هزر
  مرۆڤ بوون لە ئیسلامدا
ماکوان کەریم
.
لەم کەونەی خوای گەورەدا مرۆڤ ئەوپەڕی تاوان دەکات؛ هەرچی بێ ئەمری خوای پەروەردگارە دەیکات.. تۆبەش ناکات، بەڵام خوای گەورە نە لە کەونی خۆی دەریدەکات، نە لەناوخەڵکیشدا ناوی دەزرێنێت و وەك کورد دەڵێت : حییایی دەبات..!
مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤی برایدا خاوەنی ٧٠٪ خاڵی هاوبەشە بێئەوەی بیروباوەڕ بەیکەوە بیانبەستێتەوە، لە ٣٠٪ بیروباوەڕ بەیکتریەوە دەیانبەستێتەوە، کەچی ئەو بەشی تر فەرامۆش دەکات کە زۆرینەیە.. چونکە ئەم مرۆڤانەی کە دروست بوون هەموو نەوەی ئادەمن، ئەگەر چی خەڵکی هەر کون کەلەبەرێکی ئەم ئەستێرەیە بن کەناوqی زەوییە.. 
ئەم پێشکەکیەم بۆئەوە بە راشکاوانە بڵێم مرۆڤ بە سروشتی خۆی ناتەواوە واتا مێژووی مرۆڤ وا هاتووە کە بونەوەرێکی نارێك و پێکە پێداویستی زۆری ماوە بۆ ئەوەی دەستکەوتی خۆی دابین بکات، ئەمەش لە نیعمەتی خوای گەورە کە مرۆڤی بەو شێوە مۆدیلە دروست کردوە.. لەگەڵ ئەو هەموو پێداویستیانەیدا کە نوقسانە.. رێزی لە هەموو شتێك زیاترەو کردوێتیە جێنشینی خۆی کەرامەتی پاراستوە ڕێزی لێناوە خوای گەورە دەفەرموێت: (وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلاً) الاسراء ٧٠
به‌ڕاستی ئێمه‌ ڕێزمان له‌نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به‌ جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه‌) هه‌ڵمان گرتوون، وه‌ له‌ ڕزق و ڕۆزی چاك و جۆراوجۆر به‌هره‌وه‌رمان کردوون (له‌ خۆراك و پۆشاك و ماڵ و ناوماڵ و…هتد) به‌ڕاستی ئێمه‌ ڕێزی زۆری ئه‌وانمان داوه‌ به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و به‌دیهێنراوانه‌دا که‌ دروستمان کردوون (له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌).
کەواتە لە رووی ئەو ناتەواوییەوە وایکردوە خوای بەرزو پیرۆز کە مرۆڤ پێویستی بە مرۆڤ بێت واتا بونەوەرێکی کۆمەڵایەتی بێت، پێدوایستی یەکتر تەواو بکەن، ئەمەش خوای موتەعال لە قورئاندا بۆمان باس دەکات دەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ) الحجرات ١٣
بە هۆکاری ئەوەیەکە مرۆڤ ناتەواوە خوای گەورە کردونیەتە هۆزو تیرە بۆ ئەوەی یەکتربناسن ناتەواوی یەکتر تەواو بکەن و پێداویستی یەکتر دابین بکەن .. جا ئەم کارە لەسەر بنەمای تاك ، پاشان کۆمەڵ ئینجا دەوڵەت ، هەریەك لەمانیش بۆ تاكی بەرانبەرو کۆمەڵگایەکی تر ..گواستنەوەی کلتور و دەوڵەتانی دراوسێ پێداویستی یەکتر دابین دەکەن بە هۆکاری ئەو ناسین و تەعاروفەی کە دەیکەن خوای گەورە لە سروشت و ناخی مرۆڤدا رواندویەتی، لەگەڵ ئەوەشدا خوای گەورە مرۆڤی وا دروست کردوە کە پێویستە هیچ کات بیرو بۆچوون بیرکردنەوەیان وەك یەک نەبێت...خوای پەروەردگارو باڵا دەست دەفەرموێت : وَلَوْ شَاء رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلاَ يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿118﴾

ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه‌ هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك تاقم و کۆمه‌ڵ، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌و خه‌ڵکه‌ جیاوازن له‌ نێوانی یه‌کتردا له‌ ئایین و به‌رنامه‌و بۆچوون دا.
ئەمەش واتای ئەوە نیە هەندێك کەس بۆ تەلبیس کردنی ئیبلسانەی خۆی رەواج بە ناکۆکی و جیاوازی نێوان موسڵمانان، پێویستە جیاوازی لەسەر بواری مرۆڤایەتی لەو لە سەدا حەفتایەی کە باسمان کرد هەبێت، بۆ ئەوەی ناسینو یەکترناسینەکە وەحدەتی ڕۆشنگەرای دروست بکات..! نەك وەحدەتی بیروباوەڕ، وەحدەتی بیروباوە لە سەدا سی یەکەیە کەئاماژەم پێداوە ئەویش لەسەر بنەمای تەوحیدە کە لە ناو کوردا ناسراوە بە یەكتاپەرستی ..
کەواتە مێژووی مرۆڤ وا هاتووە کە پێداویستی بە مرۆڤی دیکەی ئەم ئەستێرەی تر دەبێت، خوای گەورە وا باری هێناوە، ئەم بیرو بۆچوونەی منیش لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراندوە کە خەڵكی ناتوانێت لەکایەکانی ژیاندا هاوکارو ناسراوی و دەستدرێژکردنی مرۆیی نەبێت، بۆ مرۆڤەکانی تر.. ووێڕای تێبینیت لەسەر ئاین و بیرو بۆچوونی.
هەر ئەم بیرو بۆچوون باوەڕی ئیسلامییە و وای کردوە کە ئێمەی موسڵمانان ببینە باشترین ئوممەت، واتا
(خیرە الامە)
خوای گەورە باسو پێناسەی ئوممەتی محمد بەم شێوەیە دەکات و دەفەرموێت: كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ..
(به‌ڕاستی) ئیتر ئێوه‌ چاکترین ئومه‌تێکن که‌ (بۆ سوودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته‌ مه‌یدانه‌وه‌، چونکه‌ فه‌رمان به‌ چاکه‌ ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌ ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان به‌ خوا هه‌یه‌..
ئەمەش هەروا سادە نیە کە موسڵمان بگاتە ئەم ئیمتیازە کە خوای گەورە باسی دەکات دەبێت ئەم موسڵمانە خاوەنی ئەم خاصڵەتانە بێت.. لە دوای مرۆڤ بوونی بیرو باوەڕەکەی هەڵەدەبژرێت...
بەداخەوە لەناو موسڵماناندا ناسنامەی ئیسلامی هەڵگرتوە بەڵام ئەوەی پێبڵێن مرۆڤ لەناو لاشەی ئەو کەسەدا نیە کە هەڵگری ناسنامەی ئیسلامە و تەنها ناوی بێناوەڕۆکە..
کەواتە باشترین خەڵك بۆ خەڵکی کە موسڵمانە دەبێت خاوەنی ئەم خەضڵاتانە بێت
یەکەم: یەکتاپەرستە: ئەم یەکتاپەرستییەی وای لێدەکات کە وەحدەتی بیروباوەڕی و برایەتی لە نێوانیاندا دروست ببێت هەموو موسڵمانان کۆبکاتەوە لەسەر مەنهەجی قورئان و سوننەت..
دووەم: پەیام : ئەم پیامە کە لە قورئانەکەوە سەرچاوە دەگرێت ئیسلامەکە ئەکاتە مەنهەجو ئایدۆلۆژیایەك و بزاڤێکی پی دروست دەکات لەسەر بنەمای بەرنامەی سیاسی ئەو کۆمەڵە خەڵکەی کە لەو مەئوایەدا کار دەکەن، چوونکە بەرنامەی سیاسی پشت بە واقیعەکە دەبەستێت..
سێیەم : ژیار – شارستانیەت: ئیسلام هاتوە بۆ ئاودان کردنەوە ناسینو تەعاروف کردن لەگەڵ مرۆڤدا هاوکاری کردنی مرۆڤایەتی پرۆژەی خزمەت گوزاری..
ئەم سێ چەمکەش باشترین پرۆژەی دەسەڵات دروست دەکات دایدەمەزرێنێت کە مرۆڤەکان والێدەکات باشترین خەڵك بن و پێناسەکەی خوای گەورە و باڵا بەسەریاندا بەسەپێنرێت، کۆمەڵ و دەستەکانیش بیکەنە پرۆژەی کاری خۆیان بۆ ئەوەی کۆمەڵگاکان دەنگیان بدەنێ و لەم واقیعەدا زاڵ بن بەسەر ئەو عەلمانیەتە ووشك وبرینگەی کە ئیستراد کراوە بۆمان.. ئەویش بنەمای سەرەکییە کەی بریتین لە: ..

یەکەم : شارستانیەت و ژیاری ئیسلامە ..هەوڵی ئاودانکردنەوەی هەیە ئەمیشە دەیەوێت بونیاد بنێت نەك رووخێنەر بێت.
دووەم: چاودێری و مامەڵەی دروست و سەرپەرشتی بە سۆزی گەل بێ ڕچاو کردنی دین و بیرو بۆچونیان، بەڵام بە ئاشکرا کردنی ناسنامەی ئیسلامەتی خۆت تا زیاتر هەست بە ئەمان بکەن.
سێیەم: پابەندی بە یاساوە و کە ناساندی شەریعەتە واتا یاساکانی ناو ئیسلامە کە لەسەر بنەمای چاکە بۆ مرۆڤ دادەمەزرێت وەك نەگۆڕەکانی، گۆڕاوەکانیش خەڵکی لێزان و بەتوانا کاری تێدا دەکەن و هەموو پابەند دەبن بە یاساوە.
چوارەم: هاوکاری دەسەڵاتی دادپەروەر و لە روو وەستانەوەی دەسەڵاتی زوڵم و زۆر، هاوکاری حاکم لەسەر کاری چاکەی .. شۆرشکردن بەسەریدا لەکاتی فەسادو گەندەڵی و یاخود راستکردنەوەی بە گوێرەی توانای گەل و چاودێرەکانی . 
ئەم چەند باسەی کە کردم بریتیە لە مێژووی مرۆڤ و مرۆڤی موسڵمان بە گشتی لە جۆری ئالیەتیو سروشت کارکردنی لەم هەسەرەیەدا.. تا کۆمەڵگایەکی بەخەتەوەر دروست بکرێت.
به‌روار: 01/09/2019
بینین: 48