هەڵبژاردە
   مژدەیەك لە ماکوانەوە .. بۆ ئازیزانی موسڵمان ... دڵتەنگیەكیش بۆ مولحید و دژە ئاینی ئیسلام .
ماکوان کەریم

مژدەیەك لە ماکوانەوە .. بۆ ئازیزانی موسڵمان ... دڵتەنگیەكیش بۆ مولحید و دژە ئاینی ئیسلام ..

خۆشەویستانی ماکوان کەریم ... بەرێزان..

هەندێك لە خەڵکی کە پەیوەندی بە منەوە دەکات زۆر بێهیوا دەردەکەون بەرانبەر بە ئیسلام پێیان وایە ئاستەمە هەڵسانەوەی ئەم ئوممەتە و گرتنەوە دەستی دەسەڵات.. لەلایەن موسڵمانەوە..

هەرچەندە من ناحەقی ئەو خوشکو برایانە ناگرم .. چونکە - عەلمانیەکان چوار تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە بەرانبەر بەخەڵکی موسڵمان لەسەر خاك و زێدو مەڵەبەندی خۆیدا.. کەبریتین:

تاوانی یەکەمی عەلمانیەکان: بریتیە لە دروستکردنی موستەشریقەکان ،.. موستەشریقەکان کۆمەڵێك زاناو لێکۆڵەرەوەی داخ لەدڵی ڕۆژئاوان پیسترین و دڵ ڕەشترین خەڵكن، دێن قورئانو سوننەت دەخوێنن و مێژووی ئیسلام و هەموو زانستەکانی ئیسلام وەردەگرن، نەك- بۆ ئەوەی هیدایەت وەربگرن ، نا- بەڵکو - بۆ ئەوەی تانەو تەشەرو تەزویری مێژوو وشوبهات دروست بکەن، تەنها مێژوویەکی شێوێنراو باسێکی سیاسی ڕوت بدەن بەخەڵکی موسڵمان و بڵێن ئەوە مێژووەکەتانە، ئیتر زانستو زانیارو میعمارو بیناو پیاوچاكو پیاوی دیندارو خواناس هەمووی ئەشارنەوە..

تاوانی دووەمی عەلمانیەکان: دروستکردنی گەرایی خۆیان لە ناو موسڵماناندا ، کە موعجیبیان دەکەن بەخۆیان واتا بە عەلمانیەتی رۆژئاوا سەرسامیان دەکەن ، پاشان بچکە موستەشریق دروست دەکەن تا کاری ئەوان بکەن لەناو ئەهلی ئیسلامدا و کە من ناوم ناون بەرۆژئاواچیەکان..! ئەمانە کاریان ئەوەیە وەك تووتی قەوان شتی ئەوان بڵێنەوە ..وەك زەڕنەقوتە دەمیان کردۆتەوە تا رۆژئاواو موستەشریقەکان کرمی خۆیان بکەن بەدەمی ئەم زەرنەقوتە عەلمانیانەی ووڵاتی موسڵمان..

تاوانی سێیەم عەلمانیەکان: گەورە نیشاندانی ڕۆژئاوا: تەنانەت هەموو شتێکی رۆژئاوا بە چاکو خراپیانەوە دەیانەوێت بگوازنەوە بۆ ووڵاتی موسڵمانان.. کە چاکەیان هەیە ، بەڵام پۆخەڵەواتیان خۆیانی بیزار کردوە ، کەچی عەلمانیەکانی ووڵاتی موسڵمان داوای تەنها پۆخڵەواتەکان دەکەن زیاتر..

تاوانی چوارەمی عەلمانیەکان : شێواندنی واقیعی ووڵات و میللەتی موسڵمانە.. بۆ نمونە ئەوەی ڕیشی هەبێت و پابەند بێت بە ئیسلاموە ناویان ناوە ئیرهابی، ئەوەی داوای شەریعەتی خوا بکات ناویان ناوە رجعی و دواکەوتوو، موحاجەبە بە دێو... وەهەروەها ..

لەڕاستیدا ئەگەر بمەوێت لەسەر ئەم چوار تاوانەی عەلمانی بنوسم زۆری دەوێت، بەڵام بەدڵنیایەوە دەنوسم بەس لە فەیسبوكدا.. نا- بەڵکو دەیکەمە کتێبێك، بە پشتویانی خوا..

- گرنگە ئێوەی خوێنەر -بزانن ئەم چوار تاوانەی عەلمانی هۆکاری دواکەتووی ووڵاتی ئێمەییە..

پاشان دەمەوێت مژدەکەتان پێبڵێم ... خوای گەورە لە سوننەت و نەوامیس و ڕێسای کەونی خۆیدا وادایناوە ، کەدەبێت... دەسەڵات دەستەو دەست بکات ..

تاکە ئاینێك لە سەر زەویدا دەمێنێتەوە لەناو ناچێت ئاینی ئیسلامە ، لە هەندێك زەمەندا زەلیل دەبێت ، بەڵام بە عیزەتەوە هەڵدەستێتەوە، لەهەندێك کاتدا دەکەوێت، بەڵام دوای وەك شێر ڕادەپەڕێتەوە.. ئەوەی گرنگە بیزانیت تۆی موسڵمان ئیسلام لەناو ناچێت، ئەگەر لە ناو چوو ئیسلام نەما، ئەوە زەویش کۆتایی پێدێت.. واتا قیامەتە

چونکە هەموو گەلانی تر لە ناو چوون ناماون .. بۆ نمونە ..

-کوا شارستانیەتی ڕۆم... ؟! تەنها هەندێك پایەو و بینا و ئاسەوارێکی روخاوی داچەکاوی نەبێت هیچی نەماوە..!

- کوا شارستانیەتی ئغریق...؟! تەنها کۆمەڵێك فەلسەفەی بەتاڵو هەندێك مەعبەدی ووێرانی وەثەنی نەبێت هیچی نەماوە ..‌!

- کوا شارستانیەتی فارس... ؟‌! کە لەدوای خۆی هیچ میراتیشی جێنەهێشتوە..

- کوا شارستانیەتی تەتار...؟! کە هەموو دنیایی داگیر کرد ، کوان چیان لێهات..!

کوا شارستانیەتی فیرعەونەکان.. ؟! کۆمەڵێك خاك و خۆڵ و بتو هەیکەل نەبێت.. چییان ماوە ، فیرعەوەنەکان یان مۆمیا کراون یان لە ناو سکی خاکدا ڕاکشاون..

کوا ئیمپراتۆریەتی قیصری ڕووسی..؟! کە ووجودی ئەرتۆدۆکسیشی نەماوە لەسەر زەویدا..!

کوا دەسەڵاتی کۆمەنیزمی شورەوی و بەلشەفی کوا سوپای سوری؟! .. چیان لێهات ، نابینن چۆن ئاوا بوون ..!

کوا ئیمپراتۆری گەورەی دنیا ئینگلیز ، کە دەوترا رۆژ لە ئیمپراتۆرەکەدا ئاوا نابێت، ئێستا زەلیل و حەقیر شوێن کەوتوی ئەمریکایە..

لەکۆتایدا موسڵمان سەربەرز بکەرەوە و فرمێسکی چاوت بسڕەوە سنگ دەرپەڕێنە خوای گەورە هەرگیز ئیسلام لە ناونابات چونکە دەبی شاهید بێت بەسەر هەموو گەلانی تری دنیاوە.. ئەوە موعجیزەی ئیسلامە کە بەم نزیکانە دەسەڵات لە هەموو جیهان وەردەگرێتەوە..

بەڵگە چییە بۆ ئەم قسەیەی من ..

-تەماشای مزگەوتەکان بکەن نەك لە کوردستان بەڵکو لە هەموو جیهاندا ، ساڵی ١٩٦٠ تەنها پیاوە پیرەکان لە مزگەوتدا دەبینران ئێستا ئەوەی کە زۆر دەچێتە مزگەوت لاووەکانو منداڵەکانن..

- تەماشای ئافرەتانی باڵا پۆشی سەربەرز بکەن ، جاران تا ساڵی ١٩٨٠ لە زانکۆیەك ئەگەر یەك ئافرەت موحاجەبە بوایە ، بەڵام ئێستا لە تەلەفزیۆنی عەلمانیەکانیشەوە دەیانبین ، کە سوپاس بۆ خوا هەموو زانکۆکان پڕیەتی لە پاڵاپۆشە سەربەرزکان...

- تەماشای پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بکەن ، زۆر ترین فرۆش و ئەوەی ئیزدحامی لەسەرە تەنها کتێبی ئیسلامیە..

-تەماشای دەسەڵاتی عەلمانیەکان بکەن ، ناوێرن بڵێن ئیمە عەلمانین و ناچارن بە ئاشکرا دان بە مەرجەعیەتی ئیسلامدا بنین..

- تەماشای رۆژئاوا بکەن .. شارو شارۆچکە نیە موسڵمانان مزگەوتیان تێدا نەکردبێتەوە، رۆژ بەرۆژ ڕێژەی موسڵمانان زیاد دەکات..

- تەماشای ڕاگەیاندنەکان بکەن لە جیهاندا ناچارن تەعامول لەگەڵ موسڵماناندا بکەن ، بە هەموو شێوەیەك

- تەماشای ئابوری وبۆرصەی جیهانی بکەن ، بەشی بانقی ئیسلامی کراوتەوە کە تەعامول بە ریبا ناکات لە رۆژئاوادا..

چەندەها کاری تر ناوێرم زۆر بنوسم ، چونکە دەزانم خوێنەرەکانمان نوسینی سەفەریان دەوێت ، خوای گەورە موسڵمانان والێبکات ببنەوە ئومەتی -آقرآ - بۆ ئەوەی بخوێننەوە تاکو هەڵبسنەوە..

دڵسۆزتان ماکوان کەریم
به‌روار: 26/07/2015
بینین: 1717