وانەی بیست و نۆ
خۆ هەڵقورتاندن لە کارێك کە پەیوەندی بە تۆوە نیە جۆرێکە لە نەخۆشی،
هەروەکوو دەبینی کەسانێکی زۆر لەم جۆرەمان هەیە لە ئیش و کاری ڕۆژانەماندا
گرفت دروست دەکەن و خۆشیان توشی تەنگوچەڵەمە دەکەن، پێویستە کەسی موسڵمان
دوربکەوێتەوە لەم خووەو لەم ئاکارەی کە فێری بووە.
خۆ دروخستنەوەو وازهێنان لەم کارە لە ڕەوشت بەرزی موسڵمانانە هەروەکو
پێغەمبەری خوا (صی اللە علیە وسلام) دەفەرموێت: ( من حسن إسلام المرء تركه
ما لا يعنيه ) حديث حسن رواه الترمذي وغيره .
واتە: لهڕهوشت جوانی موسڵمان وازهێنانیهتی لهکارێك که هی ئهو نیه.
تۆش دەزانی ئەم سیفەتەت تێدایە بە زووی فڕێیبدەو خۆتی لێ بەدووربگرە، هەوڵ
بدە لەو کەسانە نەبیت کەبەو چاوەوە تەماشابکرێیت بەڵکو ئەو فەرمودەیەی خوا
بتگرێتەوە کە خاوەنی ڕەوشت جوانیت.
------------------
*** (خۆهەڵنەقورتاندن لەکاری خەڵکی ) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣