سهرهکی
دهرباره
ئهرشیف
پهیوهندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه لهفهیسبووك
ههواڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمهڵایهتی
کۆمهڵگا
خێزان
منداڵ
نوسهران
ئیسلامناسی
زانستی شهرعی
بانگهواز
پهروهردهی دهروون
ئهدهب و هونهر
ههڵبژارده
راپۆرت
توێژینهوه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسهران
كودەتای توركیا، جرجەكان بەرامبەر بە گەل
شيروان شهمێرانى
ئەوەی لێرەدا دەیڵێم، بریتییە لە ڕەتكردنەوەی بەكارهێنانی هێز بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات لەدەرەوەی یاسا، بێ بینینی پاشخانو پێشخانی فكری هیچ لایەك..
خوێندنەوە بۆ هەوڵی كودەتای سەربازەكەی توركیا لە چەند ڕویەكەوە دەكرێت، هەر ڕویەك بە ئاراستەیەكدا تیشكی دەخرێتە سەر، لەم بابەتە سەرتاییەدا باس لە هۆكاری شكستخواردنەكەی دەكەم.. بەڵام لەسەرتادا دەبێت بزانیین كە ئەم كودەتایە لەڕووە سیاسیەكەیەوە چاوەڕوانكراو بوو، وە لە ساڵانی ڕابوردودا چەند هەوڵَێك دراوە بەڵام هەر پێش ئەنجامدانی شكستی خواردووە، یەكێكیان لە ڕێگای دەزگای دادوەرییەوە بوو، من لە 9-4-2016 دا لەگەڵ یاسین اكتای جێگری سەرۆكی پارتی دادوگەشەپێداندا لە كۆنگرەیەكدا بەدرێژی باسكان لە ڕەوشی توركیا كرد، بەڕاشكاوی دەیووت كە هەوڵی كودەتا لە ئارادایە، زۆر بێزار بوو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لەگەڵ ئێران، ئیسرائیل، گویلان، چەند وڵاتێكی عەرەبی، بەڵام بەتەواوی عەزمی حكومەتی پیشاندا كە هیچكات تەسلیم بەو هەوڵانە نابنو بەرگری دەكەن، هەربۆیشە زۆر هەستیار بوون تەنانەت لەیەك جریوەی تویتەریشو وەك بەشێك لە پیلانێك دەیانبینی..
بۆچی دەڵێم جرجەكان؟ چونكە ئەوەندە بچوك بوونو ڕێژەیان كەم بوو لە شەقامەكانی استنبولو ئەنقەرەدا لەلایەن گەلەوە بەدوایاندا دەگەڕانو وەك جرجی خۆ حەشاردەر لەناو تانكەكاندا دەریان دەهێنانو جارجاریش دوكەڵیان دەدان تا بێنە دەرەوە..
دوو هۆكاری سەرەكی بو بە مایەی سەركەوتنی حكومەت بەسەر هەوڵی كودەتاكەدا:-
یەكەمیان: ئەو هەوڵانەی كە لە 10 ساڵی ڕابورودا لە لایەن ئاكپارتییەوە درا بە مەبەستی دورخستنەوەی سوپا لە نەریتی دەستێوەردانی كاروباری سیاسی دەوڵەت، بەهۆی ئەو مێژووە تاڵەی كە كودەتا سەربازییەكان بۆ توركییایان نە خشاندو، ئەو نەهامەتییەی بەو هۆیەوە دەهات بەسەر گەلی توركیادا ئاكپارتی زۆر بەجددی تا ئاستی شكاندنی ئێسكەكان كاری لەسەر كرد، لەهەر شوێنێكدا گومان لەهەر كەسایەتییەكی سەربازیو ئەفسەرێك كرابێت بێ دودڵی دورخراوەتەوە، بەهەمان شێوە پاككردنەوەی دەزگاكانی دەوڵەت لە پۆلیسو دادوەری لە لایەنگرانی جەماعەتی خزمەتی فەتحولڵا گویلەن، سوربونی ئەردۆعان لەسەر لابردن یان دانەمەزراندنی هەركەسێك گومانی وەلائی گویلانی لێكرابێت، ئەردۆعان هەمیشە دەیوت كە ئەوانە دەیانەوێت دەوڵەت بن لەناو دەوڵەتدا، ئەم شكستەی هەوڵی كودەتاو وەستانی سوپاو پۆلیسو دەزگای هەوالگری لەگەڵ یاساو دیموكراسیداو جەنگان بۆ پوچەڵككردنەوەی كودەتا، بەڵگەیە لەسەر دروستی ئەو هەنگاوانەی كە لەو بوارەدا دراون..
دوەم:- دارژانی هاوڵاتییان بۆ سەر شەقامەكان، بۆ یەكەمین جارە جەماوەر دادەبەزێتە سەرشەقامەكانو ڕوبەڕوی تانك ببێتەوە، دوو فاكتەر لەپشت ئەم هەڵوێستە جەماوەرییەوەیە:-
1- ئەو خزمەتەی كە حكومەتی ئاكپاتری بە گەلی توركیای كرد لە 14 ساڵی ڕابوردودا، وە بەراورد كردنی لەگەل 80 ساڵاەی مێژووی رابوردوی توركیا، ئەو ئازادییەی كە فەراهەم هاتووە، ئەو خۆشگوزەرانییەی هەستی پێدەكەنو ئەو سەقامگیرییەی كە دەیبینن، ئابوری بەهێز، بۆیە گەل بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی كە لە ماوەی دەسەڵاتی اردوغاندا دەستی كەوتووە بڕیاری دا بەرگری لێبكاتو بیپارێزێت لەڕوی هەر ئاستەنگێكدا بێـت..تەنانەت ئۆپۆزسیۆنیش وتییان ئەوەندە ناڵاندومانە بەدەست كودەتاوە هەرگیز كودەتای سەربازیمان پێ قبوڵ ناكرێت..
2- كەسایەتی ئاردۆغان، تەنها بە یەك دەركەوتنی ئۆدیۆ- ڤیدیۆیی ئەردۆغان لەڕێگای تەلەفۆنەوە، بەس بوو بۆ رژانە سەرشەقامەكان، ئەردۆغان دەزانێت چەندە كاریگەری لەسەر هەوادارانی هەیە، بۆیە ووتی من ئامانجم لەم هەوڵە كودەتاییە، ئەوەندەی من هەستم پێكردبێت كە ئەردۆغان بۆ هەوادارانی وەك موسا وایە بۆ بەنیئیسرائیل..پاشان زۆر بە ئازایەتییو جورئەتی مەردانەوە گەڕایوە ئاستەنبوڵو بە كاتێكی قیاسی كۆنگرە ڕۆژنامەوانی گرت، لەو كاتەی كە فڕۆكە سەربازییەكانی كودەتاچییەكان بەسەر ئاسمانی ئەستانبولدا بوو، ئەو بە فڕۆكەی تایبەتی خۆی لە فڕۆكەخانەی اتاتورك دابەزی، كەسایەتی ئەردۆغانو ئەو میسداقییەتەی لای گەل هەیەتی كاریگەری بەرچاوی بەسەر گۆڕانی ئاراستەی ڕوداوەكانەوە هەبوو ..
بهروار:
17/07/2016
بینین:
1188
زیاتر ...
هیچ داتایهک بهردهست نیه .
1
پهڕهی
له 0
ژمارهی بابهت
توێژینهوه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زهردهشت کێیه؟...
پهرتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عهبدوڕهحمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئهدهب و هونهر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش