18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
قەرەقوش کێیە؟ ئەوە پیاوەیەکە زۆربەمان نایناسین
وشەی قەرەقوش واتا هەڵۆی ڕەش دیارە وشەکە تورکیە (قەرە) واتای ڕەشە (قوش)
واتا باز یاخود هەڵۆ. قەرەقوش کێیە؟ پیاوێکی ئەندازیاری سەربازییە، چاو
نەترسە، خاوەنی بیرێکی سەربازی بەهێزە،
سەربازێکی کەم وێنە بوە لە سوپای سەڵاحەدینی ئەیوبیدا، هەر جەنگێك قەرەقوش
تێیدا بەشدار بوبێت ئەو سوپایە نەشکاوە، قەرقوش لەیەك جەنگدا نەیدۆڕاندوە،
سەڵاحەدین زۆر خۆشی ویستوە هەمیشە گوێی بۆ گرتوە زۆر نزیك بوە لێی. خەڵکی
بۆ ترسیان لە قەرەقوشە؟
لەدوای مردنی سەڵاحەدین.. مەلیك عەزیزی
ئەیوبی کوڕی سەڵاحەدین لای خۆی لە میسر هێشتیەوە، چەند قەڵاو کۆشکێکی
سەربازی و سەربازگەیان بۆ مەشق پێکردنی موجاهیدان دروست کرد ، پاش چەند
ساڵێك مەلیك عەزیز مرد و کرایە وەصیەی کوڕەکەی کە ناوی مەلیك مەنسورئەیوبی
بو، بەڵام دوای گەورە بونی زۆر گەندەڵ دەرچو، قەرەقوش گرتی زیندانی کرد خۆی
چوە جێگای و جیهادی دژی خاچ دروشمان دەستپێکردەوە، چونکە هەمو کەسە
نزیکەکانی سەڵاحەدین یان دەستیان لەگەڵ تەتار تێكەڵ کرد یاخود لەگەڵ خاچ
دروشماندا، تەنها ئامۆزایەکی و برازایەکی نەبێت بە ناوی نەجەمەدین ئەیوب لە
میسرو کامیل ئەیوب لە میافارقین بە پاکی مانەوە..
قرەقوش زۆربەی
ناوچەکانی لەدەست خاچ دروشمان پاکردەوە، ئەوەی لەگەڵ شیعەو خاچ دروشمان
بوایە هیچ بەزەییەکی بۆی نەبو، چونکە دەیزانی چەندە دژی موسڵمانانن، لەو
سەروبەندەدا قەرەقوش وەفات دەکات و دەمرێت -رەحمەتی خوای لێبێت-، کەسێك
لەوانەی کە زۆر رقی لێیبوو مێژو نوسێکی سەردەمی خۆیەتی بەناوی (ئیبن
مەمەتی) کە پیاوێکی درۆزن و هەڵە وەر بو لە کاتی خۆیدا زۆر لە قەرقوش
دەترسا.
پێشتریش لە دیوانی سەڵاحەدین -ڕەحمەتی خوای لێبێت-
فەرمانبەر بو، قەرەقوش رقی لەو کەسانە بو کە بەشان و باڵی خەڵکیدا هەڵیان
ئەدا هیچ خۆشەوستی بۆ ئەم دەست و پێوەندەی سەڵاحەدین نەبو زۆر جار ئەی
بوغزاندن دەیزانی هەمو ماستاوچی و ئەهلی پارەن هەتا قەرەقوش مابو کەس
نەیدەوێرا هیچ بەرانبەری بڵێت، بەڵام دوای وەفاتی قەرەقوش -ڕەحمەتی خوای
لێبێت- ئەم مێژوو نوسە کتێبێکی لە داخی قەرەقوش نوسی بە ناوی “الفافوش في
أحكام قراقوش” کە زۆر باسی ناشرینی ئەم قەرەقوشە بەڕێزە دەکات وەك چیرۆك بۆ
خەڵکی دەیگێڕێتەوە.
لەدوایدا خەڵکی نازانێت کێیە، لە کوردەواریدا
دەڵێن: ئەڵێی حوکمی قەرەقوشە واتا فەرمانڕەوای بەزۆر (دیکتاتۆری) ئەم
مێژوەم بە دورو درێژی لە بەرگی یەکەمی کتێبی
(رجال من التاريخ) شيخ علی الطنطاوی وەرگرتوە.