هەڵبژاردە
  جوانییەکانی مەسیحییەت
کاروان عوسمان شوانى
 لە دونیادا دینی مەسیحییەت بە دینی ئاشتیی ناسراوه، بەڵام نابێت ئەوەش لە بیر بکەین هەن و هەڵگرانی ئەم رێبازەن توندرەو و دژ بە ئاشتین .

بەڵام ئەوەی هەمیشە ئەم جوانی و ئاشتیانەی مەسیحییەتی‌ لای من گەورەتر و بڵند تر کردووه ئەوەیه، کە ئەم نیشتیمانه و ئەم وڵاتانه ی ئەم ناوچەیە سەردەمانێک کەسانێکی زۆری تێدا بوونه، کە هەڵگرانی ئەم ڕێبازە بوونه، لە دوای خۆیان مێژوویەکی جوانیان بۆ جێهێشتین .

ئەم ناوچانەی ئێمەی تیادا دەژین لە ئێستا دا تەنیا نزیک 17 ملیۆن مەسیحی تێدایە، لە عێراق ملیۆنێک و لە سوریا دوو ملیۆن و لە لوبنان ملیۆنێک و سێ سەد هەزار و لە میسر 12 ملیۆن و لە فەڵەستین و ئوردن 360 هەزار .

ئەمە لە کاتێکدا بە هۆی ستەم و توندوتیژییەکانی هێزە جۆر بە جۆرەکانی ناوچەکەوە تا دێت ژمارەیان کەم دەبێتەوە، ئەگەر عێراق بە نمونە وەربگرین دەبینین لە نێوان ساڵانی 2003 تا 2013 ، 600 هەزار مرۆڤی مەسحیی کۆچیان کردووە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا .

وڵاتی شام، پێگەیەکی گەوەری مەسیحییەکان بووه، تا دێت ژمارەیان بەرەو کەمبونەوە دەچێت ، بەهۆی ئەو هەموو شەڕانەوە کە بە ناوی ئیسلام و بە ناوی نەتەوەوە هەڵدەگیرسێت ..

بۆیە ئەو  ستەمەی لە وڵاتی موسوڵماناندا بەرامبەر ئەمانە دەکرێت هەموو کەسێکی مرۆڤدۆست دێنێتە دەنگ و نیگەران دەبێت بەوەی ئەوانەی شارستانییەتێکی گەورەیان بەم ناوچەیە پێشکەش کرد وا ئێستا دەردەکرێن .

تاکی مەسیحیی لێره تاکێکی مرۆڤدۆسته، ژینگەدۆسته، ژیاندۆستییان جوانتری کردون.

بیریار و نوسەر و ئەدیبە هەڵکەوتووەکانیان لە نمونەکانی: مەی زیادە و جوبران خەلیل و ئیلیا ئەبو مازی و خلیل مەتران و ئەلیاس شەبەکە و ڕەشید سەلیم خوری و لویس مەعلوف و سەمۆیل شەمعون ...هتد ، هەر یەک لەم نوسەرانه، خزمەتی گەورەیان بە مێژوو و زمان و ئەدەبی عربی کردووه،لە روی فیکریشەوە مەبەستیان نەبووه فیکری مەسیحییەت بڵاوبکەنەوە بە ئەندازەی ئەوەی ویستویانه فیکری ئینسانیەت گەشە پێ بدەن، جا ئەو ئینسانیەت و حەقیقەتە لە هەر شوینێک و لای هەر کەسێک بوبێت ئاسایی بووه ئەمان بانگەوازیان بۆی کردووه ..

من مەسیحییەکانم خۆشەوێت و ڕێزیان لێ دەنێم چونکە:

یەکەم: لێرە کەسانێکی ئارام و ئەمینن .
دووەم: خاوەنی ڕۆشنبیریی و شارستانیەتن
سێیەم: نوسەرەکانیان لە خزمەت مرۆڤایەتیدا تێ دەکۆشن .
چوارەم: کەسانێکن بوونە بە قوربانی شەڕە نەگریسەکان "لەم ناوچەیەدا"
به‌روار: 10/11/2015
بینین: 1535