نوسه‌ران
   قه‌یرانی دارایی و ئامۆژگاریه‌كی دلسۆزانه‌
حسن شه‌مێرانی

من ناچمه‌ ناو هۆكاری ئه‌م قه‌یرانه‌ دارایی ییه‌ی ڕووی كردوه‌ته‌ هه‌موو ماڵێكی كوردستان به‌تایبه‌ت ماڵه‌ ده‌ست كورته‌كان،چونكه‌(ماشاالله‌)خه‌ڵكی بواری ئابووری ناس و سیاسیه‌كانیش زۆر قسه‌یان لێ كردووه‌ و قسه‌ی لی ئه‌كه‌ن و زۆر سوودیشی نیه‌،من ئامۆژگاریه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كرانه‌وه‌یه‌كی دارایی ڕووی كرده‌ ووڵاته‌كه‌مان و زۆربه‌ی زۆری ماڵه‌كانمان ده‌ستیان دایه‌ خانوو دروست كردن و ماڵ كرین و سه‌یاره‌ كڕین و جل و به‌رگ و گۆڕینی موبایل له‌لایه‌ن گه‌نجان و كچان و كوڕان و گۆڕینی قه‌نه‌فه‌ و كه‌لوپه‌لی مه‌تبه‌خ و زۆر شتی تر كه‌ حه‌زم ئه‌كرد ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام بوایه‌ و ماڵه‌كانمان جوانتر و باشتر و جوانكاری مان پێوه‌ بینیایه‌،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م وه‌زعه‌ درێژه‌ی نه‌كێشا و ئێستا ئه‌م قه‌یرانه‌ ڕووی تی كردووین و وا ئه‌زانم رۆژانی داهاتووشمان خراپتر ئه‌بێت،بۆیه‌ داوام وایه‌ هه‌موومان به‌تایبه‌ت گه‌نجان و كچان و كوڕان و خوشك و دایه‌كه‌ به‌ڕێزه‌كان مه‌سره‌فی زیاد مه‌كه‌ن و وه‌ك پێشوو (تصرف)مه‌كه‌ن و حساب بكه‌ن بۆ ڕۆژانی داهاتوو به‌كورتی (تقپف)ێك ده‌ست پێ بكه‌ین و هه‌ریه‌ك له‌ ماڵی خۆیه‌وه‌ كه‌م مه‌سره‌فی ده‌س پێ بكه‌ن و مناڵه‌كان و دایكان بیانوو مه‌گرن به‌ باوكان و ئه‌گه‌ر كه‌سێ زیاده‌ی هه‌یه‌ هاوكاری كه‌سانێ بكه‌ن كه‌ پاره‌ی مه‌سره‌فی رۆژانه‌یان نیه‌.
به‌روار: 08/01/2016
بینین: 797
   زیاتر ...