نوسه‌ران
  یه‌كه‌م:یه‌كخستنی ناو ماڵی كورد
حسن شه‌مێرانی

چه‌نده‌ها ساڵه‌ كورد خه‌و به‌ سه‌ربه‌خۆیی و بوونی قه‌واره‌یه‌ك له‌ ده‌وڵه‌تێكدا ئه‌بینێ،وه‌ ئیستا ئه‌بینین ناوچه‌كه‌مان به‌ قۆناغێكی زۆر ناسك و دژواردا تی ئه‌په‌ڕێ و به‌ش بوونی سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن و لیبیا له‌ ئارادایه‌،جا ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ وه‌زعی كوردستانی خۆمانه‌ له‌ناو ئه‌م هاوكێشه‌ ئاڵۆزه‌دا كه‌ زۆر پێویسته‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان زۆر به‌ ئاگایی و دڵسۆزانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌دا به‌ شێوه‌یه‌ك به‌ قازانجی ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان ته‌واو ببێت،به‌ڵام یه‌كه‌ی خاڵ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ یه‌كریزی و یه‌كخستنی ناو ماڵی كورده‌ كه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ وا نابینم كه‌ حیزبه‌ كوردستانیه‌كان به‌ علمانی و ئیسلامیه‌وه‌ له‌بیری ئه‌وه‌دابن و به‌ڵكو مونافه‌سه‌ی نادروست له‌نێوانیانا وای كردووه‌ له‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی زۆر به‌یان له‌یه‌كتری،منیش قاعیده‌یه‌كی زۆر ڕاست و دروستم هه‌یه‌ كه‌ ئه‌فه‌رموێ:(ولاتنازعوا فتفشلوا)ده‌ی ماده‌م نزاع و دووبه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ناو ماڵی كوردا فه‌شه‌ل حه‌تمیه‌،بۆیه‌ داواكاری هه‌موان ئه‌وه‌ بێت با ماڵی كورد یه‌كخه‌ین حاڵه‌ته‌ شه‌خصی و نه‌فسیه‌كان بخه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی ته‌بایی و یه‌كریزی و هه‌مووان له‌ خزمه‌تی ئه‌و پرۆژه‌دا بین.
به‌روار: 07/01/2016
بینین: 783
   زیاتر ...