نوسه‌ران
  رەتکردنەوەی دەولەتی کوردی لەلایەن عەلەمانیەکانی ئەمەریکاوە و رەتکردنەوەی ئیسلامیەکان لەلایەن عەلەمانیەکانی کوردستان
بارزان رەمەزان
دوو نهێنی لەم سەردانەی جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەرێکا ئاشکارابوو
بانگهێشت نەکردنی لایەنە ئیسلامیەکان لەسەردانەکەی جۆن کێری واتە دروست کردنی دەولەتێکی عەلەمانی لەلایەن حیزبە عەلەمانیەکانی کوردستان و بێ دەنگی حیزبە ئیسلامیەکانیش لەم مەسەلەیە واتە رازی بون بەم دەولەتە عەلەمانیە و  سەلماندنی شکەستی خۆیان لەمەر دەولەتێکی ئیسلامی.
رەتکردنەوەی دەولەتی کوردی لەلایەن جۆنکێری واتە: سوکایەتی ئەمەریکا و رۆژئاوا بەرامبەرعەلەمانیەکانی دروستکراوی خۆیان لەکوردستان
دەمەوێت زۆر بەکورتی دوو نهێنیتان بۆ ئاشکرابکەم کە هاوکات لەگەل هاتنی جۆنکێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆکوردستان ئاشکرابوو، یەکەم نهێنی دەربارەی حیزبە عەلەمانیەکانە دووە نهێنی دەربارە حیزبە ئیسلامیەکانە
یەکەم نهێنی حیزبە عەلەمانیەکان: بەرێزانم هەمومان ئەزانین لەچەند سالی رابردودا حیزبە عەلەمانیەکان چۆن بەخێرا یی هەمو کەلتوری ئیسلامی و حوکمی ئیسلامی و بەها بەنرخە کوردەواریەکانیان وەلاناو سریانەوە بۆئەوەی وەك ئەوروپیەکان و ئەمەریکیەکان هەلسوکەوت بکەین و شارستانیەتێکی رۆژئاوا لە ژێر چەتری عەلەمانیەت لە ناو میلەتێکی رەسەن و موسلمان دروست بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زۆر بە بێ ئاگایانە بەرنامەی دیموکراسیان پیادەکرد تەنانەت لەهەندێك شوێن بە ئاگر و بەئاسن و بەزەبر و بەزێر  دەیانسەپاند بەسەر هەژارو داماوەکانی خۆماندا دواتر بە بانگەشەی قەبە و زل بانگەشەیان بۆ ئازادی و مافی ئافرەت و مافی مندال و سەربەخۆیی و توندو تیژی و دژە تیرۆر کۆنەپەرست وهتد....دەستیان پێکرد  ئەوەندە بە خێراو بە پەلە جێ بەجێیان دەکرد جاری وا هەبوو دەبوە شەر لەنێوان قاسیدەکانی رۆژئاوا لەسەر جۆری بەرنامەکان بۆ سەپاندنی بەسەرماندا ئەو دەیوت سیستەمی سویدی و ئەویتریان دەیووت سیستەمی ئەلمانی و ئەویتر نەرویجی و ئەویترهیتد.... کەئەنەما ئێمەی کورد دڕندە ئاسا ژیاوین هیچ ئەخلاق و قیەم و یاساو رێساو رۆشەنبیریەکمان نەبوە و نیە ئەوان هاتون فێرمان ئەکەن و ووردە ووردە دەمانکەنەوە بەمرۆڤ و دەچینە ناو ناوان و دەبین بەدەولەت، پاش ئەم هەمو خۆبەکەم زانین و تەنزول کردنە بۆ رۆژئاواو ئەمەریکا ئەمەش هەلوێستی ئەمەریکایە ئەلێت نابێت داوای دەولەتی کوردی بکەن ئەم ووتەیەی جۆنکێری بە علمانیەکانی هەوادارانی رۆژئاواو ئەمەریکا ئەلێت لە کۆتر و قەل بون منیش پێتان ئەلێم لەدونیاو قیامەت بوون ئێستا کاتی ئەوە هاتوە واز لەم دیموکراسیە بێنن بگەرێنەوە بۆ باوەشی ئیسلام و بگەرێنەوە سەر قەدرو قیمەتی خۆتان کە باپیرەمان سەلاحەدینی ئەیوبی بەدەستی هێنا تا قیامەت دوژمنان بەخیلی بە دەستکەوتەکانی ئەبن هەموو جیهان سەرسامە پێی بێ ئەوەی هیچ تەنەزولێکباکات و هەتا ژیا بێ منەت و سەربڵند بوو هیوادارم ئێوەش چیتر پشت بەدوژمنەکانتان نەبەستن و وەسیەتی مەلاموستەفا بارزانی جێ بەجێ بکەن کە ووتی گەورەترین هەلەی من ئەوە بوو پشتم بە ئەمەریکا بەستا وەسیەتی کرد کە کورد هەرگیز پشت بە ئەمەریکا نەبەستێت

دووەم نهێنی حیزبە ئیسلامیەکان: گومان لەوەدانیە حیزبە ئیسلامیەکان هەولو کوششی زۆریاندا لەسەرەتاوە بەلام لەبەر دووبەرەکی و کەوتن ژێر کاریگەری رۆژئاوا و چاو تێبرینە بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی و تەنەزول کردنی لە زۆر خالی گرینگ ووردە ووردە کشانە وە توشی شکەستێکی گەورەبون کە نەیانتوانی ببن بە نوێنەری راستەقینەی موسلمانان و هەولدانی جێ بەجێ کردنی شەرعی خوا نە لەناو خۆیاندا لەناو میلەتدا لە ناو پەرلەماندا لەناو میدیاکانیاندا هیتد... کەوا بو لە رێرەوی خیان لایاندا بۆیە واشکست خوارد و چەق بەستیون لەناو میلەتێکی موسلمان نە دەنگ دێنن نە پێگەیەکی بەهێزیان هەیە
بۆیە ئەبێت دان بەوە دابنێن لە بریارە چارەنوس سازەکان و بریارە یەکلای کەرەوەکان و بریارە مێژویەکان هەرگیز حیساب بۆ حیزبە ئیسلامیەکان ناکەن  ئیتر بەسە ئێوەش بەئاگا وەرنەوە چیتر خەلکی بەناوی ئیسلام  کۆمەکەنەوە ئەگەر ناتوانن پێشەوایەتیان بکەن 
به‌روار: 27/06/2014
بینین: 1556
   زیاتر ...