هەڵبژاردە
  بەدر گەڕانەوەی شکۆ بۆ مرۆڤایەتی...
گۆران نوری

یەکەم دەستپیکی چەقماخەی گەڕانەوەی شکۆ بۆ مرۆڤایەتی و ڕیزگرتن و یەکسانی لە نیوان مرۆڤەکاندا و بەئازادبوونی تاکی مرۆڤایەتی لە شەڕی بەدرەوە دەستی پیکرد، چونکە ئەوکات پەیامی پیرۆزی ئیسلام لە ڕیگەی پیغەمبەری خۆشەویستمان درودی خوای لەسەربیت درا بە گوێی مرۆڤایەتیدا کە ئیسلام هەموو کەسیک وەیە یەک سەیر دەکات و لای خوا وەک یەکن ،لە باشترینەکان ئەوانە کە زیاتر بەندایەتی و فرمانی خوا جیبەجی دەکەن.
بەلی لەگەڵ بلاوبوونەوەی ئەم پەیامە سەرداران و خۆبەگەورە زانانی کوفر پییان قبوڵ نەکراو خۆیان لە سەرووی خەلکانی ترەوە دەزانی بۆیە بانگەوازی شەڕیان لە دژیان ڕاگەیاند تاوەکو وەک خۆیان بمیننەوە، بەلام ویستی خوا وایە کە دەبیت مەدرەسەی پیگەیاندنی شکۆی مرۆڤایەتی پیبگات و لەسەر پی خۆی هەر بە دەستی مرۆڤەکان و پالپشت بە پەروەردگار تەواوی سەر زمین بگریتەوە،شەڕی بەدر ڕووبەڕوو بوونەوەی دو هیزی جیاواز هیزیک لە پیناوی بەرقەراربوونی مرۆڤ و یەکسانی و ئازادی بۆ مرۆڤایەتی، هیزیک لە پیناو بە کۆیلەو بەندایەتی و خۆ بەگەورە زانینی دەستەیەک بەسەر مرۆڤایەتیدا دروست بوو، دواتر لە بەرژەوەندی موسلمانان و گەیاندنی پەیامی خوای کۆتایی هات، ئەو دەمەی شەڕ کۆتایی هات جگە لە ڕووبەڕوو بوونەوەکەی ناو مەیدانی شەڕ کە هیرشبەرەکان لە کافرەکان بوون و بەرگریکاریش لە موسلمانان، 12 کەس لە موسلمانان شەهید بوون  لە کافرەکانیش 70 کوژرا، هەروەها بەدیلگرتنی 70 کەسی تر لە کافرەکان ئەم دیلانە بە فرمانی پیغەمبەر درودی خوای لەسەربیت بریاردرا خویندن فیری مندالان بکەن، لەویوە قوتابخانەی فیرکاری و پەروەردە چووە بواری جیبەجیکردنەوەو وانە زانستیەکان هاتە بەرهەم و بووەیە یەکەم دەستپیکی کرانەوەی دەزگای ڕۆشنبیری.
بەلی شەڕی بەدر تەنیا شەڕیک نەبوو لەنیوان دوهیزدا ، بەلکو دەرکەوتن و دەرخەری چەندین بابەتگەلیکی نوێ بوو لەو کاتەوەو بۆ ئیستاش ماوەتەوە و بەئیستاشەوە هاوشیوەکانی ئەبولەهەب و ئەبووجەهل ماونەتەوەو دریژە بەکاروانی دوژمنایەتی کردنی ئیسلام و موسلمانان دەدەن و یەکسانی و دادوەری لە نیوان مرۆڤەکاندا پی قبوڵ نیەو نایانەویت لەناو میللەتاندا لەژیر سایەی ئیسلامدا ئاشتی و ئاسایش و خۆشبەختی هەبیت، چونکە باش دەزانن سەردەمی پیغەمبەر درودی خوای لەسەربیت دەولەتی مەدینە چەندە مرۆڤەکان بەئاسوودەی و ئاشتی و خۆشبەختی ژیانیان دەگوزەران.
ئەواتا دەبینین مەدینە بووەتە جوانترین پایتەختی خۆشەویستی و یەکسانی و ئاشتی و دادوەری نیوان موسلمانەکان لەژیر سایەی پەیامی پیرۆزی ئیسلام بە سەرکردایەتی پیغەمبەر درودی خوای لەسەربیت، لەو کاتەشدا بریاری کۆتایهاتنی بەندە دراو ڕاگەیەنرا خوا ڕیزی لە مرۆڤەکان گرتووە وەک چۆن دەفەرمووی 
وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَىٰ كَثِيرٍ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا.
ئیدی لەو ڕوژەوە تاکی مرۆڤایەتی هەستی بە بوونیەتی خۆی کردوو،بەندەکانیش زانیان کە ڕیزداری مرۆڤەکان تەنیا لای ئیسلامی و پیغەمبەرە درودی خوای لەسەربیت خۆیان گەیاندە مەدینەو لەگەڵ موسلمانان و مرۆڤاکانی مەدینە وەک یەک سەیرکران.
لەو ڕۆژەوە پەیامەی ئیسلام بەردەوامی پیدراو بوویە گەورەترین قوتابخانەی خۆشبەختی بۆ هەلگران و شوینکەوتوانی و دۆڕان و خەسارۆمەندی بۆ ئەوانەی شوین پەیامی ئیسلام نەکەوتوون.
- 17 ی ڕەمەزان

به‌روار: 23/06/2016
بینین: 1918