هەواڵ و ڕاپۆرت
  بڕیاری گرتنی چەند چالاکەوان و کەسایەتیەکی دیکە لە بادینان دەرچوو

بزاڤ پرێس - تایبەت

لەسەر کەیسی خۆپیشاندان و پشێویی ساڵی ڕابردوو،بەشێوەی نهێنی بڕیاری گرتنی چەند چالاکەوان و کەسایەتیەکی دیکە لە بادینان دەرچوو و بزاڤ پرێس لێدوانی کەسوکاری یەکێک لە چالاکەوانەکان بڵاودەکاتەوە

دوای ئەو ڕەشگیریەی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٠، لەلایەن پارتێکی دەسەڵاتەوە لەسنوری بادینان دژی چالاکوانان و ئەو کەسانەی کە بەشداری خۆپیشاندانەکانی ئەو سنورە بوون،دەستی پێکردووە، تاوەکو ئێستا ژمارەی دەستگیر کراوان گەیشتون بە ٧١ کەس و ژمارەیەکیان سزادراون بە ٦ ساڵ زیندانی کردن. 

تاکوو ئێستاش لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە درێژەی هەیە و لە نوێترین پێشهاتدا، بەپێی زانیاریەکانی بزاڤ پرێس بە نهێنی فرمانی گرتن بۆ چەند چالاکەوانێکی دیکە پەیوەست بەو کەیسە دەرچووە.


بەپێی زانیارییەکان،بەبڕیاری تایبەت ناوی ژمارەیەک کەسی دیکە بەمەبەستی دەستگیرکردن دەرچووە و لە ناویاندا هەریەکە لە،مامۆستا ایمن سورچی،بەشار احمد، ایبراهیم هرکی، دانیار محمد و چەند کەسێکی دیکە هەن


دانیار محمد حسن،کە یەکێکە لەو چەند چالاکوانانەی لەنوێترین پێشهاتدا، بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرچووە و لە ئێستادا هەڵهاتووە بۆ دەرەوەی هەرێم،کە باس لەوە ئەکرێت پەیوەندی بەو زیندانیانەوە هەیە، بزاڤ پرێس لێدوانی براکەی بڵاودەکاتەوە.

"هەڵهاتووە بۆ دەرەوەی هەرێم"

(ز.م.ح) برای ناوبراو بۆ سنورمیدیا باسی لەوە کرد، لەماوەی ئەم ساڵە، چەندین لێکۆلینەوەیی خێزانی و تایبەت لەگەڵ براکەمدا بەشێوەیی کۆمەڵایەتی و دوور لە چاوی یاسا کراوە و کێشەی بێ هۆ بۆ خوێندنی دروست کراوە و ئێستاش بەبێ ناوهێنانی هۆ و دەرەنجام بڕیاری گرتنی دەرچووە و لەئێستادا هەڵهاتووە.

باسی لەوەش کرد،داوام لە لایەنی پەیوەندیدار و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانە سنورێک بۆ ئەم بێ ڕێزییە بە دەنگی ئازاد دابنێن و سەروەری یاسا بپارێزن و ئیتر ماڵی کەسی دیکە لەسەر دەنگی ئازادی وێران نەبێ.

ئەوەشی ئاشکراکرد،ئەمەوێ بڵێم تەنها براکەی من نیە،بەڵکوو چەندین ناوی دیکەشن و لەبەر ئەوەی بەشێکیان هێشتا لە کوردستانن ناتوانن قسە بکەن، داوام لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانە،ئەم بێ یاساییە ڕاگرن



بەپێی زانیارییەکان، دانیار محمد پەیوەندی هەبووە بە هەندێک لە دەستگیر کراوەکان و هاوکاری کردوون لە کاری ڕێکخراوەیی و ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان و یەکێک بووە لەو کەسانەی کە کەیسی ئەو دەستگیر کراوانەی بە چەندین راگەیاندن و ڕێکخراو گەیاندووە.

 
ئەو ژمارە زۆرە زیندانییەی کە لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردووەوە بەردەوامە، هەندێکیان بە ٦ ساڵ زیندانی سزادراون و هەندێکی تریان بەردەوام و بۆ ماوەی ساڵێکە دادگایەکانیان دوادەخرێت سەرەڕایی ناڕەزایی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵتەیەکان و کونسوڵخانە و نێردە نێودەوڵەتیەکان.


ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ لەو سزادراوانە لەوانە شێروان شێروانی و هاوڕێکانی سیخوڕی بۆ کونسوڵخانەکان بووە و کونسوڵخانەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و کەنەدا ئیدانەی ئەو تاوانانەیان کردووە سەرەڕایی ئەوە سزادراون، وە هەندێکی تریان وەک بەدەل بەرواری دادگایەکانی بەردەوام دوادەخرێت و تاوانەکانی هەوڵدانە بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندان.

 

لەسەر ئەم کەیسە چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و نێردەی وڵاتان، داویان کردووە کە مافی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان و خۆپیشاندەران بپاریزرێت لە هەرێمی کوردستانی عێراق و بەفەرمی نارەزایی خۆیان گەیاندووە بە حکومەتی هەریم کە ئەو سزادراوانە لە ژێر فشاری جەستەیی و دەرونیدا و ئەو وتانەیان پێ تۆمارکراوە و ئەو تاوانانەی ئاراستەیان کراوە لە دادگا بە ئامادەبونی چەندین ئەندام پەرلەمان تاوانەکان زۆر لاواز بوون، وە سزادراوەکان دوای سزادانیان و گواسنەوەیان تەنها چەند جارێکی و بۆ کاتێکی کەم خێزانەکانیان بینیوە و کێشیان زۆر دابەزیوە و باسیان لەژیر هەڕەشەی ئەتک کردندا ئیمزانیان پێ کراوە لەسەر ئەو تۆمەتانەی داوەتە پاڵیان.


وە چەندین کەمپین بۆ ئازادکردنیان سازدراوە لە کوردستان و دەرەوەی، بە بڕوای پارێزەران و دادنوسان کۆکردنەوەی زانیاری و خۆپیشاندان و دروستکردنی گروپ چات و ئالوگۆری ڕۆژنامەنوسی تاوان نین و تۆمەتارکردنی کونسولخانەکان و دواتر گۆرینی تاوانەکانیان لەلایەن ئەو دادگایەی کە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی بە دەست لایەنێکی سیاسییەوەیە شایەنی سەرنجە
به‌روار: 26/11/2021
بینین: 830