چێشت لێنان
  زەڵاتەی مەغریبی بە پرتەقال و هەنار
باران ئاریایی

٢ کەوچکی خواردن پستەی هاڕاو

٢ پرتەقال

١ گریپ فروت (پرتەقالی سور)

٢ لالەنگی

١/٢ کەوچکی چا دارچینی هاڕاو

١/٤ کەوچکی چا بیبەری توون هاڕاو (بەپێی ئارەزوو)

نیوەی هەنارێكی دەنک کراو

٢ کەوچك گەڵای نەعنا

١ کەوچکی خواردن هەنگوین

شێوازی ئامادەکردنی

پستەکە دەکەینە ناو تاوەیەك بەبێ ڕۆن کەمێك لەسەر ئاگر گەرمی دەکەین، میوەکان پاك دەکەین، هەوڵ دەدەین بە جوانی ئەو توێژاڵە سپیەی کە پێوەیەتی لایبەرین چونکە تامی زەلاتەکە تاڵ دەکات، دوای ئەوە بەهەرشێوازێک بتەوێت دەتوانیت ووردی بکەیت.

دوای ئەوە تێکەڵاویان بکەو دەنکی هەنار، پستە و دارچین و بیبەرەکە دەکەین بەسەریا، لە دوای هەمووی هەنگوینەکەی تێدەکەین.

لەگەڵ ئەوەی کە ئەم زەلاتەیە تامێکی زۆر خۆشی هەیە زۆر بەسودیشە بەتایبەت بۆ وەرزی زستان کە دەوڵەمەندە بە  ڤیتامین سی  وە زۆر پێویستە و ئەندامی بەرگریمان بەهێز دەکات و دەمان پارێزێت لە تووش بوون بە ئەنفلۆنزا.


به‌روار: 14/06/2019
بینین: 1208