له‌شاری سلێمانی گه‌نجێك پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌مزگه‌وت ده‌كوژرێت و تا ئێستاش پۆلیس هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌یانی ئه‌مرۆ كاتژمێر 03:00 له‌گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری سلێمانی، گه‌نجێك له‌رێی مزگه‌وت ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت.
ئه‌و گه‌نجه پاش مانه‌وه‌ی له‌مزگه‌وت بۆ به‌جێهێنانی سونه‌تی شه‌وی قه‌در، له‌رێی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێه‌كه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هۆكاری كوشتنی ئه‌و گه‌نجه نه‌زانراوه، به‌ڵام تا ئێستا پۆلیسی سلێمانی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاونه‌كردووه‌ته‌وه.
فۆتۆ: كۆمه‌ڵنیوز.
د.ع