07/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
م.کرێکاری خۆشەویست
م.کرێکاری خۆشەویست
مەلا جەلالی چەمچەماڵی خواویست
خەڵکانی موهاجر،زیندانیە بەناهەق گیراوەکان
کەس وکاری شەهیدە سەربەرزەکان لەهەرکوێ هەن
جەژنە پیرۆزەم قبوڵ بفەرمون:خۆشەویستان لەناودڵدان،لەبیروهۆش و فیکردان
سوێند بێ بەخودا،یادی ئێوە ناسڕێتەوە،ئێوە بران،بەشاهیدی خودا،بەدەقی ئایەتی قورئان
بەفەرمودە،بەقسەی کۆڕای زانایان،بۆیە بەدڵ،لەناخەوە،چاوبەگریان،پێتان دەڵێم،یاخوا پێرۆز بێ جەژنتان
یاخوا قبوڵ بێ هیجرەت و زیندان و خۆڕاگری و ماندوبونتان،شەرمەزار بێ دوژمنانتان،گەندەو گەنەو خۆژێنەران
مشەخۆران و لادەران،لەڕێبازی پێغەمبەران،،لەگەڵ هەموو بێ باوەڕو ستەمکاران،دوژمنانی ئەم دینەمان،چ ئاشکرابن یاخود پەنهان.