هەواڵ و ڕاپۆرت
  نوێترین چاوپێکەوتنی ماکوان کەریم لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی نەرویجی لەسەر دوایین ڕووداوەکانی و ئەوحوکمەی کەلە وڵاتی ئیتالیا دراوە.
باران ئاریایی


لە خانویەکی ڕەنگ سپی لە کۆڵانێکی جوانی پڕ خۆرەتاو لە پارێزگای ئوێستفۆڵد، ڤێگێ دەرگای لێ کرایەوە لەلایەن باوکێکی تەمەن ٤٢ ساڵ.

ئەو یەکێکە لەو دوو کەسەی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی نەرویجین و ڕۆژی دووشەمە ١٥/٧/٢٠١٩ لە دادگای وڵاتی ئیتالیا بەبێ ئامادە بوونی خۆی بەتاوانی تیرۆر لەهەمان کەیسی م. کرێکار حوکم درا.

ماکوان دەڵێت: من لەسەر کار بووم کە خێزانم تەلەفۆنی بۆ کردم و پێی وتم کەوا لە ئیتالیا ٩ ساڵ حوکم دراویت، من ئاگام لە هیچ نەبوو.

خێزانەکەی باسی دەکات و دەڵێت: هەواڵەکەم لە سایتی ڤێگێ خوێندەوە، بۆیە دەستبەجێ پەیوەندیم بە پارێزەرەکەی ماکوان-ەوە کرد لە ئیتالیا (مارکۆ ڤێرنیلۆ)، ئەویش وەڵامی دایەوە و ووتی: بەڵێ هەواڵەکە ڕاستە.

ئێمە دەمانزانی کە ئەو ڕۆژە دادگایی دەکرێت، بەڵام نەمان دەزانی کە هەمان ڕۆژ حوکم دەدرێت.

ڤێگێ: لەهەمان ڕۆژدا شەش پیاو بەتاوانبار ناسێنران لەسەر هەمان کەیس، لە ناویاندا ماکوان-ی تەمەن ٤٢ ساڵ کە لەساڵی ١٩٩٩ وەكو پەنابەر ڕووی لەوڵاتی نەرویج کرد وە لەساڵی ٢٠٠٦وە هەڵگری ڕەگەزنامەی نەرویجییە لەگەڵ خێزان و مناڵەکانی.

لەو هەواڵانەی کە بڵاو بویەوە و دەستی ڤێگێ کەوتووە لەدوای کرێکار ماکوان قورسترین سزا دراوە، کە لێپرسراوانی ئیتالیا پێیان وایە کەسێکی سەنتراڵە لە ڕێکخراوەکەی کرێکار دا، بەڵام ماکوان خۆی ئەم تۆمەتانە بەدرۆ دەخاتەوە و بەناڕاستیان دەزانێت و دەڵێت من هیچ تاوانێکم ئەنجام نەداوە.

ماکوان: پێم وایە ئەم کەیسە و دادگاییەکە و حوکمەکەش کە دراوم جێگای پێکەنین و گاڵتەئامێزیە، منێک کە لە ژیانم دا نەچومەتە وڵاتی ئیتالیا و هیچ کەسێکیش لەو وڵاتە ناناسم تا پەیوەندیم هەبێت لەگەڵی.

ڤێگێ: زۆر هەوڵماندا پەیوەندی بە پارێزەرەکەتەوە بکەین، بەڵام سەرکەوتوو نەبوین لە پەیوەندی کردنەکە.

ماکوان: کۆتا نامەی ئەلەکتیرۆنی کەلە پارێزەرەکەمەوە بەدەستم گەیشتووە، تێیدا نوسیووە (ناتوانم تانە بدەم لە حوکمەکە، چونکە تا ئێستا هیچ شتێکم بەدەست نەگەیشتووە لە دادگاوە بەفەرمی کە بیسەلمێنێت کە حوکم دراویت وە هۆکاری حوکم دانەکەت چییە).

بۆیە تا ئێستاش نازانم بۆچی و لەسەرچی حوکم دراوم، حکومەتی ئیتالیا دەڵێت: گوایە من نزیک بووم لە مامۆستا کرێکار و ڕێکخراوەکەیەوە، ئەمە بابەتە و قسەی لەسەر دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٥ وە لەکاتێکدا من هیچ پەیوەندیەکم بە مامۆستا کرێکارەوە نەماوە لەساڵی ٢٠١٢وە.

بەردەوام دەڵێت: لەبەرنامەم دا بوو کتێبێک لەسەر مامۆستا کرێکار بنوسم، بۆیە لەساڵانی ٢٠١١-٢٠١٢ دا چەندین چاوپێکەوتنم لەگەڵ مامۆستا کرێکار کرد وەکو ڕۆژنامەنوسێك، چونکە من ڕۆژنامە نوسم وە بۆ سەلماندنی وتەکانیشم ئەوە هەردوو پێناسەی ڕۆژنامەنوسیەکەم لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی.

ڤێگێ: بۆچی چاوپێکەوتنت لەگەڵ کرێکار دەکرد؟

ماکوان: ڕۆژنامەنوسێکی فضول بوم وە دەمویست کتێبێک لەسەر مامۆستا کرێکار بنوسم، مامۆستا کرێکار ناوێکی گەورەیە، من لەگەڵ چەندین کەسی ناودار و دەسەڵاتداری تریش لە کوردستان چاوپێکەوتنم کردووە، هەموو ڕۆژنامەنوسێك ئەو هەستی فضولیەتەی تێدایە و حەزی بە کۆکردنەوەی زانیاری و چاوپێکەوتن هەیە لەگەڵ کەسانی ناودار.

خێزانی بەم شێوازە بۆی باس کردین: ماکوان دەیویست کتێبێک بنوسێت لەسەر ئەزمونی سیاسی مامۆستا کرێکار لە کوردستان، وە هۆکاری هاتنە دەرەوەی لە کوردستان و هاتنی بۆ وڵاتی نەرویج و دادگایی کردنی و هۆکاری ئەوەی کە ئایا بۆچی نەتەوە یەکگرتووەکان ناویان خستە لیستی تیرۆرەوە و تا زیندانی کردنی و هەموو دادگایی کردنەکانی.

ماکوان: زانیاری زۆرم کۆکردبوەوە و چەندین دۆکۆمێنتی دەستنوسی مامۆستا کرێکارم لا بوو کە هەموویم ئامادە کردبوو بۆ نوسینی کتێبەکەم، بەڵام بەداخەوە موخابەرات تەواوی ئەو دۆکۆمێنتانەی برد و ئەو کتێبە هەرگیز نەنوسرا.

هەرچەند داوای کۆپیم کرد لە موخابەرات، بەڵام ئەوان وتیان کەوا هیچیان لا نەماوە و هەموویان ناردووە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بۆ کەیسێکی دیکە لەسەر مامۆستا کرێکار.

بۆ ئەم مەبەستەش ڤێگێ پەیوەندی کرد بە موخابەرات و وتەبێژی موخابەرات (ترۆند هوگوباکن)، بەڵام ئەو ووتی ئێمە نامانەوێت زانیاری بدەین لەسەر کەس، بەڵام هەموو ئەو دۆکومێنتانەی لەسەر کرێکار بون نێراون بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بۆ کەیسی کرێکار.

ڕاستە ئێمە وەکو موخابەرات لەسەر داوای حکومەتی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٣ دا دەستمان گرت بەسەر ئەو زانیاریانەدا و ڕادەستی ئەوانمان کردووە و ناتوانم هیچ زانیاریەک لەو بارەیەوە بدەم.

ڤێگێ: لەدوای ئەوەی کە ماکوان کەریم وێنەیەکی خۆی لەگەڵ م. کرێکار بڵاو کردەوە، هەرزوو ڕای گشتی ووتیان کەوا ئەم کەسە دەیەوێت ببێتە جێگرەوەی کرێکار وە ڕۆژنامەیەکی نەرویجی بڵاوی کردەوە و لەژێر وێنەکەدا نوسی کە ئەم کەسە وەزیری دەستی ڕاستی کرێکارە و دەیەوێت ببێتە جێگرەوەی.

ئایا چۆن باسی ئەم وێنەیە دەکەیت؟

ماکوان: ئەو وێنەیە لەکاتی چاوپێکەوتێکی ڕۆژنامەنوسیدا لە ئۆفیسەکەی خۆم گیراوە، کرێکار ناوێکی گەورەیە بۆیە بەخۆشحاڵیەوە بڵاوم کردەوە. خۆ ئەگەر بم توانیایە ئوسامە بن لادن یش ببینم و وێنەیەکی لەگەڵ بگرم ئەوا بڵاوم دەکردەوە.

ڤێگێ: ئێمە پەیوەندیمان بە پارێزەرەکەی کرێکار (برینیار مێلین)ەوە  کردووە و چەند پرسیارێکمان دەربارەی تۆ لێ کردووە، لێمان پرسی کەوا ماکوان کاتێکی زۆر لەگەڵ کرێکار بوەوە و چەندین جار چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردووە و هەوڵی داوە کەوا کرێکار وەکو سیاسیەک نیشان بدات لە کوردستان، ئایا تۆ چۆن ئەمە هەڵدەسەنگێنیت؟

برینیار مێلین: ئەوەندەی من ئاگادارم ماکوان کارێکی پرۆفێشناڵانەی ڕۆژنامەنوسی کردووە لەلایەنی خۆیەوە، نەك لەلایەنی کرێکارەوە، هەروەها ئەوەندەی منیش ئاگادارم ئەو پەیوەندیە توشی کێشە بووە، چونکە کرێکار پێی وابووە کە هەرگیز وەك خۆی نیشان نەدراوە لە چاوپێکەوتنەکانیدا کە لەگەڵ ماکوان دا ئەنجامی داوە، بەتایبەت کەسوکاری کرێکار زۆر ناڕازی بوون و ئەم چاوپێکەوتنانەی کە ئەنجام دراوە بە خراپ و بێ سود ناویان ناوە و کاردانەوەیان هەبووە لەسەری.

ڤێگێ: ئەوەشمان لە پارێزەرەکەی کرێکار پرسی ئایا ڕای کرێکار و کەسوکارەکەی چی بوو لەسەر ماکوان؟

مێلین: ئەوەی من لە کرێکار و خانەوادەکەیەوە بیستوومە ئەوەیە کەئەوان ڕازی نەبوون بەم چاوپێکەوتنانە و پێیان وابووە کەوا ماکوان دەیەوێت خۆی پێوە گەورە بکات و پارە پەیدا بکات.

بۆیە ئێمەش هەمان پرسیار لە تۆ دەکەین ئایا ئەم وتانەی پارێزەرەکەی کرێکار چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

ماکوان: ڕاستە من لەساڵی ٢٠١٢ وە بەهۆکاری چەند گرفتێکەوە هیچ پەیوەندیەکم بە مامۆستا کرێکارە وە نەماوە.

من وازم لە نوسین هێناوە لەسەر مامۆستا کرێکار، چونکە کەسوکارەکەی پێیان وابوو من بەهۆی ئەوەوە دەمەوێت ناوێك دروست بکەم بۆ خۆم و بەهۆکاری بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنەکانی ئەوەوە پارە پەیدا دەکەم.

ڤێگێ: ئێمە پەیوەندیمان بە ووتەبێژی موخابەراتی نەرویجیەوە کرد و پرسیاری تۆمان لێ کردن کە ئایا ئەوان لەبەرنامەیان دا هەیە کە تۆ دەسگیر بکەن؟

ئەوانیش بەم شیوازە وەڵامیان دایەوە و وتیان لەسەر هەمان ڕای خۆمانین، بەهۆکاری ئەوەی ماکوان خاوەنی ڕەگەزنامەی نەرویجیە بۆیە نە دەستگیر دەکرێت وە نە ڕادەستی ئیتالیا دەکرێت.

بۆیە لێرەدا هەمان پرسیار لە تۆ دەکەین ئایا  نیگەرانی لەوەی کە ڕادەستی ئیتالیا بکرێیت؟ یاخود چاوت بخرێتە سەر لەلایەن دەسەڵاتدارانی نەرویجەوە؟

ماکوان: نەخێر نیگەران نیم، وە پێشم خۆشە کە چاوم بخرێتە سەر، چونکە دەزانن کە من هیچم لەسەر نیە و هیچ شتێکم نیە بۆ شاردنەوە.

وە ئەم قەزیەیەش کاریگەری هەیە لەسەر کەسوکارەکەم و دەمەوێت بەزووترین کات کۆتایی پێ بێت، چەندین جار بەو هۆکارەوە ئیشم لەدەست داوە، بۆیە چیتر نامەوێت ئیشەکەم لەدەست بدەم.

من کەسێکی ئاساییم و دەچمە سەرکاری خۆم و لەگەڵ خانەوادەکەم دەچمە سەفەر و مناڵەکانمم خۆش دەوێت و یاریان لەگەڵ دەکەم.

هەربەهۆکاری بون بە باوک و منداڵەکانیشمەوەیە کە وازم لەکاری ڕۆژنامەنوسی هێنا، چونکە نامەوێت چیتر توشی گرفتی دیکە ببم.

نازانم نەرویج و ئیتالیا نازانن کاری ڕۆژنامەنوسی بە چ شێوازێکە یاخود تەنها من بووم  کە بێ بەخت بووم لەو کارەدا.

ڤێگێ: تۆ پێت وایە لەداهاتوودا چی ڕوودەدات؟

ماکوان: من هاوڵاتیەکی نەرویجیم و دەسەڵاتدارانی نەرویجی دەمپارێزن بەقانونی نەرویجی و سەروەری وڵاتەکەی دەپارێزت وە جێگای شەرمەزاری دەبێت بۆ

نەرویج ئەگەر هاوڵاتیەکەی خۆی ڕادەستی وڵاتێکی بێگانە بکات و لەوێ دەستگیری بکەن.

لینکی چاوپێکەوتنەکە و ڕۆژنامە نەرویجیەکە

https://www.vg.no/nyheter/innenriks/i/zGkAnw/doemt-til-ni-aar-i-terrorsaken-mot-krekar-hevder-han-var-journalist

به‌روار: 20/07/2019
بینین: 2244