نوسه‌ران
  لەجیاتی خەمیان لێ بخۆم خەمیان بۆئەخۆم
بارزان رەمەزان

من وەکو هەر موسلمانێك لەم سەردەمەی خۆماندا بەچەند قۆناغێك تێپەریوم سەبارەت بە گەشەکردنی خۆم لەناو ئەم ئیسلامە فراوان و مەزنەدا وە تێگەیشتنم لەنێوان راجیاوازەکان و ململانێی فیکر و پرۆژە ئیسلامیەکاندا قوناغ بەقۆناغ بەرفراوانترئەبو، زیاتر لەم ئیسلامە فراوانە ئاشانابوم و زانیم جیهانی ئیسلامی جیهانێکی رادەبەدەر فروانە و بەهیچ شێوەیەك بیر تەسکی و یەکتر قەبول نەکردن و نەزانی بونی نیە بەلام لەهەنگاوە سەرەتایەکانم بەرەو ئیسلامەتیم چەندین هەلەم ئەنجامداوە بۆ نمونە پێداگیریم لەهەلەی ئەومامۆستایانە ئەکرد کە کەخۆم قەناعەتم پێ هەبون هەرچەندە سەرراستانە بۆخواکاریان ئەکرد بەلام  بیرم چوبۆوە کە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) فەرمویەتی:( كل ابن آدم خطاء ، وخير الخطائين التوابين) واتە هەمو نەوی ئادەم هەلە ئەکات وە باشترین هەلەکار ئەوەیە بگەرێتەوە سەر راستیەکان. بەلام من پێموابو ئەو مامۆستایەی کاریگەری لەسەرمن هەبو هەلەناکات چونکە ئەم ووت قابیلە ئەوها زیرەکبێت و شارەزایەکی تەواوی هەبێت لەشەرع و زانستەئیسلامیەکان و هەلەشبکات! بۆیە من پێداگیریم لەمامۆستایەکەم ئەکرد و بەنەزانی رقم لە چەندین موسلمان ئەبۆوە کە رەخنەیان لەو مامۆستایە ئەگرت کەمن پشتیوانیم لێ ئەکرد و لایەنگری بوم  ، دواتر هەنگاوی زیاترمنا و بەرەو دیدفراوانی زیاتر چووم ئەمجارەیان کەوتمە نێوان بانگەشەی قوتابخانە جیاوازەکانی زانایانی ئیسلام منیش یەکێك لەقوتابخانەکانم هەلبژاردو پەیرەوم لێئەکرد وام ئەزانی قوتابخانەکانی تر ئەقلیان تەواو بەم ئیسلامە نەشکاوە و نەیانتوانیوە سەرکەوتوبن هەرچەندە  هەولیانداوە بەلام نەیان پێکاوە بۆیە وام ئەزانی ئەم قوتابخانەی کە من هەلمبژاردوە ئەم فەرمودەیە ئەیگرێتەوە کە ئەفرموێت (ئەگەر زانایەك ئیشتیهادی کرد و نەیپێکا ئەوە خێرێکی بۆ ئەنوسرێت ئەوەشی پێکای دوو خێری بۆ ئەنوسرێت) منیش وام ئەزانی زانایانی قوتابخانەکەی من هەلمبژاردوە پێکاویانە و زانایانی قوتابخانەکانی تر نەیان پێکاوە بۆیە منیش پێداگیریم لە قوتابخانەکەی خۆم ئەکرد ئەم تێگەیشتنەم چەند ماوەیەکی خایاند دواتر هەنگاوێکی تر چومەپێش و خوای گەورە زانستی زیاتری پێ بەخشیم منیش بەرچاو روون تر بوم وە هەولمدا زیاترخزمەتی ئەم ئیسلامە فراوانە بکەم بۆیە بیرم لەوەکردەوە لەگەل لایەنێکی ئیسلامی تێکەلبم بۆ ئەوەی بتوانم ئەم حیزب و لایەنە وەك ئالەتێك و هۆکارێك لەوێوە چالاکیەکانم بۆخزمەتی ئەم ئیسلامە بخەمەکار چونکە گومان لەوەدانیە هەمو ئەرکەکانی ئیسلام بە کۆمەل ئەکرێت نەك بەتەنیا بەلام ئەمجارەیان لەنێوان حیزبە ئیسلامیەکان گیرمخوارد نەم ئەزانی کامیان هەلبژێرم سەیری خۆم و حیزبە ئیسلامیەکان و قورئان و سونەتم ئەکرد هەرسێکمان زۆر لەیەك دووربوین بەهەرحال پاش تێفکرینی خۆم دەربارەی حیزبە ئیسلامیەکان هاتمە قەناعەت کە لەگەل حزبێك کاربکەم هەرچەندە هیچیان وەك پێویست نین بەرامبەر جێ بەجێکردنی قورئان و سونەت لە سیاسەت و پرۆژەکانیان بەلام بریارمدا هەرکام لەم حیزبانە زۆرتر بەرەو قورئان و سونەت رۆیشتوە ئەویان هەلبژێرم بۆیە یەکێك لەم حیزبانەی خۆمان هەلبژاردو دەستم بەکاری ئیسلامی کرد لەگەلیان پاشان سەیرمکرد لەوێش سەرکەوتونابم چونکە حیزبایەتی بەمجۆرەی کەلەکوردستان هەیە خالی لاوازی زۆرە کە لەگەل ئیسلامدا ناگونجێت بۆ نمونە برایەك لە حزبێکی ئیسلامی بێت حەز بەسەرکەوتنی برایەکەیتری ناکات کە لە حزبێکی تری ئیسلامیە چونکە ئەو دەلێ من ئەویش ئەلێ من، ئەمەش پێچەوانەی راستەوخۆی فەرمودەی پێغەمبەرە (صلی علیە وسلم) کە ئەفەرموێت ) :لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه ) ، رواه البخاري ومسلم. واتە: هیچ کەستان باوەرتان نیە تاکو چۆن بۆخۆت پێت خۆشە ئاواش بۆ برایەکەت پێت خۆش نەبێت. ولەوەش خرا پتر  ئەوەیە لەبەر بەرژەوەندی حیزبی موسلمانەکان ناتوانن لەخالە هاوبەشەکانی نێوانیان یان لەچوارچێوەی مزگەوتدا یەك بگرن و بەیەکەوە خزمەت بە  ئیسلام و موسلمانان بکەن بۆیە هەر کۆمەلە موسلمانێك حیزبێکیان داناوە چونکە باوەری بە هەلوێست و کاری سیاسی ئەویتر نیە بەهەرحال سەیرم کرد هەر لایەو خۆی ئەبردە پێشەوە جگەلەوەش دژایەتی یەکتریان ئەکرد لە رێگای بانگەوازەکانیان واتە سیاسەتی بانگەوازەکانیان بۆ شکاندنەوەی بەرامبەر و راکێشانی سەرنجی موسلمانان بو بۆ لای خۆیان و بەکار هێنانیان بۆمەرامی سیاسی حیزبەکەیان کە هیچیان بەتەواوەتی خزمەتی بە ئیسلام نەئەکرد ئەوەندەی خزمەتی بە حیزبەکەیان ئەکرد بۆیە ناچار بوم دەستم لەکار کێشایەوە وازم لە حیزبایەتی هێنا بەلێنمدا بێلایەنە خزمەت بەئیسلام بکەم  لەژێر کاریگەری ئەو مامۆستایە دلسۆزانەی  کە راستگۆیانە بانگەوازئەکەن و هیچ ترس و بەرژەوەندیەکیان تێدا بەدی ناکرێت و سەر راستانە خزمەتی ئیسلام و موسلمانان ئەکەن  لەسەر ئەم بەرنامەیە رۆیشتم تا ئەمرۆ کە بەرواری ٢٠/٤/٢٠١٤ یە بەلام لە رابوردودا ئەوەی لێ پەشیمانم ئەوەیە کە جاری وا هەبوە زۆر بەتوندی رەخنەم لەبرا موسلمانەکەی خۆم گرتوە جاری واش هەبوە دلمان لەیەك شکاوە یان رقمان لەیەکتر بۆتەوە یان بەو ناوە بانگم ئەکردن کە پێیان ناخۆش بوو هیتد... بۆیە من لێرەوە داوای لێ خۆشبون لەخوای گەورە ئەکەم پاشان داوای لێبوردن لەهەمو موسلمانان ئەکەم کە لەماوەی رابردودا لەهەرکارێکی نەشیاو کە بەرامبەریان ئەنجامداوە هیوادارم ئێوەش لێم ببورن وە هەموشتانم خۆش ئەوێت ئەگەر لەگەل تۆش نەگوجام لە راجیاوازی بەلام بێ گومان بەواجی شەرعی ئەزانم کە رێز لەخۆت و باوەرەکەت بگرم و بەهیچ شێوەیەك هەستی بەرێزتان نەورژێنم وە بەوپەری رێز و ئەدەبەوە رەخنەتان لێبگرم بەو مەرجەی رەخنەی داهێنەر بێت نەك روخێنەر وە هەولئەدەم هەمو رێو شوێنێکی شەرعی بگرمەبەر لەکاتی راجیاوازیمان یان لەکاتی رەخنەگرتندا. بەرێزان هەمومان خەم لەهەلەی لایەنێکی ئیسلامی ئەخۆین یان خەم لە بێ هەلوێستی لایەنێکی ئیسلامی ئەخۆین چونکە موسلمانانیش چاویان لەجورئەتی ئێوە کە مافەکانیان دەستەبەر بکەن و هەنگاو بەرەو پەیرەوکردنی ئیسلام برۆن لەکوردستاندا بەلام من بریارمداوە لەجیاتی خەمیان لێ بخۆم خەمیان بۆ ئەخۆم دەستاین ئەگرم و پشتیوانیان لێ ئەکەم  بۆ ئەوەی لە هەمو نەهامیەتەك رزگارمان بێت وە زۆر بێ مانایە من ئەگەر رەخنە لە لایەنێك بگرم و ئامادەش نەبم یارمەتیان بدەم بۆ ئەوەی چاکسازی بکەن چونکە ئەگەر تەنها رەخنەم لێگرتن و یارمەتیم نەدان ئەوا گومانی لەوەدانیە کە من دژی تۆم رەخنەکەشم تەنها بۆ مەبەست مەرامێکی دیاریکراوە هیچ پەیوەندی بەراستگۆیمندا نیە لە موسلمانەتیمدا لەکۆتایدا بە موسلمانان ئەلێم ئەوەی کاریگەری لەسەرمن دروست کرد بۆ ئەوەی بەم جۆرە بیر بکەمەوە هەمو ئەم ئایەت و فەرمودانەن کە هانی موسلمانان ئەدەن دلفراوان بن و برایەتی و خۆشەویستی لەنێوانیان بپارێزن و یەكگرتوبن وە من لێرەوە بەهەمو موسلمانان ئەلێم با ئەم ئایەتە جێ بەجێ بکەین کەخوای گەورە ئەفەرموێت: ( مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاء عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاء بَيْنَهُمْ تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ السُّجُودِ ذَلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ فَاسْتَغْلَظَ فَاسْتَوَى عَلَى سُوقِهِ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ﴿29﴾
واتە: (محمد صلی الله‌ علیه‌ وسلم ڕه‌وانه‌ کراوی خوایه‌، ئه‌وانه‌ش که‌له‌ خزمه‌تیان و (شوێنی که‌وتوون) ئازاو به‌هێزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، وه‌ به‌به‌زه‌یی و میهره‌بانن له‌ نێوان خۆیاندا، ده‌یانبینی سه‌رگه‌رمی نوێژو خواپه‌رستین، کڕنوش و سوژده‌ ده‌به‌ن (بۆ خوای په‌روه‌ردگار)، هه‌رده‌م ئاواتیان به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی و پایه‌به‌رزییه‌ له‌لای ئه‌و زاته‌، نیشانه‌ی چاکیی و پاکییان له‌ ناوچه‌ونیاندا دیارییه‌و ده‌دره‌وشێته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی سوژده‌ بردن و خوا په‌رستییانه‌وه‌ له‌ ته‌وراتدا، نمونه‌یان له‌ ئینجیلیشدا وه‌ك ڕوه‌کێك وایه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ چه‌که‌ره‌ ده‌کات و سه‌رده‌رهێنێت، دوای ئه‌وه‌ چه‌که‌ره‌که‌ به‌هێزو ئه‌ستوور ببێت، قه‌ده‌که‌ی خۆ بگرێت و ڕابوه‌ستێت، ئه‌وه‌نده‌ زوو پێ بگات کشتکاره‌کان پێی سه‌رسام بن و پێیان سه‌یر بێت: (چۆن وا پێ گه‌یی؟! چۆن ئاوا خۆی گرت؟! هه‌ر به‌و گه‌شه‌کردنه‌ خوای گه‌وره‌ کافران داخ له‌دڵ ده‌کات، جا خوای (به‌ده‌سه‌ڵات) به‌ڵێنی به‌ باوه‌ڕدارانی کرده‌وه‌ چاك له‌وان داوه‌: که‌ لێخۆشبوون و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووریان پێببه‌خشێت).
به‌روار: 22/04/2014
بینین: 1400
   زیاتر ...