چێشت لێنان
  سوپی گێزەر بە بەهارات
باران ئاریایی


کاتی ئامادە کردنی ٣٠ خولەک

ئەم سوپە چەند جۆر بەهاراتی تێدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر سوکە و ئامادەکردنی زۆر ئاسانە.

ئەو بەهاراتانەی کە تێیدایە زەنجەبیل، زەردەچەوە، گشنیز (گژنیژ) و گرام ماسالا

پەنیری سوێر بۆ ڕازاندنەوەی کە بەکار دێت تامێکی سوێری خۆش دەبەخشێت بە سوپەکە لەگەڵ هەنار کە تێکەڵی کراوە.

بۆ ئەوەی سوپەکە تامی خۆشتر بێت گێزەرەکە با شیرین بێت، هەروەها ئەتوانیت نیوەی گێزەری پێویست بەکار بهێنیت نیوەکەی تری پەتاتە شیرین بەکار بهێنرێت. ( پێم وانیە پەتاتەی شیرین لە کوردستان هەبێت).

پێداوستیەکانی: بۆ ٤ کەس

٦٠٠ گرام گێزەر

١ دانە پیاز

٢ دەنک سیر

٢ کەوچکی خواردن کەرێ

١ کەوچکی خواردن زەنجەبیلی هاڕاو یاخود تازە بەووردکراوی یەك کەوچك

١ کەوچکی چا گرام ماسالا

١ کەوچکی چا زەردەچەوە

یەك کەوچکی چا بەهاراتی گشنیز

ئاوی مریشك یاخود هاڕاوەی مریشک

١٠٠ گرام پەنیری فێتا (پەنیری سوێر)

دەنکی نیو هەنار

سەوزەی تازەی وورد کراو بۆ ڕازاندنەوەی گشنیز، کەرەوز  و نەعنا کەمێك بە ووردکراوی

 

 

شێوازی لێنانی:

* گێزەرەکە وورد دەکەین، کەرێکە دەتوێنیەنەوە پیازو سیرەکەی کە ووردمان کردوە سور دەکەینەوە تا مەێك پیازەکە نەرم دەبێتەوە، زەنجەبیل و بەهاراتەکانی دیکەی تێ دەکەین بەیەکەوە سوریان دەکەینەوە بۆ ماوەی یەك خولەک.

* گێزەرەکەی تێدەکەین کەمێك لەگەڵ پیازو سیرەکە بەیەکەوە سوریان دەکەینەوە پاشان ئاوی مریشکەکەی تێ دەکەین، با تا بیست خولەک بکوڵێت یاخود تا ئەوکاتەی کە گێزەرەکە جوان دەکوڵێت.

* بە میکسەر یاخود خەڵات سوپەکە دەهاڕین پاشان خوێ و بیبەری ڕەشی تێ دەکەین.

دوای ئەوە سوپەکە ئامادە بوو بە پەنیر، هەنار و سەوزەکان دەیڕازێنینەوە و پێشەکەشی دەکەین.


به‌روار: 03/07/2019
بینین: 1463