سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
بۆ چاككردنی ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێم، باگوێ له‌قوڕئان بگرین
عـــه‌لــی بــاپــیــر
هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی سهركهوتنو شكستمان، خۆمانین، نه‌ك ده‌ورو به‌ری خۆمان
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی قوڕئان بده‌ین، ده‌بینین زۆر بهڕوونو به‌ڕاشكاویی ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی سهركهوتنو به‌خته‌وه‌ریی، یان شكست‌و ناكامیی مرۆڤـ، له‌سه‌ر ئاستی تاكو كۆمه‌ڵا، خودی مرۆڤه‌و، هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان كاریگه‌ریی لاوه‌كیی (پانوی) یان هه‌یه، وه زۆرجار ده‌رهاویشته‌ی هۆكاره خودییهكانن، باسه‌ره‌تا سه‌رنجی چه‌ند ئایه‌تێك بده‌ین:
1-(يَا أَيُّهَا الّذِينَ آمَنُوا عَلَيْكُمْ أَنْفُسَكُمْ لَا يَضُرُّكُمْ مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيْتُمْ إِلَى اللَهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ )المائدة -105-.
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕواتان هێناوه! ئاگاتان له‌خۆتان بێ، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕێی ڕاست گرتووبن، ئه‌وه‌ی گومڕابووه، زیانتان لێ نادات، گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای خوایه، ئنجا هه‌واڵی ئه‌وه‌تان پێ ده‌دا كهدهتان كرد.
2-(... وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لَا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا ...) آل‌عمران -١٢٠-.
واته: وه ئه‌گه‌ر خۆڕاگربنو پارێزبكهن، پیلان‌و فێڵی ئه‌وان (دوژمنان) هیچ زیانتان لێ نادات.
3-(أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُمْ مِثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّى هَذَا قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ)آل‌عمران -١٦٥-.
واته: ئایا كهبهڵایهكتان تووش بوو(كه شكستی جه‌نگی ئوحود بوو وه كوژرانی حه‌فتا له‌هاوه‌ڵان بوو) كه ئێوه (له‌جه‌نگی به‌دردا) دوو هێنده‌ی ئه‌وه‌تان ده‌ستكه‌وت بوو (كه كوشتنی حه‌فتا كهسو، به‌دیل گرتنی حه‌فتا كه‌س بوو) به‌سه‌رسوڕمانه‌وه گوتتان: ئه‌مه له‌كوێوه بوو؟ بڵێ: ئه‌وه له‌خۆتانه‌وه بوو.
4-(وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ)الشورى -٣٠-.
واته: وه هه‌ر به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تییه‌كتان به‌سه‌ر بێ، كرده‌ی ده‌ستی خۆتانه، وه(خوا) لهزۆریش ده‌بوورێ.
5-(وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ )الأعراف -٩٦-.
واته: وه‌ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئاوه‌دانییه‌كان بڕوایان هێناباو پارێزیان كردبایه، ده‌روازه‌ی پیت‌و پێزه‌كانی ئاسمان‌و زه‌ویمان به‌سه‌ردا ده‌كردنه‌وه، به‌ڵام بێبڕوابوون، بۆیه به‌هۆی ئه‌و (خراپان) ه‌وه كهدهیانكردن، گرتماننو سزاماندان.
له‌كۆی ئه‌م ئایه‌ته بهپێزانهش ده‌فامرێته‌وه، كه‌ئه‌وه هه‌ڵه‌و كهمتهرمییو كهمو كوڕییه‌كانی مرۆڤه‌كانن _چ وه‌ك تاك، چ وه‌ك كۆمه‌ڵا_ كه‌هۆكاری نههامهتییو به‌ڵاو گرفتارییهكانیانن، هه‌روه‌ها دوژمن‌و ناحه‌زانیشیان، هه‌ر له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه، زه‌فه‌ریان پێ ده‌به‌ن.
هه‌ر بۆیه‌ش كاتێك مرۆڤ _چ وه‌ك تاك، چ وه‌ك كۆمه‌ڵا_ ڕێك‌و پێك بێ‌و ڕێی ڕاست گرتوو(مهتدي) بێ‌و، خۆی له‌هه‌ڵه‌و تاوان‌و لادان بپارێزێ، نه به‌ڵاو نههامهتییهكانو، نه دوژمن‌و ناحه‌زانیش، زه‌فه‌ری پێ نابه‌ن، چونكه ئه‌وان هه‌ر له‌ڕێی ئه‌و كه‌لێن‌و درزانه‌وه بۆی دێن، كه‌خۆی دروستی كردوون.
كه‌واته:
با هه‌میشه له‌جیاتی خه‌تای ئهمو ئه‌و گرتن‌و، چاو به‌خۆمان دابگێڕینهوهو خۆمان له‌هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و كهمو كوڕییهكانمان، بژار بكه‌ین، چونكه بێگومان به‌زۆریی هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و لادان‌و تاوانهكانمانن، كه زه‌مینه بۆ هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانیش ده‌ڕه‌خسێنن، كه زیانمان لێ بده‌ن.
نه‌ك هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان بكه‌ینه بیانووو پاساوو، پینه‌و په‌ڕۆی هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و كهمتهرخهمییهكانمانی پێ بكه‌ین‌و، سه‌ره‌نجام به‌هه‌ڵه‌و كهمو كوڕییو لادان‌و تاوانهكانمانهوه بتلێینهوهو، به‌رده‌وام به‌ڵاو نه‌هامه‌تییه‌كانمان به‌هۆی هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه خودییهكانمانهوه، چه‌ند باره ببنه‌وه!
بینا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕابرد، ده‌ڵێین:
با ئێمه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان دا چی دیكه بۆ خۆدزینه‌وه‌و، دان پێدانههێنانی هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كانی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانمان، كه له‌خۆمانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه، بیانوو به‌شه‌ڕی داعش‌و، بودجه بڕینی به‌غدادو، دابه‌زینی نرخی نه‌وت نه‌هێنینه‌وه، چونكه هه‌رچه‌نده هه‌ركام له‌و شتانه كاریگه‌ریی نه‌رێنیی یان له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێم هه‌بووه، به‌ڵام هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی گه‌وره‌و بێڕه‌زای كێشه‌و قه‌یرانه‌كانمان، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی سیاسیی‌و ئابوورییه‌وه، خۆمانین، به‌تایبه‌ت كه بڕیار به‌ده‌ستانی هه‌رێم¬ له‌ماوه‌ی چاره‌گه سه‌ده‌ی ڕابردوودا، ئیراده‌یه‌كی جیددی‌یان نه‌بووه بۆ:
1- هێنانه‌دی سیستمێكی حوكمڕانیی ڕاست‌و ڕه‌شید.
2- هه‌بوونی دامه‌زراوه‌كان: په‌رله‌مان، حكومه‌ت، دادوه‌ریی، سوپایه‌كی نیشتمانیی...
3- سه‌روه‌ركردنی یاسا، به‌سه‌ر ههمووكهسو هه‌موو لایه‌ك دا.
4- به پێوه‌ر گرتنی هاووڵاتیی بوون، نه‌ك ئینتمیای حیزبیی‌و سیاسیی‌و بنه‌ماڵه‌یی.
5- چه‌سپاندنی دادگهرییو ڕیشه‌كێش كردنی گهندهڵییو سته‌مكاریی‌و قۆرخكاریی.
دیاره له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا زه‌مینه بۆ هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانیش خۆش بوو كه ڕۆڵی خۆیان لهدروستكردنو قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان دا بگێڕن، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی نهخۆشییو گرفته خودییهكانهدا، هه‌رێم له‌هه‌موو ڕووێكه‌وه: سیاسیی، ئابووریی، سه‌ربازیی، په‌یوه‌ندییه‌كان، بێهێزیی ڕووی تێكردوه‌و نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر قهیرانو كێشه‌كانی دا زاڵا بێ‌و، سه‌ره‌نجام ئه‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه هاتۆته‌دی.
بهروار:
01/04/2016
بینین:
1191
زیاتر ...
توندوتیژیی له بازنه‌ی خێزاندا...
1
په‌ڕه‌ی
له 1
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش