سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
كۆنگره‌ی ( 10) ی نه‌هزه‌ی ئیسلامیی و سه‌رنج و یادهوهریهكـ
غه‌فور ئه‌حمه‌د
دوێنێ هه‌ینی ( 20 / 5 ) له تونس كۆنگره‌ی (10)ی بزتنه‌وه‌ی نه‌هزه ئیسلامیی به‌ڕێوه‌چوو ، له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمی كۆنگره‌كه ( را‌شد الغنوشی ) ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی ئیسلامیی ووتی : .. ( حريصون على النأي بالدين عن المعارك السياسية وندعو إلى التحييد الكامل للمساجد عن خصومات السياسة والتوظيف الحزبي لتكون مجمعة لا مفرقة ! وأضاف تطورت الحركة من السبعينات إلى اليوم من حركة عقدية تخوض معركة من أجل الهوية إلى حركة احتجاجية شاملة في مواجهة نظام شمولي دكتاتوري إلى حزب ديمقراطي وطني متفرغ للعمل السياسي بمرجعية وطنية تنهل من قيم الإسلام .. !)1 ... واته ئێمه سوورین له سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی ئاین له جه‌نگـ و ململانێی سیاسی و داوا ده‌كه‌ین مزگه‌وته‌كان به‌ته‌واوی بێ لایه‌ن بكرێت له ململانێی سیاسی و به‌گه‌ڕخستنی بۆ كاروباری حزبی بۆ ئه‌وه‌ی شوێن و جێگای كۆكه‌ره‌وه‌ی گشتی بێ نه‌كـ جێاوازی و دووبه‌ره‌كی ! هه‌روه‌ها ووتی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له حه‌فتاكاندا هه‌تا ئه‌مڕۆ گه‌شه ده‌كات له بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئایدۆلۆژی كه خه‌باتی ده‌كرد له پێناو ناسنامه‌دا بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌ڵستكاری گشتگیر به‌ڕوی ڕژێمه دیكتاتۆر و گشتگیریهكان له‌ویشه‌وه بۆ حزبێكی دیموكراسی نیشتمانی یه‌كلا بووه‌ته‌وه بۆ كاری سیاسی به مه‌رجه‌عی نیشتمانی وه‌رگیراو له به‌هاكانی ئیسلام !؟ سه‌رباری ئه‌م تهراجوعه كه له گۆڕینی ناو‌و دواتریش كاڵكردنه‌وه‌ی ناوهڕۆكـ و ئه‌وجا هانا بردن بۆ ناو‌و نازناوی هاوڕێ عه‌لمانیه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی ، هێشتا له شه‌قامی ئه‌و ووڵاته به‌لای چاودێرانه‌وه به‌م شێوه‌یه پێشوازی له‌م هه‌نگاوه‌ی ڕاشد الغنوشی ده‌كه‌ن وه‌كـ ئه‌ڵێن : .. ( إن هناك اعتقادا في تونس بأن النهضة تواصل الرقص ولكن فقط غيرت الموسيقى ) 2 ... واته تونسیه‌كان باوه‌ڕیان وایه هێشتا ئه‌م حزبه ئیسلامییه به هه‌مان ڕیتمی ( ئیسلامیه‌كه‌ی ) جارانی خۆی سه‌ما ده‌كات به‌ڵام ته‌نها ئاوازه‌كه‌ی گۆڕیوه !!
ڕه‌نگه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له ئێستادا له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتانی ئیسلامیی ده‌گیرێته به‌ر بۆ به جنۆكهكردنی ئاینی ئیسلام و ناشیرینكردنی مێژووی موسڵمانان ، بایی ئه‌وه‌نده بێ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ی قایل كردبێ هه‌نگاویكی له‌م جۆره بگرێته به‌ر ، به‌تایبه‌تی پاش كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ی سه‌رانی میسر به سه‌ر شه‌رعییه‌تی محمد مورسی و لادانی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی جه‌ماوه‌ری بۆ داگیركاری و خۆسه‌پاندن به زه‌بری هێز ، هه‌روه‌ها دژه شۆڕشه‌كانی پاش به‌هاری عه‌ره‌بی ئیسلامیی ئیخوانی له ناوچه‌كه .. !
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه كه ده‌بوو به پێچه‌وانه‌شه‌وه بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی ئیسلامیی له تونس و ته‌واوی ئیسلامیه‌كان وه‌كـ خۆی واقیعه‌كه بخوێنه‌وه په‌ندی لێ وه‌ربگرن ، ئهوحهقیقهتهیه كه دوژمنان و ناحه‌زانی ته‌وژمی ئیسلامیی و موسڵمانان به‌گشتی ، هه‌روا به ئاسانی لێناگه‌ڕێن و ده‌سته‌وسان ڕاناوه‌ستن به‌دیار گه‌شه‌كردن و فراوانبوونی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و دواتریش ببیته مایه‌ی ترس و سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بهرژهوهنیهكانیان ! به‌ڵكو ئه‌وان هه‌تا دوا هه‌ناسه‌ی سازش و پاشگه‌زبوونه‌وه له گه‌ڵتا دێن و ئه‌كۆشن له‌و باڵنده‌یه بچی كه به ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆیان وێنای بۆ ده‌كێشن ، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمێت .. ( وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ۗ هه‌رگیز جوله‌كه و گاوره‌كان له تۆ (ئه‌ی محمد ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌ی ئیماندار ڕازی نابن هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت ) سوره‌تی البقره ... هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێت .. ( وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا ۚ واته به‌رده‌وام دژتان ده‌جه‌نگن هه‌تا واتان لێبکه‌ن له دین و ئاینتان پاشگه‌ز ببنه‌وه ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت ) سوره‌تی البقره ... بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رنجه‌كه‌ی به‌نده و واتای ئه‌م دوو ئایه‌ته تێ بگه‌ین هه‌ر له میسر ئه‌مێنینه‌وه ئه‌وان وه‌كـ نموونه وه‌رده‌گرین ، مه‌علومی هه‌موولایه‌كه پاش كودهتاچیهكهی عبدالفتاح سیسی زیاتر له (40000) هه‌زار سه‌ركرده‌ی پلهیهكـ یه‌ك و دوو و سێی ڕیزه‌كانی ئیخوان له به‌ندیخانه‌و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و لێدان و سوكایهتیدان ، ئه‌وه‌شی كه ماوه به ڕۆژی ڕووناكـ و به به‌رچاوی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاشتی و دوور له تووندووتیژی و پێكهه‌ڵبژان ڕۆژانه خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییی ده‌رده‌بڕن و ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و ووڵاته ، كوده‌تا و خۆسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سیسی ڕهدهكهنهوه ، كه‌چی هه‌ر كارێكی توندڕه‌ویی و ته‌قینه‌وه‌و ترۆر ڕوو ده‌دات ئه‌یخه‌نه ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵی ئیخوان و لایه‌نگرانی شه‌رعیه‌تی محمد مورسی ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌لای زۆرێكـ له دانیشتوانی میسر به‌شێكـ له‌و كاره تیرۆریستیانه ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگیریه‌كانی سه‌ر به عبدالفتاح سیسی به هۆكاری سه‌ره‌كی پشێویی و ته‌قینه‌وه‌كان له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن !
لێره‌وه ده‌چمه‌وه سه‌ر یادهوهریهكـ كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاست و پێش كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵات و ئیداریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، دیاره به حوكمی قۆناغه‌كه‌و ئه‌و یه‌كـ دوو شه‌ڕو پێكدادانه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و یه‌كێتی نیشتمانی ، ناوه ناوه ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه ئیسلامیه‌كان به گشتی و برایانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به‌تایبه‌تی ڕووبه‌ڕووی گرتن و ڕاوهدانان و ئازار ئه‌بوونه‌وه ، شهوێكـ به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌ركی درواسێتی سه‌ردانی ماڵه دراوسێكمان كرد له گه‌ڕه‌كه‌كه ، پاش حیكایه‌ت و باس و خواسی تایبه‌ت هاتینه سه‌ر مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وكاته‌ی حكومه‌ت به رانبه‌ر به ئیسلامیه‌كان كه به‌و جۆره ململانێی نه‌یاره‌كانی ده‌كات ، دواتر خاوه‌ن ماڵ ووتی فڵانی ناسراومان ئه‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌ی كه ڕابوورد چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م نه‌بێ به ڕۆژوو نه‌بووه ! منیش به سه‌رسوڕمانه‌وه لێم پرسی بۆچی !؟ خۆ ئه‌و پێاوه ئه‌هلی مزگه‌وت و جومعه‌و جه‌ماعه‌ته ! له وه‌ڵامدا ووتی له ترسی ئه‌وه‌ی پێی نه‌ڵێن ئیسلامییه‌و سه‌ر به ئیسلامییه‌كانه به‌و مانگه پیرۆزه به به‌رده‌م باره‌گا حزبیه‌كان جار جار سوڕاوه‌ته‌وه و ده‌ستی كردوه به گڵۆبه ڕۆژه توكاندن و ئه‌وویست پیشانی بدا نه‌كـ هه‌ر ئیسلامی نیه به‌ڵكو ئه‌وه‌تا به‌م مانگه پیرۆزه به ڕۆژوو نیه‌و زۆر له مزگه‌وت و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كانیشه‌وه دووره !؟ ... لێره‌وه ئه‌م پێشهاته‌ی ( بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی ئیسلامیی له تونس ) و مامه‌ڵه‌ی كوده‌تاچییه‌كانی میسر و هاوڕێی ماڵه دراوسێكه‌ی ئێمه بخوێنه‌وه ..!؟
:
:... (1 و 2 ) ئه‌و چه‌ند دێڕه له ماڵپه‌ڕی ( ڕوسیا الیوم ) وه‌رمگرتووه
بهروار:
22/05/2016
بینین:
1441
زیاتر ...
راپۆرتەكەی دەزگای ستراتفۆری ئەمریكی و هەرێمی كوردستان ..!...
1
په‌ڕه‌ی
له 1
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش