هزر
  کێ دەڵێت:ئاینی ئیسلام ڕاستە
ووتاری :ماکوان کەریم

نوسینەوەی : محمد توحیدی
دواوبەدووی دڵنیابوونی تەواو لە باوەڕ بوون بە خودای پەروەردگار، هەروەها بێگومانی لەوەی ئەم گەردوونە دروستکەرێك لەپشتیەوەیەتی ودروستی کردووە ..
پرسیارگەلێك هەمیشە لەنێوچەند کەسانێك دروست دەبێت ئایا کێ دەڵێت دین بونی هەیە ؟ 
ئایا خودا - چ - پێویست دەکات دین بۆبەندەکانی بنێرێت ؟ 
ئایا من چۆن بزانم کامە ئاینە لەنێودینەکاندا ڕاستە؟...
سەرەتا بەبەڵگەیەکی عەقڵی و لۆجیکی دەست پێدەکەین ، خودایەك ئەم گەردونەی دروستکردبێت بەشێوەیەکی وا سەرنج ڕاکێش ، هەموو شتێکی بەوردی ودیققتە وە دروستکربێت ، ببێتە جێگای سەرنج ی گەورە زانا بێباوەڕ( مولحید)ەکانی وەك ( فرانسیس کۆلین (Francis Collin) و ئەنتۆنی فلیو(Antony flew ) ، ئایا ئەوخودایە چۆن دەکرێت خۆیمان پێنەناسێنێت ؟
بەهیچ شێوەیەك ئەوخودایە ناکرێت یاساو ڕیسای تایبەت بەدروستکراوەکانی نەنێرێت،هەربۆیە خودای پەروەردگار بۆ ناردنی ئەوپەیامە موبارەکە وناساندنی خۆی بەبەندەکانی ، دەبێت لەڕێگەی هەمان ڕەگەزبێت- واتا مرۆڤ بنیریت بۆ ناساندی زاتی بەرزی ، تا - توانای قسەکردنی هەبێت لەگەڵ ناخی هەمان ڕەگەزی خۆیدا ..
توانای وەرگرتنی ئەوپەیامەیان هەبێت ، جیاوازی ڕەگەز نەکەن بە هۆکار بۆ وەرنەگرتنی پەیامەکە، لەبەئەوەی ئەگەر پەیامبەرەکە لەڕەگەزی جیاوازبێت( نموونە فریشتە) بێت، ئەوا لەکردنی بەرستشەکانیشدا جیاوازی دروستدەبێت ، وبەبیانوی جیاوازی مرۆڤەکان دەڵێن : نەتوانینی لاسای بکەینەوە پەیامەکە ڕەت دەکەنەوە چونکە لە رەگەزمان نیە لەتوانماندا نیە!
لەبەر ئەم هۆکارانە خودای گەورە بۆناسینی خۆی و ئاڕاستە کردنی یاساو ڕێساکانی خۆی بۆبەندەکانی، پەیامبەرێکی ڕاستگۆ وئەمین لە جنسی بەندەکانی هەڵدەبژێرێت ، پەیامی لەڕێگەی کتێبێك ئاڕاستەی بەندەکانی دەکات، وەك چۆن خودای پەروەردگار پێغەمبەرمان رسول الله ﷺ (ڕاستگۆ وئەمین) ی هەڵبژارد وپەیامەکەی بە ئەو بەندە ڕاستگۆیەدا ڕەوانەکرد تا بە بەندەکانی خودا بڵێت: ئەوەکتێبی خودای پەروەردگارە ، من پەیام بەری ئەوزاتەم لەنەبوونەوە دروستی کردوون .
خوادای دلۆڤان یاساو ڕێسای بۆی داناون ، ئەوخودا یە بناسن کە وێنەی نییە و لەهیچ شتێك لە دروستکراوەکانی ناچێت ..
دین بۆخۆی سەرچاوەی چەند بەهاو ئاکار و دروشمێکە ..لەوانە ڕەوشت ، سەرچاوەی ڕەوشت بەهۆکاری دینەوە یە نەك بەرنامەی دیکە، واتا پرسێکی نا لۆژیکییە ئەگەر بڵێین ڕەوشت سەرچاوەکەی زانستە وەك بێباوەڕ(مولحید)انی ئێستا زۆر دوبارەی دەکەنەوە، بۆسەلماندنی ئەوپرسە و دەرخستنی ناڕاستی بێباوەڕەکان، چەند نموونەیەکی بەرچاو دەخینە روو .. زۆربەمان ئاگادارین .. نموونەی:-
دروستکردنی غازێك لەلایەن بەردەستەکەنی هیتلەر بەهۆی زانستەوە بۆ لەناوبردنی خەڵکی ، گومانی تێدانیەو نوکوڵی ناکرێت کە زانستێکی گەورەبوو، بەڵام لەڕوانگەی ڕەوشتەوە زۆر بەتاڵ بوو لەئاگارو بەها مرۆیەکان، هەروەها بەکارهێنانی بۆمب بۆ لەناوبردنی ( ناکازاکی و هیرۆشیما ) لەلایەن ئەمریکای زانستخواز..! ، پربوو لەبەکار هێنانی زانست ، بەڵام دوور لەڕەوشت هەموو بەهایەکی هیومانزمی .
هەروەها نمونەیەکی دیاری ناوچەی خۆمان ، صدام ی خوێنڕێژ زانستی بەکارهێنا بۆدروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی ، بۆمبارانکردنی شاری هەڵەبجەی خۆشەویست ، بەشێوەیەکی دڕندانەی دور لەڕەوشت.. بەم هۆکارانە خودای پەروەردگار دەیەوێت کە دینمان بۆ ڕەوانەبکات وڕەوشتمان فێربکات ، لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە مرۆڤەکان دینیان هەبێت هەتاکو ڕەوشتیشیان هەبێت.
دوابەدوای ئەم باسە پرسیارێك دێتە پێشەوە ، ئایا کامە دین ڕاستە ( ئیسلام یا مەسیحی یا یەهودی یا بوزی یا زەردەشتی .. ) لەوەڵامدا دەڵێین : خودای پەروەردگار تاك وتەنهایە و تاکە دینێکیشی ڕەوانەکردووە ، ئەودینەش دینی ئیسلامە لە ئادەمەوە تا ـ خاتەم (رسول الله ﷺ) کە بانگەشەی یەکتاپەرستی کردووە تەنها شەریعەتیان جیاوازبووە ..
وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ ۚ هُوَ اجْتَبَاكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ۚ مِلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ ۚ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِنْ قَبْلُ وَفِي هَٰذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ ۚ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّهِ هُوَ مَوْلَاكُمْ ۖ فَنِعْمَ الْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ النَّصِيرُ.. الحج[78]..
به‌رده‌وام بن له خه‌بات و جیهاد و هه‌وڵ و کۆشش له پێناوی خوادا به‌و شێوه‌یه‌ی که شایسته‌یه‌تی، له‌به‌ر خاتری ئه‌و بێت، ئه‌و زاته بۆ ئه‌وه هه‌ڵی بژاردوون و له ئاین و به‌رنامه‌که‌یدا هیچ جۆره شتێكی ناڕه‌واو قورس و گرانی له‌سه‌ر دانه‌ناون (که نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، جا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌ی ئیبراهیمی باواتانه که پێشتر هه‌ر خوای گه‌وره ناوی ناون موسڵمان و له‌م قورئانه‌شدا به‌موسڵمان ناوی بردوون، تا پێغه‌مبه‌ر ببێته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه (که په‌یامی خوای پێ ڕاگه‌یاندوون) و ئێوه‌ش (به گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌) ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکیوه‌، که‌واته نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (له ماڵ و سامان و زانستی و هێزتان) ده‌ربکه‌ن و پشت به‌خوا ببه‌ستن، چونکه هه‌ر ئه‌و زاته یارو یاوه‌رتانه‌، جا دڵنیابن که خوا چه‌نده یارمه‌تیده‌رێکی چاکه و چه‌نده پشت و په‌نایه‌کی به‌هێزو به نرخه‌.
تەواوی دینەکانی دیکە کە ئێستا بونی هەیە تەواویان گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە ،تەنانەت لەناو و ناوەڕۆکیشدا، هەموو ئاینەکان لەسەر ئەم زەویەدا بەناوی شەخسێکەوەیە یان گەلێکەوەیە ...
بێجگە ئیسلام ..!
بۆ نمونە ...
ئاینی مەسیحی ، بەناوی پێغەمبەر عیساویە، یاخود نەصرانی بەناوی ناصرییەوە نراوە کە ئەو جێگایە لە فەڵەستینە و جێگای لە دایك بوونی عیسا پێغەمبەرە- سەلامی خوای لێبیت لە خۆی و دایکی -..
ئاینی یەهودی ، بەناوی گەلێکەوەیە ، یاخود نەوەکانی ئیسرائیل کە یاعقوبن سەلامی خوایان لێبێت..
هەروەها .. ئاینی بوزایی، بەناوی بوزواویە..
ئاینی زەردەشتی بەناوی زەردەشتەوەیە
ئاینی هیندۆسی .. بەناوی هیندستانیەکانەوەیە..
تەنها ئیسلامە بەناوی کەسەوە نیە ، تەنانەت ئێمەی موسڵمان پێمان ناخۆشە خەڵکی بڵێن موحه‌مەدیەکان !، چونکە ئێمە هەموو پێغەمبەران لە ئادەمەوە تا خاتەم.. خۆشەویستن وجیاوازیان نیە بۆ ئێمە.. 
کەواتە ئاینی ئێمە تەنها ئیسلامە و تەسلیم بوونە بە فەرمانی پەروەردگار دوورە لە هەموو ڕەگەزو ناوی شەخس و تەنانەی گەلو هۆزیش..!
چۆن ئاو پێداویستییەکی گرنکە بۆ زیندوبونی جەستەی مرۆڤ ، بەهەمان شێوە ئیسلام یش پێویستە بۆ ڕوحی مرۆڤ وبەبێ ئەو نورە هەرگیز ئاسودەیی دەرونی نابینێت، ئەگەر جەستەشی لەکەیفو خۆشیدابێت ..
ئیسلام وەك ئاو پێداویست هەموو مرۆڤێکە..
هەموو کەس ئاو دەخوات، بەڵام خەڵکێك هەیە دەڵێت من قاوە ناخۆم، شەربەت ناخۆم ..هتد.
بەڵام کەس نیە لەسەر زەویدا بڵێت من ئاوناخۆم..!
ئیسلام وەك ئاو وایە بۆ مرۆڤایەتی ئیسلام و ئاو یەك سروشتن بۆ مرۆڤایەتی.. ئاو پەیوەست نییە بە هیچ گەلێکەوە ، وەك قاوە پەیوەستە بە گەلانێکەوە کە راهاتوون لەسەری ، بەڵام گەلانێکی تر راهاتوون بە چایی، گەلانێکی تر ڕاهاتوون بە شەرەبت و کۆکا کۆلاو ،، خوردنەوەکانی تر.. وەهەروەها ، بەڵام ئاو پەیوەستە ، بەهەموو گەلانەوە.. ئیسلامیش پەیوەستە بە هەموو گەلێکەوە..
دوابەدوای زانینی ئەوەی کە دین لەلای خودای پەروەردگار یەك دینەو (ئیسلام) ە پرسیاركی تر دێتە پێشەوە ، ئایا چۆن خودای پەروەردگاری بپەرستین ؟
ئایا خودای پەروەردگار چ سودێك لە پەرستشی بەندەکانی دەبینێت ؟
لەوەڵامدا دەڵێین : وللە المثل الاعلی (بۆ پەیوەندی بەستن لەگەڵ هەر کەسێك پێویستە ئەوکەسە هۆکاری پەیوەندیەکەت پێبڵێت .. جا٠ ژمارەی تەلەفۆن، ئیمیل ئەدرەسە ..هتد .. بەهەمان شێوەیش خودای پەروەردگار هۆکاری پەیوەندی کردنی پێڕاگەیاندوین ، کە پێکهاتووە لە پێنج فەرزەکە لە ڕۆژێکدا .. رۆژو حەج زەکات ..هتد 
جگە لە وهۆکارە مرۆڤ ناتوانێت پەیوەندی بەدروستکەرەکەیەوە بکات کە (الله سبحانە وتعالی ) ، ئایا خودا پێویستی بە پەرستشی بەندەکانی هەیە ؟
خودای پەروەردگار زۆر لەوە باڵاترە کە پێویستی بەکەسێك یان شتێك هەبێت ، بەڵکو- بەپێچەوانەوە ئێمەی مرۆڤ پێویستیمان بەخودای پەروەردگارە بۆ ئاسودەبونی دەرونمان ، داوای پێویستیەکانمان ، لەڕێگەی نوێژەکانمانەوە دەتوانین ئەو گفتوگۆیە ئارام بەخشە لەگەڵ خودای پەروەردگار بەئەنجام بگەیەنین، بۆ ئەوەی ئیمەی مرۆڤ نزیک بینەوە لە خوادی پەروەردگارمان ئەوە فەزڵو نیعمەتی خۆیەتی رشتویەتی بەسەرماندا کە لەرێگای بەندایەتیەوە نزیك بینەوە لەخودای مەزن ودۆلڤان ...
بە باسێك کۆتایی پێدێنم کە هەموو کەسێکی خاوەن ئەقڵێکی تەندروست و ژیر پەی بێدباتو وەریدەگرێت ..
ئەگەر خودای پەروەردگار پێویستی بە بەندایەتی ئێمە بێت؟ کە لەزەویدا نیشتەجێنەدەکرد تا ماوەیەکی کاتی ئێمە بیپەرستین ، بەڵکو هەر لەبەهەشتێکی نەبڕاوەدا داوای لەبەندەکانی دەکرد بیپەرستن !!
- بەڵام بەپێچەوانەوە لە ماوەیەکی تەمەن کورتدا داوای پەرستشی لێکردوین تەنها بۆ تاقیکردنەوەی بەندەکانی ونزیك بوونەوە لە زاتی بەرزی و پیرۆزی و لەگەڵ ئەوەی دەبێتە ئارامی دەرونی بەندەکان ، دواجار ئاسودەیی دواڕۆژو بەخشینی بەهەشت بەبەندەکانی بەبێ پایانی بەبێ بەندایەتی .. خوادایە تۆ چزاتێکی گەورەو دلۆڤانونی سوپاس بۆ نیعمەتی ئیسلامەکەت .
به‌روار: 01/09/2016
بینین: 1440