نوسه‌ران
  داعش بۆچی وا هیرش ده‌كاته‌ سه‌ر كوردستان؟
مسعود عبدالخالق

دوای ئەو هەمو هیرشە گەورەیەی داعش بۆ سەر تەواوی کوردستان هەر لە جەلەولا تا کۆبانی پرسیاریکی زۆردروست بوە ،پرسیار لە بارەی ئەنفالەکانی حزبی بەعس لە دژایەتی پیاو خراپانییان وبیدەنگی پیاوچاکانی عرب هەر پرسیار کەلەکە دەکات ، ئەوی لە دوورەوە ببینی واپیدەچی ئیمە لەمیژووی دوورو نزیک خراپەیەکی زۆرمان بۆ عرب بووبیت ،یان بۆ ئاینی ئیسلام وخەلافەتەکەی هەبووبیت ، برایانی عەرەب وبرایانی موجاهید ئەگەر بە دوای ئەوانە دەگەڕێن کە خەلافەتی ئیسلامی ڕووخاند ئەوا تورکیاو سعودیە بووینە ،ئەوانەی فلستینیان دۆڕاند ئەوا باپیرانی ئوردن وعیراق وحیجاز بوون ، ئەدی ئەوان نەبوونلە پاداشی ئەو هەمو چاکەیەی بنەماڵەی (الشریف حسین بن علی) بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان لەدژی عوسمانی کردیان، بەتایبەتی ئەو کارە دەگمەنەیان کەلە 1916 قودسیان لەدەست ئیسلام دەرهێناو کەوتە ژێر دەستی بەریتانی و لەوکاتیەوە قودس رۆیشت، لەو پاداشتەدا مەلەکی بەریتانی بە (وسام النێر) و (ێلیب الحرب مع النجل) خەڵات کرا ، ئەوانە لەسەردەمی خەلافەت مەلەفی خیانەتیان هەبوو کورد نەبوون ، ئەوانەبوون کە لەمانگی 1/1927ز لە ژێر ناونیشانی (امرا‌و العرب وداوتنغ بسکریت) لیستێکی موچەی مانگانەی ئەمیروشێخ وکەسایەتی عەرەبی تێدا بڵاوکرایەوە: (1 ـ ابن السعود 100.000 جنیه، 2 ـ ملک حسین ـ شریف مکە ـ 100.000 جنیه، 3 ـ فهد الهژال 140.000 ربیە، السید الڕدریسی12.000 لیرە..) بەرامبەر ئەو خزمەتە ستراتیژیەی بۆ بەریتانیا دەیکەن ،هەموی عرب بوون کوا یەک سەرکردەی کوردی تیا نەبوو ؟بنکەکانی سەربازی ئەمریکی ورۆژئاوایی لە کوردستان نیە ئیستا ئەوە لە وولاتانی کەنداوو عربیە ،ئەوەی لە ناتۆیە ئەوەتورکیایە کورد نیە ،ئەو وولاتانەی ریکەوتنیان لەگەل ئیسرائیل هەیە کورد نیە وولاتانی عربین ،ئەوانەی وا لەگەل ئەمریکا ریکدەکەون بەناوی سەحوەو جاشایەتی کورد نین سونەی عربن ،ئەی ئەوهیرشە گەورەیەی ئیستا بۆ سەر کوردستان لە پای چی ؟ ئەنفالی پیشووترتان لە پای چی ؟ ئەی ئەوە کورد نەبوە یارمەتی برایانی عەرەبی داوەو قودسی بۆ رزگار کردن ، ئەوە کورد نیە کاتی تورک(ئیتحادوتەرەقی ودوای کەمالی) پیلان لە خەلافەت دەکا کورد دیفاع دەکاو گەورە سەرکردەکانمان (شیخ عبدالسلام وشیخ سعید) شەهید دەکرین ، لەودەمەی برایانی عرب خیانەت لە خەلافەت دەکا کیانە عربیەکان لەگەل بەریتانیا لە ژیرەوە ڕیکدەکەون : لەگەل(قواسمەکان) لە 6/فبرایر/1806، ، لە11 /ینایر/1820 لەگەل شیخەکانی (رڕس الخیمە، ابوڤبی، بحرین، عجمان، ام القیوین، ..)، دوای هاوپەیمانیکی تر لەگەل ئەبوزەبی لە1892، لەگەل سعودیەش ریکەوتنی قەتیف..،دوای بە یاوەری (لۆرانس) هیرشیان کردە سەر خەلافەتی عوسمانی ئەو کاتی شیخ محمود خەریکی سەرخستنی خەلافەت بوە لە خوارووی عیراق، لەو کاتەی سەرکردە عربەکان خەریکی سەودا بوون لەگەل ئیسرائیل و یارمەتیدەری بوون سەرۆکی شۆرشی ئەیلول شەری یەکلایەنی رادەگەیەنی بۆ ئەوەی سوپای عیراق بتوانی یارمەتی برای عربی بدات ، ئەوەی ئیستا لەگەل ئیسرائیل ئابلوقەی خستۆتە سەر غەزە ئەوە کوردنین ، ..ئەدی ئەو هیرشە وا بەتوندیە چیە بۆ سەر کوردستان ؟ تەنها ئەوەیە ئیوە چ عەلمانی توندڕەو چ ئاینی توندڕەوکەوتونە ژێر کاریگەری تەیاری عروبی و دژایەتی میلەتیک دەکەن کە هیچ میلەتیکی تر لە جهاندا ئەوەندە چاکەی بۆ برایانی عرب بووبیت .
به‌روار: 22/10/2014
بینین: 1498
   زیاتر ...