نوسه‌ران
  مونەزەمەی(I.O.M): بەقسەی دێڤید کامیرۆنیش باوەرمەکەن بۆ گەرانەوەتان لە بەریتانیا بۆ کوردستان بەریتانیا گوێ لە ئێمە ناگرێت
بارزان رەمەزان

من بۆ کۆبونەوەیەك بانگکرام لە لەگەل (ئای.ئۆ.ئێم) بەلام لەپاش کۆبونەوەکە دیمانەیەکم لەگەل یاریدەدەری بەرێوبەری پرۆژەی ماگنێتی (ئای.ئۆ.ئێم) سازکرد بۆ درێژەی بابەتەکەم لەم دووبەشە پێك دێت بەشی یەکەم: گفتوگۆی گشتی و کۆبونەوەکە وە ، بەشی دووەم: دیمانەی بارزان رەمەزان (بزاڤ) لەگەل یاریدەدەری بەرێوبەری پرۆژەی ماگنێتی ئای.ئۆ.ئێم، کە مونەزەمەیەکی عالەمیە لە زۆربەی وولاتان هەن کار لەسەر چاودێری ئاوارەکان دەکەن.
بەشی یەکەم: گفتوگۆی گشتی و کۆبونەوەکە
برادەرێکم تەلەفۆنی بۆکردم ووتی مونەزەمەی( ئای.ئۆ.ئێم) تەلەفۆنی بۆ نەکردوی؟ منیش ووتم تەلەفۆنم بۆ هاتووە بەلام هەلم نەگرتوە بۆ هیچ هەوالێكی تازە هەیە ؟ ووتی بەلێ پێیان ووتم رۆژی چوار شەمە ٥/٣/٢٠١٤ کاتژمێر ١١ی بەیانی لە خواردنگەی تودەی(restaurant-today) لە بەر دەرگای یارگای هەولێری نێودەولەتی ئامادەبە بۆکۆبونەوە بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدەین زۆر گرینگە منیش یەکسەر ژمارەکەم لێوەرگرت تەلەفۆنم بۆ کرد ئافرەتێك هەلی گرت پاش سەلام و کەلام پرسیم منیش لە گەراوەکانی ئەوروپام تەلەفۆنت بۆ نەکردومە؟ ووتی ناوت چیە ووتم( بارزان رەمەزان) ووتی بەلێ تۆش ئەبێت چوارشەمە ئامادەبیت زۆر گرینگە بۆ ئێوە منیش ووتم لەخزمەتدام دواتر لەگەل برادەرەکانم قسەمکردەوە هەموومان رێکەوتین کە لەکاتی دیاری کراودا ئامادەبین بەلکو ئەم جارەیان خوا دلیانی نەرم کردبێت شتێکمان بۆ بکەن خوانەخواستە پارچە زەویەك یان مەعاشێك یان شتێکی نوێ مان بدەنێ بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێ کەمێك خۆمانی پێ بلند کەینەوە بەهەر حال هەمومان لە خواردنگەی تودەی(restaurant-today) لە بەر دەرگای یارگای هەولێری نێودەولەتی کاتژمێر ١١ی بەیانی ئامادەبوین بەلام ئەم ئافرەتە بەرێزە کەمێك دواکەوت ووردە ووردە ئەوانەی تەلەفۆنیان بۆ کرابو لەلایەن ئەم ئافرەتە بەرێزەوە هەمویان کۆبونەوە لەبەردەرگای خواردنگەی تودەی نزیکەی (١٧)کەس بوون هەرکەس لەئاستی خۆی ئەیووت تۆش لەئەوروپاهاتۆتیەوە ئەویتر دەیوت تۆش لەگەل تەلەفۆنەکە هاتویت ئالەمقسانەمان دەکرد تا مەوزوع بۆوە هەرکەسەو دەست کرد بە گلەیی لەو مونزەمانە کە پەیمان ئەدەن و هیچمان بۆ ناکەن تەنها بەقسە رازیمان ئەکن و خلاس بۆیە هەموومان بریارماندا ئەگەر ئەم ئافرەتە هات هەرچی گلەی هەیە لێیبکەین بۆئەوەی بزانن ئەو خەلکە داماوە کە لەلایەن ئەو مونەزەمانەوە لەئەوروپا بەلێنیان پێدرابو کە هەمووشتێکیان بۆبکرێت بۆ ئەوەی دەست بەژیانی نوێ بکەنەوە و لە کۆمپانیاکان دایان مەزرێنن  و دەنگۆی ئەوەش هەبو پار چە زەویەك یان قەرەبویەکی باش بکرێنەوە ئالەم بابەتە درۆ نەفسیانەدا جێگای قەبولکردن نیە، ئەوە چەند سالێکە ئەو خەلکە بەقسەی ئەوان گەراوەتەوە کوردستان هەر کەس ئاوریشیان لێناداتەوە ئێمە لەو قسانەدابوین ئافرەتێك لەسەیارەی جۆری پیکاب دەبل قەمەرە هاتەخوارێ لەگەل شوفێرەکەی بۆ لای ئێمەهات سەلامی لێکردوین ووتی ئێوە گەراوەکانی ئەوروپان؟ ووتمان بلێ ووتی فەرمون با بچین بۆ ژورەوە خۆی بەپێشمان کەوت ئێمەش لەگەلی چوین شوێنێکی راقی و خۆشبو هەمومان لەسەر مێزێکی درێژ کۆبوینەوە هەرکەسە و لەسەر کورسیەك دانیشەت و ئامادەبوین بزانین خانی ئەمجارە کێ یەو چی بۆ هێناوین ئافەرەتەکە خۆی بەئێمە ناساند ووتی من یاریدەدەری بەرێوبەری پرۆژەی ماگنێتم لە مونەزەمەی ئای.ئۆ.ئێم ئێوەش یەکە یەکە خۆتان بناسێن و پێشم بلێن بۆ رۆیشتن و بۆچی گەرانەوە ئێمەش هەرکەسەو لەئاستی خۆی ناوی سیانی و هۆکاری چونی بۆ ئەوروپا و هۆکاری گەرانەوەی پێ ووت ئەویش دەینوسیەو هەمو ش یەك قسەیان کرد ووتیان لەبێ ئیشی رۆیشتین وە لەوێش بێزار بوین چونکە هیچ حیسابیان بۆ نەدەکردوین وەكو کورد گۆتەنی لەقەل و مەل بوین پاشان ریفجی ئاکشن و مونەزەمەی ئای.ئۆ.ئێم هەلی خەلەتاندوین ووتی ئەگەر بچنەوە پارەیەکی باشتان پێ ئەدرێت و هەموو یارمەتیەکتان ئەدەین زەمانتان لەسەر ئێمە بەمجۆرە هەلخەلەتاوین  ئێستاش زۆربەمان لەوەتەی هاتوینەوە هەر بێ ئیشین، بەرێوبەری یاریدەدەری پرۆژەی ماگنێت لە مونزەمەی ئای.ئۆ.ئێم ووتی من داوای لێبوردن دەکەم هیچ شتێکم بۆ ئێوە پێناکرێت من تەنها بۆ ئەوە هاتوم لە لایەنی مەعنەوی یارمەتیتان بدەم کە کۆلنەدەن بەدوای ئیشدابگەرێن و منیش ئەتوانم کارتان بۆ بدۆزمەوە بەلام پارەکەی لە نێوان (٥٠٠٠٠٠) دیناری عێراقی تاکو (٧٠٠٠٠٠) دیناری عێراقیە ئەویش بەو مەرجەی پەیوەندیم پێوەبکەن و چاوەرێش بکەن تاکو من هەوالتان پێ ئەدەم وە سیڤیش دروست بکەن چاودێری سایتەکەم بکەن ئەگەر زانیتان داوای کرێکار دەکرێت ئاگادارم کەنەوە. لەپرا هەرکەس لەئاستەخۆی ووتی جا ئەو ئیشە بەو ماندوبونەوە ئەو پارەکەمەش چۆن بەشمان ئەکات ئەوە کەی یارمەتیە خۆمان چاودێری بکەین و ئیشەکەش بدۆزینەوە ئەی پیاوەتی مونەزەمەی ئێوە لە کوێ یە؟ یاریدەدری بەرێوبەر ووتی ئاخر تۆ بچیت لەوانەیە بلێن کریکارمان ناوێت بەلام من توانم هەیە تاکو موقابەلە بتبەم لەوێش ئەگەر دەرچوی وەرت دەگرن دەریش نەچوی وەرت ناگرن. ئەو خەلکە داماوە وایان ئەزانی ئەو مونەزەمە هاتوە پارچە زەوی و قەرەبوی مادیان ئەکاتەوە و داوای لێبوردنیشاین لێدەکات کە تا ئێستا نەیانتوانیوە داواکاریەکانیان بۆ جێ بەجێ بکەن بەلام بەداخەوە هەروەك پیشەی خۆیان تەنها ئیسپات وجودی کارەکەیان ئەکەن و لەسەر حیسابی خەلکی بخۆن بۆیە ئەوەی لەم کۆبونەوەیە ئامادەبو هەرکەسەو لە شوێنی خۆی سارد بۆوە و هیواکانیان تێك شکان هەندێكیان یەکسەر هەساتن ووتیان خودا حافیز بە دلگرانی رۆیشتن هەندێکیش مانەوە بەردەوام بون لەسەر گفتوگۆ، منیش پرسیارێکم لێکرد ووتم ئەتوانم پاش ئەم کۆبونەوەیە دیمانەیەکت لەگەل سازکەم وەك رۆژنامە نوسێك لە (بزاڤی) ووتی بەلێ ئاساییە منیش ووتم باش گوێم لەو خەلکە گرت بزانم بەچی ئەگەن لەو گفتوگۆیەدا لەبەردەوامی قسەکاندا گەراوەکان ئەیان ووت ئێوە وەك منەزەمەی ئای.ئۆ.ئێم پەیمانتان بەئێمەداوە زۆر شتمان بۆ بکەن کەچی کەس هەر ئاوریشمان لێناداتەوە وادیارە ئێوە لەسەر حیسابی خەلکی ئاوارە و گەراوەکانی وولاتاندا دروست بون و رێخراوەکانتان بەهۆی بوونی ئێمە پارە ئەخۆن و موزەف ئەگرن، کەچی هیچیش بۆ ئێمە ناکەن. یاریدەدەری بەرێوبەریش بۆ بەرگریکردن لەخۆی ئەیووت نا وانیە ئێمە پەیمانمان بەکەس نەداوە رفیجی ئاکشن پەیمانی بە ئێەوەداوە گەراوەکانیش دەیان ووت نەخێر هەردوکتان پەیمانتان بە ئێمەداوە لەناکاو یەکێك لەگەراوەکان ووتی بەرێز من لە ئەوروپا ئای.ئۆ.ئێم پەیوەندی پێوەکردم ووتی هەرچیت بوێت بۆت ئەکەین لە کوردستان منیش داوامکرد هیچم بۆنەکەن تەنها تەنها ئەوە نەبێت من کەهاتوم بۆ ئەوروپا پاسەپۆرتەکەم لەئیتالیا لێان سەندم کەچومەوە کوردستان بۆم دروست بکەنەوە یان لەئیتالیابۆم بێنەوە ووتتان بەسەر چاو کەهاتمەوە کوردستان ئەوە چەندسالە پێتان ئەلێم هەر وەلامیش نادەنەوە فەرموو ئەگەردەلێت وانیە ئەمە بەلگەکانم ئەمەش ناوی ئەوکەسەی کە پەیمانەکەی داپێم دیاربوو بەلگەکانی دروست بوون بۆیە یاریدەدەری بەرێبور ووتی ئەمە راستە من بە سوپەر فایزەرەکەم ئەلێم. پاش ئەوە منیش ووتم یاریدەدری بەرێوبەری بەرێز ئێمە بێزار بوین لەقسەی باق و بریق لەوەتەی هاتوینەوە چەندین جار وەك جەنابت کۆیان کردوینەوە کە گوایە یارمەتیتان ئەدەن بۆ کار کردن و یارمەتی ماددی، کەچی پاش کۆبونەوە کان کت و مت بێدەنگ تا ئێستاش نەیان ووت ماون یان مردوون تۆش ئەگەر هەر بۆ ئەوە هاتوی وەك چالاکیەك بۆ مونەزەمەکت کۆبونەوەیەك ئەنجامبدەی و پاشان خۆت نان و پیازێك بەمەوە بخۆیت ئەوە هیچ، بەلام ئەگەر بەراستی بۆ ئەوە هاتوی یارمەتیمان بدەیت و کاری چاکمان بۆ بدۆزیتەوە ئەوە باشە با قسەی لێبکەین ئەگەر نا ماندومان مەکە و تۆش بەخێرچیت سەرچاومان  ووتی نەخێر من بەجدیمە و دلنیاشبە کارتان بۆ ئەدۆزمەوە منیش خەریك بوو پێی باوەر بکەم لەناکاو یەکێك لە تەنیشت من دانیشتبووبە ناوی (توانا طە محمد) ووتی پێشتر چەندین جارئەو ئافرەتە پەیمانی پێداوم بۆکار کردن بەلام بێسود بووە یەك سال لەمەو بەر وەکو ئێستا کۆبونەوەیەکی بە ئێمەکرد پەیمانی پێداین ووتی ئیشتان بۆ ئەدۆزمەوە منی خۆش باوەریش هەرچاوەرێبوم  بێزار بووم ئەوەندەی پەیوەندی پێوەبکم هەر بێ سود بوو بەناچاری وازم لێهینا منیش یەکسەر رووبەرووی ئەو پێم ووت خانمی یاریدەدەری بەرێوبەر تۆیەك سال لەمەوبەر پەیمانت بەو گەنجەی تەنیشت منداوە کە گوایە ئیشی بۆ بدۆزیەوە کەچی تائێستا هەر بێ ئیشە ئەی بۆ ئەلێی من بەجیدی کارتان بۆ ئەکەم  ووتی کوا کێ یە ئەوەی تەنیشتیشم ووتی من ئەی تۆ لەفلان شوێن و فلان مەکان کۆبونەوەت بە ئێمە نەکرد پەیمانت پێدام بمخەیتە سەر ئیش ووتی نەخێر تۆ هەلەی من نەبوم عاشای لێکرد بەلام گەنجەکە زیرەك بوو بە بەلگەوە قسەی لەگەل کرد ووتی ئا وەلا راست دەکەی بەلام دیارە تۆ پەیوەندیت بەمن نەکردوە بۆیە نەمتوانیوە بتخەمە سەر ئیش گەنجەکەوتی ئەمە رەقەمەکەت و ئەمەش ئیمیالەکەت ماندوبوم ئەوەندەی پەیوەندیت پێوەبکەم بەلام هەر وەلامیشت نەدامەوە ووتی ئا وەلا راستدەکەی بەلام ئەوە ئەو مونەزەمە نەبو ئەوکات من لەمونەزەمەیکی بەریتانی بوم وازم لەوێ هێناوە من تازە لەو مونەزەمەیە ئای.ئۆ.ئێم دامەزراوم بەهەر حال لەسەرەتاوە قسەکانی هەموی هیوا بەخش بون بەلام لەکۆتایدا قسەکانی گۆران هەموو بوە نەرێنی و  بەخۆشی لەگەل ئێمە کەوتە گلەیی کردن لەمونەزەمەکان بەگشتی ووتیشی هەوال بەخزمو کەسەکانتان و نزیکەکانتان بدەن بەهیچ شێوەیەك بە قسەی رفیجی ئاکشن و منەزەمەکانی تر باوەر مەکەن تەنانەت ئەگەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش و دیڤیدکامیرۆنیش  پەیمانی پێدان بەقسەی ئەو هەلمەخەلەتێن لەسەر پەیمانی ئەوان مەگەرێنەوە بۆخۆتان چۆنتان پێباشە ئاوابکەن ئیمە لێرە ناتوانین هیچتان بۆ بکەین وەك کورد گۆتەنی (بەتەمای ئێمەبن لەبرسان دەمرن) وەهەروەها ووتیشی بەریتانیا گوێمان لێناگرێت هەولدان لەگەل ئەوان بێهودەیە بۆیە پێیان بلێن مەگەرێنەوە راستیەکەیان بۆ روون بکەنەوە  پاشان رووی لەئێمەکرد ووتی ئەی باشە مادەم ئێوە لەورەوشە خراپەدان بۆچی ئامادە نەبون لە هوتێلی رۆتانە کۆبونەوەیەکی گەورەهەبو لەگەل بەرێوبەرەکانی ئای.ئۆ.ئێم ئێمەش ووتمان کەس ئاگاداری نەکردینەوە یەکێکیش بەزەردەخەنەوە ووتی بەپاسەپۆرت دەبێ بچینە رۆتانە چۆن بە ئێمەی هەژار ئەلێن بۆ ئەم شوێنانە هەر بۆخۆتان کۆبونەوە ئەکەن و یالە و یاخوا،جا برا بەرێزەکانم  منیش ئەلێم ئەی کوردە بێنەواکانی ئەوروپا پشت تەنها بەخوا ببەستە زۆر بە زیرەکانە مامەلە لەگەل پەیمانە درۆیە دەرونیەکانی شارستانیەتی ئەوروپا بکەن ئەوان تەنها خەریکی چەواشەکارین ئەگەر خۆت گەیشتیە قەناعەت بگەرێوە ئەگەرنا بەقسەی هیچ مونەزەمەیك هەل مەخەلەتێ چونکە ئەوان تەنها کاریان ئەوەیە ئەووروپا لەقەیرانی هەر بارودۆخێکی ئاوارەیی رزگاربکەن خزمەت بەسیاسەتی ئەورووپا بکەن جا خوای دەکرد ئێوە دەبونە قوربانی بریارەکانیان .
پاش ئەم کۆبونەوەیە داوام لە یاریدەدەری بەرێوبەری پرۆژەی ماگنێت کرد کە وك رۆژنامەنوسی (بزاڤ)دیمانەیەکت لەگال سازبدەم ئافرەتەکە رازی بوو بەلام ووتی بەومەرجەی لە پێنج پرسیار زیاتر نەبێت بەلام من هەر چۆنێك بێت رازیمکرد کە حەوت پرسیاری لێبکەم دیمانەیەکەش بەم شێوەیەبوو
بەشی دووەم:دیمانەی بارزان رەمەزان(بزاڤ) لەگەل یاریدەدەری بەرێوبەری پرۆژەی ماگنێتی ئای.ئۆ.ئێم
بزاڤ:خۆناساندنی خۆت و پیشەکەت؟
یاریدەدەری بەرێوبەر: ئاڤان عبدالرزاق محمد پیشەم بەریوبەری یاریدەدەری پرۆژەی ماگنێت کارکردنم لەروی هەلی کار و سەنتەرەکانە.
بزاڤ: تۆ یاریدەدەری بەرێوبەری پرۆژەی ماگنێتی لە مونەزەمەی ئای.ئۆ.ئێم بۆچی ئەم مونەزەمەیە لە ئەورووپا پەیمانی بە گەراوەکانداوە بەلام لەکوردستان پشتگوێتان خستووە؟
یاریدەدەری بەرێوبەر: من ئاگاداری ئەوەنیم نازانم راستە یان نا من گوێم لێنەبوە ئای.ئۆ.ئێم پەیمانی بەکەس دابێت وە منیش تازە دامەزراوم لەم مونەزەمەیە بۆیە ناتوانم هیچ بلێم بۆ ئەم بابەتە.
بزاڤ:باشە بۆچی یارمەتیەکانتان تەنها لەرووی مەعنەویە لەرووی ماددی نیە؟
 یاریدەدەری بەرێوبەر: چونکە ماددە کاتیە ئەگەر من ١٠٠$م  دابەکەسێك ئایا بەم پارەیە دەژی؟ بێگومان نەخێر وەهەروەها پارە سیقە دروست ناکت ئێمە ئامانجمان پارە نیە ئامانجمان ژیانە وورە ئەدەینەوە خەلکی کە کۆلنەدەن.
بزاڤ:لەم کۆبونەوەیە لەسەرەتادا قسەکانت هیوا بەخش بوون بەلام لەکۆتیایدا قسەکانت بێ هیوایی و وورەشکانی پێوەدیاربوو بەم گەراوانەی ئەوروپات ووت مەگەرێنەوە ئەمە هۆکاری چی بوو؟
یاریدەدەری بەرێوبەر: ئەمە وورە شکان نیە بەلام ووتم ئەگەر خراپە مەگەرێنەوە بۆکوردستان بۆچی بە نزیکەکانتان نەوتووە بۆئەوەی ئەوانیش توشی ئەم رەوشە خراپەی ئێوەنەبن هەر ئەوەندە.
بزاڤ: پرسیارەکانت بە ئسلوبی موخابەراتی ئەچو چونکە لەسەرەتاوە زانیاری زۆرت لەگەراوەکان وەرگرت لێت پرسین چۆن رۆیشتن بۆچی هاتنەوە هۆکاری گەرانەوەتان چی بو هیتد... کەچی لەکۆتایدا ووت من هیچم پێناکرێ من تەنها ئەتوانم ئیشتان بۆ بدۆزمەوە کەوابو بۆچی ئەم هەمو زانیاریەت لە ئێمەوە وەرگرت هیچیشت پێناکرێت بۆچی پرسیارت لەغەیری پیشەکەی خۆت ئەکرد؟
 یاریدەدەری بەرێوبەر: ئەمە راستە بەلام ئەم زانیاریانە بۆخۆم نیە بۆ مونزەمەکە ئەوان داوایان لێکردوم.
بزاڤ: ناکرێت تۆ بەکار هێنابێت بێ ئەوەی بەخۆت بزانی کاری موخابەراتیت پێ ئەنجام بدەن؟ 
یاریدەدەری بەرێوبەر: من ئەوەنازانم بلێم چی.
بزاڤ: کۆتا پرسیار چۆن پەیوەندیت بە ئای.ئۆ.ئێم کرد؟
 یاریدەدەری بەرێوبەر: لەرێگەی سایتەوە داوام کرد ئەوانیش وەریان گرتم.
دەی کاتم نەما زۆر پاس بۆ بزاڤ بەهیوای سەرکەوتن دەستان خۆشبێت.
بزاڤ: سوپاس بۆ ئێوەش 
بەم شێوە کۆتایمان بە دیمانەکە هێنا
به‌روار: 30/03/2014
بینین: 1570
   زیاتر ...