵێم ، خۆ غەیب نازانن ؟
کاك دەرون مایکی دایە دەستم و وەك پیسەی هەمیسەی چەپەکانی پاڵتۆك .. هاتن دەینگووت کاك دەروون ماکوان چیە تۆ کۆری بۆ سازدەکەیت، ماکوان نەخوێندەوارە ؟!!
دەیانوسیت کات بکوژنو کۆڕ تێك بدەن ، پیاوێکی بەرێز بەناوی کاك شێخ رزگار یەکێك بوولە بەرێوبەرانی ژووری نەتەوەی ، ووتی : من ماکوان دەناسم ئەگەر ئیوە دەتوان دەکەستان کۆببنەوە منیش ماکوانتان بۆ دەگرم وەرن لەگەڵیدا گفتوگۆ ومناقشە بکەن ؟
ئیتر سوپاس بۆ خوا ژوور بێدەنگ بوو چرکە لە کەسەوە نەهات دەست تا کەتمە نیوەی باس لە نیوەکەیدا دیسانەوە دەست کرا بە جنێو قسەی ناشرین بە خوشک‌و دایك‌و ژن و کەسوکارم ، خوا هەڵناگریت كاك شیخو دەرونیش درێخیان نەکرد لە فڕێدانی ئەو دەم پیسانەو ژوور بەهێمنی مایەوە ..
سەرەتای گفتوگۆکەم ئاوا دەست پێ‌کرد ..
لەم بابەتە دەمەوێت ئەو بڵێم: کە خەڵکی موسڵمان جیاوازی هەیە لەگەڵ هەموو کەسێکی تردا کە پابەند نیە بە ئاینی ئیسلامەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا لەناو موسڵماندا دوو شێوە موسڵمان هەیە کە دەکرێت بە دوو چەمک باسی بکەین.. ئەم دوو چەمکە پێویستە خەڵکی موسڵمان باش لێوردبێتەوە ئەویش بریتیە لە موسڵمانی پابەند واتا(ملتەزیم) وە کەسێکی سادە کە موسڵمانیەتی وەك باری کۆمەڵایەتی وکلتوری بۆ ماوەی وەریگرتوە، ئەم دوو جورە خەڵکە زۆر جیاوازن لە ڕەفتارو کرداریاندا.. لای ئەوکەسەی کە پابەندە بە ئاینەکەیەوە پێویستە رۆشنبیری ئیسلامی بەتەواوەتی هەموو کیان و ژیانی داپۆشیبێت..
ڕۆشنبیرانی ئیسلامی ئێستا کاریگەری عەلمانیەکانی بەسەرەویە هەموو ڕەفتارو کرداریان و تەنانەت بیرکردنەوەیان وەك یەكی لێهاتوە لەگەڵ عەلمانیەکاندا، هەڵبەت مەبەستم گشتی و بە رەهایی نیە ، بەڵکو زۆرینە لە ناو موسڵمانانی پابەند بە ئیسلامەو ئەوە دەبینرێت زیاترهەست بە رۆشنبیری جەماوەریان دەکرێت نەك ئیسلامی واتا(ماسس میدیا) ، هەموو کێشەکە دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە موسڵمانانی پابەند .. رۆشنبیریەکەیان لاسنگە و بە ئیسلام پارسەنگیان نەکردوە، جارێ پێش هەموو شتێك دەبێت بزانین پێناسەی رۆشنبیر چیە؟ پێناسە رۆشنبیر لە سەدەی پێشودا زیاتر لە (٣٠٠٠) پێناسەی بۆ کراوە، لە ساڵی ڕابردودا ئاماژە بە زانایەکی ئەمریکی بەناوی "دانییل بل" کرا لە گۆنگرەی رۆشنبیری ئەمریکی کە تێیدا زیاتر لە (١٠٠٠) پێناسەی تر بۆ رۆشنبیری کراوە لە لایان زانایانی ئنترۆپۆلۆژیاو زانایانی کۆمەڵناسی و..هتد.
پێناسەی رۆشنبیری لە زمانی ئینگلیزی‌دا بە واتای کشتوکاڵ و بەرهەم هێنان دێت، لە زمانی عەرەبیدا بەواتای هەڵدانی "رم "دێت بۆ جێگای مەبەست، لە ناو کوردا بەو کەسانە دەڵێن کە زانیاری کۆدەکەنەوە لە بوارەکانی ژیاندا تا رۆشەن بیر دەردەچن، لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەو ناوەیان پێوە لکاوە..
لە ڕاستیدا ئیسلام هیچ کێشەی نیە لەگەڵ هیچ پێناسەیەکیاندا، بەڵام ئیسلام خۆی خاوەنی پێناسەی تایبەتە بۆ رۆشنبیری هەریەك لە بیرمەندانی ئیسلامی بە جۆرێك پێناسەیان کردوە بە هێزترین پێناسە لای من پێناسەی دکتۆر موستەفا سوباعیە کە دەفەرموێت: رۆشنبیری ئیسلامی واتا تێگیشتنە لە ئیسلام بە شمولی.. هەرچەندە ئەم پێناسەیە تەواو نیە بەڵام واتا گشتیەکەی بەم شێوییە.. هەموو دەقەکەم نەهێناوە..
ئەوەی کە پێناسەی منە بۆ ڕۆشنبیری.. لەدوای گەڕان و لێکۆڵینەوە پرسیارکردنێکی زۆر دواندنی دەیان بیرمەندو زانا من بۆخۆم گەیشتمە ئەو
ئەو ڕایەی کە بڵێم ڕۆشنبیری بریتیە : لە کۆکردنەوەی زانیاری و کەلەکە کردنی واتا"تەراکومە" بوونی زانیاری لە مێشکی خەڵکیدا تا بتوانێت شیکاری پێ‌بکات.
لە ڕاستیدا پێناسەکە لە شیکاریەکەوە دەست پێدەکات.. مەبەست لە شیکاری ئەوەیە.. ئەو هەموو زانیاریەی کە کۆ دەکرێتەوە، پاشان چۆن پێچەوانەی دەکەیتەوە بەومانایەی کەچۆن شیکاری بەو زانیاریە کەڵەکە بوەکان بکەیت واتا"تحلیل" بەو زانیاریانە بکەیت، ئەمە لای من رۆشنبیری ئیسلامیە.
دوو نمونەی دەهێنمەوە بۆ ئەوی زیاتر ئەم باسە روونتر بێت ،بە بۆچونی خۆم ئاشانا بکەم، بەڵام لێرەدا دەرفەت هەر ئەوەندەیە کە بەوەندە باسە کۆتای پێبێنم بەم نمونەیە هەندێك بەرچاوروونی بخەمەبەردەم هەموولاکان .
نمونەی یەکەم شوکردنی خاتو عائیشە "رەزامەندی خوای لێبێت" بە پێغەمەبەری نازادرﷺ، بۆیەو لەخاتو عائشەوە دەست پێدەکەمەوە ،چونکە پێشتر ئاماژەم بە دوو خێزانی پێغەمبەری سەرەوەرمانﷺ داوە کە کەخاتو خەدیجەو خاتو سوددە بوو، خاتو عایشە ئەگەر بە رۆشنبیری عەلمانی سەیری بکەین هەموو ئیسلامیەکانی ئەم سەردەمە پاساو دێنەوە بۆ ئەوەی کە خاتو عائشە تەمەنی ٩ ساڵ نەبووە، تەنانەت کەسێکی ئیسلامی بە منی گوت بریا کاك ماکوان پێغەمبەرﷺ ئەو ئافرەتەی نەهێنایە لەو تەمەنەدا!..
ئەمە هۆکاری ئەوەیە بە پێوەرو ڕۆشنبیری عەلمانی بیر دەکاتەوە زەمەنو شوینو کاتیشی لێتێك چووە !!، خۆ تەنانەت ئەگەر بە رۆشنبیری عەرەبیش بیر بکەیتەوە کارێکی زۆر ئاسایە پێش ئەوەی شو بە سەرەرمان بکات ﷺ دەزگیراندار بووە ئەم کۆمەڵگاکە بەو شێوە بوە، یاخود کچی عەلی کوڕی ئەبوتالیب خێزانی عومەری کوڕی خەتاب بووە کە هەموو دەزانی عەلی لە تەمەنی دە ساڵی موسڵمان بوە ، بەڵام هۆکارەکە ئەوەیە ڕۆشنبیری ئەو کۆمەڵگایە بەو شێوە بوو، یاخود کەسێکی وەك سەعدی کوڕی عوبێدوڵا "رەزامەندی خوا لە هەموویان بێت" لەسەرەتاوە لەگەڵ پێغەمبەری خوا ﷺ لە مەککە موسڵمان بوون، بەڵام خێزانەکەی کچی ئەبوبکر سەدیق بوو کە لە دوای مردنی ئەبووبکر لەدایك بووە بە دووساڵ ، پاشان بووە خێزانی سەعدی کوڕی عوبێدوڵاو هیچ کەس لە کۆمەڵگایە لۆمەی کەسی نەدەکرد، چونکە رۆشنبیری عەرەب بەو شێوە بووە پاشان هەموو رۆژهەڵاتناسەکان بە کۆمەڵگایەکی ناوەزایان ناویان بردوە لە دوای وەفاتی سەروەرمان.
کورتەی ئەم باسە گرنگە ئەوەیە کە رۆشنبیری واتا دیدو تێڕوانینی مرۆڤە بۆ خوا‌و گەردون و مرۆڤ و دەسەڵات و ژینگە، پاشان شیکاراوی لێووردبونەوە هەر باسیك دەبرێتەوە زەمەنی خۆی و لەگەڵ سەردەمی خۆیدا مامەڵە دەکریت ، لە کاتیكدا زیاد لە ٧٠٠ ئافرەت لە کتێبی (اسد الغابة في معریفة الصحابة )دا هاتوو ، هەموو لە تەمەنی ٧ ساڵ بۆ ٩ ساڵ شووی کردوە .
بەداخەوە هەندیك کەسیش لە موسڵمانان دەیان لێکۆڵینەوەیان کردوە کە گوایە تەمەنی خاتو عائیشە لە سەرو ١٦ ساڵەوە بووە ، تاکە پێوەر بۆ بونیادنانی ئەو لێکۆڵینەوە تەنها ئەوەیە کە لەگەڵ خۆشکەکەی عائیشە پێوەریان کردوە کە ئەسمائەو تەمەنی ئەو لەگەڵ تەمەنی عائیشە پێوەرکراوە ، هەڵە گەورەکەش لێرەوەیە کە ئەو لێکۆڵەرەوانە پەلەیان کردوە و لێووردبوونەوەی تەواویان نەکردوە ، نەیانزانیوە کە دایکی خاتو عائیشەو دایکی خاتو ئەسماء جیاوازن رەزامەندی خوا لەهەردووکیان بێت .
کەواتە بۆ خاتو عائیشەی هێنا؟
یه‌كه‌م ئافره‌ت كه پێغه‌مبه‌ری خواﷺ به كچێنی ماره‌ی كردبێت، خاتوو عائیشه بوو. بۆیه ئه‌گه‌ر له هاوردنی زه‌ینه‌ب حیكمه‌تی ئه‌وه‌ی بووبێت كه سیسته‌می ته‌به‌ننی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه دوایی باسی ده‌كه‌ین، ئه‌وا له هاوردنی عائیشه حیكمه‌تی له‌و گرنكتری هه‌بوو. دیاره ئه‌و كاته‌ی كه‌وا عائیشه‌ی هێنا، ته‌مه‌نی عائیشه نۆ ساڵان بوو، چلوهه‌شت ساڵیش له دوای وه‌فاتكردنی پێغه‌مبه‌ر ﷺ ژیانی برده سه‌ر!، كه ڕه‌نگه نهێنیی هێنانی عائیشه‌ش هه‌ر ئه‌وه بووبێت تاكوو له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌وری پێگه‌یه‌نه‌ر و تێگه‌یه‌نه‌ری ئوممه‌ت ببینێت. هه‌موو ئه‌و زانسته نهێنییانه‌ی كه لای خه‌ڵكی قاتی بوو، ئه‌وا لای عائیشه (وه‌خت)ی بوو؛ واته هه‌موو ئه‌و زانستانه‌ی كه لای یارانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌گمه‌ن بوو، ئه‌وا لای عائیشه دەست ده‌كه‌وتن به‌تایبه‌ت له كاروباری ئافره‌تانه‌وه. چلوهه‌شت دانه ساڵ ئه‌م دایكه به‌ڕێزه‌مان میراتی پێغه‌مبه‌ری به هاوەڵان ده‌به‌خشییه‌وه. هه‌تا ئه‌بینین ئه‌و كاره زێڕینه‌ی كه ئه‌وساكه عائیشه پێی هه‌ڵئه‌سا، كاریگه‌ریی ئێستایشی له‌سه‌ر حاڵی مسوڵمانان ماوه‌ته‌وه، بۆیه كاتێ كه له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌رﷺ ده‌چیته ڕه‌وزه، ئه‌وا ئه‌ستونده‌یه‌ك ئه‌بینیت كه ناسراوه به (ئه‌ستونده‌ی عائیشه)، كه له كاتی خۆیدا دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌رﷺ، هاوەڵانی پێغه‌مبه‌ر -خوا له هه‌موویان ڕازی بێت-، كۆڕیان له ده‌وری عائیشه ئه‌گرت و پرسیاریان لێ ئه‌كرد و ئه‌ویش فه‌توای بۆ ئه‌دان.
بۆیه ده‌گێڕنه‌وه كه له كاتی خۆی له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر ﷺ ئه‌گه‌ر ئه‌بووبه‌كر -خوای لێی ڕازی بێت-، كه باوكێتی یان هاوەڵانی تری پێغه‌مبه‌رﷺ وه‌ك عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و عوسمانی كوڕی عه‌ففان -خوا له هه‌موویان ڕازی بێت-، ئیشكالێكیان بۆ دروست بوایه ئه‌وا ئه‌هاتن و پرسیاریان له خاتو عائیشه ئه‌كرد و وه‌ڵامه‌كه‌یان لای ئه‌و دەست ئه‌كه‌وت.
زۆرێك له زانایانی ئه‌م دوایییه ئه‌ڵێن: چاره‌کی حوکمه شه‌رعییه‌كان له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌رﷺ له عائیشه وه‌رده‌گیرێت. ئه‌مه و چلوهه‌شت دانه ساڵ به‌رده‌وامی به كاری پێغه‌مبه‌رﷺ ئه‌دا. دیاره له سه‌ره‌تادا عائیشه له‌و حوجره‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوای تێدا ناشتراوه، فه‌توای بۆ مسوڵمانان ئه‌دا. به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی كه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب وه‌فات ده‌فه‌رموێ و له حوجره و له‌ته‌نیشت گۆڕی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر ﷺ ئه‌نێژرێت، عائیشه شوێنه‌كه‌ی خۆی ئه‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه ئێستا پێی ده‌ڵێن ئه‌ستونده‌ی عائیشه و ده‌وێدا درێژه به بانگه‌وازی ئیسلامی ئه‌دات.
هەندێ له یارانی پێغه‌مبه‌رﷺبه هه‌ڵه‌كانی خۆیان ئه‌هاتنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه پرسیاریان له خاتوو عائیشه ئه‌كرد. بۆیه یه‌كێكی وه‌ك ئیمامی (السيوطي) -ڕه‌حمه‌تی خوا لێ بێت- كتیبَێكی نووسی و له‌وێدا ئاماژه ئه‌دات كه چۆن عائیشه هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵێ له هاوەڵانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ ی ڕاست كردۆته‌وه. یه‌ك له‌و نووسراوانه‌ی كه نووسیویه‌تی به ناونیشانی "عين الإصابة فيما استدركته عائیشة على الصحابة"یه. لەوێدا نموونه‌یه‌ك ئه‌هێنێته‌وه، كه‌وا گه‌وره‌مان ئه‌بووهوره‌یره -خوا لێی ڕازی بێت- ڕۆژێ فه‌توایه‌ك ئه‌دا و ئه‌ڵێت: دروست نییه ئه‌گه‌ر له‌شت پیس بێت به‌ڕۆژوو بیت! كه‌چی خاتوو عائیشه و ئوم سه‌له‌مه ئه‌چنه لای و پێی ئه‌ڵێن: نه‌خێر دروسته، چون پێغه‌مبه‌رﷺهەندێ جار له دوای پارشێو غوسلی له‌خۆ ده‌رئه‌كرد.
هه‌روه‌ها له ئه‌بوومووسای ئه‌شعه‌ری (ڕەزامەندی خوای لێبێت) ده‌گێڕێته‌وه، ده‌فه‌رموێ: (هه‌ر ئیشکالێکمان له شتێکدا بۆ دروست بوایه، ئه‌وا په‌نامان بۆ عائیشه ئه‌برد و پرسیارم له‌و ئه‌کرد و وه‌ڵامه‌که‌یمان دەست ئه‌که‌وت.) "جامع الترمذي".
یان ئیمامی زوهری تابعی (ڕەزامەندی خوای لێبێت) ده‌ڵێت: عائیشه زاناترین كه‌س بوو له هاوەڵانی پێغه‌مبه‌رﷺ، گه‌وره‌ترین شاره‌زا له‌هاوەڵانی پێغه‌مبه‌رﷺ ئه‌هاتن و پرسیاریان له خاتووعائیشه ئه‌كرد. "طبقات ابن سعد ج ٢، قسم ٢ ص ٢٦ ".
هه‌روه‌ها عوروه‌ی کوڕی زوبه‌یر (ڕەزامەندی خوای لێبێت) ئه‌ڵێت: كه‌سم نه‌بینیوە كه شاره‌زاتر بێت له قورئان و له فه‌رزه‌كان و له حه‌ڵاڵ و له فیقه و له شیعر و له پزیشكی و له باسی عه‌ره‌ب و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵه‌ك زیاتر له‌خاتوو عائشه. "سير الصحابيات للشيخ عبد السلام الندوي ص ٤٣" .
ئاشكراشه كه‌وا عائیشه (٢٢١٠ ) فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، كه (١٧٨) فه‌رمووده بوخاری و موسلیم له‌و گێڕاویانه‌ته‌وه، واته: بوخاری (٥٨) و موسلیم (٦٨) فه‌رمووده‌یان لێی گێڕاوه‌ته‌وه.
كه‌وا بوو ئه‌م زانسته به‌رفراوانه‌ی كه عائیشه هه‌یبوو، له كوێ كه‌سی تر ئاوا له كار‌و باری پێغه‌مبه‌ر ﷺ به‌هره‌مه‌نترو شاره‌زاتر ئه‌بوو كه ته‌مه‌نی وه‌ك ته‌مه‌نی عائشه نه‌بووایه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ بیخوازێت؟
كه‌وابوو حیكمه‌تێكی زۆر گه‌وره هه‌بوو له‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ كچێكی وه‌ك عائیشه‌ی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان بخوازێت، وەك ووتمان ئامانج له ئیسلامه‌تی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دینه له مسوڵمانان بگه‌یه‌نیت، بۆیه زۆر پێویست بوو كه كه‌سێك باش شاره‌زا بێت له كار‌و باری ئافره‌ت و كون و قوژبنه نهێنیه‌كانی ژن و مێردایه‌تی به‌و خه‌ڵكه ڕابگه‌ینێت كه مێشكی ساف بێ و بتوانێ هه‌موو شته‌كان جوان تۆمار بكات و به‌چاكی ڕایانبگه‌ینێت، ئه‌وه‌تاش ئه‌بینین كه چل و هه‌شت دانه ساڵ دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر ﷺ دایكمان خاتوو عائیشه ئه‌م دیوه نهێنیانه به‌خه‌ڵكی ئه‌ناسێنێ.
خێزانی چورەمی پێگەمبەری سەروەرو پێشەوامان ﷺ خاتوو حه‌فسه‌ی كچی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب
خاتوو حه‌فسه بێوه‌ژن بوو و له پێشدا خێزانی (خونويس کوری حذافة) بوو كه له شه‌ڕی به‌دردا شه‌هید بوو، ئه‌مه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ وه‌فاتكردنی خاتوو (رقية) ی خێزانی عوسمان و كچی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر(ڕەزامەندی خوای لێبێت) ، هه‌روه‌ك له عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر (ڕەزامەندی خوای لێبێت)گێڕاوه‌ته‌وه و له سه‌حیحی بوخاریشدا هاتووه كه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب كچه‌كه‌ی پێشكه‌ش به عوسمان ئه‌كات، عوسمانیش ده‌فه‌رموێ: باشه بابیرێکی لێبکەمەوە ، چه‌ند شه‌وێكی پێ ئه‌چێ و دێت و ده‌ڵێت: من وای به چاك ئه‌زانم كه جارێ ژن نه‌هێنمه‌وه، ئه‌وجاره دێت و به ئه‌بو به‌كر ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌یت حه‌فسه‌ت لێ ماره ئه‌كه‌م، ئه‌ویش بێ ده‌نگ ئه‌بێت و چه‌ند شه‌وێكی پێده‌چێت و پێغه‌مبه‌ر ﷺ بۆ خۆی داوای ئه‌كات، پاشان ئه‌بو به‌كر ئه‌چێته‌وه لای عومه‌ر و پێی ده‌فه‌رموێت تۆ داوای شتێكی ئاوات لێ‌كرد بووم، كه‌چی من وه‌ڵامم نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مزانی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ مه‌به‌ستی بوو كه داوای ده‌ستی حه‌فسه‌ت لێبكات، بۆیه نهێنیه‌ك بوو كه نه‌مده‌ویست ئاشكرای بكه‌م!.
ئەگەر هاوردنی عائشه‌و حه‌فسه په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر به‌هێزی دروست كرد له نێوان خۆی و ئه‌بو به‌كرو عومه‌ردا. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو حیكمه‌تی خواستنی حه‌فسه‌ی كچی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا له هه‌مووان ڕازی بێت.
لێرەدا ئەگەر تەماشا بکەیت و وورد ببیتەوە رۆشنبیری ئەو سەردەمە وا بوو کچان ئەدرانەوە بەشوو کە بێوەژن دەکەوتن ئەگەر ئافرەتە بمایتەوە ئەوکات کەسێکی نەبوو بەخێوی بکات‌و نەفەقەی بکێشێت، بۆیە عومەری کوڕی خەتتاب خۆی داوادەکاتەوە بیداتەوە بە شوو! لەبەر ئەوە رۆشنبیری ئێستا‌و ئەو سەردەمە جیاوازە ، ئەمەشە وادەکات دەبێت ئەگەر خوێندنەوەو لێکۆڵینەوە بکەین بۆ هەر باسێکی مێژووی ، خەڵکی ئەکادیموی تێگەیشتوو زەمەنو شوێن‌و کات رچاو دەکات .
ناچارم بڵێم چاوەڕوان بن . تا باسی هەموو خێزانە بەڕێزەکانی دەکەم صلی اللە علیە وسلم و رەزامەندی خوا لە هەموویان بیت ، بۆ ئەوەی خوێنەر ماندوونەکەم بەو شێوە دەنوسم . جارێ دانیشن بەخێر
به‌روار: 19/07/2019
بینین: 1214
|