دکتۆر سامی عامری و پەرتوکی وەهمی خوا
فیصل رسول
 
پێش چەند سالێك پەرتوکێك بڵاوبۆیەوە بە شوەیێکی یێکجار سەیر و وەرگێرا بۆ چەندین زمانی جیاواز لەوانەش کرا بە عەرەبی و تەنانەت کوردی، سامێکی گەورەی لەنێو کوردا دروستکرد بەجۆرێك، ئەگەر کەسێك باگراوەندێکی مەعریفی ئاینی نەبوایە، تێدەکەوت وە بێدین دەبوو، چونکە خاوەنی ئەو پەرتوکە کە ریچارد دۆکینزە بە شێوەیێکی گەورە ناسرابوو لەنێو راگەیاندنا بەشێوەیێك کەوا ئەم کەسە هەڵەی زانستی نیە، بۆیە هەرچی وتی تەواو راستە بێ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت ئایە هەر بەراست ئەوەی ئەمە باسی دەکات عیلاقەی بە زانست و راستی هەیە یاخود تەنها چەواشەکاری کردنی نووسەرە و وتەکانی دژی یێکن کە چەند پەرتوکێکی هەیە...

وەك وتم ئەم پەرتوکە ناوبانگی زیاد لە سنور دەرکرد و زۆر لە کەسایەتیە دیندارەکان نەیان دەتوانی وەڵامی بدەنەوە، بەهۆی ئەوەی زۆر گەورە کرابوو، بەڵام چەند کەسێك وەڵامیان دایەوە و بە بەڵگەی حاشا هەلنەگر لەو زانا ئینگلیزیەکان هەروەها لە زانا عەرەبەکان چەندین کەس بە پەرتوك و وتار وەڵامیان دایەوە، بۆ نموونە پەرتوکەکەی دکتۆر عمرو شەریف بەناوی خوڕافەی ئیلحاد وەڵامی جەرگبڕی دایەوە هیچ بەهانەیێکی بۆ نەهێشتەوە، بەڵام ئەگەر کەسێك ئەو پەرتوکە بخوێنێتەوە چەندین کاتژمێری پێدەچێت بگرە چەندین رۆژ، چونکە خوێندنەوەی قورسە و زۆریشە بۆیە هەموو کەسێك بەوکارە هەلنەدەستا و واقعی ئێمەش وایە دەبێت پارو دروست بکەی و بۆ خەلکی ببەیە بەر دەمی هەتاوەکو بیخواتن، ئەگەرنا بەدواداچوون ناکاتن، بۆیە دکتۆرێکی بەرێز کەوا بۆتە ماموستای ئێمە لە دورە وەڵات ڕابوو بەم کارە و کردی بە قوڕگی خوێنەرا و تەنها لەسەریەتی 40 خولەك گوێبگرێت بۆ ئەوەی سەرلەبەری پەرتوکەکەی ریچارد دۆکینز هەڵوەشێنێتەوەو بیسەلمێنێت کەوا جگە لە چەواشەکاری هیچی دیکە نیە ..

دکتۆر سامی عامری لەو وتارە ڤیدیۆیەی هیچ شتێك ناهێنێت جگە لەو بەڵگانەی ریچارد دۆکینز و هەر بە زمانی خودی خۆی ئەیسەلمێنێت کەوا ئەم پەرتوکەی ئەو لە هەموو لایەنێك بەتاڵە و هیچ گرنگی نیە، بەزانست و واقع و بەڵگەی ئاینی و بەڵگەی خۆیان دەیسەلمێنێت کەوا ئەم پەرتوکەی ئەو هیچی بۆ نیە و تەنانەت ئەوەش باسدەکات کەوا خودی بێدینەکان چۆن پشت راستن لەوەی ڕێبەرەکەیان ریچارد دۆکینز بێدینە ؟ لەکاتێکدا لە وتارەکان باسسی ئەوە دەکات ئەو بێدین نیە، کەچی لای شوێنکەوتوانی بێدینی ژمارە یێکە لەم سەردەمەدا، دوای دێتە سەر مەسەلەی ئادم علیە سلام و پاشان ئیڤۆلوشن و ئەو بەڵگانەی ئەو دەیهێنێتەوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت پەرتوکەکەی ڕاستە و شتی ناڕاست ناڵێت، بەڵام دکتۆر سامی بە هەموو ئەگەرێك توانی وەڵامی بداتەوە. 


بۆ ئەوەی زیاتر پیاهەڵدان نەبێ و خۆتان بڕیار بدەن سەیری وتارەکە بکەن، چونکە دلنیام ئەوانەی بە کاتژمێر سەیری پەرتوکەکەی ریچارد دۆکینزیان کردووە کاتی ئەوەیان دەبێت سەیری ئەم وتارە بکەن و پاشان بڕیار بدەن .


وتاری دکتۆر سامی عامری: https://youtu.be/pUlrt_FU1A0
به‌روار: 27/08/2019
بینین: 711
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت