سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆده‌تا شكستخواردوودا
هێدی هەولێری
شه‌وی ڕابدرووی دۆخی توركیا به‌لای زۆربه‌ی ئیسلامییه‌كانی جیهان چاوه‌ڕوانكراو بوو به‌تایبه‌ت ده‌مێك بوو سوپای به‌دناو هه‌وڵی كۆده‌تای به‌سه‌ر شه‌رعیه‌ت و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا كرد، به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كی چه‌ند كاتژمێرێكدا ته‌نیا به هه‌وڵی جوامێرانه‌ی خۆیان كۆدهتاكهیان پۆچه‌ڵكرده‌وه.
ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌م فرمێسك ڕشتن نیه بۆ ده‌وڵه‌تێك ، كه ساڵه‌های ساڵه عه‌سكری ئه‌و وڵاته له په‌نای حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كاندا كورد ده‌چه‌وسێنێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ستێكی ئیسلامییه كاتێك وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: به دیموكراسیانه هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ، كه‌چی به كۆده‌تا هه‌وڵی لابردنی ده‌درێت.
له‌مه‌ودوا ده‌بێت بزانین ئه‌وه‌ی توركیا دووباره‌بوونه‌وه‌ی میسر بوو كاتێك به‌سه‌ر لاوازی ده‌سه‌ڵاتی موحه‌مه‌د مورسیدا عه‌سكه‌ر كۆده‌تای ئه‌نجامدا و چه‌ندین خه‌ڵكی بێتاوانی كرده قوربانی و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی ئیسلامی ئه‌و وڵاته‌شی له‌سێداره دا، به‌ڵام به ئه‌زموونداری سه‌رانی داد‌و گه‌شه‌پێدان و دڵسۆزی خه‌ڵك ئه‌و سیناریۆیانه دووباره نه‌بووه‌وه.
گه‌لی جوامێری توركیا چه‌ند دڵسۆز بوون بۆ سه‌ركرده‌كه‌یان كاتێك به یه‌ك بانگه‌واز ڕێڕه‌وی سته‌مكاریی و كۆده‌تا له چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سوپا ده‌گرن، بۆیه لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه بیر سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێنینه‌وه بزانن كاتێك سه‌رۆكی وڵات چۆن خزمه‌ت به‌هاوڵاتیانی ده‌كات و گه‌ل-یش چۆن به‌رگری له سه‌رۆكه‌كه‌ی له كاتێكی ته‌نگانه‌دا ده‌كات.
شه‌وی ڕابردوو..... به هاندانی چه‌ند وڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ویسترا وڵاتێكی وه‌ك توركیا كاتێك یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت پشتگیری گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی كرد....یه‌كه‌م وڵات بوو پشتگیری گه‌لی سوریای كرد و سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌وێ كۆنگره‌یان به‌ست....یه‌كه‌م وڵاته تائێستا توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌یارانیشدا كۆك بێت....یه‌كه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی هه‌یه به ئازایی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و سه‌ركرده‌كانی، كه به‌شێك له‌سوپای ئه‌و وڵاته ساڵانێكه ده‌یه‌وێت به هه‌وڵی دیكتاتۆرانه‌ی خۆیانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر وڵات‌دا بگرن و ئه‌و تروسكاییهی بۆ جیهانی ئیسلامی ده‌چێت بیكوژێننه‌وه.
زۆر ئه‌سته‌مه كاتێك له‌ناكاودا چه‌ند هێزێكی ناوخۆیی كۆده‌تا بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ختتر له‌وه ئه‌وه‌یه هه‌ر زوو ئه‌و ده‌نگه شازانه‌ی دروستبوو بهناشهعی له‌ناوببرێن و ژیانێكی نوێ بۆ هاوڵاتیانی ده‌سته‌به‌ر بكات.
من ناڵێم پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بێ كه‌م و كوڕیی نیه هیچ تاوانێ:ی نه‌كردووه، وه په‌رده‌پۆشی هیچ تاوان و خراپه‌یه‌ك نابێت بكرێت، به‌ڵام به ئه‌زموون له‌سیاسه‌تی ناوچه‌كه و شكستهێنانی هه‌ندێ وڵات و شۆڕشكردنی له‌و وڵاتانه‌دا تاكه وڵات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌پشتگیری خه‌ڵك و مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدا هێزێكی پاشخان ئیسلامیی وه‌ك داد‌و گه‌شه‌پێدانه له توركیا..
به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر خوێدنهوهیهك بۆ ناو خۆی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر ڕووداوێك و ئاژاوه‌یه‌كی سیاسیی له‌ده‌وروبه‌ر ڕوو بده‌ن ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه شه‌وی ڕابدروو به‌درێژایی گواستنه‌وه هه‌وڵی به‌په‌لی زۆربه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێ كه‌ناڵی حزبی، یان له‌دژایه‌تی....یانیش هیچ ده‌نگێكیان نه‌بوو، كه وه‌ك ئه‌وه وابوو هیچ ڕووی نه‌دابێت.
هه‌ر بۆیه ده‌بێت دیسان باس له‌وه بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌ركرده‌ی دڵسۆزه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو ته‌نگژه‌كاندا له‌توركیا ته‌نانه‌ت دوو پارتی ئۆپۆزسیۆنیش پاڵپشتی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان-یان كرد وه‌ك جه‌هه‌په و مه‌هه‌په و....هتد.
دڵسۆزی بۆ میلله‌ت له هه‌ر كاتێكدا بۆ باری له‌ناكاوو پشتگرتنهوهی سه‌ركه‌وتنه‌كانیدا گرینگه كاتێك هێزێكی وه‌ك داد‌و گه‌شه‌پێدان ڕووبه‌ڕووی كۆده‌تا ده‌بێته‌وه ، ئيتر بينيمان خه‌ڵكی نا موسڵمانیش به‌رگری لێده‌كرد و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری پیاده ده‌كرد و میللهتتی خۆی برسی و تێنوو نه‌ده‌كرد.
بهروار:
17/07/2016
بینین:
1244
زیاتر ...
سیاسه‌تی فاشلی حزبی كۆیلایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان...
كورد دوای 91 ساڵ له توركیا...
ململانیَی و ناكۆكیه‌كانی یهكیَتی و پارتی گه‌شه ده‌كات...
1
په‌ڕه‌ی
له 1
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش