نوسه‌ران
  با خۆشه‌ویستی (محمد) كۆمانكاته‌وه‌
حسن شه‌مێرانی

كاتێ سه‌یر ئه‌كه‌م له‌م ووڵاتانه‌ی من و تۆدا هه‌موومان یه‌ك سه‌ركرده‌مان هه‌یه‌ و زۆر پێویسته‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ كۆمان كاته‌وه‌ و له‌یه‌كمان نزیك كاته‌وه‌ ، ئایا بیرت كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌موو حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان ئه‌ڵێن ( السلام علیك أیهاالنبی و رحمه‌ الله و بركاته ) وه‌ له‌ ڕۆژێكدا چه‌ند جار ئه‌م ڕسته‌یه‌ و ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ بۆ (محمد)ی پێغه‌مبه‌ر و سه‌ركرده‌ (به‌هه‌زاران صه‌ڵاوات و سه‌لام و به‌ره‌كاتی خوای له‌سه‌ر ) دووباره‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ ، برایانی سه‌له‌فی و برایانی صۆفی و ئیماندارانی حیزبه‌كانی تر و ئیمانداره‌ بێ لایه‌نه‌كان ، هه‌مووان بڕوایان به‌و (محمد)ه‌ هه‌یه‌ و سڵاوی لێ ئه‌كه‌ن ، ده‌ی ئیتر دووریمان له‌ پای چی كه‌وابوو زۆر به‌ پێویستی ئه‌زانم خۆشه‌ویستی هه‌مووان بۆ ئه‌و (محمد)ه‌ خۆشه‌ویستی له‌ نێوانی ئیمانداراندا ( به‌هه‌موو جیاوازیه‌ ڕواڵه‌تیه‌كانمان ) دروستی بكات ، چونكه‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی هه‌مووان فه‌رموویه‌تی : ( ناچنه‌ به‌هه‌شت ئیمانداران تا یه‌كترتان خۆشنه‌وێ ) ، ده‌ی با له‌م مانگه‌دا خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر به‌ ( عملی و كرده‌وه‌ ) دروست كه‌ین و تازه‌ی بكه‌ینه‌وه‌ ، وه‌ هه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌مان له‌ مه‌دینه‌ له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌ و كافری بێوه‌ی و منافق پێكه‌وه‌ ژیانی دروست كرد ،ده‌ با ئێمه‌ش كوردستانمان بكه‌ینه‌ گۆڕه‌پانی پێكه‌وه‌ ژیان ئه‌گه‌ر به‌ ڕاستی و تێگشتنه‌وه‌ (محمد)مان خۆش ئه‌وێ .
به‌روار: 27/12/2015
بینین: 653
   زیاتر ...