 ته‌کنه‌لۆجیا بۆ منداڵ له نێوان قازانج و زه‌ره‌د
ممند قادر
منداڵه‌کان هه‌رچه‌نده بچوکن و په‌نجه‌کانیان بچوک و وردیله‌ن به‌ڵام ئه‌وانیش بوونه خاوه‌نی ئه‌م سه‌رده‌می پێشکه‌وتنه‌ی که ئێستا له‌به‌ر ده‌ست دایه وه‌ک ئێمه‌ی گه‌وره به‌کارهێنه‌ری موبایل و ئاپاد و کۆمپیته‌ر و گه‌یمن که هه‌ر یه‌ک له‌وانه له‌گه‌ڵ سوده زۆره‌که‌ی زیانیشمان پێده‌گه‌یه‌نێت بۆ منداڵ دیاره زیانه‌که زیاتره .
جاران منداڵ به دروست کردنی په‌ڕه‌ی کاغه‌ز چه‌ند یاریه‌کی دروست ده‌کرد و خۆی پێوه مه‌شغووڵ ده‌کرد به‌ڵام ئێستا دنیا گۆڕاو به‌سه‌ر خۆمان و منداڵه‌کانیشدا .
له‌گه‌ڵ سودی زۆری ئه‌و شتانه وه‌ک دروست بونی زیره‌کی و هزر فراوان بونی مشک و کرانه‌وه به ڕوه شراوهکان و ڕۆیشتن له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌م و ڕاهاتن له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا زیانیشی هه‌یه ئه‌گه‌ر به زانستیانه به‌کر نه‌هێنرێت .
نیوه‌ی منداڵانی به‌ریتانی له خه‌وی شه‌وانه بێبه‌ش ده‌بن به‌هۆی ئاڵوده بونیان به ناردنی کورته نامه بۆ یه‌کتری له سه‌ر جێگای خه‌و که منداڵ به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ده‌بێت 10/12 کاتژێر له شهوڕۆژێکا بخه‌وێت .
له ئه‌مه‌ریکا 7.5 ملیۆن منداڵ له خوار ته‌مه‌نی 12 ساڵی خاوه‌نی فه‌یسبوکه که 5 ملۆینیان له خوار ته‌مه‌نی 10 ساڵه ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری زۆر خه‌راپ ده‌کاته سه‌ر منداڵ که له‌م ته‌مه‌ندا به‌کاربه‌ری فه‌یسبوک بێت چونکه هه‌ندێک شت که نه‌گونجاوه بۆ منداڵ ڕاسته‌وخۆ سه‌یری ده‌کات و کاریگه‌ری خه‌راپی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌روونی منداڵ .
وه‌یان گه‌یم که ئه‌مه‌ش زۆر کات به‌کار هێنانی توندی و تیژی لێده‌که‌وێته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و یاریانه‌ی که شه‌ڕ تیدا به‌رجه‌سته‌یه و شێوازی بردنه‌وه‌ی یاریه‌که به کوشت و زه‌بر وه‌شاندنی زۆرتره که‌ئه‌مه‌ش دواتر له هزری منداڵ ده‌بێته واقع و دوور نیه له‌گه‌ڵ خوشک وبراکانی خۆیدا دووباره‌ی بکاته‌وه .
موبایل منداڵ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی چوار ساڵ زانیاری ته‌وای هه‌یه له به‌رنامه‌کانی ناو موبایل و شێوازی به‌کار هێنانی که زۆر به‌ی توێژه‌ره‌وه‌کان ده‌ڵێن ده‌بێته هۆی توڕه‌ی و چه‌ند نه‌خۆشی ده‌رونی و زه‌رد به په‌رده‌ی گوێی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت .
زۆر گرنگه که دایک و باوکه‌کان بتوانن له‌گه‌ڵ سود وه‌رگرتن و ڕاگرتنی منداڵ له نهچونهدهرهوه و کات و به‌کار هێنانی ئه‌و شتانه‌ی باسمان کرد به به‌رنامه‌بێت و زیده ڕۆی تێدا نه‌کرێت له هه‌موشی گرنگ تر با منداڵه‌کان فه‌یسبووک به کار نه‌هێنن که‌ئه‌مش کاره‌ساتێکی گه‌وره دروست ده‌کات چونکه ئه‌وه‌ی فه‌یسبوک به‌کار ده‌بات به‌به‌زه‌ی به تۆ و منداڵی تۆ دانایه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی خۆی ئاره‌زوی ده‌کات و سه‌رنجی زیآتری خه‌ڵکان بۆ لای خۆی ڕاىکێشێت بڵاوی ده‌کاته‌وه نه‌ک ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆ‌و منداڵی تۆ ده‌گونجێت .
باستر وایه زۆر به ووردی چاودێری منداڵ بکرێت و جۆر و شێوازی به‌کارهێنان و گونجان و خواردن و خه‌و له ژێر کۆنترۆڵی دایک و باوک دابێت نه‌ک ئه‌وه‌ی که منداڵ و مۆدیلی بازاڕ و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه و ته‌ماح کاره‌کان بۆمانی دیاری ده‌که‌ن .
بهروار: 02/07/2014
بینین: 2272
|