06/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
خەو بینین بە خۆشی
خەو بینین بەخۆشی خۆشە
خۆشی لە خەویشدا خۆشە
ئینسان لە ژیان بیر لە خۆشی دەكاتەوە
لە خەودا بە خۆشی شاد دەبێتەوە
هەموو كەس خۆزگە بە خۆشی دەخوازێ
چ بە خەو بێ چ بە ئاگابێ
خۆشی پێ دەگا
شەو لە خەودا بینیم
چۆن نقومی دەریای خۆشی بوم
چۆن بە پەیژەی خۆشیدا سەركەوتم
چۆن بەرەو بەرزایی خۆشیەكان چوم
چۆن بە ئاسمانی خۆشیەكاندا فڕیم
لەخۆشیان لە شەقەی بالم دا
وەخت بوو لە خۆشیان بمرم
هەرچی دەمدیت لە ئاسمان و لە زەوی
هەمووی هەر خۆشی بوو
لە خەودا سەرم سوڕما بوو
نەم دەزانی ئەم خۆشیە چی یە
ئەوەی دەمبینی نەمدیتبوو
ژیانم سەراپا خۆشی بوو
خۆشیەك قەت لە ژیانمدا نەبوو
سەیرم پێ دەهات لەم هەموو خۆشیە
نەم دەزانی هۆكاری چی یە
كاتێ بەخەبەر هاتم
زانیم ئەوە خەونە نەك ڕاستی
زۆر خەفەت بار بووم
لەبەر ئەم هەموو خۆشیەی لەدەستم چو
نازنم چۆن بەدەست دێتەوە
تەنها بەرەزامەندی خوا پڕ دەبێتەوە . .