سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
توندوتیژیی له بازنه‌ی خێزاندا
عـــه‌لــی بــاپــیــر
بێگومان بابه‌تی: خێزان‌و چۆنیه‌تیی هه‌ڵس‌و كه‌وتی ژن‌و مێرد پێكه‌وه‌و،ئه‌رك‌و مافه‌كانیان‌و....هتد، بابه‌تێكی فراوانه‌و من كتێبی: (ئافره‌ت‌و خێزان له سایه‌ی شه‌ریعه‌تدا)م بۆ ته‌رخان كردوه، كه نزیكه‌ی هه‌زار (1000) لاپه‌ڕه‌یه.
ئێستاش له ده (10) خاڵانداو، زۆر به گوشراویی، ئاماژه‌یه‌ك به مه‌سه‌له‌ی (توندوتیژیی له بازنه‌ی خێزاندا) ده‌كه‌م:
یـــــــه‌كـــــه‌م:
بناغه له په‌یوه‌ندیی نێوان ژن‌و مێرددا، ئۆخژن‌و خۆشه‌ویستیی و به‌زه‌ییه، وه‌ك خوای میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً...) الروم -21-، وه ژن‌و مێرد بۆ یه‌كدی وه‌ك پۆشاكێكن، كه عه‌وڕه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌پۆشێ‌و، جوانی ده‌كات‌و، له سه‌رماو گه‌رما ده‌یپارێزێ، وه‌ك خوا فه‌رموویه‌تی: (هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ...) البقرة -187-.
دووه‌م:
ئه‌رك‌و مافه‌كانی ژن‌و مێرد هاوتای یه‌كن، جگه له ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیی كردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی خێزان، كه خراوه‌ته سه‌ر شانی پیاو: (... وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ..) البقرة -228-.
ســــێـــــیــــه‌م:
پیاو سه‌رپه‌رشتیاری خێزانه: (الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء...) النسا‌ء -34-، وه فه‌رمانی پێكراوه كه:
یـه‌ك:
به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریدا، ماڵ‌و خێزان به‌ڕێوه‌به‌رێ: (وَأْتَمِرُوا بَيْنَكُم بِمَعْرُوفٍ) الطلاق -6-، (...فإن أَرَادَا فِصَالاً عَن تَرَاضٍ مِّنْهُمَا وَتَشَاوُرٍ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْهِمَا....) البقرة -233-.
دوو:
پێداویستییه‌كانی خێزان دابین بكات: (وَعلَى الْمَوْلُودِ لَهُ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ...) البقرة -233-، (أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنتُم مِّن وُجْدِكُمْ...) الطلاق -6-.
ســێ:
به شێوه‌یه‌كی په‌سند له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریدا مامه‌ڵه بكات: (... وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ..) النسا‌ء -19-.
چـــــــــــواره‌م: ژن له‌سه‌ری پێویست كراوه كه:
یـه‌ك:
به پێی توانای‌و له سنووری شه‌رعدا، به قسه‌ی مێردی بكات: (فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ) النسا‌ء -34-.
دوو:
ئه‌ركی كابانێتیی‌و دایكایه‌تیی جێبه‌جێ بكات: (وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلاَدَهُنَّ..) البقرة -233-.
ســێ:
له كاتی له‌ماڵ نه‌بوونی مێرده‌كه‌یدا،پارێزه‌ری سومعه‌و سامانی خۆیی‌و هاوسه‌ره‌كه‌یشی بێ: (حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ..) النسا‌ء -34-.
پـــــــێــــنـــجـــه‌م:
هه‌ركات ژن یاخیی بوو و ئه‌ركه‌كانی خۆی پشت گوێ خست، پێویسته مێرد سه‌ره‌تا به زمانی عه‌قڵ‌و هۆش بیدوێنێ‌و، ئامۆژگاریی بكات‌و بیری بخاته‌وه، ئنجا ئه‌گه‌ر ڕاست بۆوه، باشه، ئه‌گه‌ر نا له‌گه‌ڵی بگوازێته‌وه بۆ قۆناغی دواندنی عاتیفه‌و سۆزی‌و، پشت تێكردنی‌و له‌گه‌ڵ نه‌خه‌وتنی، ئنجا ئه‌گه‌ر به‌و زمانه حاڵی بوو، كه مێرده‌كه‌ی بێزار‌و تووڕه كردوه‌و، گه‌ڕایه‌وه سه‌رخه‌ت، باشه، ئه‌گه‌رنا به‌ناچاریی‌و به‌مه‌به‌ستی ڕاستكردنه‌وه‌و تێكنه‌چوونی شیرازه‌ی خێزان، ئه‌مجاره به زمانی جه‌سته بیدوێنێ‌و، به‌سووكیی لێیبدات: (... وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ...) النسا‌ء -34-.
شـــــــــه‌شــــــه‌م:
له كاتی یاخیی بوونی مێرد و پشت تێكردنیدا، ژن "ئه‌گه‌ر زانی به‌رژه‌وه‌ندیی له پێكه‌وه مانه‌وه‌یاندایه" ده‌توانێ صوڵح له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا بكات‌و له‌گه‌ڵی پێك بێ: (وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِن بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًا فَلاَ جُنَاْحَ عَلَيْهِمَا أَن يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا وَالصُّلْحُ خَيْرٌ...) النسا‌ء -128-.
حــــــــــه‌وتـــــه‌م:
ئه‌گه‌ر ژن‌و مێرد نه‌یانتوانی خۆیان كۆتایی به گرفت‌و كێشه‌كه‌یان بێنن، دوو كه‌س ده‌بنه دادوه‌ر له به‌ینیاندا، یه‌كیان له خزمانی ژنه‌كه‌و، یه‌كیشیان له خزمانی پیاوه‌كه، ئه‌وان چی‌یان به باش زانی بڕیار ده‌ده‌ن: (وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُواْ حَكَمًا مِّنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِّنْ أَهْلِهَا إِن يُرِيدَا إِصْلاَحًا يُوَفِّقِ اللّهُ بَيْنَهُمَا...) النسا‌ء -35-.
هـــــــــــــه‌شــــــتــــه‌م:
ئه‌گه‌ر ژن‌و مێرد هه‌ر پێكه‌وه نه‌سازان‌و ناچاربوون جیاببنه‌وه، سێ ڕێیان له پێشن:
یـه‌ك:
ئه‌گه‌ر پیاو ده‌ستپێشخه‌ری جیابوونه‌وه بوو، ده‌ست لێبه‌ردان (طلاق)ی بۆ هه‌یه، ئه‌ویش به سێ قۆناغ: (الطَّلاَقُ مَرَّتَانِ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ...) البقرة -229-.
دوو:
ئه‌گه‌ر ژن ده‌ستپێشخه‌ر بوو، داڕنین (خلع)ی بۆ هه‌یه: (فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ يُقِيمَا حُدُودَ اللّهِ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ...) البقرة -229-.
سـێ:
ئه‌گه‌ر ژن جیابوونه‌وه‌ی ویست‌و مێرده‌كه‌ی ملی نه‌دا، دادوه‌ر (قاضي) له‌ڕێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه (فسخ)وه، ده‌ربازی ده‌كات: (وَلاَ تُمْسِكُوهُنَّ ضِرَارًا لَّتَعْتَدُواْ...) البقرة -231-.
نـــــــــــۆیــــــــه‌م:
مه‌رجه‌كانی لێدانی مێرد بۆ ژنه‌كه‌ی:
یـه‌ك:
لێدانی مێرد بۆ ژنه‌كه‌ی، چاره‌سه‌رێكی ناچارییه، له‌لایه‌ن هه‌ندێك مێرده‌وه بۆ هه‌ندێك ژن، نه‌ك یاسایه‌كی گشتیی‌و ڕێیه‌كی ئاچووغ‌و ئاسایی بێ.
دوو:
ده‌بێ حاڵه‌تی یاخییبوونی ژنه‌كه (نشوز الزوجة) ئاشكرا‌و ڕوون بێ.
سـێ:
ده‌بێ لێدانه‌كه له قۆناغی سێیه‌م‌و كۆتاییدا بێ،پاش بێ سوود بوونی هه‌ركام له ئامۆژگاریی‌و، له‌گه‌ڵدا نه‌خه‌وتن (الوعظ و الهجر)، واته: پاش تێنه‌گه‌یشتنی ژنه یاخییه‌كه، له هه‌ركام له: زمانی عه‌قڵ‌و زمانی عاتیفه، ئنجا به زمانی جه‌سته ده‌دوێنرێ!
دیاره ڕسته‌ی: (وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ...) زۆر به ڕوونیی، ئه‌و سێ مه‌رجه ده‌گه‌یه‌نێ، چونكه:
أ- (وَاللاَّتِي) ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئه‌و سێ قۆناغه بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردنیان دانراون، حاڵه‌تێكی تایبه‌تییان هه‌یه.
ب- (تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ)ش، یانی: مه‌ترسییتان له یاخییبوون‌و سه‌ركه‌شیی‌و لادانیان هه‌یه‌و، سه‌ر پێچییكردنه‌كه‌یان گه‌یوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسییدار!
ج- (فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ)ش به ڕاشكاویی لێی ده‌فامرێته‌وه كه: لێدان ده‌بێ له قۆناغی سێیه‌مداو دوا چاره‌سه‌ر بێ.
چـوار:
نابێ لێدانه‌كه توند‌و ئازارگه‌یه‌نه‌ر (مُبَرّح)بێ، چونكه پێغه‌مبه‌ر "صل الله علیه وسلم" فه‌رموویه‌تی: (ضرباً غير مُبَرّح) الترمذي: 1163، واته: لێدانێكی توند‌و به‌ئازار نه‌بێ.
چونكه ئامانج له‌و لێدانه ڕه‌مزیی‌و ناچارییه، ئازاردانی ژن نیه، به‌ڵكو گێڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه كه خوای دادگه‌ر له كۆتایی ئایه‌تی (34)ی (النسا‌ء)دا فه‌رموویه‌تی: (... فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاَ تَبْغُواْ عَلَيْهِنَّ سَبِيلاً...) واته: ئنجا ئه‌گه‌ر به قسه‌یان كردن، بیانوویان پێ مه‌گرن..
پیـَنج:
لێدانی ژن، ڕه‌فتاری مێردی چاك نیه "مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن"، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا "صل الله علیه وسلم" فه‌رموویه‌تی: (أَيضرب أحدُكُم امرأته، كما يضرِبُ العبدَ، ثم يجامِعُها في آخر اليوم؟!) البخاري: 5204، و مسلم: 7120، واته: چۆن یه‌كێكتان وه‌ك كۆیله له ژنه‌كه‌ی ده‌دات، پاشان ئێواره‌كه‌یشی له‌گه‌ڵیدا جووت ده‌بێ؟!
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پیاوانێكه‌وه كه له ژنه‌كانیان ده‌ده‌ن، فه‌رموویه‌تی: (...ليس أُولئكم بخياركم) أبو داود: 2146، والسنائي: 9167، وصَححَهُ الألباني في صحيح أبي داود: 1863، واته: ئه‌و جۆره پیاوانه‌تان (كه له ژنه‌كانیان ده‌ده‌ن) باش نین.
ده‌یــــــــــــــــه‌م:
ڕه‌وایی لێدانی مێرد بۆ ژنی یاخیی -به چه‌ند مه‌رجێك- پینه‌و په‌ڕۆ هه‌ڵناگرێ:
هه‌ندێك كه‌س هه‌وڵیانداوه نكووڵیی بكه‌ن، له ڕوایی لێدانی مێرد بۆ ژنه‌كه‌ی، له كاتی یاخییبوونیداو پاش ڕاست نه‌بوونه‌وه‌ی به هه‌وڵی جۆراوجۆر.
وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌نایان بردۆته به‌ر ته‌ئویل‌و پینه‌و په‌ڕۆیه‌كی سه‌یرو ناماقووڵ، كه زمانی عه‌ڕه‌بیی به هیچ ڕه‌نگێك ڕێی نادات‌و، ده‌قه‌كانی سوننه‌تیش ڕێی لێ ده‌گرن‌و، به گوێره‌ی ئه‌و پینه‌و په‌ڕۆیه‌شبێ: هه‌ر له سه‌رده‌می هاوه‌ڵانه‌وه هه‌تا ئێستا، هیچ كه‌س له ڕسته‌ی: (واضربوهن) حاڵی نه‌بووه!!
ئنجا له‌وباره‌وه، خستنه‌ڕووی چه‌ند شتێك به پێویست ده‌زانم:
یــــه‌ك: مادام مێرد به‌ڕێوه‌به‌ری خێزان‌و مشوورخۆریه‌تی، ناگونجێ مافی لێپرسینه‌وه‌ی نه‌بێ، دیاره هه‌ركات لێپرسینه‌وه (محاسبة)ش هه‌بوو، سزادان (معاقبة)ش ده‌بێ.
دوو: ژنێك مێرده‌كه‌ی بوێ، ئه‌و قۆناغانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بڕدرێن، ئه‌گه‌رنا ژنی به مێرد ناڕازیی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مافی داڕنین (خلع)ی مێرده‌كه‌ی هه‌یه.
ســـێ: لێدانی مێرد بۆ ژنه‌كه‌ی، مۆڵه‌تێكی ناخۆشویستراوی ناچارییه‌و، هه‌موو پیاوێكیش له خۆی ناوه‌شێنێته‌وه، با سه‌رنجی ئه‌م ده‌قه بده‌ین:
(عن إياس بن عبدالله قال: قال رسول الله صل الله عليه وسلم :لا تضربوا إِماءَ الله، فجا‌ء عمر الى رسول الله فقال:ذئرن النسا‌ء على أزواجهن, فَرَخَّص في ضربهن, فأطاف بآل رسول الله نسا‌ء كثير، يشكون أزواجهن, فقال رسول الله: لقد أطاف بآل بيت محمد، نساءٌ كثير يشكون أزواجهن, ليس أولئك بخياركم) أبو داود بإسناد صحيح: 2146.
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا "صلی الله علیه وسلم" فه‌رمووی: له به‌نده مێینه‌كانی خوا مه‌ده‌ن، عومه‌ریش هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا گوتی: ژنان به‌رانبه‌ر مێرده‌كانیان بێ‌باك بوون "یانی لێیان یاخیی بوون‌و به قسه‌یان ناكه‌ن" ئه‌ویش مۆڵه‌تیدا به‌لێدانیان، ئنجا ژنانێكی زۆر بۆ سكاڵا كردن له مێرده‌كانیان، هاتنه ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا، پێغه‌مبه‌ری خواش فه‌رمووی: ژنانێكی زۆر هاتوونه ماڵی خێزانه‌كانی موحه‌ممه‌د، سكاڵا له مێرده‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌تان –كه له ژنه‌كانیان ده‌ده‌ن- مرۆڤی باش نین.
چــوار: ڕه‌نگه یه‌كێك بپرسێ:
مادام لێدانی مێرد له ژنه‌كه‌ی ناپه‌سنده‌و، مێردی له ژن ده‌ر، به چاك دانانرێ، بۆچی ئیسلام ڕێیداوه مێرد له ژنه‌كه‌ی بدات؟!
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین:
أ-توندوتیژیی نواندنی هه‌ندێك له پیاوان به‌رانبه‌ر به ژنه‌كانیان، كه‌م‌و زۆر له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كاندا هه‌بووه‌و هه‌یه‌و،ئیسلامیش به‌رنامه‌یه‌كی واقیعییه‌و، به‌ته‌مای خۆزگه‌و خه‌یاڵی شیرین له ژیانی خه‌ڵك ناگه‌ڕێ، وه ده‌زانێ كه له نێو به‌شه‌ردا زۆر جۆره كه‌س‌و هه‌موو ئاسته‌كان هه‌ن‌و،ئایین‌و به‌رنامه‌یه‌كیش بۆ تێكڕای خه‌ڵكی هاتبێ، ده‌بێ واقیع‌و ئاستی هه‌موویان ڕه‌چاو بكات‌و، چاره‌سه‌ری پڕ به پێستیش بۆ گرفت‌و كێشه‌كانیان دابنێ.
ب-ئیسلام هه‌وڵده‌دات هه‌ڵه‌و خراپه‌كانی مرۆڤه‌كان بنبڕ بكات، ئه‌وه‌شی كه بنبڕ نه‌كرێ، سنوورداری بكات‌و كۆت‌و پێوه‌ندی زۆری بخاته سه‌ر، كه له مه‌سه‌له‌ی لێدانی مێرد بۆ ژنیدا،ئه‌و ڕاستییه زۆر جوان دیاره.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێم:
1-بێگومان لادان (إنحراف)ی زۆر له جاده‌ی شه‌ریعه‌ت له هه‌ڵسوكه‌وتی ژماره‌یه‌ك له پیاوان له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیاندا هه‌یه‌و، ئه‌و جۆره پیاوانه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ چیدی عه‌یبدارو گوناهبار نه‌بن، ده‌بێ به گوێره‌ی ته‌رازووی دادگه‌رانه‌و هاوسه‌نگی شه‌ریعه‌ت، خۆیان ڕاست بكه‌نه‌وه.
2-پێویسته به‌رگرییكارانی مافه‌كانی ئافره‌تان ،له‌وه دڵنیا بن كه هیچ كات ڕه‌گه‌زو توێژێكی كۆمه‌ڵگا، به ته‌نها نه‌پێش ده‌كه‌وێ‌و نه‌دواش ده‌كه‌وێ، بۆیه پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كانی ئافره‌تان‌و ڕاستكردنه‌وه‌ی باری لاریان، كار له‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگاو خه‌ڵك بكرێ، بۆ تێگه‌یاندن‌و پێگه‌یاندنی زیاتری.
3-به ناوی ژنان‌و مافه‌كانیانه‌وه، سه‌نگه‌ر گرتن له پیاوان به گشتیی‌و تاوانبار كردنیان "وه‌ك ئه‌وه‌ی نێربوون تاوان بێ!" نه‌ك هه‌ر هیچ خزمه‌ت به دۆزی ئافره‌تان ناكات، به‌ڵكو مایه‌ی ئیستیفزاز كردنی پیاوانه‌و، هۆكارێكیشه بۆ له یه‌ك ترازاندن‌و دابڕینی ئه‌و دوو نیوه‌یه‌ی كۆمه‌ڵگا، كه له هه‌ردووكیان پێكدێ‌و، ته‌واوكاری یه‌كدین، ژیانی خێزان‌و كۆمه‌ڵگاش پێویستی به سیفه‌ته جۆراوجۆره‌كانی هه‌ردووكیانه.
هه‌ڵبه‌ته كۆمه‌ڵگایه‌كه‌شمان چه‌ند جۆره له‌یه‌ك دابڕینێكی تێدان‌و، ئه‌گه‌رئه‌وانیشمان بۆ چاك نه‌كرێن، نابێ یه‌كی دیكه‌شیان بۆ زیاد بكه‌ین!.
به‌روار:
04/12/2015
بینین:
1531
زیاتر ...
بۆ چاككردنی ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێم، باگوێ له‌قوڕئان بگرین...
1
په‌ڕه‌ی
له 1
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش