سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
خه‌ونی داعش له فه‌ره‌نسادا
عادل باخه‌وان
پێشکه‌شه به‌و "ڕۆشنبیرانه‌ی" که هه‌میشه له‌سه‌رپێن و جگه له زمانی سوکایه‌تی هیچ زمانێکی دیکه نازانن. هه‌روه‌ها پێشکه‌شه به‌وانه‌ش که به گرێیی "باخه‌وان"ه‌وه ده‌ژین. بێگومان مه‌به‌ستم تایپێکه له ڕۆشنبیر نه‌ك که سێك به‌ته‌نها.
"من کاتێك باس له‌وه‌ده‌که‌م که ئیسلام ئاینێکی یونیڤێرساله و ده‌بێت به "جددی" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌روی ڕه‌خنه‌ی دوو جۆر له ئه‌کته‌ر ده‌بمه‌وه. یه‌که‌میان بریتیه له وانه‌ی که جه‌نگێکی ئایدۆلۆژیان له‌گه‌ڵ ئیسلامدا ڕاگه‌یاندوه و هه‌ر که‌سێك له‌نێو ئه‌م جه‌نگه‌دا نه‌بێت به "ناپاك"ی ته‌ماشاده‌که‌ن. دوههمیشیان بریتیه له‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که پێیانوایه مۆڵه‌تیان له خوا وه‌رگرتوه بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌نها ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام بکه‌ن و به‌ناویه‌وه لێدوان بده‌ن. له خه‌یاڵدانی ئه‌م ئهکتهرهشدا، هه‌رچی نوسینی بابه‌تی دنیا له‌سه‌ر ئیسلام هه‌یه، ماده‌م له جیهانبینی ئه‌وه‌وه نه‌نوسرابێت، فلسێکی قه‌ڵب ناهێنێت."
ڕۆژی هه‌ینی، 14 ی ته‌موزی 2016، که جه‌ژنی نیشمانی جمهوریه‌تی فه‌ره‌نسایه، جارێکی دیکه تیرۆریزم وه‌ك مۆته‌که ئه‌ژنۆکانی له‌سه‌ر سنگی فه‌ره‌نسا داده‌نێت و یه‌کێك له شاره هه‌ره جوانه‌کانی دنیا، نیس، ده‌کات به ئامانج. له‌م چرکه‌ساته‌دا که ئه‌م وتاره ده‌نوسم، لێکۆڵینه‌وه‌کان تازه به تازه ده‌ستیانپێکردوه و هیچ ئه‌نجامێکی فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسیه‌وه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه. لێره‌وه کۆی شرۆڤه‌کانی ئێمه و که‌سانی دیکه‌ش ده‌بێت به "کاتی" وه‌ربگیرێن.
ڕۆژێك پاش هێرشه تیرۆریستیه‌که، داواکاری گشتی جمهوریه‌ت، که به‌رپرسی یه‌که‌می کۆی لێکۆلنهوهکانه، ئه‌م زانیاریانه‌ی خواره‌وه‌ی له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌ییدا درکاند :
"84 که‌س تیرۆرکران، له‌نێویاندا 10 منداڵ هه‌یه. 202 که‌س بریندارن، له‌نێویاندا 52 که‌س له‌نێوان ژیان و مردندان و 25 که‌سیان له مردنه‌وه نزیکن تا ژیان. شۆفێری بارهه‌ڵگره‌که ناوی "محمد سلمان الحويّج بوهلال"ه. ته‌مه‌نی 31 ساڵه، ئیقامه‌ی فه‌ره‌نسی هه‌یه و به ڕه‌گه‌ز تونسیه. جگه له کوژراوه‌کان، له نزیک ئوتێلی نێگرێسکۆ، به تفه‌نگ ده‌ستڕێژی به‌سه‌ر سێ پۆلیسدا کردوه. کاتێك ده‌گاته نزیك ئوتێلی پالێ دو میدیتێرانێ، ده‌کوژرێت. محمد سلمان الحويّج بوهلال خاوه‌نی 3 مناڵه و له ژنکه‌ی جیابووه‌ته‌وه. له کاتژمێر 11 ی ئه‌م به‌یانیه‌وه، ژنه کۆنه‌که‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. محمد سلمان الحويّج بوهلال تا پێش مردنیشی له‌سه‌ر هیچ لیستێکی ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌ره‌نسی نه‌بووه. له‌سه‌ر هیچ ڕادارێکی ده‌وڵه‌ت وه‌ك که‌سێکی "ڕادیکاڵیزهکراو" ده‌رنه‌که‌وتوه و به فیلته‌ره‌کانی ئیسلامیزم، سه‌له‌فیزم، فۆندامۆنتالیزم و تیرۆریزمدا تێنه‌په‌ڕیوه. هه‌موو داتا‌کان تا ئێستا ته‌نها ده‌لێن : محمد سلمان الحويّج بوهلال گه‌نجێکی توندوتیژ و شه‌رابخۆر و دز و دوکانبڕبووه و له‌سه‌ر ئه‌م کارانه‌شی، چه‌ند جارێك دادگایی کراوه."
لێره‌دا قسه‌کانی داواکاری گشتی جمهوریه‌ت کۆتای‌یان پێدێت. ڕۆژێك دواتر، واته له 16 ی ته‌موزدا، ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، داعش، به فه‌رمی به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌م هێرشه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و وه‌ك یه‌کێك له چالاکیه‌کانی خۆی ده‌یسه‌لمێنێت.
له‌سه‌ر ئاستی واقیع، تا ئه‌م چرکه‌ساته، هیچ ده‌زگایه‌کی فره‌نسی، به فه‌رمی ناتوانێت پێمانبڵێت که محمد سلمان هه‌ر له‌ڕاستیدا ئه‌ندامێکی ڕێکخراوێی تیرۆریستی داعشبووه یان نا ! ته‌نانه‌ت بێرنار کازنۆف، له‌سه‌ر که‌ناڵی یه‌کی فه‌ره‌نسی، به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆك کۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، گوتی : "ئه‌و زانیاریانه‌ی که له‌به‌رده‌مدان، ڕێگامپێنادهن که بڵێم ئه‌ندامێکی داعشبووه". به‌ڵام ئایا دانپیادانانی له‌لایه‌ن خودی داعشه‌وه ئه‌م پرسیاره یه‌كلایی ناکاته‌وه ؟ بێگومان نه‌خێر. چونکه چه‌ند ده‌کرێت که ئه‌مه ڕاستبێت و ئه‌ندامی داعش بووبێت، هێنده‌ش ده‌کرێت هه‌ڵه‌بێت و داعش وه‌ك جه‌نگی پڕوپاگه‌نده به‌کاریبێنێت. به‌ڵام ئایا بوون و نه‌بوونی داعش هیچ له هاوکێشه‌ی پرسی "ڕادیکاڵیزه‌بوونی" نه‌وه‌یه‌ك له فه‌ره‌نسا ده‌گۆرێت ؟ بێگومان نه‌خێر. نیس، یه‌کێکه له‌و شارانه‌ی که، له‌سه‌ر ئاستی فه‌ره‌نسا، 10% جیهادیسته فه‌ره‌نسیه‌کانی به داعش به‌خشیوه. ته‌نانه‌ت ئه‌میری داعشه فه‌ره‌نسیه‌کان، خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌یه و زیاتر له سی ساڵی ته‌مه‌نی له‌نێو قوتابخانه و کۆڵان و قه‌راخ ده‌ریای ئه‌م شاره‌دا به‌سه‌ر بردوه.
یه‌کێك له ستراتیژیه باڵاکانی داعش له فه‌ره‌نسادا بریتیه له به‌کارهێنانی ئه‌م نه‌وه فه‌ره‌نسیه ڕادیکاڵیزهکراوه له‌پێناوی دروستکردنی جه‌نگی ناوخۆدا. داعش ده‌یه‌وێت فه‌ره‌نسیه‌کان به‌گشتی و ڕاستڕه‌وه فه‌ره‌نسیه‌کان به‌تایبه‌تی قهناعهتپێبێنێت که ئه‌وه‌ی له ئارادایه جه‌نگی "موسوڵمانانه" دژ به "خاچپه‌رسته‌کان" و له‌م جه‌نگه‌شدا هه‌موو موسوڵمانێك "سه‌ربازه" و ده‌کرێت له هه‌ر ساته‌وه‌ختێكدا په‌لاماریانبدات. هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ناوخۆ له فهرهنسایهکدا که زۆرترین موسوڵمانانی ئه‌وروپی تیادا ده‌ژین، وا له داعش ده‌کات که ببێت به گوزارشت له به‌رژه‌وه‌ندی و خه‌ون و خواست و خه‌یاڵدانی موسوڵمانان، له کاتێکدا هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌ندامانی داعش، به‌پێی داتاکانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسی، ته‌نها 2000 که‌سن،له 1% موسوڵمانانی فه‌ره‌نساش پێکناهێنن.
ڕادیکاڵیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسی دژ به موسولمانان و پاشان ڕادیکاڵیزه‌کردنی موسوڵمانانی فه‌ره‌نسا دژ به کۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسی، ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌یه که داعش بۆ فه‌ره‌نسای ناوه‌ته‌وه و ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که به گیانی به‌رپرسیاریه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا مامه‌ڵه‌ده‌که‌ن دانیپیادادهنێن و ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسی، به موسوڵمانهکانیشیهوه، له‌م داوه بپارێزن. پاتریك کهلڤار، به‌رپرسی یه‌که‌می ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌ره‌نسی، له‌به‌رده‌م لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسیدا ئه‌م ڕاستیه‌ی درکاند و وتی :
" ئامانجی سه‌ره‌کی داعش بریتیه له دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسی به‌سه‌ر شووناسهکاندا؛ به‌و مانایه‌ی که موسوڵمانان ههستبهوهبکهن که له کۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسیدا جێگایان نابێته‌وه و ڕهددهکرێنهوه و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و ده‌بێت فریادڕه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌بێت و ڕزگاریانبکات ! بێگومان داعش ده‌یه‌وێت وه‌ك ئه‌و فریادڕه‌سه بڕواته نێو خه‌یاڵدانی موسوڵمانانی فه‌ره‌نساوه. گه‌ر ئه‌م ستراتیژیه سه‌ربگرێت، ڕاسته‌وخۆ جه‌نگێکی توند له‌نێوان ڕاستڕه‌وه تونده‌کانی فه‌ره‌نسا و موسوڵماناندا دروستده‌بێت و گۆمی خوێن هه‌ڵده‌سێت".
بۆ تێگه‌شتنی زیاتر له‌م ستراتیژیه‌ته، خوێنه‌ر ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ کتێبه به‌نرخه‌که‌ی جیل کهپێل به‌ناوی "فیتنه. جه‌نگ له‌نێو دڵی ئیسلامدا". له‌م کتێبه‌دا به‌درێژی باسی لێوه کراوه و لێره‌دا من ناگه‌ڕێمه‌وه سه‌ری. به‌ڵام ده‌مه‌وێت به‌خێرایی ئاماژه به دوو خاڵی گرنگ بده‌م.
یه‌که‌م : به‌لامه‌وه جێگای تێبینیه که کۆمه‌ڵێك "ڕۆشنبیر"ی کورد، به هه‌مان خه‌یاڵدانی داعشه‌وه، ئیسلام و داعش، ئیسلام و تیرۆریزم وه‌ك یه‌که‌یه‌کی یه‌کگرتوو ده‌خه‌نه سه‌ر شانۆکان، وه‌ك ئه‌وه‌ی که هه‌ر به‌ڕاستی داعش نوێنه‌رایه‌تی خه‌ون و خه‌یاڵدانی زیاتر له یه‌ك ملیار موسوڵمان له‌سه‌ر زه‌ویدا بکات. من پێموایه ئه‌م ڕۆشنبیرانه، دروست ئه‌و زمانه به‌کارده‌هێنن که داعش پێشنیاری ده‌کات و ئه‌و خه‌ونه به‌دیده‌هێنن که داعش له‌پێناویدا ده‌مرێت.
دوهه‌م : من کاتێك باس له‌وه‌ده‌که‌م که ئیسلام ئاینێکی یونیڤێرساله و ده‌بێت به "جددی" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌روی ڕه‌خنه‌ی دوو جۆر له ئه‌کته‌ر ده‌بمه‌وه. یه‌که‌میان بریتیه له وانه‌ی که جه‌نگێکی ئایدۆلۆژیان له‌گه‌ڵ ئیسلامدا ڕاگه‌یاندوه و هه‌ر که‌سێك له‌نێو ئه‌م جه‌نگه‌دا نه‌بێت به "ناپاك"ی ته‌ماشاده‌که‌ن. دوههمیشیان بریتیه له‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که پێیانوایه مۆڵه‌تیان له خوا وه‌رگرتوه بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌نها ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام بکه‌ن و به‌ناویه‌وه لێدوان بده‌ن. له خه‌یاڵدانی ئه‌م ئهکتهرهشدا، هه‌رچی نوسینی بابه‌تی دنیا له‌سه‌ر ئیسلام هه‌یه، ماده‌م له جیهانبینی ئه‌وه‌وه نه‌نوسرابێت، فلسێکی قه‌ڵب ناهێنێت.
لای من، ئه‌م دوو جۆره له ئه‌کته‌ر، خراونه‌ته نێوان دوو که‌وانه‌وه و پێموایه، چه‌ند داعش هه‌ڕه‌شه‌ی فیزیکیه به‌سه‌رمانه‌وه، هێنده‌ش ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه‌ی فیکرین به‌سه‌رمانه‌وه. ئه‌مانه "پۆلیسی فیکرن" و گه‌ر بۆیان بلوێت، له‌به‌رده‌رکی سه‌را، به‌ناوی شه‌رعیه‌تی ئایدۆلۆژیه‌وه، ده‌مانکه‌ن به‌دارا. ڕاسته ئه‌مانه له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا هه‌ن، به کۆمه‌ڵگای فهرهنسیشهوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاسته که له ئاماده‌نه‌بوونی وشیاریه‌کی به‌هێزدا، ئاماده‌یی ئه‌م دوو ئه‌کته‌ره زه‌نگی مه‌ترسیداره به‌سه‌ر چه‌ندین پرسه‌وه، یه‌کێك له‌وانه پرسی ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه ئێکسپایه‌ره‌کانی ئایدۆلۆژیادا.
بهروار:
20/07/2016
بینین:
1262
زیاتر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه .
1
په‌ڕه‌ی
له 0
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش