 ١: سورة الفاتحة
. 1
سوره: الفاتحة
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿١﴾
سوپاس و ستایش بۆ خودای په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان.
الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ ﴿٢﴾
به‌خشنده‌ی میهره‌بانه.
مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ ﴿٣﴾
خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی سزا‌و پاداشت و قیامه‌ته.
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ﴿٤﴾
خوایه ته‌نیا هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و ته‌نها داوای یارمه‌تی هه‌ر له تۆ ده‌که‌ین.
اهدِنَا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ ﴿٥﴾
خوایه ڕێنموییمان بفه‌رموو بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست.
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ ﴿٦﴾
ڕێبازی ئه‌وانه‌ی که نازو نیعمه‌ت و به‌هره‌وه‌رت کردون. نه‌ك ڕێبازی ئه‌و چه‌واشه بوانه‌ی که خه‌شم و قینت لێ گرتون و سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوون.*
*(له فه‌رموده‌یه‌کی قودسیدا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: من نوێژم له‌نێوان خۆم و به‌نده‌ی خۆم دابه‌ش کردووه (مه‌به‌ستیشی سوره‌تی فاتیحه‌یه که به‌شێکی سه‌ره‌کی نوێژه): کاتێك که ئیماندار ده‌ڵێت الحمدلله رب العالمین خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ته به‌نده‌م سوپاس و ستایشم ده‌کات، کاتێك که ده‌ڵێت: الرحمن الرحیم، خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌تا به‌نده‌م ستایش و وه‌سفم ده‌کات، کاتێك که ده‌ڵێت: ایاك نعبد وایاك نستعین، خوا ده‌فه‌رموێت: به‌نده‌م ڕاست ده‌کات ئه‌وه‌تا هه‌ر من ده‌په‌رستێت و هه‌ر من به پشتیوان ده‌زانێت، کاتێك که ئایه‌تی ٥،٦ ده‌خوێنێت، خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه بۆ به‌نده‌م هه‌رچی داواش بکات پێی ده‌به‌خشم).
|