نوسه‌ران
  کەم کردنەوەی موچەی فەرمانبەران و بەسەرهاتەکەی کابرای لای ئیمام ئەبووحەنیفە
دیـــــــــاری‌ حمــه‌امیـن

ئایا زانیوتە ئەم نیوە موچەیە پاشخانێکی مێژوویی هەیە؟؟

ئەڵێن جاڕێک ئیمامی ئەبو حەنیفە""پیاوێک ، کرێکاڕێک ، وەستایەک ،چی ناو دەنێت ناوی نێ و ئازادی""  دەچێتە خزمەتی و شەکوای ژیانی خۆی دەگەنێتە لای و  دەڵێت ئەی ئیمام من کار دەکەم  و ڕۆژانە پارە وەردەگرم لە خاوەن کار   بەڵام بەشم ناکات و فریای خۆشگوزەرانی ژیان ناکەوم  و نازانم بۆ وام ؟

ئیمایش دەڵێت ئەی کابرا ڕۆژانە بە چەند کار دەکەیت ؟ کابراش دەڵێت بە 3 درهەم کار دەکەم .

ئیماش  پێت دەڵێم  لەمەولا بە2 درهەم کار بکە . کابرا و قوتابیانی ئیمام حەنیفە زۆر حەپەسان و واق ورمان وتیان ئەی ئیمام ئەم بە 3 دەرهەم کار دەکات و بەشی ناکات چی جای ئەوەی کە بە 2 درهەم کار بکات چۆن چۆنی بەشی دەکات و بەڵکو ژیانی بەرە و خراپتر دەروات ، بەڵام ئیمام لە وەڵامیاندا وتی ئێوە بێــدنگ بن و چاوەڕێی کۆتای بن ، هەر بۆیە کابرای کرێکار ڕۆشت و بە قسەی ئیمامی کرد بە  2 درهەم کاری کرد  بەڵام هەر حاڵی باش نەبووبوو و دوبارە هاتەوە بۆلای ئیمام و وتی هەر 2 درهەمەکە بەشم ناکات بۆیە ئیمام هەم دیسانەوە  بری پارەکەی کەم کردەوە کردی بە 1 درهەم   کابراش  ڕۆشت و نەگەرایەوە هەر بە  1درهەمەکە کاری دەکرد  و بژێوی ژیانی دابین دەکرد و بەرەو سەرەتاییەکانی خۆشگوزەرانی دەچوو  و پێویستیەکانی خۆی بەو1 درهەمە دابین دەکرد   
.
بۆیە جاڕێکیان ئیمام چاوی کەوتەوە بە کابرای کرێکار و  هەواڵی ژیانی لێ پرسی و وتی ئێستە وەزعت چۆنە لە رووی دارایی و بەرێوەەبردنی ماڵو دابیکردنی پێویستیەکانی ژیانەوە ، کابراش بە رویەکی خۆش و پێکەناوییەوە وەڵامی ئیمامی دایەوە وتی سوپاس بۆخوا زۆر باشم و ژیانیشم بەرەو باشتر دەچێت و وا خەریکە دەگەمە خۆشگوزەرانی تەواوەتی ، بەم وەڵامەی کابرا ،  کابرا و قوتابیانی ئیمام   زۆر دڵ خۆش و موعجیب بون و بەدوای هۆکارەکەیدا وێڵ بون و ئاخۆ حیکمەت لەمە چی بێت کەوا بە وەرگرتنی نزمترین بری پارە   خوشگوزەرانی دابین دەکات چاوەرێی ئیمامیان دەکرد هۆکارەکەیان پێ بڵێت ؟؟

ئیمایش وتی  بە کابرای کرێکار  تۆ  کاتێک بە 3درهەم کارت دەکرد هەرگیز بای ئەو برە درهەمە کارت نەکردووە و خۆتتت خەڵەفاندوە و یاخود نەتوانیوە کار بە باشی بکەی بۆیە  او 2درهەمە زیادەشی کە وەرت گرتوە بە حەرامی وەرتگرتوە و هچ بەرەکەتێکی  بۆت نەبوە  و بەڵکو زیانیشی هەبوە بۆت  ، هەر بۆیە تۆ بای 1درهەم کار دەکەیت و پێت حەڵاڵە .

 بۆیە حکومەتی کوردستانیش پاڵپشت بە ئەم بریار و  فەتوا و وتە و چارەسازەی ئیمام ئەبوو حەنیفە  ئەم بریاری کەمکردنەوەی موچەی داوە بە ئومێدی ئەوەی هاوڵاتیان و فەرمانبەران هاوشێوەی کابرای کرێکار بەهۆی کەمکرودنەوەی موچەوە ژیانیان خۆشتر بێت و بکەونە خۆشگوزەرانی چونکە ئەو موچە و پارەیەی کە پێشوەتر فەرمابەران مانگانە وەریان دەگرد زۆر زیاتر بوون لە ماوە و کات و توانای کارکردنی فەرمانبەران بۆیە نیوەی برە پارەکەیان بە حەرامی وەرگرتوە واللە سەیرە و زیانیانی هەبوە بۆیان  بە هۆی ئەو زیادەوە و ژیانیان تا دەڕۆیشت بەرەو خراپتر دەچووو  هەر بۆیەش حکومەت زوو بە زووووی بیری لەم بریارەی ئیمام کردەوە  و پاشانیش جێ بەجێی کرد  ئەوەتا خەڵکی خۆشگوزەرانە و خەریکی فرۆشتنی ماڵ  و منداڵ و  قەرزکردن و  کوشتن و برین و دزیکردن و پەیداکرنی  پارەیە بە هەر شێوەیەک بێت  و  جێهشتنی وڵاتە بەڕەو دەریای مردو و ئیجه و چەندها شوێنی تر کە پێشوتر هەر نەیان بیستوە و نەیان بینیوە  جا  ئیتر بۆ هات و هاوار دەکەن بە سەر حکومەتە فەقیرەکە ئەو لای خۆی چاکی کردوە و بە باشی زانیوە و سوودی لە  بریار و پەندەکانی ئیمام  وەرگرتوە بۆیە ئەم کارەی کردوە  ئەگینا نەک بریاری وای نەدەدا بەڵکو هەر بیری  لێ  نەدەکردوە  لەبریاری لەو شێوەیە .

تەبعەن لەگەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ ئیمام ئەبو حەنیفە و بریار و وتەکانی. کە لەسەردەمی خۆیدا جێی دەستی دیاربوەو کاریگەری هەبوە .
به‌روار: 08/02/2016
بینین: 1224
   زیاتر ...