ڕوداوەکەی مزگەوتی نور لەمڕۆ چی ڕوویدا؟
باران ئاریایی
جەژنی موسوڵمانانی نەرویج لەدوای ڕوداووی هێرکردنە سەر مزگەوتی نور
لەدوای ئەوەی دوێنێ کەسێکی بەڕەچەڵەک نەرویجی هێرشی کردە سەر مزگەوتی نور لە شاری باروم لە وڵاتی نەرویج وە تێیدا مسوڵمانێك بریندار بوو، وە پاڵەوانێكی ئەم ئیسلامە کە تەمەنی ٧٥ ساڵ بوو توانی کەسی هێرش بەر بگرێت و نەهێڵێت لەوە زیاتر دەست بکاتەوە تا ئەو کاتەی کەوا پۆلیسی نەرویج گەیشتن و کەسەکیان دەستگیر کرد، بۆیە حکومەتی نەرویج بڕیاری دا لە سەرتاسەری ئەم وڵاتەیا ئەمڕۆ پۆلیس چەك هەڵبگرێت و پاسەوانی مزگەوت و مسوڵمانان بکات تا لە کەشێکی ئارامدا بتوانن نوێژی جەژن و مەراسیمی جەژن بگێڕن لە مزگەوتەکان دا، شایانی باسە کەوا شان بەشانی پۆلیسی نەرویجی خەڵکی نەرویج بۆ پشتیوانی و پاراستنی موسوڵمانان لەم وڵاتە لەدەرەوەی مزگەوتەکان بەڕیز وەستابوون.
شایانی باسە کەوا سەرۆکی حکومەتی نەرویج (ئارنا سولبێرگ) خۆی ئامادە بوو لە مەراسیمی بەڕێوە چوونی نوێژی جەژن لە مزگەوتی نور.
ئەو گەنجەشی کە هێرشەکەی کرد بوو بۆ سەر مزگەوتی نور لەپاش دەستگیر کردنی پلیس چووە ماڵەکەی و لەوێدا تەرمی ئافرەتێکی دۆزیەوە.
باران ئاریایی-نەرویج
به‌روار: 11/08/2019
بینین: 1415
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت