سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
ململانیَی و ناكۆكیه‌كانی یه‌كیَتی و پارتی گه‌شه ده‌كات
هێدی هەولێری
بلاوبوونه‌وه‌و تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كیَ موچه‌ی هاولاَتیانی هه‌ریَمی كوردستانی برَیووه، رِۆژی 27-9-2014 ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كیَتی پاش كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان به‌یاننامه‌یه‌كی بلاَوكردۆته‌وه‌و چه‌ندین بابه‌تی هه‌ستیاری وروژادووه".
ئه‌و به‌یاننامه تونده‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كیَتی پاش لیَدوانه‌كانی نیَچیرڤان بارزانی هات، كه دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كیتی تۆمه‌تباركردبوو به‌برِینی موچه‌ی هاولاَتیانی هه‌ریَمی كوردستان، كه نیَچرڤان بارزانیش وه‌لاَمی ئه‌ندامیَكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیَتی دابووه‌وه، كه هه‌مان قسه‌ی كردبوو".
دوای چه‌ند كاتژمیَریَك له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كیتی، هاوكات مه‌كته‌بی رِۆشنبیری و رِاگه‌یاندنی پارتی وه‌لاَمی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی دایه‌وه و رِایگه‌یاند" كه ئه‌و به‌یاننامه‌یه بۆچوونی عادل مورادی به‌سه‌ره‌وه زاله، كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌كه‌یه‌و هيچ ئيعتباريَكى بؤ دانانيَن".
ئه‌وه له‌كاتیَكدایه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو مه‌كته‌بی رِاگه‌یاندنی ئه‌و دوو حزبه دانیشتنیَكیان كردبوو، به مه‌به‌ستی كۆتاییهيَنان به شه‌رِی رِاگه‌یاندن، به‌لاَم پاش ئه‌وه‌ی لیَدوانه‌كان له ئاستی تاكه كه‌سی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانه‌وه گوازرایه‌وه بۆ به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی له‌لای یه‌كیَتی و ،لیَدوانه‌كانی نیَچیرڤان بارزانی وه‌ك جیَگری سه‌رۆكی پارتی، ئه‌مه‌ش وایكرد ناكۆكیه‌كان قولَتر ببنه‌وه، تا وای لیَهات ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كيَتی بلَیَ ده‌بیَت پیَداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندیه‌كانی نیَوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا بكه‌ینه‌وه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیاه‌وه پارتی".
لیدوانه ئاگرین و شه‌رِانگیَزییه‌كانی هه‌ردوولا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه حزبی له‌لایه‌ك و ، قه‌یرانه ناخۆییه‌كانی هه‌ریَمی كوردستان و كه‌لَه‌كه‌بوونی گه‌نده‌لَی پیَك نه‌هیَنانی حكومه‌تيَكی خۆجیَی له‌لایه‌كی دیكه، هاوكات ئالَۆزیی و قرِكردنی هاولاَتیانی هه‌ریَمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی سته‌مكاریی به‌غدا (كه نازانین خه‌تای پارتیه ، یان یه‌كیتی، كه هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌ویتر تۆمه‌تبار ده‌كات) ئه‌مانه هه‌مووی بوونه‌ته سه‌ر مانشیَتی رِاگه‌یاندنه‌كانی هه‌ریَمی كوردستان و یه‌كیَتی و پارتی رِاگه‌یاندنه فه‌رمیه‌كان و سیَبه‌ره‌كانیان وه‌ك سه‌نگه‌ری شه‌رِو ناكۆكی به‌كارده‌هیَنن".
تا ئيَستا هاولاَتيانى هه‌ريَمى كوردستان خه‌مخؤرانى ئه‌و ولاَته ساریَژی برینه‌كانی شه‌رِی ناوخۆیان نه‌كردۆته‌وه‌و ئیَستاش ژیانی رِۆژانه‌ی هاولاَتیانیش كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه به‌هۆی بیَ موچه‌یی له‌سایه‌ی ئه‌و دوو حزبه‌دا ئیدی شه‌رِی رِاگه‌یاندنی سه‌ركرده‌كانیش هاته پیَشه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ببیَته پیَوه‌ر رِه‌نگه بۆ به‌یانی كار بكاته سه‌ر گرانبوونی شتومه‌كی هاولاَتیان له‌بازاره‌كاندا، بۆیه قه‌یرانه‌كانی ئیَستا وه‌ك هیچ جاریَك نه‌بووه‌و هیچ لایه‌نیَك و كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌ریَمی كوردستانیش ئاماده‌نیه نیَوانگیری بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیَشه‌كان، وه‌ك له‌رابردوودا ده‌كرا، ئه‌مه‌ش وا ده‌خویَنریَته‌وه هه‌موولا له به‌رژه‌ندییانه بۆ شكاندنی ئه‌ویتر ببنه هیَزی دووه‌م، ئه‌گینا هه‌ر لایه‌نیَكی سیاسیی ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكات هاولاَتیانی ساده‌ش ده‌زانیَت كیَ تاوانباری سه‌ره‌كی بووه له هاتنه ئارای قه‌یرانه ناوخۆییه‌كان و دروستبوونی كیَشه‌كان له‌گه‌لَ لایه‌نی ده‌ره‌وه ، هه‌م وه‌ك حكومه‌تی عیَراقیی و هه‌م وه‌ك ولاَته دراوسیَیه‌كانی هه‌ریَمی كوردستان، به‌لاَم ئه‌و كیَشانه‌ی پارتی و یه‌كیَتی له‌دوای رِيَككه‌وتنی واشنتۆندا ئه‌وكاته‌ی برِیاری ئاشتبوونه‌وه‌یاندا ، ئینجا دابه‌شبوونی دوو ئیداره‌یی لیَكه‌وته‌وه و ئیَستاشی له‌گه‌لَ دابیَت هۆكاری رِاده‌ست نه‌كردنی پاریَزگاری سلیَمانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌لایه‌ن یه‌كیَتیه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِیَته‌وه ، كه ئاماده‌نیه ئه‌و شاره‌ی به خویَنی گه‌نجان، كه له‌شه‌ری براكوژی ده‌ست به‌سه‌ر دا گرتووه، ئاماده‌نیه به هه‌لَبژاردن رِاده‌ستی بكاته‌وه له‌كاتیَكدا بانگه‌شه‌ی دیموركاسی ده‌كات، بۆیه كه‌سمان نابیَت دلَخۆش بین به‌و كه‌ش و هه‌وا سیاسیه، كه هه‌ركاتیَك به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دابوو ده‌بیَت بیَده‌نگ بین كه‌س باسی ناكۆكیه‌كان نه‌كات (له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و دۆخی ئه‌منی)، به‌لاَم هه‌ركاتیَك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان پچرِا ئیدی له‌ناخۆشترین كاتدا هه‌ردوو حزب به‌بیَ گویَدانه به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و پاراستنی ئه‌زموونی هه‌ریَمی كوردستان ده‌كه‌ونه گیانی یه‌كترو ژیانی هاولاَتیانیش ده‌كه‌ویَته مه‌ترسی، هه‌ر بۆیه هاولاَتی ده‌بیَت به ئاگابیَته‌وه چیدی خۆی ده‌ست خه‌رۆ نه‌دات له‌به‌ر قسه‌ی بیَ مانا
به‌روار:
06/10/2014
بینین:
1321
زیاتر ...
سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆده‌تا شكستخواردوودا...
سیاسه‌تی فاشلی حزبی كۆیلایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان...
كورد دوای 91 ساڵ له توركیا...
1
په‌ڕه‌ی
له 1
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش